٢١\٧\٢٠٢١
رۆڵبینینی "جاھیت شاھین یاڵچین"
ئەکتەری
ناوداریی باکووری کوردستان لە "بێ نیشتمان".
مەنسوور جیھانی
"جاھیت
شاھین یاڵچین" ئەکتەری ناوداریی باکووری کوردستان لەگەڵ "ھانی"
گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد، لە فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" سێیەمین
بەرھەمی بڵندی "توورج ئەسڵانی" ڕۆڵی سەرەکی دەبینن کە لە ڕۆژی جەژنی
قوربان لە سینەماکانی ھەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.
فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لە نووسین، دەرھێنان و
بەرھەمھێنانی سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی"، بەرھەمی کۆمپانیای
سینەمایی "ماد مووڤی"، بەرھەمی ھاوبەشی "ڕەز ھەڵکەوت ڕەشید"
لە ھەرێمی کوردستان و بە
رۆڵبینینی سەرەکی "جاھیت شاھین یاڵچین" ئەکتەری ناوداریی باکووری کوردستان؛ بڕیاروایە لە ٢٠ی
تەمووزی ٢٠٢١ و ھەروەھا لە ڕۆژانی دوایی لە
سینەماکانی ھەرێمی کوردستان نمایش بکرێت و لە درێژەشدا لە سینەماکانی
شارەکانی دیکەی وڵاتی عێراقیش پەخش بکرێت.
"جاھیت شاھین یاڵچین" لە ٢٠ ئەپرێلی ١٩٩٤ لە شاری ئامەد لە دایک بووە.
شانۆگەری لە سەردەمی دواناوەندی دەست پێکرد و دوای ماوەیەک کار لە
وڵاتی ئەڵمانیا، لە بواریی ئەکتەریدا بەرەوپێشچوونێکی باشی بەخۆیەوە
بینی و ماوەیەک لە ئەورووپا سەرقاڵی نواندن بوو. ئەو لەسەر وەرزشەکانی
جۆدۆ، تیرووکەوان و ... کاریی کرد و ستایلی نواندنی خۆی بەھێزتر کرد.
ئێستا ئەکتەرێکی سەرکەوتووە و ماوەیەکی زۆر لە بواریی شانۆدا لەسەر
گەشەسەندنی خۆی کاریی کرد و سەبارەت بە دڕاماتۆلۆژی و مامۆستای
ئەکتەریی خوێندنەوەی زۆریی ھەبووە.
ئەو لە فیلمی "١٤ی تێرمە" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "ھاشم
ئایدەمیر" بە بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی "توورج ئەسڵانی"؛
ڕۆڵی سەرەکی بینی کە لە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک"
لە ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧ خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئەم ڕووداوە
سینەماییەی بەدەستھێنا. لە ساڵی ٢٠١٨ لە دووھەمین بەرھەمی بڵیندی خۆیدا
وەکوو ئەکتەر لە فیلمی سینەمایی "٩.٧٥" لە دەرھێنانی "ئۆلۆک بایراکتار"
ڕۆڵی بینی. ئەم فیلمسازە دەرھێنانی بۆ پڕۆژە سەرکەوتووەکانی
تەلەڤیزیۆنی تورکیا لەوانە: زنجیرە دڕامای "ئیزێل" لە ئەستۆدا
بووە.
ئەم ئەکتەرە کوردە لە کورتە فیلمی "گەڕانەوە" ڕۆڵی سەرەکی بینی کە
خەڵاتی فەخری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "پێنج کیشوەر"ی وڵاتی
وێنزۆئێلای لە ساڵی ٢٠١٩ بەدەستھێنا. ھەروەھا ماوەیەکە سەرقاڵی نووسینی
کتێبەکەیەتی کە بەم زوانە لە وڵاتانی جۆراوجۆر چاپ و بڵاودەبێتەوە و لە
ئێستاشدا لەسەر سیناریۆی کورتە فیلمەکەی کار دەکات.
"جاھیت شاھین یاڵچین" لە زنجیرە دڕاما ناودارەکانی تورکیا وەکوو ئەکتەر
ڕۆڵی بینیوە و لە ساڵی ٢٠٢١ لە زنجیرە دڕامای "ھەرجایی"
درەوشایەوە و بە لەبەرچاوگرتنی سەرکەوتنەکانی خۆی لە ئاستی
نێودەوڵەتییدا، بەو شانۆگەریانەی کە لەسەر سەحنە پێشکەشی کردوون؛
شانازییەکی زۆری بەدەستھێناوە و لە زۆربەی بەرھەمە شانۆییەکاندا بە
ناونیشانی دڕاماتۆلۆژ، ئەکتەر و دەرھێنەر بەشدارییەی سەرکەوتوانەی بووە.
لە "بێ نیشتمان"دا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا،
سووریا، عێراق و ھەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی
و فارسی لەگەڵ "ھانی موجتەھیدی" تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: شوان
عەتووف، جاھیت شاھین یاڵچین، بوڵەنت کاسێر، ڕێکێش شەھباز، بەنگین عەلی،
بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک ڕەحیم زادە، ھاکار عەبدوالقادر
محەمەد، تەھا عەبدوالکەرەم ئەبووبەکر، ڕواڵ ناڤگوندی، ئاسۆ ڕەفیق،
ھەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە.
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/landlessmovie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" لە فەیسبووک:
https://www.facebook.com/landlessmovie
بەڕێوەبەرایەتیی
راگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|