رۆژی جیهانیی دژی توندوتیژیی کرایه رۆژی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر یاسای فره‌ژنی.
راپۆرتی چالاکی 25 نۆڤه‌مبه‌ری که‌مپینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنیی له کوردستان.
به‌پێی نه‌خشه‌یه‌ک که له هه‌فته‌ی ڕابردودا که‌مپینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنیی له کوردستان داینابوو ، رۆژی جیهانیی دژی توندوتیژیی کرده رۆژی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر یاسای فره‌ژنیی که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه دژ به ژنان په‌سه‌ندکراوه. له‌م یاده‌دا چالاکیه‌کان بریتی بوون له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نوینه‌رانی حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌که‌یان و به‌رزکردنه‌وه‌ی یاداشتی ناڕه‌زایه‌تی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ئاگادارکردنه‌وه‌یان له‌وه‌ی که ئه‌م فشارانه به‌رده‌وام ده‌بێت تاکو ئه‌م یاسا شه‌رمه‌زاریه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه. لێره‌دا ڕاپۆرتی ئه‌م چالاکیه‌ی که‌مپینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنیی له کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
ئوسترالیا:
ئه‌م ئیمزایانه دژی سه‌پاندن و ده‌مه‌زه‌ردکردنه‌وه‌ی یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامی و پڕ شه‌رمه‌زاری فره‌ژنیی یه. دووشه‌مه ٢٤/١١/٢٠٠٨ له شاری سدنی هه‌ریه‌ک له (چیمه‌ن عارف و ئاشنا که‌مال و سه‌یران ئه‌مین) له که‌مپینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنیی، سه‌ردانی هه‌ڤاڵ عه‌زیز (نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئوسترالیا)یان کرد و یاداشتنامه‌یه‌کیان به سه‌دان ئیمزاوه له دژی سه‌پاندن و ده‌مه‌زه‌ردکردنه‌وه‌ی یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامی و پڕ شه‌رمه‌زاری فره‌ژنیی، دا به نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم. له‌م سه‌ردانه‌دا که نزیک به سه‌عات و نیوێکی خایاند، هه‌ڵسوڕاوانی که‌مپین به‌درێژی باسیان له ناوه‌ڕۆکی نائینسانیانه و ده‌رئه‌نجامی کاره‌ساتبارانه‌ی ئه‌م قانوونه، له‌سه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵگای کوردستان به گشتی و ژانان به‌تایبه‌تی باسکرد. نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم به‌ڵینیدا که یاداشته‌که بگه‌یه‌نێته جێگه‌ی مه‌به‌ست و دانی نا به‌وه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سکۆلار نییه و دژی یاسای ئیسلام نیین و ناتوانن قانونی ئیسلام بگۆڕن و له کێشه‌دان له‌گه‌ڵ گروپه ئیسلامییه‌کاندا.
که‌نه‌دا: بڕیار درا که له زووترین کاتدا یاداشتی که‌مپین بگه‌یه‌نێته سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان.
له 25/11/08 به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی دژ به‌توندو تیژی به‌رانبه‌ر به‌ژنان " مریه‌م عبدالرحمن "نوێنه‌ری که‌مپین له که‌نه‌دا و " ئاراس ڕه‌شید " هه‌ڵسوڕاوی که‌مپین له ئۆتاوا چاویان که‌وت به ڕێزدارباڵوێزی عیراق له که‌نه‌دا کاک " هاوار کاکه‌زیاد ".پاش پێشوازیه‌کی زۆر له لایه‌ن به‌ڕێز کاک هاوارفه‌رمانبه‌رانی باڵوێزخانه.گفت‌و گۆکرا له‌سه‌ر یاسیای باری که‌سێتی و ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که له یاساکه‌دا کراون و ئیشاره‌ش کرا به‌و به‌ندانه‌ی که زۆرێک له ژنان پێی ناڕازین،له‌وانه " به‌ندی په‌یوه‌ند به فره‌ژنیی " بوو که ته‌وه‌ره‌ی ئه‌م که‌مپینه‌ی له‌سه‌ره.
له‌ماوه‌ی نزیک به کاتژمێرێک هه‌ردوولا ڕاو بۆچوونی خۆیان گۆڕیه‌وه‌و بڕیاریش درا که له زووترین کاتدا یاداشتی که‌مپین بگه‌یه‌نێته سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێز " مه‌سعود بارزانی " به‌رپرسانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان.
کوردستان:
(گۆنا سعید) له شاری هه‌ولێر چاوی که‌وت به وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری ژنان (جنان قاسم) و دوای قسه‌وباس له‌سه‌ر بریاری کۆنه‌په‌رستانه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان و کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر ژنان . نوینه‌ری که‌مپین ته‌ئکیدی له‌سه‌ر پێویستی کارکردن بۆ شکست پێهێنانی ئه‌م یاسایه کرده‌وه و داوای کرد که یاداشته‌که به سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری ژنان به‌ڵێنی هاوکاری دا.
هاوکات له‌لایه‌ن تامان شاکر هاوئاهه‌نگ کاری که‌مپین له هه‌ولیر به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی له گه‌ڵ گۆنا سعید سازکرد له که‌ناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز که ڕۆژی 5 شه‌ممه سه‌عات 9 شه‌و به‌کاتی کوردستان بڵاوده‌بێته‌وه و ڕۆژی هه‌ینیش سه‌عات 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ دوباره‌ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها که‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی کوردستان ڕۆژی 5 شه‌ممه به‌رنامه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گۆنا سعید سه‌عات 6 ئێواره به‌کاتی کوردستان په‌خش ده‌کا و (ڕادیۆی نه‌وا) ش ڕۆژی 5 شه‌ممه سه‌عات 3.30 پاش نیوه‌ڕۆ به‌رنامه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گۆنا سعید سازده‌کا .هه‌روه‌ها هه‌رکام له تامان شاکر و شیلان یاسین هاوئاهه‌نگ کارانی که‌مپین له هه‌ولیر به به‌شداری له کۆڕ و ڕۆژنامه‌کاندا له‌دژی یاسای فره‌ژنیی کاریان کردوه.
به‌ریتانیا:ئه‌م په‌رله‌مانه به‌م یاسایه‌ی سه‌لماندویه‌تی 16 سه‌ده له دوای کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریه‌وه‌یه. به‌شدارانی که‌مپینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنیی له له‌نده‌ن که پیکهاتبوو له (دڵنیا نوری و ئاسۆ کمال) چاویان که‌وت به (خالد هه‌ژار) سکرتێری یه‌که‌می نوینه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیا و یاداشتنامه‌که به ئیمزای 380 که‌س ته‌سلیم کرد. نوینه‌ران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان و که‌مپین و ئیمزاکارانیان به‌رامبه‌ر به پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێم له یاسای فره‌ژنیی و ته‌ئکیدی سه‌رۆکی حکومه‌ت له سه‌پاندنی شه‌ریئه‌تی ئیسلامی ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند که ئه‌م په‌رله‌مانه به‌م یاسایه‌ی سه‌لماندویه‌تی 16 سه‌ده له دوای کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری ئه‌مڕۆیه و سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه ڕه‌ت نه‌کاته‌وه ئه‌وا دوژمنایه‌تی ئاشکرای خۆی به‌رامبه‌ر نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ڕده‌گه‌یه‌نێ و بۆئیسلامیه‌کانیش ده‌بێته ده‌ستکه‌وتی سیاسی. نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ ئه‌م فشارانه‌دایه و یاداشته‌که به‌ته‌ئکید ده‌گه‌یه‌نیته حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم .
هاوکات هه‌ردوو ڕیکخراوی No Sweat Workers Liberty و له وه‌ڵام به داوایه‌کی که‌مپینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنیی له‌کوردستان ئه‌م نامانه‌ی خواره‌وه‌یان ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی کرد:
Workers LibertyPo box 823 London SE15 4NA
Dear Sir,
I am writing to you on behalf of Workers Liberty. Workers Liberty is a Socialist organisation which campaigns for workers rights and equality for all. We have been informed that on the 27 October 08 that the Kurdistan Parliament passed a law which allows polygamy with some conditions as a part of the civil law in Kurdistan. Workers Liberty condemns this new law. This law is not just ignoring international standards in regard to the rights of women. We believe that introducing this law based on sexual discrimination will deepen oppression and discrimination against women in Kurdistan.
Women in Kurdistan already face very harsh and oppressive living conditions as a result of the patriarchal culture, the anti-woman Iraqi civil law and the lack of basic civil individual rights and freedoms. This has have led to families killing women under the pretext of protecting family honour also many women have committed suicide by setting fire to themselves. These and many other unacceptable practices are the result of a situation where individual rights and freedoms of women, married or single, are denied by the law. For all of the above reasons we ask that you reconsider this new law.
Regards
Martin Thomas
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
26 November 2008
Dear Sir,
I am writing to you on behalf of No Sweat a campaign organisation which campaigns for workers rights and equality. We are particularly concerned regarding a law that was endorsed by the Kurdish Regional Government on the on the 27 October 08 which allows polygamy with some conditions as a part of the civil law in Kurdistan. No Sweat condemns this law not just because it ignores international standards in regard to the rights of women. We believe that introducing this law based on sexual discrimination will deepen oppression and discrimination against women in Kurdistan.
We are concerned that many women in Kurdistan already face harsh and oppressive living conditions as a result of the patriarchal culture, the anti-woman Iraqi civil law and the lack of basic civil individual rights and freedoms. This has have led to families killing women under the pretext of protecting family honour also many women have committed suicide by setting fire to themselves. These and many other unacceptable practices are the result of a situation where individual rights and freedoms of women, married or single, are denied by the law. For all of the above reasons we ask that you reconsider this new law.
Regards
Mick Duncan
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سویسرا: له شاری بیرن (نه‌به‌ز سه‌لیم) به‌شدار له که‌مپینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنیی له گه‌ڵ (د. فه‌وزی قه‌دوری) نوینه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له سویسرا کۆبۆوه و یاداشتی ناڕه‌زایه‌تی که‌مپین و ڕێکخراوی ئازادی ژن له عیراقی ته‌سلیم کرد.پاش گه‌یاندنی ناڕه‌زایه‌تی که‌مپین به‌رامبه‌ر به‌م یاسایه و هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌لایه‌ن (نه‌به‌ز سه‌لیم) ه‌وه نوینه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند که ئه‌م یاداشته به سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت .نیگه‌رانی خۆی له ڕازی بوونی سه‌رۆکی هه‌رێم له یاساکه ده‌ربڕی. هۆله‌ندا: (ئه‌ستێره فاتیح )هاوئاهه‌نگ کاری که‌مپینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنیی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم(په‌ری خان) له سه‌فاره‌تی عێراق له ئه‌مستردام په‌یوه‌ندیکرد و ناڕه‌زایه‌تی که‌مپینی پێ ڕاگه‌یاند. نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌م هه‌نگاوه‌ی که‌مپین کرد و به‌ڵێنی دا که یاداشته‌که ده‌گه‌یه‌نێت به حکومه‌تی هه‌رێم و پشتیوانی خۆی بۆ که‌مپینه‌که ڕاگه‌یاند. فنلند: له هلسنکی (ئاڵا فه‌ره‌ج) هاوئاهه‌نگ کاری که‌مپینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنیی له گه‌ڵ (ئانا ماریا کۆنتۆلا) له ڕیکخراوی ژنانی سۆسیال دیموکرات کۆبوه‌وه و دوای باسی کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م یاسا و هه‌نگاوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌سه‌ر مافه‌کانی ژنان. نوینه‌ری ژنانی سۆسیال دیموکرات نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی و به‌ڵێنی دا سه‌رنجی ڕێکخراواکه‌ی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕابکێشێ بۆ پشتیوانی کردن له‌مافه‌کانی ژنانی کوردستان.هاوکات له 27ی نۆڤه‌مبه‌ر (ئاڵا فه‌ره‌ج و سروه فه‌ریق) وه‌ک که‌مپینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنیی له‌گه‌ڵ (سوڤی تیومینه‌ن) له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فنله‌ند داده‌نیشن و داوای ده‌ربرینی هه‌ڵوێستی ناره‌زایه‌تیان به‌رامبه‌ر به‌م یاسایه ڕوو به سه‌رۆکی هه‌رێم لێده‌که‌ن. لێره‌وه ده‌ستی خه‌باتکارانه‌ی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه به‌گه‌رمی ده‌گوشین که به‌شداریان له که‌مپینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنیی له کوردستان دا کرد و داواکارین که به‌رده‌وام بن تاکو شکست به‌م یاسا شه‌رمه‌زاریه‌ی فره‌ژنیی ده‌هێنین و یاسای یه‌کسانی ژن و پیاو له جێگای داده‌نێین. سه‌رکه‌وتوبێت بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازانی جیهان. شکست بۆ یاسای فره‌ژنیی و توندوتیژیی به‌رامبه‌ر به ژنان.
ئاڵا فه‌ره‌ج(فنلند)، ئه‌ستێره فاتح (هۆله‌ند)، هه‌ڵاڵه رافع(سوید)،سه‌وسه‌ن سلیم و گۆناسه‌عید و سورمه حه‌مید ( له‌نده‌ن )، پایزه ئه‌حمه‌د و نیان ئه‌حمه‌د ( هودرسفێڵد - به‌ریتانیا )، مریه‌م عه‌بدوڵڕه‌حمان (ئۆتاوا-که‌نه‌دا) و چیمه‌ن عارف(ئوسترالیا)، ته‌رزه جاف (هه‌ولێر)و شیلان یاسین(کوردستان)،شیلان حه‌مه‌نوری و سارا قادر (سلێمانی)، کورده (مالمۆ-سوید).
http://www.petitiononline.com/gonasaed/petition-sign.html
|