ڕۆڵی مێدیاكانی تورك له قولكردنه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی نێوان كورد وتورك !
هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان
چاكترین وبه‌رزترین هێمای وڵاتێك دادپه‌روه‌رێتیه(ئه‌ریستۆتالیس) (بمرێ په‌كه‌كه ، بمرێ كۆمۆنیزم، بمرێ شه‌ریعه‌ت ، بمرێ ئه‌مریكا) ئه‌و دروشمانه‌ی سه‌ره‌وه داواكاری وخۆزگه‌ی خۆپیشانده‌رانی ئه‌م هه‌شتا ساڵه‌ی شه‌قامی توركی بوون(به‌ڵام هه‌ر به‌قسه نه‌ك به‌كرده‌وه) تۆرگۆت ئۆزال ده‌یگووت كۆمۆنیزم به‌هات وهاوار نامرێ وناڕوخێ به‌ڵكو ده‌بێ سیسته‌مه‌ئابوریه‌كه‌ی نه‌مێنێ ئه‌وسا ده‌مرێ،جه‌لال به‌یاریش هه‌موو جارێ ده‌یگووت له‌وانه‌یه ئه‌م زستانه كۆمۆنیزم بێت!كه‌مالیسته‌كانیش پێش چه‌ند مانگێ له‌مه‌وبه‌ر هاتنه سه‌رجاده‌كان چۆن ده‌بێ سه‌رۆك كۆمارێكی ئیسلامی پێ بخاته ناو كۆشكی چانقایه‌وه‌و ژنه‌كه‌ی به‌له‌چكه‌وه پێشوازی میوانانی وڵاتان بكات،شه‌ریعه‌ت جێگه‌ی یاسامۆدێڕنه‌كانی باوكی پایه‌به‌رزمان مسته‌فا كه‌ماڵ ئه‌تاتورك بگرێته‌وه!پارته‌كۆنه‌پارێزه‌كان وگورگه‌بۆزه‌كان ده‌ڵێن ده‌ته‌په پارتێكی نه‌ته‌وه‌په‌رستی كوردیه باڵه‌سیاسیه‌كه‌ی په‌كه‌كه یه ده‌بێ دابخرێ،ئه‌مریكاش پاش ٣٠سی ساڵ هاوپه‌یمانێتی پله‌یه‌ك ئێستا به سیاسه‌تی دووڕووانه هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵ ده‌كات. ئه‌م چه‌ند دێره‌ی سه‌ره‌وه موڵكی ئارشیڤی مێدیاكانی توركه. قه‌یرانه‌كانی ڕابووردو و ئه‌مڕۆژگاره‌ش مێدیاكانی تورك لێ به‌ر پرسیارن.له‌گه‌ڵ دامه‌زرندنی كۆماره‌كه‌دا مێدیایه‌كی چه‌واشه‌ش كرایه پاسه‌وانی.
وڵاتی توركیا كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٧٤ملیۆنه‌و ٧٢ولایه‌ته ٧٢میله‌تی جۆراوجۆرن به‌قسه‌ی خۆیان ،جگه له‌بوونی چه‌ندین ئایین وئایینزای جیاجیا ،ئیمپراتۆریه‌تێكی عوسمانی بچوكراوه‌یه‌و ناكۆكیه‌كانی دووسه‌د ساڵی له‌مه‌وپێشیشی ده‌ساوده‌سی پێكراوه له خانه‌دانه‌كانی ئالی عوسمانه‌وه بۆخانه‌دانه‌كانی ئالی كه‌مال،له توركیای ئێستادا جگه له‌وه‌ی هه‌ر ولایه‌تێك رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌ی خۆی هه‌یه له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌شه‌وه ٤٦ ڕۆژنامه‌ی خاوه‌ن ئیمتیازی ده‌وڵه‌ت هه‌یه له‌گه‌ڵ ٢٦رۆژنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌كو رۆژنامه‌كانی مییلیه‌ت،هوریه‌ت،جمهوریه‌ت،توركیا،ته‌رجومان،رادیكال،میللی گه‌زه‌ته. رۆژی ١٥/١١/٢٠٠٧ڕۆژنامه‌ی میلیه‌ت وه‌كو رۆژنامه‌یه‌كی ناوداری توركی وخاوه‌ن ئیمتیازی هه‌واڵه‌كانی سوپای تورك كه‌زۆرترین خوێنه‌ری هه‌یه ده‌كه‌مه نمونه‌یه‌كی زیندووی ده‌ربڕی سیاسه‌تی تورك به‌گشتی،له‌م رۆژنامه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی رۆژانه ١٨نوسه‌ر