٢٦\٦\٢٠١٠
رۆشه‌نبیری کورد
زاده‌ی ئه‌قلی سیاسییه.

هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
ئه‌مجاره‌ش وه‌ک هه‌موو جاره‌کانیتر به‌ناوڕۆشه‌نبیرانی کورد ئه‌وه‌یان
سه‌لمانده‌وه، جگه له رووی دووه‌می سیاسییه‌کان هیچیتر نین، هه‌ژده
ساڵه بۆ به زۆر و که‌م باسێکی گۆنگره‌ی نوسه‌ران نه‌هاتۆته پێش؟ ئه‌و
هه‌موو کاره‌ساته ماڵوێرانکارانه‌ی خه‌لکی کوردستان پیایدا تێپه‌ڕی هه‌ڵوێستی
ئه‌و به ناوڕۆشه‌نبیرانه چی بوو؟ ده‌رکردنی به‌یاننامه و واژۆ
کۆکردنه‌وه؟ یان یاخی بوون و وڵات به‌جێهێشتن؟
له ساڵی ١٩٩٤ کاتێک که کۆمه‌ڵێک له‌و به ناوڕۆشه‌نبیرانه هه‌ڕه‌شه‌یان
له هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕکه‌ر کرد به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌ڕ رانه‌گرن ئه‌وا
له ناوه‌ڕاستی هه‌ولێر خۆیان ئه‌سوتێنن، ((ده‌ستبردن بۆ به‌ردی گه‌وره
نیشانه‌ی هه‌ڵنه‌گرتنه))، من ناڵێم که ئه‌و به ناوڕۆشه‌نبیرانه ئه‌وه
نازانن، زۆر که‌س ره‌نگه پێی وابێت که رۆشه‌نبیران هه‌ڵوێستی خۆیان
نواند، هه‌ڕه‌شیان له سیاسییه‌کان کرد، به‌ڵام چی بکه‌ن که سیاسییه‌کان
گوێیان لێناگرن !!!! کاتێک که‌سێکی ساده وا بیر ئه‌کاته‌وه ئه‌وه زۆر
ئاساییه، چونکه که‌سه‌که ساده‌یه، به‌ڵام ئاسایی نیه که که‌سێک
رۆشه‌نبیر بێت و ئه‌وه‌نده خوێندنه‌وه‌ی بۆ سیاسه‌ت و سیاسه‌تمه‌دارانی
وڵاته‌که‌ی نه‌بێت !!! ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه پاڵیان پێوه‌ندرابوو، لایه‌نی
سیاسی هه‌بوو ئه‌و کات ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌ی پێئه‌نواندن، ئه‌و به
ناوڕۆشه‌نبیرانه‌ش ئه‌یانزانی که به‌م کاره‌یان ئه‌بن به گاڵته‌جاڕ و
سه‌ریان ئه‌درێت له به‌رد، به‌ڵام ناجار بوون، نه‌یانئه‌توانی له فه‌رمانی
گه‌وره‌کانیان ده‌رچن، که سیاسییه‌کانن، به‌داخه‌وه ئه‌وه مێژووی
رۆشه‌نبیرانی کورده که به‌رده‌وام له ژێر رکێفی سیاسه‌ت و حزبه‌کان
خۆیان خه‌ساندوه.
دوای ئه‌وه بابێینه سه‌ر سیفه‌ته هاوبه‌شه‌کانی به ناوسیاسییه‌کان
و به ناوڕۆشه‌نبیران.
