١٤\١١\٢٠١٣ رۆشنبیرانی حیزب له که‌رکوک به نیازی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی ترسناکن!!
ئه‌میان دێت: هێڵێکی چه‌پ و راست به‌سه‌ر ته‌واوی مێژووی کار‌و چالاکیی ئه‌وه‌یتردا ده‌دات و خۆی وا نمایش ده‌کات که ته‌نها ئه‌وه تاقانه دڵسۆز‌و خه‌مخۆره‌که‌ی که‌رکوکه، که‌چی راستییه‌که‌ی هیچیان (نه یه‌کێتی و نه پارتی)ش ئه‌و حیزبه تاقانه دڵسۆزه نین که له‌خه‌می ئاینده‌ی که‌رکوک و که‌رکوکییه‌کاندابن، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سه‌ر شانۆی ئازاره‌کانی که‌رکوک نمایش ده‌کرێت، گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕێکی ساردی پارێزگاکانی سنووری حکومه‌تی سێ پارێزگاکه‌ی دیکه‌ی هه‌رێمی باشووری کوردستانه بۆ که‌رکوک، به‌ڵام چۆن شه‌ڕێک؟ شه‌ڕێک که جگه له ناشیرین‌کردنی خۆیان و تۆمارکردنی مێژوویه‌کی ره‌ش بۆ خۆیان هیچی دیکه‌ی لێ شین نابێت، چونکه که‌رکوک زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که بکرێته بووکه‌ڵه‌ی ده‌ستی دوو حیزب و له ئێستاشدا چه‌ند که‌سێکی هه‌ردوولا بۆ ده‌رخستنی خۆیان و گه‌رمکردنی گیرفان و شڵه‌ژاندنی دۆخه‌که که خۆی دۆخێکی وێرانه‌یه و شایانی به‌زه‌یی پێداهاتنه، ده‌ستیان به‌و گه‌مه نالۆژیکییه کردووه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی رۆشنبیرانی حیزبی و ناحیزبیی شاره‌که له خه‌می داڕشتنی پرۆژه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی هزری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای که‌رکوکیدابن، که‌چی هه‌ندێک له رۆشنبیره حیزبییه‌کانی هه‌ردوولا سه‌نگه‌ریان له‌یه‌کتر گرتووه‌و به‌زه‌ییان به شاره‌که‌یاندا نایه‌ته‌وه!!
رۆشنبیرانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبیش که به په‌نجه‌کانی
ده‌ستێک ئه‌ژمار ده‌کرێن، جاروبار ئه‌گه‌ر نووزه‌یه‌کیشیان لێوه‌هاتبێت،
ئه‌وا له ده‌یان لاوه ده‌یانجار بارته‌قای ئه‌و که‌مه نووزه‌یه‌یان
هاواریان به‌سه‌رداکراوه‌و سه‌رزه‌نشت کراون، گوایه ئه‌وانه دژی
ئارامی و ئاسووده‌یی و گه‌شه‌پێدانی شارن، نه‌ک ئه‌وانه‌ی له گه‌مه‌ی
چه‌له‌حانێ بێزه‌نتییانه‌که‌دا به‌رده‌وامن!!
|