٢١\٥\٢٠١١
رۆله‌یه‌کی
دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له مه‌ترسی له سێداره‌دانه.
خه‌ڵکی وڵات
داگیرکراوی کوردستان..
له درێژه‌ی ته‌مه‌نی جوڵانه‌وه‌ی گه‌له مافخوراوه‌که‌مان به‌رده‌وام
کوشتن و گرتن و له سێداره‌دان درێژه‌ی هه‌بووه و ئه‌گه‌ر هه‌روا له‌گه‌ڵ
یه‌ک سارد و سربین ڕۆژانه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به تایبه‌ت له‌چه‌ند ساڵی ڕابوردودا درێژه‌ی ئیعدامه‌کانی ڕێژیمی
کۆماری ئیسلامی ئیران له ئاست جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه، که زۆربه‌ی
ئه‌و که‌سانه‌ی حوکمی ئیعدامیان به سه‌ردا ده‌سه‌پا کورد بوون.
هاوڵاتیانی تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری..
به‌داخه‌وه هه‌واڵ و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که وێده‌چێت له یه‌که‌م
حه‌وتووی مانگی جۆزه‌رداندا حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی له سێداره بدرێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئه‌م کرده‌وه هه‌میشه‌یی کۆماری ئیسلامی
ئێران به تووندی ئیدانه ده‌کات، داوا له گشت وڵاتان و ڕێکخراوه
مرۆڤدۆسته‌کانی جیهانی ده‌کات که بۆ ڕاگرتنی ئه‌و حوکمه هه‌نگاوی
پێویست بنێن و به‌رگری له گیانی ئه‌و لاوه کورده بکه‌ن.
حه‌بیبوڵا له‌تیفی بێجگه له کورد بوون و داوای مافی ره‌وای گه‌لی خۆی
هیچ تاوانێکی وای نه‌کردوه که شیاوی حوکمی له سێداره بێت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا پارتیمان وه‌ک پێشتر ده‌یانجار ئه‌و بانگه‌شه‌ی
کردوه و له‌م ڕۆژه‌شدا چه‌ند باره‌ی ده‌کاته‌وه، بانگێشه‌ی یه‌کریزی
و ته‌بایی گشت حیزب ولایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ده‌کات. بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌موو پێکه‌وه به یه‌کده‌نگی و یه‌کبریاریمان ده‌نگی مافخوراوی خه‌ڵکه‌که‌مان
و گیانی لاوان و به‌ندییه‌کانمان به گۆێ ڕێکخراوه‌کانی جیهانی بگه‌یه‌نین.
هه‌ر به یه‌کهه‌ڵویستیش ده‌توانین له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناڕه‌زای ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان له شێوه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌کان هه‌ماهه‌نگ بین.
به‌و هیوایه ئه‌م کاره‌ساته چاوه‌ڕوانکراوه‌ی که چاره‌نووسی مه‌رگی
کاکه حه‌بیبوڵا له‌تیفی تێدایه ویژدانی سیاسی لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان بهه‌ژێنێت و بیر له چاره‌سه‌رییه‌ک بۆ ئه‌م هه‌ل ومه‌رجه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئیستا و داهاتوودا بکه‌ن.
هه‌رشه‌کاوه‌بێت خه‌باتی یه‌کگرتووه‌کانی لایه‌نه‌کانی کوردستانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی
یه‌کجاری.
نه‌مان و ڕسوایی بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان.
20\5\2011
زاینی - 30ی
بانه‌مه‌ری 2711ی کوردی.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
www.psk2006.org
|