- له دوای راپه‌ڕین پێشمه‌رگه‌کان نه‌یانتوانی خۆیان له جاشه‌کان جیا
بکه‌نه‌وه ! ئه‌ی له کوێنده‌ر رۆشه‌نبیران خۆیان له جاشقه‌ڵه‌مه‌کان
جیاکرده‌وه ؟
- هیچ لایه‌نێکی سیاسی و هیچ که‌سێکی سیاسی تاکه خۆفڕۆشێک و به‌کرێ
گیراوه‌کی سه‌رده‌می به‌عسیان نه‌دا دادگه ! ئایا رۆشه‌نبیران تاکه
قه‌ڵه‌مێکی خزمه‌تکاری به‌عسیان دا به دادگه ؟
- لایه‌نه سیاسییه‌کان و که‌سه سیاسییه‌کان رازی بوون که خاوه‌ن
فایله‌کان له پله و پایه‌ی خۆیان بمێنه‌وه و هی هه‌ندێکانیشیان به‌رزتر
کرده‌وه ! ئایا رۆشه‌نبیران ناڕازی بوون له‌سه‌ر کام له‌و که‌سانه‌ی
زیاتر له نیوه‌ی ته‌مه‌نیان له سایه‌ی به‌عس و له به‌غدا برده‌سه‌ر
جارێکی‌تر له ده‌زگه راگه‌یاندنه‌کانی دوای راپه‌ڕین کار نه‌که‌ن ؟
- سیاسییه‌کان به‌شێکیان خۆیان داهێنه‌ری گه‌نده‌ڵین و به‌شێکیتریان
رازی بوون به‌وه‌ی که بێده‌نگ بن له گه‌نده‌ڵی و دوایی هه‌ر یه‌که‌یان
بیخاته سه‌ر ئه‌وه‌یتریان، ئه‌ی له کوێنده‌ر رۆشه‌نبیران توانیان
کارێکی وا بکه‌ن که که‌مترین چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی بکه‌ن یان ئه‌وانیش
له ده‌زگه گه‌نده‌ڵه‌کان کار ئه‌که‌ن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌یانه‌وێت
خه‌لک به‌وه فریو بده‌ن که ئه‌گه‌ر ده‌زگه‌که‌ش گه‌نده‌ڵ بێت ئه‌وان
(( رۆشه‌نبیران )) گه‌نده‌ڵ نین ته‌نها له‌و شوێنه کار ئه‌که‌ن ؟
- سیاسییه‌کان به ده‌یان هه‌ڵی مێژوویی گرینگ‌یان له ده‌ست خه‌لکی
کوردستان دا ! له کام هه‌ڵ رۆشه‌نبیران توانیان خه‌لک به‌و ئاسته
هۆشیار بکه‌نه‌وه که بتوانن کارێک بکه‌ن ئه‌و هه‌ڵه‌یان له‌ده‌ست نه‌چێت
؟
- سیاسییه‌کان به ده‌یان بڕگه‌ی یاساییان شێواند و به ده‌یان یاسای
شێواویان تێپه‌ڕاند ! کامجار رۆشه‌نبیران توانیان یاساکان راستبکه‌نه‌وه
و به‌رگری له تێپه‌ڕاندنی یاسا شێواوه‌کان بکه‌ن ؟
ئه‌مانه و ده‌یان سیفاتیتری هاوبه‌شی به ناوسیاسییه‌کان و به
ناوڕۆشه‌نبیران، که تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌و‌امه، ئه‌وه‌ته جار جاره له
ئه‌نجامی ئه‌و ناکۆکیانه‌ی که له نێوان چه‌ند به ناوڕۆشه‌نبیرێک
دروست ئه‌بێت، کۆمه‌ڵێک له‌و گه‌نده‌ڵیانه ئاشکرا ئه‌بن که له ناو
ده‌زگه به ناوڕۆشه‌نبیریه‌کاندا هه‌یه، بۆ که‌سێکی وه‌ک من سه‌یر
نیه که باس له گه‌نده‌ڵی هه‌ر ده‌زگه‌یه‌ک ئه‌کرێت، چونکه که ئاو
له سه‌رچاوه پیس بوو که‌س ناتوانێ ئاوی پاک بخواته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
که له لای من سه‌یره و جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه دوای ئاشکرا بوونی گه‌نده‌ڵیه‌کان
هه‌ندێک له‌و به ناوڕۆشه‌نبیرانه هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن که جارێکی‌تر
په‌رده‌پۆشی ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه بکه‌ن، وه‌ک نه‌عامه سه‌ری خۆیان ئه‌خه‌نه
ژێر لم، پێیان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌وان خه‌لک نه‌بینن، خه‌لکیش ئه‌وان
نابینێت، پێیان وایه ئه‌گه‌ر خۆیان له باسه ره‌خنه‌یه‌کان که‌ڕکرد و
خۆیان له نوسینه جوانه‌کان کوێرکرد ئه‌وا ئیتر چاوێکیتر ،گوێیه‌کیتر
نیه بۆ ئه‌و باس و نوسینانه !!!!؟؟؟؟؟
ئه‌م به ناوڕۆشه‌نبیرانه به هه‌مان عه‌قلیه‌تی سیاسیه‌کان که‌وتونه‌ته
تۆمه‌تبار کردنی هه‌ر که‌س و سایت و رۆژنامه‌یه‌ک که کار و کرده‌وه
شاره‌وه‌کانیان ئاشکرا ئه‌کات، وه‌ک ئه‌وه‌ی که چۆن تا ئێستا سیاسیه‌کی
کورد نه‌بووه ئازایانه بێته پێش و دان به هه‌ڵه‌کانی خۆی دابنێت و
خۆی سزایه‌کی ویژدانیانه‌ی خۆی بدات و به‌رانبه‌ر به ملله‌ت خۆی به
شه‌رمه‌زار بزانێت، به هه‌مان شێوه تا ئێستا یه‌ک رۆشه‌نبیری کورد نه‌بووه
ئه‌م دیوار و سنوره بشکێنێت و ئازایانه بێته ناو خه‌لک و وه‌ک
مرۆڤێک دان به هه‌ڵه و که‌م و کورتیه‌کانی خۆی دابنێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی
نه سیاسی کورد و نه رۆشه‌نبیری کورد له ره‌گه‌زی مرۆڤ نه‌بن له
گۆشت و خوێنێکی تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی وا دروست بوونه که به رێکه‌وتیش
توشی هه‌ڵه نه‌بوونه و نابن.
