په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٩\٢٠٢١

رۆڵی کۆمەڵگە لە توندوتیژیی بەرامبەر ئافرەتان.

شوانە حەسەن ئەبوبەکر 


توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان دیاردەیەکی نامۆنیە ساڵانە ڵە ناو کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکانداو بەتایبەتی لەو کۆمەڵگایانەدا کە ئایین و پیاوسالاری دەوری سەرەکی ھەیە، بە دەیان دیمەنی دڵتەزێن لە چەشنی کوشتنی ژنان بە بیانوی پاراستنی ناموس روو دەدەن کە ویژدانی ھە ر مرۆڤێک دەھەژێنێ.


شک لەوەدانیە کە ئاستی کولتووری و روشنبیریی خەڵک و کۆمەڵگا لەپێوەندی لە گەڵ پرسی یەکسانی و مەسەلە کۆمەڵایەتییەکاندا لەخوارەوەدایە. توندوتیژی کۆمەڵگا پەیوەستە بە ئاستی ھۆشیاری کۆمەڵگاوە، توندو تیژی لەزۆرێک لە کۆمەڵگاکاندا باوە بە تایبەتی لە کوردستان، نزمی ئاستی ھۆشیاری تاکەکان لە کۆمەڵگا و ئەو داب و نەریتەو سیستمە کۆنە کەبەدرێژایی مێژوو ولاتان توشی بوون. توندو تیژی دژ بە ژنان لە ھەر کۆمەڵگایەکدا بەدی دەکرێت ،بەڵام ئاستی ئەو توندو تیژیانە لە کۆمەڵگەیەکدا بۆ کۆمەڵگایەکی دیکە جیاوازە. بەو مانایا کە توندو تیژی لەو وڵاتانەی کە دیمۆکراسی تیاندا بەر چاوەو لە ئاستێکی باشی کۆمەڵایەتی و فەرھەنگیدان ، بەدیدەکرێت، بەڵام جیاوازیەکە لەوەدایە کە لە وڵاتانێک کە قانون و یاسا حاکمە، رێگە بە ھیچ توند و تیژیەک نادرێت و مافی ژنان و پیاوان لە یاساکان مسەوگەر کراوە و لەوانەشە لە ھەندێک بواردا مافەکانی ژنان لەو وڵاتانەدا زیاتر بێت لە مافەکانی پیاوان ، بەڵام بەداخەوە لە کۆمەڵگا سونەتیەکان، یاساکان لەسەر بنەمای ئایین و مەزھەب دارێژراون کە لە زۆر بواردا دژیاتی ھەیە لە گەڵ یاساکانی مافی مرۆڤ و بەتایبەت مافی ئافرەتان دیاردەی توندوتیژی دژ بەژنان پیوەندی نیە بە کومەڵگایەکی تایبەت واتە دەسەلاتی سیاسی یان کومەلایەتیەکی تایبەت بەڵکوو لە ھەمو کومەڵگایەکی مروڤایەتی بەر چاو دەکەوێت. توندوتیژی لە دژی ژنان دیاردەیەکی بەربڵاوی کۆمەڵگەی جیھانییە و بە شێوەیەکی بەربڵاو بە تایبەتی لە کۆمەڵگە دواکەوتووەکاندا بەبیانووی نەپاراستنی بەھاکانی نێو بنەماڵە، بە توندترین شێوە ئازار دەدرێن تەنانەت دەکوژرێن. ئافرەتانی کوردستانیش بە ھۆی نەریتی پیاوسالاری و سیستمی سیاسی و ئابووری و ئاینی بارودۆخێکی باشی نییە. لە جاڕنامەی پێشگیری لە توندتیژی دژی ژنان پەسندکراوی کۆمەڵەی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دا ھاتوە، مەبەست لە “توندوتیژی دژی ژنان”، ھەر کردەوەیەکی توندوتیژ لەسەر بناغەی جنسیەتە کە ببێتە ھۆی ئازاردان و زیان پێگەیاندنی جەستەیی، جینسی، یان دەروونیی ژنان، وەک لێدان، ھەڕەشە، بێبەشکردنی زۆردارانەی ئەوان لە ئازادی، زۆری لێ کردن و ھتد کە لە ریزی رەفتار و کردەوەی توندوتیژدان

بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانە کە کراون زیاتر لە ٣٠%‌ی ژنان لە جیھان لانی کەم جارێک لە لایەن پیاوێک لێ‌یاندراوە، ئازاریان پێگەیشتووە یان دەستدرێژی جنسیان لە سەرکراوە. لە ١١٤ وڵاتی جیھان توندوتیژی دژی ژنان بە پێی یاسا قەدەغە نییە و لێدان و کوشتنی ژنان یان سزای نییە و یان ئەگەریش سزای ھەبێت سزایەکی ئەوتۆ نییە. توندوتیژی لە بنەماڵەدا یەکێک لە گەورەترین و بەرچاوترین شێوەکانی توندوتیژیە کە لە نێو کۆمەڵگادا وەک نەریتی لێھاتووە و لە بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیھان وەکوو گرفتێکی بنەماڵەیی چاوی لێدەکرێت و ھیچ پشتیوانییەک بو ژنان لەو کۆمەڵگانەدا لە بەر چاو ناگیرێت. بوونی یاسای دژی ژنان و داب و نەریتی کۆن و ھەر وەھا کولتووری پیاوسالاری و ئاینی بووەتە ھۆی ئەوە کە ژنان زیاتر لە جاران لە نێو بنەماڵە و کۆمەڵگادا توندوتیژیان لە گەڵ بکرێت و پشتیوانی‌یەکیان نەبێت.


لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیھان بۆ پاراستنی مافی تاک یاساکانی کۆمەڵگا لە سەر بنەماکانی مافی مرۆڤ، مافی ژنان و مافی منداڵان دانراوە و بۆ پراکتیزەکردنی ئەم یاسانە و دابینکردنی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و یەکسانی ژن و پیاو لە کۆمەڵگادا ھەوڵێکی بێ‌وچان دەدرێت.

بۆ ئەوەی لە وڵاتێک یاساکان لە سەر بنەمای مافی مرۆڤ دیاری بکرێت مەرج ئەوەیە کە لەو وڵاتەدا دێموکراسی ھەبێت و رێگا بۆ بەشداریی ئازاد بۆ ھەموو حیزب و رێکخراوەکان وکوو یەک لە ھەڵبژاردنەکان دا پێک ھاتبێت. ئاشکرایە کە لە کۆمەڵگایەکی دێموکراتیک ئەوە دەنگی خەڵکە کە دیاری دەکات کام حیزب دەتوانێت نوێنەری لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا ھەبێت و دەنگی زۆرینەی خەڵکە کە رادەی دەسەڵاتی حیزبەکان لە نێو پەڕلەندا دیاری دەکات. بەداخەوە لەپەڕلەمانی کوردستانیش ھەتا ئێستا پڕۆژە یاساییەکی وەھا پەسەندنەکراوە کە بتوانێت توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان ڕابگرێت سەڕەڕای ھەبوونی دەیان ڕێکخراوی مافەکانی ژنان بەڵام ڕۆژانە لەکۆمەڵگەدا لەبەرچاوی ھەمو ئەو ڕێکخراوانە و لەبەرچاوی پەڕلەمان چەندان ژن دەکوژرێن یاخود ئەتک دەکرێن و دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتەسەر یاخو لەماڵەوە دیل و کۆت دەکرێن لەکاروباری دەرەوە بێ بەش دەکرێن بەھۆی دەیان فاکتەری تریش لەسەروی ھەموشیانەوە پیاوسالاریی.

 

ماڵپەڕی شوانە حەسەن ئەبوبەکر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک