٦\٧\٢٠١٠
رۆژهه‌ڵات و ڕیسوابوونی
دیموکراتی.

سه‌عید عارف باپیر
{ئه‌بو تالیب ده‌ڵیت : دنیا له گوێ ئاگردانه‌که‌ی
منه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات } داغستانی ڕه‌سوڵی حه‌مزاتۆف.
دیموکراسی ، وه‌کو داهێنراوه رۆژیاواییهکه . بریتیه له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
ویست و ئیراده‌ی که‌سی تاک له ده‌سه‌ڵاتی به‌رزی ده‌وڵه‌ت دا . به‌سه‌رو
بنی پێکهاته‌که‌یه‌وه ، جه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی له وێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت
له‌کاتێک دابۆ هه‌رشوێنێکی تری دنیا گوێزرابێته‌وه ، جا ئیتر بۆ به‌ڕاستی
جی به‌جی کردبنی عهدالهتیسیستمهکه بێت ، یان بۆ چاوبه‌سته‌کێ و
چاوڕاو ، ئه‌وه شوێن و جێگا ، چاولێکردوهکهی بڕیاری لێ ده‌دات .
{ له‌هه‌رکوێی دنیابم ، کوردستان گوێ ئاگردانی
منه!!!!}
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته،دیموکراسی له‌کوردستانی هه‌رێم دا ، چۆن ده‌گوزه‌رێت
؟
به‌داخه‌وه دیموکراسی ، به‌نیسبه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی کودستانه‌وه ،
ویستێکی جه‌وهه‌ری نیه . به‌ڵکو ڕواڵه‌تێکه بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان .
ئه‌گه‌ر له‌مسه‌ری کار‌و گفتیانهوه ، سه‌یری چه‌سپاندنی دیموکراسی یه
که‌یان بکه‌یت ، ئه‌وه به تۆمه‌ت وبوختان خستنه‌پاڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه
ده‌رده‌که‌وێت ، به‌تایبه‌ت ، که هه‌مووشت به‌هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن ، هه‌روه‌ها
تابور و فالانجێک ، نوسه‌ری وابه‌سته‌ی ، ناو میدیا گه‌وره‌و پڕ مهسهرهفهکانیان
هه‌یه ، به‌باڵای شۆخی دیموکراسی دا هه‌ڵده‌دات . به‌رده‌وام ، خه‌ریکی
به‌کرێ گرتنی پێنوسه عه‌ره‌بی و ناوچه‌ییه‌کانی تریشن ، بو هاوپشتی
کردن و سه‌لماندنی پرۆسه دیموکراسیه‌که‌یان . به‌ڵگه له‌دوای به‌ڵگه
ده‌هێننه‌وه ، به‌وه‌ی کوردستان ، تاکه مێرگی ته‌ڕو پاراوی
دیموکراسیه ،له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوێن دا .
خۆی له‌راستیدا ، ئه‌وه‌ش له‌خۆڕایی نیه . چه‌نده بۆ خاپاندنی میلله‌تێکه
، زیاد له‌وه‌ش ، بۆ ڕوی خۆ جوان کردن و په‌سه‌ند کردنی خۆیانه له‌به‌ر
ده‌م هێزێک دا ، که زوربه‌مان ده‌یزانین ، پێش نزیکه‌ی بیست ساڵ ، له
دروست کرنی زونی پاراستنی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌یه ، له‌سه‌ر ده‌ستی سێ ده‌وڵه‌تی
ئه‌جیندا دیموکراسی وه‌کو ئه‌مریکاو بریتانیا‌و فه‌ڕه‌نسا هاته بوون .
هه‌نوکه ، ئه‌و کیانه دیفاکتۆ سیاسی یه‌ی کوردستانی هه‌رێمی لێ په‌یدا
بووه .
به‌ڵام !! ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌وسه‌ری ئامانج و نیازی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم
بکه‌ین . بێ خۆماندوو کردن ، ده‌گه‌ین ، به دوانمونهیهکی حوکم ، که
ئه‌مان ده‌یخوازن و به‌ره‌به‌ره هه‌نگاویشی بۆ هه‌ڵده‌نێن . ئه‌ویش
گه‌یشتنه به‌قاڵبی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته شانشینه نوێ کانی له‌بابه‌تی
سعودیا و میرنشینه پترۆڵی و میراتیه‌کانی سه‌ر که‌نداو . کاتێک بهدواساڵی
په‌نجاکانی ناوه‌ندی سه‌ده‌ی پێشووه‌وه ، شانشینه کۆنه‌کانی کاتی
عوسمانی به‌کوده‌تای سه‌ربازی ڕوخان و به‌ته‌نها ، شانشینی مه‌غریب به
موعجیزه‌یه‌ک مایه‌وه . بۆیه ئه‌م نمونه یه ههڵدهبوێرم ، چونکه
ئه‌و شانشینه کۆنانه هه‌ندێک شه‌رعیه‌تی مێژوییان هه‌بوو ، وه‌لێ
شانشینه نوێ کان ، هیچیان شه‌رعیه‌تی مێژوویی یان نیه وه‌که شێوازی
شانشینی و میرایه‌تی ، هه‌مویان ، له پێش دا ، خێڵ و قه‌بیله بوون ،
له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و په‌یمانی (سایکس ـ پیکۆ)وه به‌هۆی
کۆمپانیه ئیمپریالیهکانی پێترۆدۆلاره‌وه ، شه‌رعیه‌تیان دروست
کردووه . بۆ یه‌ئه‌م نمونانه گونجاو تر ده‌ست ده‌ده‌ن ، بۆ ده‌سه‌ڵاتداره
خێڵه‌کی و خانه‌واده‌ییه‌کانی لای خۆمان .
ده‌وڵه‌تی کۆڵۆنیالی ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناوچهییانهیان ، له‌سه‌ر
دوو پایه‌گای خانه‌واده و پیترۆڵ راوه‌ستاو کردووه . له‌هه‌رێم دا ،
خێڵ و خانه‌واده هه‌میشه ئاماده‌یه . بۆ پایه‌گای دووه‌میش ، وا
ئیتر بهسهرهتاتکێ ی ئه‌م ڕۆژه نزیکانه پیترۆلیش ده‌هێنرێته ناوه‌نده‌که‌وه
.
به ئاشکرا ، ڕوداوه نزیک و نوێ کان وامان پێ ده‌ڵێن : قیبله نومای
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد ڕوکاری ده‌سه‌ڵاتی خۆی نیشان ئه‌دات ،. کاتێک (هه‌ولێر)
له‌به‌ر( دوبه‌ی) کۆپی ده‌کرێت و حیزبێکی مۆدێرنی سه‌ر به شۆشیال
دیموکرات به‌ره‌و بونیادێکی خانه‌واده‌یی ده‌برێت . دیاره ئه‌و سهرچۆپیانه
به‌ره‌و چی تهبهکێکی نان ده‌چن .
به‌هه‌رحاڵ ، پرۆسه‌ی دیموکراسی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و شانشینه
میراتیانهدا ، ده‌بێت به نمونه پڕ مهخسهرهکانی شانۆی (مێزه‌ر بۆ
مه‌یمون ) و (قاپقاپه‌کانی حوشتر ) . له‌باشترین دیموکراسی هه‌ڵچنراوی
ئه‌وێدا . (دوبه‌ی) وشێخنشینه میراتگریهکهیهتی ، که دنیای کردووه
به جوتزهله و زوڕنابۆ ده‌سه‌ڵاتی یه‌کسانی و دیموکراتی خۆی (*).
ئه‌گه‌ر تاقه نیو سه‌ده که‌متریش به مێژووی ئه‌وان دا بگه‌ڕێینه‌وه
، له‌وشوێنه‌دا ته‌نها قه‌بیله‌یه‌کی ساحێب ئیقباڵ بوون . ته‌نها شکۆیه‌کیان
هه‌بو بێت ، له هه‌مبه‌ر کۆمپانیا نه‌وتیه‌کانی به‌ریتانیا ، ئه‌وه
بووه شێفی کۆمپانیا پێترۆڵی و کاربه‌ده‌ستی سیاسی و
سه‌ربازی پارێزگاریکه‌ری کۆمپانیه‌کان ، له خێمه و چادرو سهقیفهکانی
ئه‌م سه‌رۆک خێڵ و شێخانهدا ، به میوانی په‌زێرایی کراون و کوڕوکاڵی
عه‌شیره ت چا و قاوه‌یان له‌به‌ر ده‌م گێڕاون . دواتر سه‌رۆکی خێڵ
گفتی سه‌لامه‌تی که‌لو په‌لی کۆمپانیاکانی له‌لایه‌ن دزو جه‌رده‌ی خێڵه‌وه
پێ داون ، به‌رامبه‌ر به مزه‌و پاداشتێکی سامانی بۆ خۆی . یه‌کسانیه‌کانی
مرۆڤ له سیستمێکی وا پریمیتیڤ دا ، چی جێگه‌یه‌کی هه‌یه ، به‌رامبه‌ر
به پرنسیپه‌کانی ، ئازادی و ،یه‌کسانی و ، برایه‌تی ڕۆشنگه‌ری ڕۆژئاوا
و دیموکراسیه‌که‌ی ئه‌گه‌ر له‌یۆنانی دێرینه‌وه نه یگرین ،نزیکه‌ی شه‌ش
سه‌دساڵ ته‌مه‌ن ڕابوردووه به‌سه‌ر یه‌که‌م په‌ڕله‌مانی برینانی دا .
به‌ڵام له‌ڕۆژهه‌ڵات دا ، له سایه‌ی پیترۆ دۆلاره‌وه ، په‌ندی ( له‌پڕێک
بوون به‌کوڕێک) پڕ به‌پێستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌تایی و سارا
نشینانهن له ڕۆژو نیوه ڕۆیهک دا گۆڕاون بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
ئایدیالیانهی ئێستای سه‌رانی کورد .
به‌کوردی و به‌کورتی ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستانی هه‌رێم ، وازی کردنه
دیموکراتیه‌که‌ی بریتیه له‌هه‌نگاوه سه‌ره‌تاکانی بۆ کۆپی کردنی ده‌سه‌ڵاتێکی
چه‌سپاوی هاوشێوه‌ی ئه‌م میرو پاشایانه‌ی دورگه‌ی عه‌ره‌بی ، بۆیه
دیموکراسیه‌که‌ی لای ئێمه به‌به‌راووردی ڕۆژئاوا ، ته‌نیا قوتوی
بۆیاغهکهیان له‌یه‌ک ده‌چێت و ، له هه‌ندێک ڕوداوی ، وه‌کو ئه‌وه‌ی
بابه‌تی (سه‌رده‌شت)ی ڕۆژنامه‌نوس دا ، بۆیهکهشی هه‌ڵده‌دات و ته‌ختی
مه‌کینه‌و ئهبرازه ڕۆژهههڵاتیه سه‌رکوتکاره‌که ده‌که‌وێته‌وه
ڕوو .
وه‌لێ ڕواڵه‌ت بۆیاخهکهش گرنگه لای ده‌سه‌ڵاتداران ، چونکه وا ده‌زانن
میلله‌ت عه‌قڵی له چاوه‌کانی دایه . به‌وه‌دا ژماره‌ی رێژه سهدیهکانی
سهروشهست وحه‌فتا ده‌نگده‌رانیان ده‌ده‌ن به‌چاوی ناحهزو ڕه‌قیبه‌کانیان
دا . گرنگ ( چه‌ندێتی) و ژماره ڕوالهتیهکانه ، ئیتر جه‌وهه‌ری
چۆنێتی له‌بابه‌تی( چۆنیه‌تی ده‌نگده‌ر)و (چۆنیه‌تی ده‌نگدان) بابچن بۆ
جه‌هه‌نه‌م .
له کاتێکدا بابه‌ته هه‌ناویه‌کانی وه‌کو( چۆنیه‌تی ده‌نگده‌ر )و (چونیه‌تی
ده‌نگدان) جه‌وهه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی سیستمی دیموکراسیه ، ئه‌گینا ژماره‌ی
ئه‌بستراکت کوێرو که‌ڕه ، جگه له بۆیاخکردنی ڕواله‌تی دیموکراسی چی
تر ناگهیهنینێت .
به‌ڵام له هه‌رێمی ئێمه‌دا :
ژماره وه‌کو تۆپه‌ڵه قوڕ ده‌درێت به‌ده‌می ده‌نگ هه‌ڵبڕه ناڕازیه
جارسکهرهکان و
ژماره وه‌کو مشته خۆڵ ده‌درێت به‌چاوی چاودیره هه‌راس و ڕه‌زاقورسه‌کانی
پرۆسه‌که دا .
گه‌مه‌کانی هه‌ڵبژاردن ، له‌به‌ر خاتری پرۆسه‌ی نوێ کردنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی
دهزگاکۆنهکانه ، بۆیه ته‌نها ژماره گرنگه ، ئیتر به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک
ژماره زیادده‌کرێت گرنگ نیه . لێره‌وه هه‌مان شت ، شوڕ بۆته‌وه بۆ
هه‌موو ده‌زگایه‌کی گه‌وره‌و بچوکی ناو هه‌رێم ، هه‌رچی کۆمه‌ڵه و
ڕیکخراو پێکهاته‌یه‌کی خه‌باتگێڕی و هونه‌ری وپیشه‌یی وسهندیکاییه ،
له سه‌ر ئه‌و مۆدێله ، سه رقاڵی شه‌رعیه‌ت پێک هێنانن ، بۆ پاسه‌وانه
کۆنه‌کانی ده‌زگاکه‌و یان سه‌رخستنی که‌سانی نوێی( ڕیوی مه‌زه‌ب) و (فێڵبازی
تازه پاکه‌ت ) بۆ خزمه‌تی هه‌مان ده‌زگای کۆن .
من خۆم به‌حوکمی ئه‌وه‌ی له دوو بواری کاری هونه‌ری و خه‌باتی چه‌کداری
دا پێشینه‌یه‌کم هه‌بوو ، جگه له هه‌لبژاردنی گشتی ووڵات ، له دوو
هه‌ڵبژاردنی وه‌کو ، ده‌زگای پێشمه‌رگه و هونه‌رمه‌ندان دا ، گه‌مه
کانیههڵبژاردنم دیوه ، تیایدا که‌سانێک به‌هۆی فێڵه‌کانی گفتی درۆ ،
یان لیستی باندو گروپ و یان ته‌زکیه‌و پشتگرتنی کۆنهپاساوانانی ده‌زگاکه‌وه
، که‌سانێک بونه‌ته خاوه‌ن ژماره‌یه‌کی حه‌رامی ده‌نگده‌ر ، پێی بوون
به براگه‌وره‌و ، دواتر له پاڵ پاسه‌وانه کۆنه‌کان دا ، دوور له هه‌موو
مۆراڵێکی گفت و به‌ڵێن ، که‌وتۆنه ته بیرازکردن وشه‌ڕی کۆنه‌قینی
هاوهڵهدهنگدهرهکانیان . ئه‌گه‌ر به‌ڵێن وگفتێکی پێشوی خۆیان به‌ڕودا
درابێت . زۆر بهڕوقایمی و بێمنه‌تانه ، ژماره حه‌رامه‌کانی ده‌نگده‌ری
کردووه به‌پاساو . بۆ پاشگه‌زبونه‌وه که‌یان.
چونه ناو گێڕانه‌وه‌ی وورده‌کاری فڕو فێڵ و لیست ولیستکاری و بابه‌ته‌کانی
تری پالپشتی وتهزکیه کردنی سه‌رۆک و به‌رپرسی کۆن ، ده‌بێته
درێژدادری وخسوسیهتی ژیاننامه‌کانی که‌سانی تر .
بهگێرانهوهیهک ، سهرقاپێ باسه‌که ده‌نێمه‌وه ، به‌تایبه‌ت زوربه‌ی
هه‌ره‌زۆری کورد و خوێنه‌ری کورد مایله به‌نوکته ، زیاتر له بابه‌تی
ووشکی ، ستاتستیک و ، لۆژیک و ، فه‌لسه‌فه ، ئه‌گه‌رهه‌ندێک بێشهرمیشی
تێدا بێت ئۆباڵی به‌ملی که‌له‌پورو گێڕانه‌وه کانه ، ده‌خوازم به‌گیانی
نوکته یی وه‌ریبگرن و ، داوای لێ بوردن ده‌که‌م ، لێره‌دا زیاتر بۆ
ئاسانی بابه‌ت و ( ده‌فعی حاجه‌ته) .
(حاجی ئه‌حمه‌دی خرچه) بۆی گێڕامه‌وه
(**).