ئه‌و به ناوڕۆشه‌نبیرانه به هه‌مان شێوه‌ی به ناوسیاسیه‌کان، تا ئه‌وکاته‌ی
خۆیان له ناو حزب سه‌رقافله و قسه رۆیشتون چاو له هه‌موو تاوانه‌کان
ئه‌پۆشن و به ده‌یان بیانو بۆ ئه‌و کاره دزێوانه‌یان دێنه‌وه که بۆ
خه‌لک ئاشکرا ئه‌بێت، ئه‌وه‌ته به ناوڕۆشه‌نبیرانیش به هه‌مان عه‌قلیه‌ت
تا خۆیان له ناو ده‌زگه‌کانی راگه‌یاندن و رێکخراوه به ناومه‌ده‌نیه‌کان
کار ئه‌که‌ن چاویان له سه‌دان کار و کرده‌وه‌ی نه‌شیاو و بۆگه‌ن ئه‌پۆشن،
گرینگ ئه‌وه‌یه ویسته تایبه‌تیه‌کانی ئه‌وان بێته دی.
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه راستی نه‌بوونایه ده‌بوایه ئێستا رۆشه‌نبیرانی کورد
ده‌نگێکیان هه‌بوایه بیانتوانیبه به یه‌ک وشه ژیان له کوردستان
رابگرن، که‌چی جاری وا هه‌یه هاواره‌کانیان ئه‌گاته که‌شکه‌لانی فه‌له‌ک
که‌چی خه‌لک نه بای پێدا دێت و نه باران، چۆن خه‌لک باوڕ به‌و به
ناوڕۆشه‌نبیرانه بکات، قسه زله‌کانیان تا ئه‌و کاته‌یه که شوێنی
خۆیان له ناو حزب و حوکمه‌ت و ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندن ئه‌که‌نه‌وه،
نمونه ئه‌وه‌نده زۆره نایه‌ته ژماردن.
