په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\١\٢٠١٧

رۆژنامەنووسێک لە ئێران بانگهێشتی دادگا دەکرێ.

عەبدولڕەحمان رەسول  


سیستەمى ئێران لەبەرئەوەى سیستەمێکى ئیسلامییە، هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەتا ئێستا بەردەوام بە شێوازى جۆراوجۆر ڕێگرى کردووە لە گەشەی ئازادى بە گشتى و ئازادى ڕاگەیاندن.هەر بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و ئەوانەى کەمێک جیاواز لە هزر و تێروانین و بۆچوونەکانى مەلاکان و سیستەمى ئیسلامى بێت لە ئێران ئەگەر بە هەر هۆیەکەوە بێت زیندانیش نەکرێت بەڵام بەردەوام دەخرێتە ژێر چاودێرى ورد و توندەوە.


لە ژێر سایەى ئەوسیستەمە دژە مرۆییەدا بە چەندەها لەرۆژنامەنووسان و سیاسى و هونەرمەندان و روناکبیران لەسێدارەدراون لەبەر هەبوونى بیروباوەرى جیاواز یاخود ڕەخنەگرتن لەو سیستەم و جۆرى ئیدارەدانى حکومەت لە شارەکان ودیهاتەکان.


لە ئێستاشدا رۆژنامەنووس “ئەسکەندەر خەنجەری” لە لایەن دادگای شۆڕشی ورمێ بانگهێشت کراوە.


ئەم رۆژنامە نووسە تەنها بە هۆی رەخنە گرتن لە دەستەڵاتداران رژیم لە بابەتێکدا وێڕای ڕەخنەی جیددی لە بەڕێوەبەریی باخچەی ئاژەڵانی شاری ورمێ، خوازیاری تەحریمی ئەو باخچەیە ببوو. ئەم جۆرە ڕەخنەیە لەهەروڵات وهەردەوڵەتى تربێت نەک بانگ کردن بۆدادگا بۆ لێپرسینەوە و سزادان بەڵکو دەست خۆشى لێدەکەن و پێشنیار و رەخنەکەشى بەرز دەنرخێنن.


ئەو جۆرە هەڵسوکەوت وبەرخوردە دژبەئازادى ڕخنەگرتن ودژبەئازادى یە تەنها لە ناو یاسا و دەستوور سیستەمى کۆمارى سێدارەى ئیسلامى ڕەواجى هەیە وکارى لەسەر دەکات ئەویش بەجێبەجێکردنى کە بۆتە شەرمەزراى بۆ دەوڵەت و سیستەمەکەش لەسە ئاستى جیهانى مرۆڤایەتى دا.

“ئەسکەندەر خەنجەری” کە ئەندامی دەستە نووسەرانی هەفتە نامەی کوشای شاری ورمێیە لە لایەن ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و شارەوانیی ورمێ سکاڵای لە سەر تۆمار کراوە.


ناوبراو پێشتر وێبلاگێکی بەناوی ” متهای حرف”دامەزراندوە کە وێبلاگێکی ڕەخنەگرانە بووە بۆ پرسە کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرییەکان. بە هۆی راوەدوونان و بەندكردنی رۆژنامەنووسان كە لە ئێستادا ٢٩ رۆژنامەنووس لە گرتووخانەكانی ئەو رژێمەدان، ئێران بە گەورەترین گرتووخانەی رۆژنامەنووسان ئەژمار دەكرێ.


داکۆکى کردن لەم رۆژنامەنووسە ئەرکێکى مرۆیی و ئازادیخوازانە پێویستە خەڵک بە هەر جۆرێک کە بۆیان گونجا و شیاوە بەرگرى لە ئەسکەندەر خەنجەرى بکەن.
 

 

Abdulrehman.rasul@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک