ڕۆژی 13ی گۆڵان ( 3 ی مانگی مای )، بکه ین به ڕۆژی پشتگیری له زیندانیيانى سیاسی و چالاکوانانی مافی مرۆڤ له ئێران !
ئازاديخوازان ! پشتیوانانی مافی مرۆڤ ! هاوولاتيانى خؤشه يست ! لايه نه سياسى و كؤمه لايه تييه كان !
ریکخراو ه كانى مافی مرۆڤ له كوردستان و ئێران له بانگه وازێکی هاو به شدا ، ڕۆژی 3 ی مانگی مای ( 13 ی گۆڵان ) ی 2008 یان وه ک ڕۆژی پرۆتستۆ کردنی سه رکۆت له ئێران بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی و مه ده نی ده ستنیشانكردووه و ، هه موو ئازادیخوازانیان له سه را نسه ری جیهان بۆ پشتیوانی با نگێش کردووه .کۆماری ئیسلامی له ماوه ی 29 ساڵی ڕابردودا، به زۆره ملی و سه پاندنی ده سه ڵاتی ڕه شی خۆی ، هه ر چه شنه ئازادیيه کی سياسى و کۆ مه ڵایه تی به ر بست کردووه و ته نانه ت ده ستوری بنچینه ییه ک که خوی بۆ سه پاندنى ده سه ڵاتی په سه ندی کردووه ، په یتا په یتا ، پێشیلی کردووه .
ناوه ندى چاک ، وه ک ڕیکخراوێکی سه ر به خۆ و پشتیوانی سه رسه ختى مافی مرۆڤ و کۆ مه ڵگای مه ده نی ،پشتیوانی ته وای خۆی له بانگه وازى ڕیکخراوه مرۆڤ دۆسته کانی كوردستان و ئێران ڕا ده گه ێنیت و له هه ر شۆێنێک که بۆی بگۆنجێت ، ئا ماده یه بێ هیچ مه رجێک له پێناوی ئازادی زیندانیانی سیاسی و چالاکوانانی مافی مرۆڤ شان به شانی ئازادیخوازان دژ به سیاسه تی سه ر کۆت له ئێران بۆ ڕزگاری زیندانیيه سیاسیيه کان چالاکی بنۆێنێت , وه رن ده با هه موو پشتیوانی له زيندانيان بكه ين بؤ ئازادى .
ناوه ندی هه ڵه بجه دژ به ئه نفالكردن و ژينۆسایدی گه لی کورد - چاک 22 ی ئاپڕیلی 2008
بۆ زانیاری زیا تر ده توانن پێوه ندی به م ئیمه یلانه وه بکه ن :
|