خه‌لک چۆن باوڕ به که‌سانێک بکات که باس له گه‌نده‌ڵی و پیسی ئه‌که‌ن
و خۆشیان له هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌خۆنه‌وه؟ با ئه‌و که‌سانه
سه‌دان جار وشه‌ی رۆشه‌نبیر بخه‌نه پێش ناوه‌کانیان، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێکیان
ژیان وایلێکردون که بخزێنه ناو ئه‌م زه‌لکاوه‌ی گه‌نده‌ڵییه، به
هۆی واقیعی ژیان له کوردستان، خه‌لک تا ئێره گوێیان لێئه‌گرێت، به‌ڵام
کاتێک دێن خۆیان وا پیشان ئه‌ده‌ن که هیچ پشکێکی ئه‌م گه‌نده‌ڵیه به‌ر
ئه‌وان نه‌که‌وتوه و به‌و په‌ڕی پاکی و بێگه‌ردی ماونه‌ته‌وه، ئه‌وه
جگه له درۆیه‌کی گه‌وره هیچیتر نیه، که‌س باوڕ به‌وه ناکات که
مرۆڤ بتوانێت له ناو زه‌لکاوی گه‌نده‌ڵی بژی و به پاکی بمێنێته‌وه،
که‌س نیه له نزیک کوره بێت و پڕوشکه ئاگری به‌رنه‌که‌وێت، دانان به‌و
به‌شه گه‌نده‌ڵیه‌ی که به زۆر و به که‌م به‌ر هه‌ر یه‌کێک که‌وتوه
باوڕی خه‌لک بۆ خۆی دروست ئه‌کات و ئه‌توانێ رۆژێک له رۆژان باس له
پاکبوونه‌وه بکات، هه‌رچی به ناوڕۆشه‌نبیری کورده وه‌ک به
ناوسیاسیه‌که هه‌رگیز دان به که‌مترین پیس بوونی خۆی دانانێت، که‌واته
چۆن باس له پاکبوونه‌وه بکات، ئه‌م به ناوڕۆشه‌نبیرانه‌ش ئه‌بێت به
هه‌مان ده‌نگ و ئاوازی به ناوسیاسیه‌کان باس له پاکی و بێگه‌ردی
خۆیان بکه‌ن و خۆیان له سه‌روی خه‌لک ببین و هۆکاری ئه‌و پیسی و گه‌نده‌ڵی
و لێلی و شێواویه بخه‌نه ئه‌ستۆی خه‌لک به‌وه‌ی که گوایه خه‌لک
دواکه‌وتو و نه‌زانه.
ئه‌گه‌ر پاساوی ئه‌و که‌سانه‌ی له کوردستان ئه‌ژین ئه‌و راستیه بێت
که نکۆڵی لێناکرێت، ئه‌ی پاساوی ئه‌و به ناوڕۆشه‌نبیرانه چیه که
له سه‌رده‌مێک به‌و په‌ڕی توڕه بوونه‌وه کوردستانیان به‌چیهێشت و
ئێستاش بۆ موچه‌یه‌ک و پارچه زه‌ویه‌ک و جاری وا هه‌یه بۆ پاره‌ی
تکیتێکی سه‌فه‌ر سه‌ردائه‌نوێنن و ده‌م ئه‌خه‌نه ناو ئه‌و ئاوه‌ی تا
دوێنێ به پیس و بۆگه‌ن و ژه‌هراوی باسیان ئه‌کرد، خه‌لک چۆن باوڕ به‌و
که‌سانه بکات؟ چۆن به ده‌نگیانه‌وه بچێت؟
به ناوڕۆشه‌نبیران هه‌ر وه‌ک سیاسیه‌کان ته‌نها گوێ له‌یه‌کتر ئه‌گرن
و چاوه‌کانیشیان ته‌نها که‌سه‌کانی ده‌وری ئه‌و مێزانه ئه‌بینن که ته‌واو
له ره‌نگ و شێوه‌ی مێزی سیاسیه‌کانه، وه‌کو سیاسیه‌کان بێ‌ئاگان له‌و
ده‌نگانه‌ی نه‌فره‌تیان ئه‌که‌ن، بێ‌ئاگان له‌و دڵانه‌ی ئه‌وه‌نده
لێیان پڕن رۆژێک دادێت لێیان ئه‌ته‌قنه‌وه، بێ‌ئاگان که نه‌وه‌یه‌کی
نوێ هه‌یه ئه‌ینخاته زبڵدان.
به ناوڕۆشه‌نبیران هه‌روه‌ک به ناوسیاسیه‌کان پێیان وایه مێژویه‌کیان
هه‌یه ئه‌وه‌نده قوڵ و داچه‌سپاوه هیج هێزێک ناتوانێت بیله‌رزێنێت،
چۆن به ناوسیاسیه‌کان پێیان وایه خاک و ئاسمان و نشتمانیان
دروستکردوه، به ناوڕۆشه‌نبیرانیش پێیان وایه که روبار و دارستان و
گوڵستانیان به نشتمان به‌خشیوه.