زه‌مانی زوو ، کاتێک شێریان کرد به پاشای گیانداران ، پاش ماوه‌یه‌ک ،
گله‌یی و گازنده‌ی جانه‌وه‌ران ده‌ستی پێ‌کرد و ،ده‌یان گوت : شێر هه‌میشه
خه‌وتووه و ته‌وه‌زه‌له ، بهههڵساویش توڕه و تڕۆیه و به‌سه‌رمان
دا ده‌نه‌ڕێنێت ، لێمان ده‌دات و ، ده‌مانخوات ، ئه‌مانه‌ی وای کرد هه‌موو
گیانداران به‌دزی شێره‌وه کۆببنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی پاشایه‌کی تر ،
له‌وێدا بۆ خۆ هه‌ڵبژاردنه‌که جگه له‌ڕێوی و مه‌یمون ، هیچ جانه‌ورێک
خۆی لهقهرهنهدا . به‌ڵام ،له‌به‌ر بچوکی بێنمودی ڕێوی ، مه‌یمونیش
له‌به‌ر ناشیرینی وره‌زا تاڵی، داواکه‌یان ڕه‌ت کرایه‌وه . به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وانه‌وه ، له‌به‌ر هه‌یبه‌ت و هێزو گه‌وره‌یی ڕویان له فیل نا
بۆ پاشایه‌تی . فیل ڕه‌تی کرده‌وه به‌وه‌ی زۆر خۆره و زوربه‌ی ڕۆژ ته‌نها
فریای خواردن په‌یدا کردن ده‌که‌وێت ، ئه‌گه‌ر تۆزێکی لێ بمێنێته‌وه ،
به دوای گۆل زه‌لکاوێک داده‌گه‌ڕێت ، بۆ خۆفێنک کردنه‌و ه . ئیتر له‌وێدا
، چاو دێته سه‌ر گوێدرێژ ، به‌وه‌ی زوربه‌ی سیفاته‌کانی زلی و ته‌حه‌مول
و به‌هێزی و چالاکی تێدایه . گودرێژ پاش ته‌کلیفه‌که ، که‌مێک بیرده‌کاته‌وه
، ده‌ڵێت به‌مه‌رجێک ده‌یکه‌م بۆ هه‌فته‌یه‌ک بواری په‌راوه‌م پێ بده‌ن
، دواتر بڕیاری ته‌واوی لێ ده‌ده‌م . جانه‌وه‌ران ڕازی ده‌بن . که‌ر
پاش ئه‌و هه‌فته‌یه سه‌یر ده‌کات ، وه‌کو گیاخۆرێک منه‌تی به‌که‌س نیه
، ئیتر ئه‌م پاشایه‌تیه ته‌نها سه‌رقاڵی و سه‌رئێشه‌یه و به‌م جۆره
هیچ خێرێکی تیانیه . ئیتر دوای مۆڵه‌ته‌که ی به جانهوران ده‌ڵێت :
(ڕازیم به‌وکاره ، ده‌بێ ئێوه بزانن له‌پێناوتان دا زۆرسهرقاڵ و
ماندوو ده‌بم ، قیروسیا له خۆم ، به‌ڵام ژنه‌که‌م ناڕازیه و له به‌شی
ئه‌و ده‌خورێت ، ده‌بێت ئه‌ویش رازی بکه‌ین ) .جانه‌وه‌ران ده‌ڵێن : (
حه‌قی خۆیه‌تی فه‌رموو چی ده‌وێت بۆی ده‌که‌ین) . گوێدرێژ ده‌ڵێت : (ئاسانه،من
ڕازی ده‌که‌م ، به‌و مه‌رجه‌ی ئێوه له هه‌رامه‌که‌ی نێوان پاشوتان به‌شێکی
بده‌ن بهمن ) . جانهوران داواکه زۆر به‌ئاسان ده‌گرن و هه‌ر یه‌که
و به‌پێی حه‌ماسی خۆی ڕێژه‌یه‌ک له نیو هیی و چاره‌ک و که‌متری هه‌رامه‌ی
ده‌به‌خشێت به پادشای نوێ . ئیتر له‌و سایه‌وه کوێدرێژ بوو به‌خاوه‌نی
ئه‌و ده‌عبا تهعویزیه له‌به‌ر خۆشی و سه‌رقاڵی به‌کارهێنانی ، نهیپهرژایهوه
سه‌رکاری پاشایه‌تی . مرۆڤ ، نه‌ک جانه‌وه‌ران ، کوێدرێژی به (بێ عه‌قڵ)
ناوزڕاو کرد ، به‌هۆی ئیهمال کردنی پاشایه‌تیه‌وه ،.
