رۆژی ئافرهتانی
جیهان.
نووسینی: ئهلێکساندرا کۆلونتای
و.لهئینگلیزی یهوه: ئازاد ئارمان

مەراسیمی شۆڕشگێرانە
رۆژی ئافرەتان یان ڕۆژی ئافرەتانی کرێکار، رۆژێکە بۆ هاوپشتی
نێونەتەوەیی، رۆژی پێداچوونەوەیە بە رێکخراوبوونی ئافرەتانی کرێکاردا.
بەڵام ئەم رۆژە تایبەت نیە تەنها بە ئافرەتان. 8ی مارس ڕۆژێکی مێژووی و
لە بیرنەچووەیە بۆ کرێکاران و جوتیاران، بۆ تەواوی کرێکاران لە ڕووسیا
و هەروەها گشت کرێکاران لە جیهان دا.
لەم ڕۆژەدا لە ساڵی 1917 شۆڕشی شوباتی مەزن هەڵگیرسا.(1) ئافرەتانی
کرێکار لە شاری پترۆگراد دەستیان دایە شۆڕش، ئەوان یەکەمین کەسانێک
بوون ئاڵای دژایەتی دەسەڵاتی تزارو لایەنگرانیان راگەیاند. ڕۆژی
ئافرەتانی کرێکار دوو جار جەژنە بۆ ئێمە.
بەڵام ئەگەر ئەم رۆژە پشووی گشتی یە بۆ تەواوی پرۆلیتاریا، بۆچی پێی
دەڵێن "ڕۆژی ئافرەتان"؟ بۆچی ئێمە مەراسیم و کۆبونەوەی تایبەتی بۆ
دەگێرین، لە هەمووی گرنگتر ئامانجمان چی یە لە کرێکارانی ئافرەت و
ئافرەتانی جووتیار؟ ئایا ئەمە یەکێتی و هاوپشتی چینی کرێکاران دەخاتە
ڕەوشێکی مەترسی دارەوە؟ بۆ وەڵام دانەوەی ئەم پڕسیارانە، ئێمە پێویستە
سەیری رابردووی خۆمان بکەین و بزانین ڕۆژی ئافرەتان چۆن هاتۆتە کایەوە،
بۆ چی ئامانجێک خۆ رێکخەین.
چۆن یاخود بۆچی ڕۆژی ئافرەتان رێکخرا؟
ساڵانێکی دوور نا، تەنها 10 ساڵ لەمەوبەر، کێشەی یەکسانی ئافرەتان،
یاخود کێشەی بەشداربوونی ئافرەتان لە گەل پیاوان لە پەرلەماندا بوە
جێگای مشتومڕ. چینی کرێکار لە تەواوی ووڵاتە سەرمایەداری یەکانی
دونیادا دەستیان دایە خەبات بۆ مافەکانی ئافرەتانی کرێکار، بۆرژوازی
نەیدەویست ڕەزامەندی مافەکانی ئافرەتانی کرێکار بسهلمێنێت.
لە پەرلەماندا بە قازانجی بۆرژوازی نەبوو چینی کرێکار مافی دەنگدانی
هەبێت. هەروەها لە هەموو ووڵاتاندا ڕێگریی یاسایی دروست کرد بۆ ڕێگە
گرتن لە مافی ئافرەتانی کرێکار.
سۆسیالیستەکان لە ئەمریکای باکوور بێوچان تێدەکۆشان لە پێناوی داخوازی
مافی دەنگدان بە شێوەیەکی تایبەتی بەبێ راوەستان. لە 28ی شوباتی 1909
دا، ئافرەتانی سۆسیالیست لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبونەوە و
خۆپیشاندانی گەورەیان بەرێخست لە سەرتاسەری ووڵاتدا لە پێناوی داخوازی
یە سیاسی یەکانی ئافرەتانی کرێکار. ئەو رۆژە یەکەمین "ڕۆژی ئافرەتان"
بوو. ئەم دەست پێشخەری یە بۆ رێکخستنی "ڕۆژی ئافرەتان"(2) بەم شێوەیە
دەگەرێتەوە بۆ خەباتی ئافرەتانی کرێکار لە ئەمریکا.
لە ساڵی 1910دا، له دووهەمین کۆنفراسی جیهانی ئافرەتانی کرێکار، کڵارا
زیکتین (3) دەبێتە هۆی بەرەوپێش چوونی مەسەلەی ڕێکخستنی ڕۆژی ئافرەتانی
کرێکارانی جیهان. لەم کۆنفراسە بڕیاریاندا هەموو ساڵێک لە تەواوی
ووڵاتاندا لە هەمان ڕۆژ دا پێویستە مەراسیمی "ڕۆژی ئافرەتان" ڕێزی
لێبگرن لە ژێر دروشمی " مافی دەنگدانی ئافرەتان هێز و یەکێتیمان
پێدەبەخشێت لە خەبات بۆ سۆسیالیزم".
لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا، مەسەلەی بنیاتنانی پەرلەمانێکی دیموکراتی
زیاتر...هتد، فراوان کردنی مافی بەشداری کردنی ئافرەتان لە دەنگدان دا،
یەکێک بوو لە خاڵە بنچینەییەکان لە پێش جەنگی جیهانی یەکەم دا،
کرێکاران لە تەواوی ووڵاتە بۆرژوازی یەکان مافی دەنگ دانیان هەبوو
بێجگە لە ڕووسیا. (4) تەنها ئافرەتان و ئهوانهی نهخۆشی دهرونییان
ههبوو نەبێت لە سەر هەمان بێ مافی پێشوو مابوونەوە. هەر ئێستا لە
هەمان کات واقیعیەتی داخوازی سەرمایەداری بەشداری یە لە ئابووری
نیشتیمانی. هەموو ساڵێک ژمارەی ئافرەتان لە زیاد بوون دایە لە کارگە و
کارخانەکان چ وەکو خزمەتکار یان وەکو پاقژکەرەوە. ئافرەتان کار دەکەن
شان بە شانی پیاوان، سامان و گەنچینەی ووڵاتەکان بەرهەم هێنراوە لە سەر
دەستی ئەوان. بەڵام ئافرەتان بێ بەش کراون لە مافی دەنگدان.
بەڵام لە ساڵی رابردوو دا پێش ئەوەی جەنگ دەست پێ بکات نرخی خواردن
چووە سەرێ، چوونە سەرەوەی نرخ وای کرد باشترین و ئاشتیخوازترین
ئافرەتانی ماڵەوە ئارەزووی کاری سیاسی بکەن و خۆپیشاندان بکەن لە دژی
بۆرژوازی و تالانی ئابووری. "ڕاپەرینی خانمانی ماڵەوە" پەرەی سەند و لە
زیاد بوون و دووپات بوونەوەدا بوو، هەروەها گڕی گرت لە چەندین شوێنی
جیاواز لەوانە: نەمسا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەلمانیا.
ئافرەتانی کرێکار لەوە تێگەیشتبوون تەنها ئەمە بەس نی یە پەیوەندی
بپچرێننن لە گەل بازاری کوشک یان تاکی بازرگان، لەوەش تێگەیشتبوون بەم
کارەیان ناتوانن نرخی بازار بێنە خوارەوە. پێویستە سیاسەتی دەوڵەت
بگۆرین. بۆ بەدەست هێنانی ئەمە چینی کرێکار دەبێت داخوازی مافی بەشداری
کردن لە دەنگدان فراوان بکاتەوە.
پێویستە بریاری ڕۆژی ئافرەتان لە تەواوی ووڵاتان ئەم شێوەیە بەرێوە
بچێت خەبات بێت لە پێناوی بە دەستهێنانی مافی دەنگدان بۆ ئافرەتانی
کرێکار. ئەم ڕۆژە دەبێت ڕۆژی هاوپشتی ئەنتەرناسیونالی بێت لە خەباتدا
بۆ ئامانجی هاوبەشمان و ڕۆژی پێداچوونەوەیە بێت بە هێزی رێکخراوبوونی
ئافرەتانی کرێکار لە ژێر ئاڵای سۆسیالیزمدا.
ئەنتەرناسیونالی یەکەم
ڕۆژی ئافرەتان.
بڕیاری کۆنگرەی ئەنتەرناسیونالی دووهەمی ئافرەتانی سۆسیالیست تەنها
بڕیارێک نەبوو لە سەر کاغەز، بەڵکو سووربوون بوو لە سەر دەست
نیشانکردنی ڕۆژی ئافرەتان لە 19ی مارسی 1911دا ، دانانی ئەم ڕۆژە
بڕیارێکی کوێرانە نەبوو. هاوڕێ ئەلمانیەکانمان بۆیە ئەم ڕۆژەیان
هەڵبژارد لە بەر ئەوەی ڕۆژێکی مێژووی و گرنگ بوو بۆ پرۆلیتاریای
ئەلمانی. 19ی مارس، ڕۆژی شۆڕشی 1848 بوو، مەلیکی پروسیا بۆ یەکەمین جار
ناچارە رێزدادەنێ بۆ هێزی چەکداری جەماوەری بۆ دوورخستنەوەیان لە ترسی
سەرهەڵدانی راپەرینی پرۆلیتاری. لە ناوەراستی ئەو پەیمانانەی کە دابووی
بە خەڵک دواتر لێ ی پاشگەز بوویەوە، کە سەرەتایەک بوو بۆ بە رەسمی
ناسینی دەنگدانی ئافرەتان.
دوای 11ی جەنیوەری، تێکۆشان بۆ خۆئامادەکردن و دروستکردنی ڕۆژی
ئافرەتان لە ئەلمانیا و نەمسا. ئەوان هەردوو پێکەوە پیلانیان دارشت بۆ
خۆپیشاندان، بەڵێن یان دا بە ووتە و بە دەم، هەروەها بە ڕۆژنامەگەری.
لە دەوری هەفتەیەک بەر لە ڕۆژی ئافرەتان دوو رۆژنامەنووس رایانگەیاند:
مافی دەنگدانی ئافرەتان لە ئەلمانیا و ڕۆژی ئافرەتان لە نەمسا. وتاری
هەمەڕەنگ بوون تەرخان کرابوون بۆ ڕۆژی ئافرەتان..."پەرلەمان و ئافرەتان،"
"ئافرەتانی کرێکار و ڕەوشی ئەنجومەنی شارەوانی، خانم مانی ماڵەوە چی
پەیوەندێکی یان هەیە لە گەڵ سیاسەت؟"، هتد... لێکدانەوەی بەوردی
مەسەلەی یەکسانی ئافرەتان لە پەرلەمان و لە کۆمەڵگا دا. تەواوی
وتارەکان دەست نیشانی هەمان خاڵ دەکەن: بە تەواوی پێویستە پەرلەمان
زیاتر دیموکراتی بکەیەنەوە بە سەپاندنی مافی دەنگدانی ئافرەتان.
