په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٦\٢٠١٧

رۆژی جیهانیی پەنابەران لە کوردستان بەزڕاگیرا.

 


رۆژی سێشەمە ٢٠ حوزەیرانی ٢٠١٧ بە بۆنەی رۆژی جیهانیی پەنابەرەوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لقی کوردستان بە ئامادەبوونی کەسوکاری قوربانیانی دەریای ئیجە ونۆێنەرانی ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وژمارەیەک کەسایەتی و ئەندام پەرلەمان لە شاری سلێمانی لە چالاکیەکدا پەیامی فیدراسیۆنیان بۆداکۆکیکردن لە مافە جیهانییەکانی پەنابەران بەرزڕاگرت.

سەرەتای چالاکیەکە بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ هەموو ئەو پەنابەرانەی لە ڕێگای هات ونەهاتی ژیانی پەنابەریدا بۆنەتە قوربانی ڕێز لێگرت دواتر ووتاری (فیدراسیۆنی پەنابەران)لەلایەن بۆتان محەمەد خوێندرایەوە. هەروەها ڕایپۆرتاژێکی ڤیدیۆی لەسەر کاروچالاکیەکانی فیدراسیۆن لەسەراسەری ولاتانی ئەوروپا وکوردستان و ڕەوشی ئاوارە و پەنابەران نمایش کرا،پاشان ووتاری لایەنەکانی بەشدار لەوانە(هاوپەیمانی نیشتیمانی سوری دەزگای تەندروستی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی...) خوێندرایەوە. کە سەرباری هاوپشتی و پشتیوانی خۆیان لە فیدراسیۆن، کاورچالاکیەکانیان بەرز نرخاند .

هەروەها ئاری جلال سەرپەرشتیاری گشتی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە وتەیەکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند پەیامی فیدراسیۆنی بە بۆنەی ٦٦ەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی پەنابەرەوە ڕاگەیاند وهەروەها ئاماری تراژیدیایی مەرگی بەکۆمەڵی دەریایی پەنابەرانوئەوانەی گەیشتونەتە سنورەکانی ئەوروپا ئەوانەی تەرمەکانیان گەرینراوەتەوە کوردستان بەداتا خۆێندەوە وە لە کۆتایدا سێ خاڵی وەک داوکاری فیدراسیۆنی بەم بۆنەیەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن خستە ڕوو.

 کاری راشکاوانە و بەپەلە بکرێت بۆ هەڵوەشادندوەی ئەو ڕیکەوتننامەیەیی نێوان حکومەتی عێراقی وحکومەتەکانی ئەوروپا بەژیان و چارەنووسی پەنابەرانەوە و ڕاگرتنی دیپۆرتی پەنابەران، کەلەڕابردوو و ئیستادا. بەشێک لەووڵاتان دەستیان کردووە بە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران. ئەمەش بۆتە هۆی دروست بوونی بارێکی دەرونی خراپ لای پەنابەران وە زۆر جار دەرئەنجامی ئەم شڵەژانە دەرونییە. تراژیدیای مرۆیی وەک خۆ کوشتنی لێکەوتۆتەوە نابێت ڕێگا بدرێت بەهاوکاری سیاسەتی دژی پەنابەری ولاتانی ئەوروپا وەرگرتنەوەی پەنابەران لە فرۆکەخانەکانی عێراق وکوردستان.

• کاری جدی بکرێت بۆ گەڕان و بەدواداچوون لەسەر چارەنوسی ئەو پەنابەرانەی کەتائێستا بێسەروشوێنن کە ژمارەیەکیان بە داتا لای ئێمە تۆمار کراون بەڵام پێشبینی دەکەین کە ژمارەیان لەو داتایەش زیاتربێت.

• کاری جدی بکرێت بۆباشترکردنی ڕەوشی ئاوارە و پەنابەر لە کەمپەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ووڵاتدا و هاوکاری و کۆمەکی پێویستیان بۆ دابین بکرێت لە بوارە جیا جیاکاندا.

هەروەها لە لایەن هەریەک لە دەزگای تەندروستی شۆڕش و هاوپەیمانی نیشتیمانی سوری و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باڵای هونەری لاوانی کوردستان بەخشرایە فیدراسیۆنی پەنابەران لەپای ئەو کاروچالاکیانی پێشکەشی پەنابەرانی کردووە لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی ووڵات.

شایەنی وتنە ئەم چالاکییەی ئەمساڵ لە کوردستان بە سپانسۆری کۆمپانیای (دونیا دیکۆر) هاوکاری وپشتیوانیکرا وهەروەها هەر لەم چالاکیەدا پیشانگایەکی فۆتۆگرافی کە کارو هەڵسورانەکانی فیدراسیۆن لەدەرەوەناوەوەی کوردستان لە خۆدەگرت نمایشکرا و ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەگەل بەرپرسی فیدراسیۆن وکەسوکاری قوربانیەکان چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا.

 


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/ لقی کوردستان

ifir.web@gmail.com
٢١\٦\٢٠١٧

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک