١٧\٣\٢٠١١
رۆمانێک که سه‌بووریم
پێی هات.

شوان حه‌سه‌ن
(به‌ردی سه‌بووری)
له‌و
کاته‌ی که له کابول بانگهێشت کرام بۆ کۆنفراسێکی ئه‌ده‌بی له‌لایه‌ن
نادیا ئه‌نجومه‌ن (ئه‌و ژنه شاعیره‌ی که
ڕۆمانه‌که‌ی پێشکه‌ش کردووه) به‌ر له‌به‌ڕێوه چوونی کۆنفراسه‌که به
هه‌فته‌یه‌ک هه‌واڵی کوشتنی(نادیا) یان پێ ڕاگه‌یاندم.
که‌به‌ده‌ستی پیاوه‌که‌ی کوژرایه. پێم سه‌یر بوو هاوسه‌ره‌که‌ی
مامۆستا و تێگه‌یشتوو بوو. دوایی هۆیه‌که‌م زانی که دایکی (نادیا)
هانی دابوو بۆ کوشتن،پێی گوتبوو چۆن دێڵیت
ژنه‌که‌ت له به‌رده‌م خه‌ڵک هۆنراوه بخوێنته‌وه و
قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بکات.
هه‌وڵمدا پیاوه‌که له به‌ندیخانه ببینم.
به‌ڵام که چووم ده‌رزیه‌کی له خۆی دابوو له هۆش خۆی چوو
بوو(کوما).
له‌و کاته ئه‌و خه‌یاڵه‌م بۆ هات که خۆم بکه‌م به کچه‌که
و به‌دیاریه‌وه دانیشم.
(عه‌تیق ره‌حیمی)
ئه‌وها باسی بیرۆکه‌ی رۆمانی به‌ردی سه‌بووری ده‌کا.
ره‌حیمی له‌گه‌ڵ گۆڕینی که‌سه‌کان دێ گه‌مه‌یه‌کی زۆر سه‌رنجڕاکێش له‌گه‌ڵ
فه‌نتازیا ده‌کا. ئه‌و دێ پیاوه‌که ده‌کا به جه‌نگاوه‌رێکی ئیسلامیی
ئه‌فغانی و له
رووداوێکی (هیچ) هاوسه‌نگه‌ره‌که‌ی گولله‌یه‌کی
له‌سه‌ری ده‌دا و ده‌که‌وێته باری له
هۆشچوون. هاوسه‌ره‌که‌ی و دوو منداڵ،
ئه‌و ژنه به درێژایی ژیانی هاوسه‌ریێتییان
ئه‌و پیاوه گێی لێڕانه‌گرتوه.
ئه‌و ئافره‌ته دێ پیاوه‌که‌ی ده‌کا به
به‌ردی سه‌بوووری و تنۆک تنۆک
ئازاره‌کانی خۆی، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه شیرن و
سوێرکراوه له کالۆنه‌که‌ی ده‌کات و ده‌یکاته گیانی.
ئایه ئه‌و به‌رده وه‌ک له ئه‌فسانه‌که هاتووه ده‌قلیشێت؟
یا ئه‌و ئافره‌ته ته‌نیایه چی به‌سه‌ر دێ؟
هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نه‌ده‌مه‌وه.
ژوورێکی بچووکی شێوه لاکێشه،
گه‌ر به ریالیستانه سه‌یری بکه‌ی
هه‌ست ده‌که‌ی زیاتر له ژووری به‌ندیخانه ده‌چێ وه‌ک له
ژوورێکی ئاسایی. پیاوێک دابڕاو له
هه‌موو شتێک له‌سه‌ر پشت لێیراکشاوه و هه‌ناسه‌کانی
نه‌بێ هێمایه‌ک نییه بۆ هاوده‌مبوونی
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی. په‌رده‌کان و وێنه‌ی
پیاوه‌که و خه‌نجه‌ره‌که و قورئان و
په‌رڕه‌مووچه‌که.
له‌پڕ هاتنه ژووره‌وی ژنه‌که وات لێده‌کا هه‌ست بکه‌ی له شانۆگه‌ریه‌ک
راده‌مینێی. له‌پڕ
موچرکه‌یه‌ک ته‌زی به له‌شتدا دێنێ.
وریابه ره‌حیمی چاوی کامیرایی له‌ده‌سته؟
(مێشێک ده‌بێته میوانی که‌شی ژووره ئارامه‌که.
له‌سه‌ر نێوچه‌وانی پیاوه‌که هه‌ڵده‌نیشێت.
دوودڵه. به
نێو چرچ و لۆچی روخساریدا
ده‌خولێته‌وه و پێستی بێتامی ده‌لێسێته‌وه،
بێگومان که بێتامه). چی ده‌که‌یت ژووره‌که‌ی زۆر هه‌ژاره،
ده‌زانی که پاسه‌وانانی گه‌ڕه‌ک دێنه ژوور ده‌مژمێر
و ئه‌نگوستیله‌که‌ی پیاوه‌که و
قورئانه‌که‌ش ده‌دزن. سه‌یرکه قورئانه‌که ماچ ده‌کا و ده‌یبا؟
وات لێده‌کا داوایان لێبکه‌ی تکایه مه‌یبه‌ن هێشتا کارمان پێی
هه‌یه. به‌س دز
و زگسوتان؟ یا دز و تێگه‌یشتن له شته
تایبه‌ته‌کانی خه‌ڵک. (پاش ساتێک نه‌سیمێک
ده‌شنێته‌وه و په‌رده‌که به‌رز ده‌کاته‌وه.
له ئاسمانه زه‌رد
و شینه‌که‌دا یاری به باڵنده کۆچه‌رییه‌کانی
سه‌ر په‌رده‌که ده‌کا).
ژنێکی بێکه‌س له شوێنێک(پێده‌چێ ئه‌م گه‌ڕه‌که به
زوویی ببێته هێڵی یه‌که‌می هه‌را و
هه‌نگامه‌ی جه‌بهه‌ی تاڵیبان). که‌سوکاری
پیاوه‌که تێیده‌ته‌قێنن، برایه نیوه
مردووه‌که‌یان جێده‌هێڵین ئه‌و پیاوه‌ی له پێناو دوارۆژێکی باشتر بۆ
وان تێده‌کۆشا.......... به‌ڵێ ئێستا بۆ وان
بارگرانییه. ئه‌گه‌ر
براکه‌یان بمردبا بۆ وان ئاسان بوو
یه‌کێکیان به ناوی نامووس
و که‌رامه‌ته‌وه زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵ
براژنه‌که‌ی بکردبا و به ئاسووده‌یی
له‌گه‌ڵی بخه‌وتبا ئه‌وه‌تا ژنه‌که ده‌ڵێ:
(ئه‌وان به دزییه‌وه له
منیان ده‌ڕوانی... هه‌میشه، به
درێژایی ئه‌و سێ ساڵه‌ی که تۆ لێره
نه‌بووی... ئه‌وان...،
کاتێک له گه‌رماوه‌که‌دا خۆم ده‌شوشت،
له ده‌لاقه‌که‌ی گه‌رماوه‌که‌وه سه‌یریان
ده‌کرد و به‌و جۆره خۆیان ره‌حه‌ت ده‌کرد...
ئه‌وان ته‌نانه‌ت شه‌وانیش چاویان تێده‌بڕیم..) سه‌یره مرۆڤ ده‌ستخۆشیی
له ره‌حیمی نه‌کا، که وێنه‌کان له ناخت
تاتۆ ده‌کات، وات لێده‌کا به گژ ئه‌و پێوه‌ره
کۆمه‌لایه‌تییه‌دا بچیتیه‌وه که
رێژه‌ی پیاوبوونت
دیار ده‌کا. سه‌ر
زه‌وییه‌ک به یاسای حه‌ڵاڵ و
حه‌رام به‌ڕێوه ده‌چێ ئه‌وه‌ی له شوێنێک حه‌ڵاله و
له شوێنێکی‌تر حه‌رامه و به پێچه‌وانه‌که‌شی
راسته. هه‌ست و هۆشیش ته‌ماشاکه‌رێکی بێده‌سه‌ڵاته له‌و نێوه‌دا.
ره‌حیمی له چاوپێکه‌تنه‌که ده‌ڵێ:
(ئه‌من باسی جه‌نگ ناکه‌م، به‌ڵکو
کاریگه‌رییه‌که‌ی له‌سه‌ر تاکه‌کان).
چه‌ند جوانه که ئافره‌ته‌که ده‌ڵێ:( ئاه!
به‌ردی سه‌بووری من، کاتێک ژن‌بوون سه‌خت
بێت، پیاوبوونیش سه‌خت ده‌بێت). به‌ڵێ لێره
ئافره‌ت تێناکۆشێت له پێناو ماف به‌ڵکو شه‌ڕی مانه‌وه ده‌کا،
له‌و کاته‌ی که ده‌زانێ ئه‌گه‌ر
منداڵی نه‌بێ ئه‌وه پیاوه‌که‌ی ته‌لاقی ده‌دا.
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که جگه له‌وه‌ی
بژێویی ژیان بۆ ئافره‌ت سه‌خته،
به‌لکو دابونه‌ریت و
دین و نه‌خوێنده‌وارییش
ڕێگه‌کانی لێ ده‌گری.
له‌وێ رێگه به پیاویش نادرێ دان به‌وه
دابنێ که نه‌زۆکه. بۆیه پووره‌که‌ی
که شه‌قی زه‌مانه گه‌وره‌ی کردووه فێری ده‌کا چی بکا بۆ ئه‌وه‌ی
بمینێته‌وه. ئه‌وه
فه‌رهه‌نگی شوانکاره‌یه و به‌رهه‌می ده‌وێ،
هه‌رگیز بیر له‌وه ناکاته‌وه با منداڵیشمان نه‌بێ گرنگ ئه‌وه‌یه
دوو هاوڕێی جوانبین
(ئه‌مه باوه‌ڕه نه‌فره‌تیه‌کانته که
به‌مجۆره که‌نه‌فتیان کردوویت، به‌ردی
سه‌بووری من).
ره‌حیمی ئه‌وه یه‌که‌م رۆمانیتی به زمانی
فه‌ره‌نسی، ئه‌گه‌رچی له کابولیش له خوێندنگه‌ی
فه‌ره‌نسی خوێندیه‌تی.
ئه‌من به گشتی ترسێکم هه‌یه له‌و نووسینانه‌ی
که په‌ناهه‌ندکان ده‌ینووسن
به زمانی ئه‌وروپی. (بێگومان ئه‌وه‌ی
خوێندوومه‌ته‌وه یا کراوه به
فیلم یا به فیلم دیتیتم یا چاوپێکه‌وتنم
له‌گه‌ڵ نووسه‌ره‌که خوێندیته‌وه یا دیتیه...... یا... یا... یا...
قسه له‌سه‌ر وان ده‌که‌م) خاڵی ترسم ئه‌وه‌یه که به ئه‌قلی شه‌قامی
ئه‌وروپی و به زه‌وق و خوێندنه‌وه‌ی وان ده‌نووسن. تۆ که له
نێو ئازاره‌کان بی
جودایه له‌وه‌ی له ده‌ره‌وه سه‌یر بکه‌ی.
بۆ نموونه که باسی چه‌ک ده‌کا که لای من چه‌ک شتێک نییه به
ده‌سکه‌وتێکی مرۆڤایه‌تی باس بکرێ، به‌لکو
له لیستی کاره خراپه‌کانی مرۆڤه،
به‌ڵام له کۆماڵگه‌یه‌ک
که جه‌نگ و دواکه‌وتن به زگێک له دایک بن
بۆ چه‌ند نه‌وه، چه‌ندی ئه‌و خه‌لکه دێ نه‌فره‌ت
له چه‌ک ده‌کا. سه‌یری ئه‌و نموونه بکه
له‌سه‌ر زمانی ژنه‌که (ئێوه‌ی پیاوان کاتێک تفه‌نگتان هه‌یه، ژنه‌کانتان
له‌بیر ده‌که‌ن). ئایه هۆیه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه
که ئه‌وان چه‌کیان له ژن خۆشتر ده‌وێ؟
ئایه پیاو له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه له
چاودێریکردنی ژن ماندوو ده‌بێ تا له‌بیری
بکا؟ بۆیه ده‌کرێ بۆ فێمێنیسته‌کان قسه‌یه‌کی
خۆش بێ، به‌س زولمێک بێت له کۆمه‌ڵگه،
یا به واتایه‌کیتر به‌هێزکردنی ئه‌و ئه‌قله‌یه‌ته‌یه که ئیش
له‌سه‌ر دووورکردنه‌وه‌ی ژن وپیا و ده‌کا.
به گشتیی بۆنی ئه‌و کاریگه‌رییه
له‌و رۆمانه ده‌کرێ .
ده‌رباره‌ی ژن و پیاو و
چه‌ک و سووککردنی ئیسلامییه‌کان.
راستییه‌ک هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌و
کۆمه‌ڵگه‌یانه واتای
ئه‌وه نییه که هه‌موو شتێک به مه‌به‌ست بێ به‌لکو زۆر کات په‌یوه‌ندیی
هه‌یه به و هۆشیاریی
تاک و کۆمه‌ل، به
ده‌سه‌لاتی سیاسی و باری ئابووری و
................؟
که ژنه باسی سوڕی مانگانه ده‌کا ده‌ڵێ: (سه‌یرکه
ئه‌مه هه‌مان خوێنی پاکی منه، له نێوان
خوێنی پاک و سووڕی مانگانه‌دا چ جیاوازیه‌ک هه‌یه؟
چ ناپه‌سه‌ندیه‌ک له‌م خوێنه‌دا هه‌یه؟)
به دڵنیاییه‌وه جوانه که ژن
بگاته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه، به‌س به
داخه‌وه ئه‌وه ئافره‌تی ئه‌وروپییه
که وا قسه ده‌کا، بۆ من ئه‌گه‌ر ژن و پیاو
ئه‌فغانی یا کورد یا عه‌ره‌ب بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له
جیاتی بێز و قێز وشه‌ی حه‌زم لێی نییه ئاساییه به‌کار بێنن بۆ
خوێنی سوڕی مانگانه ئه‌وه ده‌سکه‌وته. یا
که باسی په‌رده‌ی
کچێنیی ده‌کا، که
پیاو چه‌ند دڵی خۆشه به‌و خوێنه،
بێگومان وایه به‌س راستییه‌که‌ی
ئایه رۆشنبیره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه توانای
وروژاندنی پرسیاری وایان هه‌یه تا ژنێکی ساده بێ بیوروژێنێ.
بێگومان ئه‌و رۆمانه دنیایه‌ک پرسیار و
روودا و ده‌کاته
فرمێسک و به پیته‌کانی خه‌ناوکه‌یه‌ک له وشه ده‌کاته ملی به‌رپرسیاریه‌تیمان.
تۆڵه‌یه‌که له بکوژه‌کانی ئافره‌ت
و له‌وانه‌ی به‌هایه جوانه‌که‌ی ژن و
پیاو ده‌کوژن که مرۆڤبوونه‌که‌یه‌تی..
به‌س چیده‌که‌ی له‌وێ هۆیه‌کان و ئه‌نجامه‌کان له جێگۆڕکیه‌کی
هێنده خێران مرۆڤه‌کانیان له‌مێژه جێهێشتووه. هه‌رچه‌نده
کۆتاییهێنانی رۆمانه‌که به‌و شێوه‌یه ده‌کرێ خۆدانه‌ده‌ست و پرسیار
هه‌ڵگر بێ؟
تێبینیه‌کی گچکه که له دڵم بوو ده‌با
باسی بکه‌م. که باسی باوکی کوڕه‌که ده‌کا
ده‌ڵێ: (ئه‌و فێری نووسین و
خوێندنه‌وه و بیرکردنه‌وی ده‌کردم)لا٦٥.
که دێ باسی پووری ده‌کا ده‌ڵێ: (ئه‌و بوو
که فێری نووسین و خوێندنه‌وه و ژیانکردنی
کردم..) لا٦٩.
هه‌ر هێند ده‌ڵێم رۆمانێکه شایانی خوێندنه‌وه‌یه
و ده‌ست خۆشیش له (ئارام سۆفی)
ده‌که‌م بۆ وه‌رگێڕانه‌که‌ی و پێشه‌کییه جوانه‌که‌ی.
رۆمانێک پڕ له وێنه‌ی جوان، به
دوای لاپه‌ڕه و قه‌باره‌دا ناگه‌ڕێ،
قسه له‌سه‌ر بار و دیارده تابۆکان
ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامه مرۆڤایهتییه‌که‌ی
بگه‌ینێ. کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وێران له نێوان
دینێکی وه‌ستاو و سیاسه‌تێکی دواکه‌وتوو و
ئابوورییه‌کی سه‌رپێی و که‌شوهه‌وایه‌کی
ناته‌ندروست و سروشتێکی جه‌نجاڵ، له
گه‌رمه‌ی ئه‌و بارودۆخه قانگدراوه (ره‌حیمی)
دێ هیوایه‌کت ده‌داتێ، تکایه ئه‌و
رۆمانه بخوێنه‌وه.
زۆر سوپاسی هاوڕێـم
(رزگار ره‌نگور)
ده‌که‌م بۆ ئه‌م دیاریه جوانه هیوادارم دیاری دۆست بۆ دۆست هه‌ر وا
بێ.
_______________________________
به‌ردی سه‌بووری - نووسینی: عه‌تیقی ره‌حیمی
له وه‌رگێڕانی: ئارام سۆفی
رۆمانێکی قه‌واره گچکه‌یه،
١٣٢لاپه‌ڕه‌یه
له بڵاوکراوه‌کانی:
یه‌کێتی ژنانی کوردستان
سوودم له‌و چاوپێکه‌وتنه‌ش وه‌رگرتوه که
(ئانیکه پێرسۆن)
له‌گه‌ڵ (ره‌حیمی)
سازیداوه.
http://www.dn.se/dnbok/dnbok-hem/atiq-rahimi-ar-forfattaren-i-kabul
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|