چۆن هه‌ڵوێستی به ناوسیاسیه‌کان به‌رانبه‌ر به داگیکه‌ر و دوژمان ئه‌و
په‌ڕه‌که‌ی به‌یاننامه‌یه‌که، هه‌ڵوێستی به ناوڕۆشه‌نبیرانیش به‌رانبه‌ر
به ده‌سه‌ڵات هه‌رگیز له واژۆ کۆکردنه‌وه تێپه‌ڕی نه‌کردوه، ئه‌گه‌ر
ئه‌مڕۆ پێیان وایه خۆڵیان کردۆته چاوی خه‌لک و وا پیشان ئه‌ده‌ن
گوایه ئه‌وه‌ی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌کرێت ئه‌وه ئه‌وانن، با بزانن
ئه‌وه جگه له خۆ فریودان هیچتر نیه، به ئاگایی و به‌بێ ئاگایی
بوونه‌ته گه‌مه‌ی سیاسیه‌کان و جارێکی‌تر ئه‌بنه به‌رده‌بازی په‌ڕاندنه‌وه‌ی
چه‌ندین باری بێزه‌وه‌ر به پشتی خه‌لکێکی ساده بۆ کۆگای ده‌سه‌ڵاتداران،
ئه‌گه‌ر نا با بزانین ده‌ستور چی به‌سه‌ر هات؟ چۆن تێپه‌ڕکرا؟ جگه له
کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا چیتان بۆ تێنه‌په‌ڕاندنی ده‌ستور کرد؟ بۆ نه‌تان
کرد؟ بۆ نایکه‌ن؟ مه‌گه‌ر ئێوه ناڕازی نه‌بوون؟ یان چونکه تێپه‌ڕاندنی
ده‌ستور نه‌بوو به گه‌مه‌ی سیاسی حزبه‌کان، ئێوه‌ش خۆتان لێ گێل و که‌ڕ
کرد!!!!!! ئه‌گه‌ر بابه‌تی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور وه‌ک نمونه‌یه‌ک بێت
لێره، ئیتر خۆتان و خه‌لک باش ئه‌زانێت چه‌ندین کاره‌ساتی گه‌وره‌تر
له کوشتنی سه‌رده‌شت روویاندا و رووئه‌ده‌ن ده‌نگی ئێوه له کوێنده‌ره؟
ته‌نها له به‌یاننامه‌یه‌ک و ئیمزا کۆکردنه‌وه‌یه‌ک؟
رۆشه‌نبیرانێک له‌سه‌ر باسی گه‌نده‌ڵیه‌کانی ناو ده‌زگه‌ی سه‌رده‌م
مانئه‌گرن و په‌رچه‌کرداریان ئه‌بێت و بڕیار ئه‌ده‌ن دوو حه‌فته نه‌نوسن،
له کاتێک هه‌ر ئه‌م نوسه‌رانه جارێکیش په‌رچه‌کرداریان بۆ ئه‌و ده‌زگه‌یانه
نه‌بووه که بێ‌ژمار سوکایه‌تیان به خه‌لک کردوه و مافه‌کانیان پێشێل
کردون، کام جار مانتان له‌و ده‌زگه راگه‌یاندنانه‌ی ده‌سه‌ڵات گرت که
به‌رده‌وام له شێواندنی راستیه‌کاندان؟
سه‌یر له‌وه‌یه له تێگه‌یشتنی ئه‌و به ناوڕۆشه‌نبیرانه، حکومه‌ت،
حزبه‌کان، ده‌سه‌ڵاتداران گه‌نده‌ڵن، به‌ڵام ده‌زگه‌ی سه‌رده‌م له ناو
ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیه به پاکی ماوه‌ته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رده‌م
سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌و حوکمه‌ته و ئه‌و حزبانه و ئه‌و سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدارانه
نه‌بن !! له ناو ده‌زگه‌ی سه‌رده‌میش ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵیش بووبێت ئه‌وه
هیچ پشکێکی به‌ر ئه‌و نوسه‌رانه نه‌که‌وتوه، مراوی پێکهاته جه‌سته‌یه‌که‌ی
وایه که ئه‌چێته ژێر ئاو و دێته ده‌ره‌وه وا دیاره که ته‌ڕ نه‌بووه،
به‌ڵام له راستیدا به‌شی خۆی ئه‌و ئاوه‌ی به سه‌ر جه‌سته‌وه ئه‌مێنێته‌وه
و به‌شی خۆی ته‌ڕ ئه‌بێت، که‌چی وا دیاره جه‌سته‌ی ئه‌و به ناوڕۆشه‌نبیرانه
له ماده‌یه‌ک بێت هه‌رگیز و هه‌رگیز ته‌ڕ نه‌بێت، به‌ڕاستی ته‌ڕ نابن.
٢٥\٦\٢٠١٠
ماڵپه‌ڕی هه‌ندرێن
حه‌مه‌ده‌مین
|