لە ساڵی 1911 دا بۆ یەکەمین جار ڕۆژی ئافرەتانی جیهان بەرپاکرا. کە
سەرکەوتن و بە دەست هێنانی هەموو ئاواتەکان بوو. لە ئەلمانیا و نەمسا
ڕۆژی ئافرەتانی کرێکار وەکو دەریا بڵقی دەدا و دەلەرزی . لە هەموو
شوێنێک کۆبونەوە بەرێدەخرا... لە شارۆچکە بچووکەکان هەتا لە گوندەکان،
هۆلەکان پڕ بوون لە خەڵک، لەوێ داوا لە کرێکارانی پیاو دەکرا
جێگاکانیان بدەن بە ئافرەتان.
بە دڵنیاییەوە ئەوە یەکەم جار بوو ئافرەتانی کرێکار نیشانیاندا کە
شۆڕشگێرن. پیاوەکان لە ماڵەوە بوون لە گەل منالەکان بۆ جارێک، هەروەها
هاوسەرە لە قەفەزنراوەکان دەچوونە کۆبونەوەکان و گەورەترین
خۆپیشاندانەکانی سەرشەقام یان بەرێخست کە 30 ههزار کەس بەشدار بوو.
پۆلیس هەولی دەدا دروشمەکان لە خۆپیشاندەران بستێنێ، بەڵام ئافرەتانی
کرێکار ڕووبەروویان وەستانەوە. لەم ڕووداوەی هاتە پێش، ئەوەی ئەم خوێن
ڕشتنەی راگرت تەنها یارمەتی و هاوکاری پەرلەمانتارە سۆسیالیستەکان بوون.
لە ساڵی 1913دا ڕۆژی ئافرەتانی جیهان گۆرا بۆ ڕۆژی 8ی ماس. ئەم ڕۆژە
دەگەڕێتە بۆ خەبات و تێکۆشانی ئافرەتانی کرێکار.
ئایا ڕۆژی ئافرەتان زەرووری یە؟
ڕۆژی ئافرەتان لە ئەمریکا و لە ئەوروپا ئاکامێکی سەرسام کەری هەبوو. لە
راستی دا یەک دانە کەس نەبوو لە پەرلەمانی بۆرژوازی بیر لە ئاسانکاری
یەک بکاتەوە بۆ کرێکاران یاخود لێپرسراوەتی نیشان بدات لە بەرامبەری
داخوازی یەکانی ئافرەتان. لەبەر ئەوەی لەو سەردەمەدا بۆرژوازی ترسی
نەبوو لە ڕوودانی شۆڕشی سۆسیالیستی.
بەڵام ڕۆژی ئافرەتان چەند شتێکی بە دەست هێنا، لە هەمووی گرنگتر شێوازی
وروژاندنی ئەو هاورێ ئافرەتانە بوون کە کەمترین کاری سیاسییان دەکرد.
ئەمانە کۆمەک نەبوون، بەڵکو هۆشداری یەک بوو بۆ بەشداری کردن لە
کۆبوونەوەکان، خۆپیشاندان، پۆستەر، نامیلکە، رۆژنامەکان بۆ ڕۆژی
ئافرەتان. هەتاکو دواکەوتووترین ئافرەتی کرێکار وای بیر دەکردەوە کە "ئەمە
ڕۆژی ئێمەیە، ئەمە ڤیستیڤالی ئافرەتانی کرێکارە" بە پەڵە دەچوو بۆ
کۆبوونەوەو خۆپیشاندانەکان. دوای هەر یەک لە "ڕۆژی ئافرەتانی کرێکار"،
ئافرەتان زیاتر پەیوەست دەبوون بە پارتە سۆسیالیستەکان و یەکێتی یە
کرێکاری یەکان بەرەو پێش دەچوون. ڕێکخراوەکان وەزعیان بەرەو باشتر بوون
دەچوو، هۆشیاری سیاسی گەشەی دەکرد.
ڕۆژی ئافرەتان ئەرکێکی تری خستە روو: ئەویش بەهێزکردنی هاوپشتی
ئەنتەرناسیونالیستی کرێکاران بوو. لە رێورەسمی تایبەتی دا پارتەکانی
ووڵاتە جیاوازەکان بە گشتی قسەوباسیان ئالوگۆر دەکرد: هاورێ
ئەلمانیەکان دەچوون بۆ بەریتانیا. هاوڕێ ئینگلیزەکان دەچوون بۆ هۆلەند...هتد.
یەکێەتی چینی کرێکارانی جیهان زیاتر بە هێز دەبوو ئەمەش مانای ئەوەیە
خەباتێکی بەهێزی پرۆلیتاری بە گشتی لە بەرەوپێش چوون دایە.
ئەمانە سەرچاوەی تێکۆشانی ڕۆژی ئافرەتانی کرێکار بوو. تێکۆشانی
ئافرەتانی کرێکار لەم رۆژەدا کۆمەکی زیاتر دەکات بە هۆشیاری و
رێکخراوبوونی کرێکارانی ئافرەت. ئەمەش مانای ئەوەیە بەشداری راستەوخۆ
بۆ بە سەرکەوتن گەیاندنی ئەم خەباتە لە پێناوی ژیانێکی باشتر بۆ چینی
کرێکار.
