ڕۆژی دووی ئایار ، ڕۆژی
هاوپشتی لەگەڵ مامۆستای زیندانی فەرزاد کەمانگەرە.
هەینی 2-5-2008 ، ڕۆژی هاوپشتی لەگەڵ
مامۆستا فەرزاد کەمانگەرە.

لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ڕۆژی 2 ئایار وەک ڕۆژی مامۆستای
زیندانی و حوکمدراو بە لەسێدارەدان ڕۆژی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر
دیاریکراوە ، ئێمە لێرەوە بانگەوازی ڕێکخراوەکانی مامۆستایان و
قوتابیان و خوێندکارانی کوردستان و ڕیچکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین ،
پشتیوانی لەم دەستپێشخەرییەی هەڵسوڕاوانی مافی مرۆڤی ئێران بکەن ، فشار
بخەنە سەر دەسەڵاتی ڕەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی
مامۆستای کۆڵنەدەر و خۆشەویست ، مامۆستای منداڵانی کامیاران فەرزادی
کەمانگەر و تەواوی زیندانیانی دیکە هەڵوەشێنێتەوە .
چاکنیوز-تایبەت
www.chaknews.com
www.chak.be
|