٩\١٠\٢٠١٠
رۆماننووسی پیرۆیی
ماریو فارغاس
خەڵاتی نۆبڵی
ئاداب بۆ ساڵی ٢٠١٠ی وەرگرت.

سەلام عەبدوڵا
ئیمڕۆ
لیژنەی خەڵاتەکانی نۆبل سەرکەوتنی نووسەر ماریو فاریاس بە خەڵاتی نۆبڵ
بۆ ساڵی 2010، راگەیاند.
لیژنەی ناوبراو لە ئەکادیمیای سویدی بۆ زانستەکان هۆی بەخشینی
خەڵاتەکەی(1.5ملیون دۆلار) بە فیرگاس بۆ(وێنە دیاریکراوەکانی بۆ
لایەنەکانی بەرگی و سەرکێشی و شکستهێنان)گەڕاندەوە.
فاریاس ژیانی پیشەیی خۆی لە تەمەنی15ساڵی وەک پەیامنێری هەواڵی تاوانە
قیزەوەنەکانی لیمای پایتەخت بۆ رۆژنامەی(لا کرونیکا)دەستی پێکردو وەک
رۆژنامەنووس تا ئێستا درێژەی پێدەدا لە نووسینی وتار سەبارەت بە کێشە
جیهانییەکان بۆ رۆژنامەی(ئەل باییس)ئەسپانی. سەرەڕای حەماسەت و
دووپاتکردنی جیاوازی لەنێوان رۆژنامەگەری و کلتوور، بەڵام ئەو ماوەیە
کە بە هەژاری لەسەر شەقامەکان بەسەری برد، کاکڵەیی لە ژیانیدا وەک
نووسەر.
فاریاسی تەمەن74ساڵە کە رۆمانی مێژووی دەنوسێت، بەڵام زۆری پێیە بۆ وتن
لەبارەی ئەم سەردەکەم. سەبارەت بە رۆمانەکەی لەبارەی کۆنگۆ و ئیرلەندا
وتی(کۆنگۆ یەکێکە لە وڵاتە زۆر کارەساتەکانە لە جیهان و ئەزموونی
ترسناکی کۆلۆنیالیزمی چشتوە و لەو کاتەوە بارودۆخەکەیان هەر بەرەو
خراپی رۆیشتووە. سەرژمێری هەیە لەبارەی 10ساڵی رابردوو لە کۆنگۆ نزیکەی
4-5ملیون کەس کوژراوە و لەگەل ئەوەشدا لە رۆژنامەکان باس نەکراوە.
ئێستا گەلی کۆنگۆ لەهەمان کێشەکانی سەردەمی کۆنراد و کاسمنت
دەناڵێنێ.).
لە گفتوگۆیەکی رۆژنامەی کۆنزارڤاتیف(فرانکفۆرتە ئەلگماینە، 19/سیپتێمبەر/2010)
دەردەکەوێت کە فارگاس کاری سیاسیش دەکات و بەم شێوەیەی خوارەوە،
بۆچوونی خۆی دەخاتە ڕوو، بۆیە شایانی خەڵاتی نۆبڵی ئەم ساڵە: حکومەتی
فینزەویلا و سۆسیالیزمی سەدەی21 لە وڵاتی ناوبراو بە دیکتاتۆری، دژە
ئازادی بیروباوەڕ و هێرشکردن بۆ سەر خۆپیشاندەران تاوانبار دەکات. لە
درێژەی قسەکانی دەڵێ: رژێمی شافیز رۆژ لە دوای رۆژ یاتر لە رژێمی
کاسترۆ لە کۆبا دەچێت.
لەبارەی سەردانەکەی بۆ کاراکاس(پایتەختی فینزویلا) بۆ بەشداری کردن لە
کۆنفرانسێک سەبارەت بە دیموکراسی لەو وڵاتە، دەڵێ: هەر لە سەرەتاوە
پێیان وتم، ئەگەر باسی سیاسەت بکەی، دەردەکرێیت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش
رۆیشتم بۆ ئەوێ تا پیشتوانی لە ئۆپۆزیتسیونی دیموکراسی فێنزیویلا بکەم
و رۆشنبیرانی تر ببینم. شافیز لە بەرنامەی تەلەفزیونی(هەلو سەرۆک)،
ئێمەی بە"خۆ بە زلزان"تاوانبار کردو دەعوەتی ئێمەی کرد بۆ ئەوەی
راستەوخۆ و لەبەردەم جەماوەر رووبەڕوو قسەی لەگەل بکەین، بەڵام پاشان
لە دوا چرکە بایدایەوە.
فارگاس لایەنگیری لە نیولیبڕالیزم دەکات و ئەو وەڵاتانە کە خۆیان
لەبەردەم دنیا ناکەنەوە تووشی نەعلەتی وەحشیگریان دەبن.
فارگاس لە 8/4/1990خۆی بۆ سەرۆک کۆماری پیرۆ هەڵبژارد، بەڵام سەرکەوتنی
بەدەست نەهێنا و هۆی سەرنەکەوتنی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە زمانی سیاسەت،
زمانێکی وشکە و ئەگەر لە هەڵبژاردنەکە سەرکەوتنی بەدەست بهێنایە، ئەوا
نەک هەر دەبوو بە پیاوککوژ، بەڵکو وەک نووسەر بۆ سەرەڕۆیی بکوژ
رادەکێشرام). لە گفتوگۆیەکی رۆژنامەنووسی ئەڵمانی لەگەل فارگاس و
تاوانبارکردنی بەوەی کە کەسێکی(بیرمەندێکی راڕایە)، لەوەڵامدا دەڵێ: من
لایەنگیری ناکەم لەوەی کە هەیە، بەڵکو هەوڵی گۆڕینی دەدەم).
فارگاس دۆستێکی زۆر خۆشەویستی گابریل گارسیا مارکیز بوو، بەڵام لە
ساڵی2003دا برادەرییان تێکچوو، چونکە لە پێشانگای نووسەران لە بوگۆتا،
هێرشی بۆ هێنا، ئاخر مارکیز دۆستی کاسترۆیە و بە(ماستاوچی کۆبا)ی
ناوبرد. لەم پێشانگایەو بەهۆی ناڕەزایەتی جەماوەر، فارگاس ناچار بوو
لەدەرگای پشتەوە دەربچێت.
سەرەتا فارگاس لایەنگیری جیڤارا و دۆستی کۆبا بوو، بەڵام پاشان بەتوندی
لێیان دوورکەوتەوەو 1988بزووتنەوەی ئازادییەکانی دامەزراند کە
پێکهاتبوو لە حزبە راستڕەوەکان. بەهۆی پشتیوانی لە سیاسەتی ئەمریکی
چەندین جار رووبەڕووی رەخنەی توند بووە. هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ لەسەردەمی
جەنگی ئەمریکا- عیراق لەگەل کچە فۆتۆگرافەکەی(مۆرگانا)، سەردانی عیراقی
کردووەو پێکەوە کارێکی هاوبەشی بڵاوکردووە بەناوی(رۆژگارەکانی عیراق).
بەرهەمە گرنگەکانی فارگاس کە بۆ دەیان زمان وەرگێڕاون، بریتین
لە(بەهەشت نەختێک دوورترە-2003، ئاهەنگی تیس-2000، جەنگی کۆتایی
جیهان-1981، وتووێژێک لەگەل کاتدرائییە-1969، شارو سەگەکان-1963، کێ
مۆلیرۆی کوشت، خانووە سەوزەکە-1965، سافیتا).
ماڵپهڕی سهلام عهبدوڵا
|