ڕۆژی کرێکارانی ئافرەت لە ڕووسیا.
لە ساڵی 1913 بۆ یەکەمین جار ئافرەتانی کرێکار لە ڕووسیا بەشدار بوون
لە "ڕۆژی ئافرەتانی کرێکار" .ئەو کاتە، کاتی بەرەنگاربوونەوە بوو، کە
تیزاریزم دەیویست کرێکاران و جوتیاران راگرێت لە چاوەروانی دا. یاخود
دەیویست بە هیچ جۆرێک بیر لە مەراسیمی " ڕۆژی ئافرەتانی کرێکار" بە
شێوەی خۆپیشاندان نەکەنەوە. بەڵام ڕێکخراوبوونی ئافرەتانی کرێکار
توانیان ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی بگێرن. هەردوو ڕۆژنامەی یاسایی چینی
کرێکار....پراڤدای بەلشەفیکەکان و لۆچی مەنشەفیکەکان...وتاریان دابەزاد
سەبارەت بە ڕۆژی ئافرەتانی جیهان: (5) وتاری تایبەتی یان نووسی لە سەر
ئەوانەی جێگایان دیارە لە ناو بزووتنەوەی ئافرەتانی کرێکار، هەروەها
پەیام ناردن بۆ هاوڕێیان لەوانە: بیبل و کلارا زکتین.(6)
لەوساڵە شومانەی کە رێگە بە کۆبوونەوەکان دەگیرا. بەڵام لە پترۆگراد
ئەو کرێکارە ئافرەتانەی کە ئەندامی پارتی بوون کۆری جەماوەریان
رێکدەخست لە سەر "مەسەلەی ئافرەتان" چوونە ژوورەوە 5 کۆپیکس بوو.ئەم
کۆبونەوانە ئەگەر چی نایاسایی بوون، بەڵام هۆلەکان بە تەواوی جمەیان
دەهات لە خەڵک. ئەندامەکانی پارتی باسیان پێشکەش دەکرد. بەڵام ئەم
چاڵاکی یانە "داخران" کۆبوونەوەکان بە خۆراگری کۆتایی یان پێهات کاتێ
پۆلیس سەرکوتکەرانە رێگەی گرت لە وتەبێژان. هەروەها کەوتە ترساندن و
هەرەشە و گرتنی قسەکەرانی کۆبوونەوەکان. مانایەکی مەزن و تایبەتی هەبوو
بۆ کرێکارانی جیهان ئافرەتانی ڕووسیا، ئەوان ژیان بەسەری دەبەن لە ژێر
دەسەڵاتی سەرکوتکەرانەی تیزاریزم پێویستە پەیوەست بن بە هەر ڕێگەیەک کە
بۆیان دەکرێ بۆ گەیشتن و بەرێوەبردنی ڕۆژی ئافرەتانی جیهان. ئەمە
پەیامێک بوو بۆ لە خەو هەلسانی ڕووسیا لە ژێر دەسەڵاتی تزاری زیندان و
لە سێدارە دان. بی َدەسەڵاتی لە کوشتنی کرێکاران ئازایەتی لە خەبات و
خۆپیشاندان.
لە ساڵی 1914 دا "ڕۆژی ئافرەتانی کرێکار" لە ڕووسیا باشتر رێکخرا.
هەردوو ڕۆژنامەی کرێکاران پەیوەست بوونی خۆیان راگەیاند بە مەراسیمەکە.
هاورێیانی ئێمە گەڵێک سەختی و دژواریان چەشت بۆ ڕۆژی کرێکارانی ئافرەت
. لەبەر دەست تێوەردانی پۆلیس ئەوان نەیان توانی خۆپیشاندان
بەرێبخەن.ئەوانەی بەشدار بوون لە خۆپیشاندانی "ڕۆژی ئافرەتانی کرێکار"
خۆیان بینییەوە لە زیندانەکانی تزاری. هەروەها دواتر زۆربەیان ڕەوانەی
باکووری سارد. دروشمی " لە پێناوی دەنگدانی ئافرەتانی کرێکار" ئەمە بە
سروشتی بووە هۆی ئەوەی بانگەوازێک بێت بۆ رامالینی ئوتوکراسی.
ڕۆژی ئافرەتانی جیهان،لە دەورانی جەنگی
ئیمپریالیستی دا.
جەنگی جیهانی یەکەم کۆتایی هات، چینی کرێکار لە تەواوی ووڵاتان بوونە
کەرەسەی ئەم جەنگە.(7) ساڵانی 1915-1916 "ڕۆژی ئافرەتانی کرێکار" لە
تاراوگە نارازی بوون بوو بەم رەوشە....باڵی چەپی ئافرەتانی سۆسیالیست
هەمان تێروانینی پارتی بەلشەفیکی ڕووسیایان هەبوو بۆ گۆرینی 8ی مارس بۆ
خۆپیشاندانی ئافرەتانی کرێکار لە دژی جەنگ. بەڵام پارتە سۆسیالیستە
هەڵپەرستەکان لە ئەلمانیاو لە ووڵاتانی تر، رێگر بوون لە بەر دەم
چاڵاکی یەکانی ئافرەتانی سۆسیالیست لە ڕێکخستنی ئاپۆرە جەماوەری یەکان.