نوسین بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌له‌وانه‌٦ شه‌شیان نوسینه‌كانیان ڕاسته‌وخۆ به‌ناونیشانه‌كانیشیانه‌وه‌له‌سه‌ر كورد‌و په‌كه‌كه‌و هه‌رێمی كوردستان بووجگه‌له‌وه‌ی سێ نوسه‌ریش كه بابه‌ته‌كانیان په‌یوه‌ندی به‌باری ئابووری توركیا و ئه‌مریكاوه هه‌بوو دیسانه‌وه خه‌راپی بارودۆخه‌كه‌یان ده‌گێڕایه‌وه‌بۆ بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كورد له‌هه‌ولێر،له توركیادا مه‌سه‌له‌ی دیموكراتی بوونی ته‌نها له ژێر دروشمی { یه‌ك ئاڵا ،یه‌ك وڵات ، یه‌ك زمان}دا نه‌بێ نیه، ئه‌وه‌تا كۆمه‌ڵێ مناڵی دیاربه‌كری ڕاپێچی دادگا ده‌كرێن به‌تاوانی ئه‌وه‌ی له فیستیڤاڵێكی مناڵانه‌دا له‌ولایه‌تی كالیفۆرنیا ئه‌و مارشه‌كوردیه‌یان خوێندووه كه‌مناڵانی سلێمانی هه‌ولێرو كه‌ركوك ده‌یخوێنن واتا (ئه‌ی ڕه‌قیب)ئه‌مه گه‌وره‌ترین تاوانێكه كه‌ئه‌و مناڵانه‌ئه‌نجامیان داوه‌دادگای تاوانه‌گه‌وره‌كان له‌دیاربه‌كر رێكخه‌رانی ئه‌و فیستیڤاڵه توشی لێپرسینه‌وه‌كردووه،مێدیای توركی به‌شی شێری به‌رده‌كه‌وێ له چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتیدا ئه‌وه هیچ سه‌یر نیه له‌٪٨١خه‌ڵكی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابن سوپایتورك هێرش بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كۆتایی به بوونی كورد بهێنێ له باكوری عێراق،له‌وه‌تی هێڵی ٣٦جیاكراوه‌ته‌وه توركیا كار بۆ تێكدانی ده كات مێدیای تورك به‌چڕی به‌و ئاراسته‌كار ده‌كات ده‌یان نووسه‌ر هه‌ن ته‌نها پسپۆڕ‌و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م بواره‌ن وله‌لایه‌ن ده‌زگا به‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه پشتگیری ده‌كرێن چونكه له خولگه‌ی سیاسه‌تی ره‌سمی ده‌وڵه‌تدا ده‌سوڕێنه‌وه وده‌نووسن،توركیاله‌ماوه‌ی ئه‌م ١٥ساڵه‌دا چه‌ندین تاكتیكی جۆراوجۆری به‌كار هێناوه هه‌ر جاره‌ی دۆستایه‌تیه‌كی درۆزنانه‌ی لایه‌كی كردووه دژی لایه‌كی تر بۆ خزمه‌تی ستراتیژه‌هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی كه نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی كورده،ئه‌م سیاسه‌ته‌ی مێشه‌هاره‌ییه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی له وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه سیاسه‌تی پاراستنی ئه‌منی قه‌ومی توركی كه خۆی له له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا ده‌بینێته‌وه گه‌یشتۆته بنبه‌ست وئیفلاسی هێناوه،ئێستا هیوا له‌سه‌ر تابووری پێنجه‌م وشه‌ڕێكی ناوخۆیی هه‌ڵچنیوه‌له گه‌ڵ په‌لاماردانێكی هه‌ندێ شوێنی دیاریكراوی په‌كه‌كه،توركیا ده‌كرێ هه‌رپێناسه‌یه‌كی بكه‌یت ته‌نها دیموكراتیه‌ت نه‌بێ هه‌موو شتێكی نوێ لای كه‌مالیسته‌كان ئاسایی نیه،بوونی عبدولا گوڵ به‌سه‌رۆك كۆمار ئاسایی نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ترادیسیۆنه‌ی شكاندكه‌له ساڵی ١٩٢٣په‌یڕه‌و ده‌كرا به‌وه‌ی هه‌میشه جه‌نراڵێك یان قوتابیه‌كی دڵسۆزی قوتابخانه‌ی كه‌مالیزم بۆته سه‌رۆك كۆمار بڕوانه لیستی ناوی هه‌ر ١١سه‌رۆك كۆماره كه‌ی توركیا تۆرگۆت ئۆزال و سلێمان ده‌میره‌لی لێده‌رچێ هه‌موو جه‌نراڵی عه‌سكه‌ری وده‌رچووی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌بوونه.ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارته‌كوردیه‌كه پارتی كۆمه‌ڵگای دێمۆكراتی ده‌ته‌په ده‌ڵێین ئه‌و رۆژه‌ی ناوێكی نوێ بۆ پارته‌كه‌مان دا‌ده‌نێین ناوێكی تری بۆ ئاماده ده‌كه‌ین وه‌ك:hep dehp dehap Dtp هه‌ر ئه‌و پارته‌ی سه‌ره‌تایه، نادیمۆكراتی جیقڵدانه‌ته‌نگی ده‌وڵه‌تی توركی و مێدیاكانی هه‌موو پیته‌كانی ئه‌لف وبێ مان پێ به‌كاردێنن،ئێستاش دادگا تورك داوای داخستنی پارته‌كه‌مان ده‌كات لای ئێمه شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نیه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا له‌توركیادا یاساكانی كه‌مال ئه‌تاتورك كاری پێده‌كرێ،ئێمه‌ش بێ پێچ وپه‌نا خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ناسنامه‌و داواڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان، توركیا بێچاره‌ماوه‌ته‌وه و هه‌تا دێت زیاتر له ئه‌وروپا دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و قه‌یرانه‌كانی له هه‌ڵكشاندان. مێدیاكانی توركیا سه‌رجه‌میان سه‌ربه ڕژێمه‌كه‌ن پیاده‌ی سیاسه‌تی ره‌سمی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن،ئه‌و ڕۆژنامه‌و نوسه‌ره‌ی باسی حه‌قیقه‌ت ودیمۆكراتیه‌ت بكات ده‌بێ تاراوگه هه‌ڵبژێرێ. . یه‌كێكی تر له چه‌واشه‌كاریه‌كان میدیاكانی تورك مه‌سه‌له‌ی ئه‌و هه‌شت سه‌ربازه دیله‌ی لای په‌كه‌كه یه،كه به‌و ئاراسته ده‌نووسن كه ئیتر خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان تابو بكرێ چارێكی تر سه‌ربازی تورك بیری لێنه‌كاته‌وه،ڕه‌نگه چه‌ند مانگێكی تریش ئه‌م مه‌سه‌له به‌زیندوویی بهێڵنه‌وه‌ئه‌و ٨ عه‌سكه‌ره ئه‌وها سوك وڕسوا كراون گه‌ر بكوژرانایه رزگاریان ده‌بوو له‌م چه ر‌مه‌سه‌ریه به‌ده‌ست دادگاكان ورۆژنامه‌به‌كرێگیراوه‌كانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌مردوون كراونه ته په‌ندی زه‌مانه وعیبره‌ت.چونكه ئه‌مانیش ئه‌و ته‌له‌سم و ترادیسیۆنه‌یان شكاند كه گوایه عه‌سكه‌ری تورك خاوه‌ن هێزێكی له‌بن نه‌هاتووه هیچ چه‌كدارێ خۆی له‌به‌ریان ناگرێ كه‌چی واده‌رنه‌چوو سه‌ربازی توركیش هه‌ر مرۆڤێكی ئاساییه‌وئه‌و ئازایه‌تیه بێوێنه‌یه‌ی خراوه‌ته پاڵی ناڕاسته‌بۆ چه‌واشه‌كردنی كۆمه‌ڵگاوته‌مه‌ن درێژی جه‌نراڵه‌كانه.
|