٢\٦\٢٠١٤
رۆژى جیهانیی
منداڵان رۆژى منداڵە دەست فرۆشەکانیشە؟!!

نەجم محەمەد
ئەوى لێرەدا دەیگێڕمەوە چیرۆکێکى ڕاستەقینەیە.. لە یەکێک لە
ئاهەنگەکانى رۆژى جیهانیی منداڵاندا چەند منداڵێکى دەست فرۆشم بینى کە
ساردەمەنیان دەفرۆشت وزۆر تامەزرۆى بینینى گۆرانى و نمایشەکانى ئەو
ئاهەنگە بوون کە لە نزیکەوە بیبینن لەچاو وسیمایاندا ئەوەم دەخوێندەوە
کەزۆر بێزارن لە کارى دەست فرۆشى و خۆزگەى ئەوەیان دەخواست کە ئەوانیش
وەک منداڵەکانى ترى ئەو ئاهەنگە سەرقاڵى کارکردن نەبونایە ودەستەکانیان
بەتاڵ بوایەو لەگەڵ دایک و باوکیاندا ئامادەلى ئە وئاهەنگە بوونایە
بەڵام دەردى هەژارى ونەدارى وبژێووى لێ ناگەڕێ ئەم منداڵانە وەک منداڵ
بژین.. وەک منداڵ تامى ژیان بکەن ووەک منداڵ خەون ببینن و وەک منداڵ
یارى بکەن بەڵێ ئەم منداڵە دەست فرۆشانە جارجارە هەوڵیان دەدا کە بێنە
ناو ئاهەنگەکەوە و زیاتر لێ ى نزیک ببنەوە بەڵام چاودێرەکانى ئەو
ئاهەنگە هەرزوو دووریان دەخستنەوە بەپاڵ و لێدان وتوندوتیژى و جنێودان
و قسەى ناشیرین دەریان دەکردن..
من کە ئەم حاڵەتەم بینى نەمتوانى بێدەنگ بم و قسەنەکەم هەربۆیە چوومە
پێشەوە بۆلاى چاودێرەکان وپێم گوتن ئەم ئاهەنگە ئاهەنگى چیە؟ گوتیان
ئاهەنگى ١\٦
رۆژى جیهانیی منداڵانە.. گوتم ئەى ئەم ئاهەنگە تان بۆ کێ سازکردووە ؟
گوتیان بۆ منداڵانى کوردستان.. گوتم ئەى ئەو منداڵە دەست فرۆشانە
منداڵانى ئەم کوردوستانە نین؟! گوتیان با وایە ..گوتم دەى کەوایە بۆچى
نایەڵن بێنە ناو ئاهەنگەکەوە و لێ ى نزیک بنەوە بۆچى دەریان دەکەن
وپاڵیان پێوە دەنێن و لێیان دەدەن و قسەى سوکیان پێ دەڵێن؟!! ئێوە
نازانن بەم کارەتان مافەکانى منداڵ پێشێل دەکەن .ئەم جەژنە ..ئەم رۆژە
رۆژى هەموو منداڵانى جیهانە بەبێ جیاوازى ڕەنگ و بەرگ وزمان و نەتەوە
وڕەگەز..ئەم رۆژە رۆژى منداڵە هەژارو نەدارو زەحمەتکێش وکارکەرو دەست
فرۆشەکانیشە نەک بەتەنها جەژنى منداڵانى پۆشتە و پەرداخى چینێکى
دیاریکراو..چینى بۆرژوا و سەرمایەدار کە ئێوە لێرە کۆتان کردونەتەوە...
گوتم ئەرێ ئێوە پۆلیسن یان چاودێر؟! ئەرێ ئێوە مافى منداڵ دەپارێزن یان
مافى منداڵ پێشێل دەکەن؟! بەڕاستى هەق نیە ئێوە ئاهەنگى لە وجۆرە
سازبکەن...چونکە ئێوە نەمنداڵتان ناسیوە ونەلە مافەکانیان دەگەن
ونەدەزانن ئەو رۆژە چیە و لە چیەوە درۆست بووە وبۆچى دروست بووە ؟!
گەربتانزانیبایە بە وجۆرە هەڵسوکەوتان نەدەکرد لە گەڵ منداڵاندا ئاخر
ئەمە تاوانێکى گەورەیە کەتۆ لە رۆژى جیهانیی منداڵاندا لە منداڵ بدەیت
و سوکایەتى پێ بکەیت .گەر یاسا هەبوایە دەبوو ئێوە دادگاى بکرێن..نەک
ئاهەنگ بۆ منداڵان ساز کەن.. منداڵ دەبێت نەک بەتەنها لەم رۆژەدا بەڵکو
بە بەردەوامى هەموورۆژێ وەک ئینسانێکى خاوەن بەهاو کەسایەتى ڕێزى
لێبگیرێ..ئازارنەدرێ.. بەهرەمەندبێت لە ماف و خەونەکانى..ئەم منداڵە
دەست فرۆشانەش وەک هەرمنداڵێکى تر ئینسانن و مافى خۆیان
هەیە..ئەگەرنیزامى گەندەڵى سەرمایەدارى و هەژارى ونەدارى نەبێت ئەم
منداڵانە ناچار بەکارکردن نەدەبون بەگەرماو بەسەرما.. ناچار نەدەبوون
کەواز لە خوێندن بێنن لە بەر دابینکردنى بژێوى خێزان.. ئێوە دەبوو
ئێستا ئەم منداڵە دەستفرۆشانەتان لەڕیزى پێشەوەى ئاهەنگەکەوە بە ڕێزەوە
دابنایە ولەئاهەنگەکەتاندا داواى نەهێشتنى کارى منداڵانتان بکردایە و
دروشمى نابۆ کارى منداڵانتان بەرزکردایەتەوە و لەژێر هەر هەمان دروشمدا
ئە و ئاهەنگەتان سازدایە بەداخەوە.. زۆر بەداخەوە.. لە
بەرابەرقسەکانمدا وەڵامیان پێ نەبوو سەریان داخست و بێدەنگ بوون و
دواتر منیش منداڵەکانم خستە نا و ئاهەنگەکەوە..
ماڵپهڕی نهجم محهمهد
|