هەروەها ڕەتکردنەوەی دانی پاسەپۆرت بە ئافرەتانی سۆسیالیست بۆ ووڵاتانی
بێلایەن لە کاتێکدا ئافرەتانی کرێکار داوای کۆبوونەوەی جیهانی یان
دەکرد بۆ ئەوەی بە بۆرژوازی نیشان بدەن ئازایەتی و جەسووری هاوپشتی
ئەنتەرناسیونالی بەردەوامە.
لە ساڵی 1915 دا تەنها لە نەرویج توانیان خۆپیشاندانێکی جیهانی
بەرپابکەن لە ڕۆژی ئافرەتان کە نوێنەری ڕووسیا و ووڵاتانی بێلایەن
ئامادە بوون. ئەوان پێیان وانەبوو رۆژی ئافرەتان رێکبخرێ لە رووسیا لە
بەر دەسەڵاتی تزاریزم و عەسکەرتاریەت دا.
ئەو ساڵە مەزنه، ساڵی 1917 ی مەزن، برسیەتی، ساردی، ناعەدالەتی، جەنگ،
بەستەلەکی ئارامی کرێکارانی ئافرەت و ئافرەتانی جووتیاری ڕووسیای تێک
شکاند. لە 8ی مارسی 1917دا لە ڕۆژی ئافرەتانی کرێکار، ئەوانی رژانە
سەرشەقامەکانی پترۆگراد. ئافرەتان.... بەشێک لە کرێکاران، هەروەها
بەشێک لە خێزانی سەربازان بوون.... داخوازی یەکانیان ئەمانە بوون "نان
بۆ منالەکانمان" گەرانەوەی هاوسەرەکانمان لە بەرەکانی جەنگ". لەو کاتە
یەکلاکەرەوەیەدا خۆپیشاندانی ئافرەتانی کرێکار ترس و هەرەشەی خستە نێو
دەسەڵاتداران و بە تایبەتیش هێزی ئاسایشی تزاری، کە نەیاندەتوانی هیچ
کارێک بکەن لە دژی یاخیبووەکان، بەڵام سەیریان دەکرد و نەیان دەزانی چ
بریارێک دەرکەن. چونکە لە بەرامبەری یاندا خەباتی جەماوەری شەپۆلی دەدا
وەکو گەردەلولاوی دەریا.
ڕۆژی ئافرەتانی کرێکار لە ساڵی 1917 دا بوو بە رۆژێکی لە بیر نەچوو وه
لە مێژوودا. لەو رۆژگارەدا ئافرەتانی ڕووسیا بوون بە مەشخەڵی
بەرزکردنەوەی شۆڕشی کرێکاری و هەڵکردنی ئاگری شۆڕش لە جیهاندا. شۆرشی
شوبات لەم رۆژەدا دەستی پێکرد.
بانگەوازی ئێمە بۆ تێکۆشان.
"ڕۆژی ئافرەتانی جیهان"، 10 ساڵ لەمەوبەر پێک هات وەکو کەمپینێک بۆ
یەکسانی سیاسی بۆ ئافرەتان و خەبات کردن بۆ سۆسیالیزم. ئەم ئامانجانە
بە دەست هاتن لە رێگای چینی کرێکاری ئافرەتی ڕووسیا. لە کۆماری سۆڤیەتی
ئافرەتانی کرێکار و جوتیاران پێویستی یان بەوە نەبوو خەبات بکەن بۆ
مافی دەنگدان یاخود مافە مەدەنی یەکان. ئەوان هەر ئەو کات ئەم مافەیان
بە دەست هێنابوو. کرێکارانی ڕووسیا و ئافرەتانی جووتیار هاونیشتیمانی
یەکسانن.......دەسەڵاتیان بە دەستەوەیە ئەوەش کارەکانی ئاسان کردوون بۆ
تێکۆشان بۆ ژیانێکی باشتر. مافی دەنگدان بەشێکە لە سۆڤیەت و تەواوی
رێکخراوەکان.(8)
ئەم مافانە بە تەنها بەس نیە. ئێمە پێویستە فێر بین چۆن ئەم مافانە
بەکاربێنین، مافی دەنگدان چەکێکە پێویستە فێری بین چۆن بە قازانجی
خۆمان بەکاری دەهێنین، بۆ شتی بەکەڵک و کۆماری کرێکاری. لە ماوەی 2 ساڵ
دەسەڵاتی سۆڤیەتی دا ژیان بە تەواوەتی هەمووی نەگۆراوە، ئێمە لە پرۆسەی
خەبات داین بۆ گەیشتن بە کۆمۆنیزم هەروەها ئێمە لە دونیایەک دەژین
هێشتا تاریکی و سەرکوتکردنی رابردوو لە ناو نەچووە. کۆتی خێزان، کاری
نێوماڵی ئافرەتان، لەشی فرۆشی قورسای زۆری هەیە لە سەر ئافرەتانی
کرێکار. ئافرەتانی کرێکار و ئافرەتانی جووتیار کاتێ دەتوانن رزگاریان
بێت لەم هەلومەرجە و یەکسانی هەمەلایەنە بە دەست بێنن لە ژیانی خۆیاندا،
نەک تەنها لە یاسا، ئەگەر هەرچی هێز و توانایان هەیە بیخەنە کار بۆ
گواستنەوەی ڕووسیا بۆ کۆمەڵگایەکی کۆمۆنیستی.
بۆ هاتنی بە خێرایی ئەم رۆژە، ئێمە پێویستە یەکەمین شت تێکشکانی
ئابووری ڕووسیا راست کەینەوە . ئێمە پێویستە بیر لە ڕێگا چارەیەک
بکەینەوە بۆ ئەم دوو ئەرکە راستەوخۆیە... بنیاتنانی بە چاکی رێکخستنی
هێزی هۆشیاری سیاسی کرێکاران و دووبارە بنیاتنانەوەی هێلی هاتوچۆ.
ئەگەر هێزی کرێکاران بجولێ بە شێوەیەکی باش ئێمە سەرکەوتن بە دەست
دێنین جارێکی تر دەبینەوە خاوەن شەمەندەفەری هەڵمی: شەمەندەفەری هاتوچۆ
دەست بەکاردەکاتەوە. ئەمەش مانای ئەوەیە کرێکارانی ئافرەت و کرێکارانی
پیاو نان وداری سوتان بە دەست دێنن.
گەرانەوەی هێلی هاتوچۆ بۆ قۆناغی ئاسایی سەرکەوتنی کۆمۆنیزم خێرا دەکات.
هەروەها سەرکەوتنی کۆمۆنیزم بەندە بە تەواو بوونی بنچینەیی یەکسانی
هەمەلایەنەی ئافرەتان. بۆیە پێویستە پەیامی "ڕۆژی ئافرەتانی کرێکار"
ئەم ساڵ ئەوە بێت: کرێکارانی ئافرەت، ئافرەتانی جووتیار، دایکان،
هاوسەرەکان، خوشکەکان، ئەو هەموو تێکۆشانەی یارمەتی کرێکاران و هاوریان
نیگەرانیەکان هەرەس پێ دێنی سەبارەت بە شەمەندەفەری هاتوچۆ و دووبارە
بنیاتنانەوەی هێلی هاتوچۆ. هەموومان لە تێکۆشان داین لە پێناوی بە دەست
هێنانی نان و داری سوتاندن و کەرەستەی خاو."
ساڵی رابردوودا دروشمی رۆژی کرێکارانی ئافرەت ئەمە بوو."هەموو شتێ لە
پێناوی سەرکەوتنی بەرەی سوور"(9). ئێمە ئێستا بانگەوازی کرێکارانی
ئافرەت دەکەین بێنە مەیدان بۆ نیشاندانی هێزی خۆیان لە بەرامبەر بەرەی
زەردی تازە.....بەرەی کرێکاری! سوپای سوور دوژمنی دەرەکی تێک شکاند لە
بەرئەوەی رێکخراوبوو، بە دیسپلین بوو هەروەها ئامادە بوو بۆ قوربانی
دان بەخۆ. لە گەل رێکخستن. کاری زۆر، دیسپلین، هەروەها قوربانی دان
بەخۆ، کۆماری کرێکاران هەرەس پێهێنانی دوژمنی ناوخۆ بوو....لە جێ چوونی
هێلی هاتوچۆ و ئابووری، برسیەتی، ساردی، نەخۆشی. "هەموو یەکێک بۆ
سەرکەوتنی بەرەی بێ خوێن ڕشتنی کرێکاران! هەموو یەکێک بۆ ئەم سەرکەوتنە!"
ئەرکە تازەکان لە ڕۆژی ئافرەتانی کرێکار.
شۆڕشی ئۆکتۆبەر یەکسانی دا بە ئافرەتان لە گەل پیاوان تارادەی پێویستی
مافە شارستانی یەکان. ئافرەتانی پرۆلیتاری لە ڕووسیا چەند ساڵ لەمەوبەر
دەیان نالاند بە دەست بەدبەختی و چەوسانەوە، بەڵام ئێستا لە کۆماری
سۆفیەتی دا دەتوانن بە شانازی یەوە نیشانی هاورێیانی یان بدەن لە
ووڵاتانی تر رێبازی یەکسانی سیاسی لە گرەوی بنیاتنانی دەسەڵاتی
پرۆلیتاریا و دەسەڵاتی شوراکانە.
ئەم حالەتە لە ووڵاتە سەرمایەدارەکانی تر جیاواز بوو، لەوێ هێشتا
ئافرەتان زیاد لە پێویست کار دەکەن و بێ بەشن. لەم ووڵاتانەدا دەنگی
ئافرەتان کزەو مردووە. لە راستی دا لە ووڵاتانی بێلایەن .... لە نەرویج،
فەرەنسا، فینلەند، لە هەندێ ووڵاتانی ئەمریکای باکوور......ئافرەتان
مافە شارستانی یەکانیان بە دەست هێناوە هەتا پێش دەست پێکردنی جەنگیش
(10)
لە ئەلمانیا، دوای رووخانی قەیسەرو بنیاتنانی کۆماری بۆرژوازی،
سەرکردایەتی کردنی ناوەندی(11) لە 36 ئافرەت کە چوونە ناو پەرلەمان.....
بەڵام یەک دانەشیان کۆمۆنیست نەبوون.
لە ساڵی 1919، لە بەریتانیا ئافرەتانێک بۆ یەکەم جار بوو بە ئەندامی
پەرلەمان، بەڵام ئەو کەسە کێ بوو؟ ئەو (خانمە) ئەمەش مانای ئەوەیە
مولکدار یان ئەرستۆکرات بوو.(12)لە فەرەنسا، هەروەها مەسەلەیەک هاتە
پێشەوە دواتر درێژکرایەوە بۆ مافی دەنگدانی ئافرەتان.
بەڵام چۆن ئەم مافانە بە کاردێنین بۆقازانجی ئافرەتانی کرێکار لە
چوارچێوەی پەرلەمانی بۆرژوازی؟ لە کاتێک دا دەسەڵات لە دەستی
سەرمایەدارەکان و موڵکدارەکان دا بێت، بە هیچ جۆرێک مافە سیاسیەکان
ناتوانی ئافرەتانی کرێکار بپارێزێ لە جێگاو شوێنی کۆیلەتی یان لە ماڵ و
لە کۆمەڵگە. بۆرژوازی فەرەنسی ئامادەیە بەرتیلێکی تر فرەدەن بۆ چینی
کرێکار، لە ترسی گەشەسەندنی بیروباوەری بۆلشەفیکەکان لە نێو کرێکاران:
ئامادە بوون مافی دەنگدان بدەن بە ئافرەتان.(13)
مستەر بۆرژوازی سێڕ....کاتت بەسەر چوو!
دوای ئەزموونی شۆڕشی ئۆکتۆبەڕ لە ڕووسیا، بە تەواوی ڕۆشنە بۆ ئافرەتانی
کرێکار لە فەرەنسا، بەریتانیا هەروەها لە ووڵاتانی تر تەنها دەسەڵاتی
چینی کرێکاران، دەسەڵاتی شوراکان زامنی پاراستنی یەکسانی هەمەلایەنەیە.
گەورەترین سەرکەوتنی کۆمۆنیزم پچران و هێنانە خوارەوەی دەسەڵاتی دونیای
کۆنە..........ئەگەر ئەرکی " ڕۆژی جیهانی ئافرەتانی کرێکار " لە
دەورانی پێش ئێستا لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی باڵای پەرلەمانی بۆرژوازی
خەبات بوو لە پێناوی مافی دەنگدانی ئافرەتان، ئەوە ئەرکی ئێستای چینی
کرێکار بریتی یە: لە رێکخستنی ئافرەتانی کرێکارە لە دەوری دروشمی
ئەنتەرناسیونالی سێیەم. گوێ لەم بانگەوازەی ڕووسیا بگرن..
" ئافرەتانی کرێکار لە سەرتاسەری دونیا! خۆتان رێکخەن و بەرەیەکی
یەکگرتووی پرۆلیتاری بنیاتبنێن بۆ تێکۆشان لە دژی ئەوانەی ئەم جیهانە
تاڵان دەکەن! بروخێ پەرلەمانتاریزمی بۆرژوازی! پیرۆز بێت دەسەڵاتداری
شوراکان! لەناوچێت نایەکسانی و چەوساندنەوە لە نێوان ئافرەت و پیاودا!
ئێمە لە خەبات داین لە گەل کرێکاران بۆ سەرکەوتنی کۆمۆنیزمی
ئەنتەرناسیونالی!"
ئەم بانگێشە بۆ یەکەم جار لە ناوەندی هەوالەکانی نەزمی نوێ، لە
بەرەکانی شەری ناوخۆ دەبیسترا، وە دەنگە ژێکانی دڵی ئافرەتانی کرێکاری
ووڵاتانی تری دەدا. ئافرەتانی کرێکار گوێ دەگرێ و بڕوا دەکا بەوەی ئەم
بانگێشەیە راستە. تاوەکو ئەم دواییانەش بروایان وا بوو کە ئەگەر
توانیان چەند نوێنەرێک بنێرن بۆ پەرلەمان، ژیانیان ئاسانتر دەبێت وە
زیاتر بەرگەی ستەمکاری سەرمایەداری دەگرن. ئێستا پێچەوانەکەی دەزانین.
تەنها بە لە ناوچوونی سەرمایەداری و بنیاتنانی دەسەڵاتی شورایی
دەتوانین خۆمان بپارێزین لە دونیای پڕ لە زوڵم و، شەرمەزاری و
نایەکسانی ئەم ژیانە بۆئافرەتانی کرێکار لە ووڵاتە سەرمایەدارەکان زۆر
قورس کردووە. "ڕۆژی ئافرەتانی کرێکار" وەرچەرخانە لە خەبات کردن لە
مافی دەنگدانی ئافرەتان بەرەو ڕۆژێکی جیهانی بۆتێکۆشانی هەمەلایەنە و
رەهای رزگاری ئافرەتان، ئەمەش مانای تێکۆشانە بۆ سەرکەوتنی شوراکان و
کۆمۆنیزم!
• بروخێ دونیای هەژاری و
دەسەڵاتی سەرمایە!
• لە ناوچێت نایەکسانی، بێ مافی
و چەوساندنەوەی ئافرەتان.....میراتی بۆرژوازی جیهانی!
• بۆ پێشەوە بەرەو یەکێتی ی
جیهانی نێوان کرێکارانی ئافرەت و کرێکارانی پیاو لە خەباتدا
لە پێناوی دەسەڵاتی کرێکاران......کرێکارانی
هەردوو ڕەگەز!
