| 
			 
			١٥\١٠\٢٠٢١ 
			
			    
			رۆژمێری هەفتە.  
			
			  
			
			فهرهاد مازێ 
			
			ئەمرۆ هەینییە 
			جەنگ نەیهێشت بچینە دەرەوە 
			مردووانمان لە گۆڕستان چاوەڕێن 
			ماڵەوە خاوێنترین شوێنە بۆ نزا 
			ئەمڕۆش کۆتایی دێ. 
			   
			*   *   * 
			پێنجشەمەیە 
			وەک بڵێی زەوی ماڵمان نەبێ 
			هەمیشە چاومان لە ئاسمانە 
			گۆرانییەک ناگوترێ 
			تاوان بژمێرە. 
			   
			*   *   * 
			چارشەمەیە 
			ژینگە نەخۆش و پیسە  
			پێویستت بە بەخۆداچوونەوەیە 
			ویژدان وێرانە و هەناسەت تەنگە 
			ئاوڕ لە ژیان بەرەوە. 
			   
			*   *   * 
			سێشەمەیە 
			تەنیایی دەدوورینەوە 
			خۆشە تەنیایی 
			خەوتووش دەزانێ رۆژگار بکوژە و 
			ژین و ژیانیش خراپ دڕاوە. 
			   
			*   *   * 
			دووشەمەیە 
			هیچ کات هێندەی ئەمرۆ 
			واڵا نەبووە و نەترساوە لە خۆی 
			مەڕۆ دەرەوە 
			دەرەوەش خراپ گۆڕاوە. 
			   
			*   *   * 
			یەکشەمەیە 
			بەو نیوەڕۆیە ئاسمان گریاوە 
			گوتیان تەرمێک بەڕێوەیە 
			باڵندەکان بەرەو رۆژهەڵات فڕین 
			چیا و هەناسە و ژینیان لەوێیە. 
			   
			*   *   * 
			ئەمڕۆ شەمەیە 
			بەفرە و دەرەوە ساردە 
			لە ماڵە گەرمەکەی بیابانە خودا 
			ناچینە دەرەوە، ئاهەنگی ژیان دەگێڕین 
			رۆژی مرۆڤیش ناگۆڕێ.. 
			
			  
			
			
			
			
			ماڵپهڕی فهرهاد 
			
			
			
			مازێ  
			
			  
			
			  
			
			 
  
			 |