خۆ ڕه‌نگبی ئه‌و ناوزڕاندنه‌ی گوێدرێژ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه له داخ و
به‌غیلی دا بێت .
ئه‌گینا ، مرۆڤ له ناتۆره دابڕینهکهیدا ، دو ڕویی ناحه‌قیه‌کی
کردووه ، چونکه زوربه‌ی جار که خۆشی ده‌کرێت به‌پاشا له‌جیاتی کاری
سه‌روه‌ری ، توشی هه‌مان لادان ده‌بێت و خه‌ریکی ئاره‌زوبازی ده‌بێت
زیاد له گوێدرێژ سامان و موڵکیش کۆده‌کاته‌وه .
_____________________________________________________
*
میری قه‌ته‌ر ، بۆ بانگاشه‌کردنی ده وڵه‌ته‌که‌ی له به‌رنامه‌ی
دۆکۆمینتاری ته‌له‌فزیۆنی ئه‌م ووڵاته دا ــ سوید ــ که زیاتر له‌به‌رکاری
ئه‌ندازیاری سه‌رسوڕهێن و ئاپارتمانی مۆدێرنه‌کانی( دوبه‌ی) گرنگی به
به‌رنامه‌که ده‌ده‌ن . له‌وێدا شێخی حاکمی ووڵاته‌که‌ش وه‌کو ڕیکلام
کردن بۆ خۆی ده‌رده‌که‌وێت ، چۆن به‌بێ بۆدی گارد ،یان به‌بێ ڕیزه ،
ئۆتۆمیلی جامڕه‌شی حیمایه کانی و به‌بێ قۆرغ کردنی شه‌قامه‌کان ،
هاتوچۆده‌کات له‌گه‌ڵ دۆکۆمینتاریستهکان دا‌و له چامی ڕون و کراوه‌ی
ماشینه‌که‌یه‌وه له ترهفیکلایتهکاندا سڵاو له شوفێری هاوشانی
ئۆتۆمیله‌که‌ی ده‌کات . که ڕویه‌کی هێمنی و ئارامی چه‌سپاندنی ئاسایشی
ووڵاته‌که‌یه ، زیاتر له ڕوی دیموکراسی . ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕوکارهشی بگهیشتایهت
لای خۆمان ، مایه‌ی خۆشی ده‌بوو ، به‌ڵام حاکمه‌کانی ئیمه نێوانی
خۆیان و خه‌لکی دوور تر ده‌که‌نه‌وه .
**
وه‌کو ئه‌مانه‌تی گێڕانه‌وه ، که‌سایه‌تی(حاجی ئه‌حمه‌دی خرچه ) له‌بنچینه‌دا
، خه‌ڵکی گوندێکی نزیک بۆکانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاته ، به‌هۆی به‌سداری
چه‌کداریه‌وه له کۆماری مه‌هاباد دا ، ته‌ریوه‌ی ئه‌م دیوی کوردستان
بووه، له گوندی گه‌ڕه‌دێی سیته‌ک سه‌ر به ناوچه‌ی شارباژێر گیرساوه‌ته‌وه
و حه‌جی کردووه‌و نازناوی ـ خرچهـ به‌هۆی بێستانداری کاڵه‌که‌وه پێوه
لکاوه ، له‌دوای ڕاپه‌رینه‌وه له سه‌ره‌تای ئاوه‌دان بونه‌وه‌ی
دێکان دا ، له کاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گو نددا ، وه‌کو دهمسپیهک
تکای کرد ( که‌سی هه‌ڵژێردراو با وه‌کو گویدرێژه‌که ده‌عباکه‌ی خۆیمان
پێ زل نه‌کات و دواتر پشتمان تێ بکات) ، ئیتر دواتر به پرس و ته‌کلیف
، بۆمنی گێڕایه‌وه وهه‌نوکه له وگو ندهدا ده‌ژی و خاوه‌نی زاکیره‌یه‌کی
به ببڕشته ، وه‌کو شاعیرێکی میللی، زۆر شیعری هه‌ڵبه‌سته‌ی خۆی له‌به‌ره
.
29\6\2010
saidaraf@hotmail.com
|