کورتەیەک لە ژیاننامەی سیاسی ئەلێکسەندرا
کۆلنتای:
ئەلێکساندرا کۆلنتای (1872-1952)
لە ساڵی 1890 پەیوەندی کردووە بە پارتی
کرێکارانی سۆسیالیستی دیموکراتی ڕووسیا، هەڵسووراو بووە لە بزووتنەوەی
ئافرەتانی سۆسیالیستی جیهانی، بەر لە ساڵی 1914 ئەندامی مەنشەفیکەکان
بووە. لە ساڵی 1917دا بووە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی (بەلشەفیەکان) و
کۆمیسیاری خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی لە دەوڵەتی سۆڤیەتی. لە گەل بۆخارین
بووە لە فراکسیونی "کۆمۆنیزمی چەپ"، دژی رێکەوتننامەی ئاشتی بریست
لیتۆفیسک، یەکێک بووە لە سەرکردەکانی " ئۆپۆزسیۆنی کرێکاریی" پۆستی
کاری دیبلۆماتیکی پێسپردراوە لە مەکسیکۆ و لە ووڵاتانی ئەسکەندەناڤی.
هاوسۆزی هەبوو لە گەل "ئۆپۆسیۆنیی چەپ" دواتریش گونجا لە گەلیان.
Notes
1٠Tsarist
Russia still used the old "Julian" calendar of the Middle Ages,
which was 13 days behind the "Gregorian" calendar used in most of
the rest of the world. Thus March 8 was "February 23" in the old
calendar. This is why the revolution of March 1917 is called "the
February revolution" and that of November 1917 "the October
revolution.".RETURN
TO TEXT
2٠RETURN
TO TEXT
3٠Clara
Zetkin was a leader of the German socialist movement and the main
leader of the international working women's movement. Kollontai was
a delegate to the international conference representing the St.
Petersburg textile workers.RETURN
TO TEXT
4٠This
is not accurate. The vast majority of unskilled workers in England,
France and Germany could not vote. A smaller percentage of working
class men in the United States could not vote -- in particular
immigrant men. In the South of the US black men were often prevented
from voting. The middle class suffrage movements in all the European
countries did not fight to give votes to either working class women
or men.RETURN
TO TEXT
5٠At
its 1903 Congress, the Russian Social Democratic Labor Party divided
into two wings, the Bolsheviks (which means "majority" in Russian)
and the Mensheviks (which means "minority). In the period between
1903 and 1912 (when the division became permanent) the two wings
worked together, unified for a while, split again. Many socialists,
including entire local organizations, worked with both wings or
tried to stay neutral in the disputes. Kollontai, an active
socialist and fighter for women's rights since 1899, was at first
independent of the factions, then became a Menshevik for several
years. She joined the Bolsheviks in 1915 and became the only woman
member of their central committee. She also served as Commissar of
Welfare of the Soviet Republic and head of the Women's Section of
the Bolshevik Party.RETURN
TO TEXT
6٠August
Bebel (1840-1913) was a leader of the German Social-Democratic
Party. He was a well-known supporter of the women's movement and
author of a classic book on Marxism and women (Die Frauenfrage,
translated into English as Woman Under Socialism, which
has been translated into many languages.RETURN
TO TEXT
7٠When
war broke out in 1914, there was a massive split in the
international socialist movement. The majority of the Social
Democrats in Germany, Austria, France and England supported the war.
Other socialists, such Kollontai, Lenin, the Bolshevik Party and
Trotsky in Russia, Clara Zetkin and Rosa Luxemburg in Germany and
Eugene Debs in the United States, to name some of the leaders,
denounced the pro-war socialists for being traitors to the working
class and to the fight for a workers' revolution.RETURN
TO TEXT
8٠The
word "soviet" means "council." Soviets, or workers' councils, are
democratic bodies in which delegates are elected in factory and
neighborhood meetings and are controlled by their sister and brother
workers. The representatives of the soviets must report back to
their constituency and are subject to immediate recall.RETURN
TO TEXT
9٠After
the working class seizure of power in October/November 1917, the
Russian workers' state was faced with two major problems. One was an
invasion by thirteen countries, including the United States; the
second was resistance by the pro- monarchist and pro-capitalist
elements in Russia. Primarily under the direction of Leon Trotsky,
the soviets created a workers and peasants army, the Red Army, which
defeated the forces of counterrevolution.RETURN
TO TEXT
10٠Women
had won the right to vote in several of the United States prior to
World War I. A federal amendment guaranteeing all women over 21 the
right to vote was passed on August 26, 1920. It was not until the
1960s that the last legal barriers to working class people voting in
the United States were abolished.RETURN
TO TEXT
11٠The
"compromisers" Kollontai is referring to are the Social Democratic
leaders who formed a new capitalist government in Germany after the
fall of the Kaiser in 1918. They actively supported
counterrevolution after coming to office.RETURN
TO TEXT
12٠While
the aristocratic Lady Astor was indeed the first woman to serve in
the British parliament, the first woman elected to parliament
was the Irish revolutionary Constance Markievicz. Together with
other members of the Sinn Fein party, she refused to take her seat
in the imperial parliament.RETURN
TO TEXT
13٠French
women did not finally get the vote until after World War II.RETURN
TO TEXT
kurdistansocialists.org@gmail.com
www.kurdistansocialists.org
|