١٥\٣\٢٠١١
''رۆشنبیران''،
پ.د عەلی قەرەداغی، سەرۆکی هەرێم و داواکارییەکانی خەڵک.

سەلام عەبدوڵا
زۆر هەیە خۆیان بە شۆڕەسواری(یەکسانی،
ئازادی، برایەتی)دەزانن، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەڕۆکی چینایەتی ئەو
زاراوانە بکەن، وەک وەزیری دەرەوەی سعودیە دەریدەبڕن و هەر بە تەماوی
دەیهێڵنەوە؛ لەنووسین و لەسەر زاری هەندێ سیاسەتمەدارو"رۆشنبیری
سەربەخۆ و ناسیاسی"ییەکان دووبارە دەبنەوەو لەگەلیدا یەکێکیان بە
نەزانییەکی تایبەتەوە، شۆڕش و ئامانجەکانی کە جیاوازن، بەم شێوەیە
پێناسەدەکەن(شۆڕش بە چەمکە مۆدێرنەکەی مانای گەڕانەوەی چەمکی ئازادییە
بۆ ناو سیاسەت و دامەزراندنی دەوڵەتی یاسا و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و
دەستاودەست پێکردنیانە لەڕێگای ھەڵبژاردنی ئازادەوە و بنیاتنانی
عەدالەت و یەکسانیی کۆمەڵایەتیی و کردنی نرخی ئینسانە بە نێوەندی ھەموو
پێوەرەکان.). لێرەدا هەر ئەوەندە دەڵێم بۆچوون و هەڵویستی(بلزاک)ێکی
کۆنەپەرەست، کاسۆلیک و لایەنگری پاشایەتی پێشی پتر لە200ساڵ زۆر لەو
بەناو"رووناکبیر"انە پێشکەوتووترو واقعیتر و روونترە.
لهروونکردنهوهکهدا نوسهران به ئاماژه به نامهکهی پێشوویان بۆ
تاڵهبانی دهڵێن: ئێمە لەو نامەیەدا وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی تەنها
مەبەستمان ئاگادارکردنەوەی دەسەڵات بوو لە خۆبەدوورگرتن لە هەموو جۆرە
بەکارهێنانێکی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەرانو دروستبوونی دۆخێک کە لە
دەرئەنجامدا بە هیچ کەسو لایەنێک کۆنترۆڵنەکرێتو ئاسایشی
کۆمەڵایەتیمان بخاتە مەترسییەوە.
ئەو نارۆشنبیرانە باسی خستنە مەترسی(ئاشتی کۆمەڵەکەمان)دەکەن، بەڵام
خۆزگا پێمان بڵێن کامە ئاشتی؟ ئاشتی جەردەیی داهاتی گشتی؟ ئاشتی
باڵادەستی کەرتی تایبەت؟ ئاشتی هەژاری؟ ئاشتی بێکارکردن؟ ئاشتی
گرێبەستی کارکردنی کاتی؟ و زۆری تر...؟ کامەیان؟!
پڕۆفیسۆر و پێشنوێژی بۆ بازاڕی ئازاد.
ئەو"فەیلەسوفانە روویتری دراوە عەنتیکەکەی ئیسلامییەکانە، بۆ نموونە
مەبەستم پرۆفیسور و دکتۆر عەلی قەرەداخی کە دەڵێ(دەکرێت بڵێین ئیشەڵا
بەرەو بازاڕی ئازاد دەڕوا.
بۆچی ئەم تەکنۆکراتە ئیسلامییە لەبواری دارایی، نازانێ بازاڕی ئازاد،
چی بەسەر جیهان هێناوە؟ نازانێ گرانی، هەژاری، بێکاری، جەنگ و وێرانی
لە شێوەی بەڕێوبردنی ئابووری سەرمایەوە سەریانهەڵداوەو خەباتی
ژێردەستەکان دژ بە ئامانجەکانی بازاڕی ئازادەکەیانە؟!
ئێمە شێوەی رێکخستنی کارو بازار دەخەینە ژێر پرسیارەوەو پێمانوایە ئەوە
بووە بە هۆی ئاژاوەو تێکدانی ژیانی خەڵک.
سەرۆکی هەرێم ئەزموونەکەمان تێکدراوە!
سەرۆکی هەرێم لە وتارەکەیدا بەیادی راپەڕین لە هەولێر وتی: (ئەم
ئەزموونە تێک ناچێت و کەسیش ناتوانێ تێکی بدات).
لە وڵامدا دەڵێین: ئەم ئەزموونە بە خوێن و بەدبەختی خەڵکی هەژار و
ستەمدیدە هاتووەتە کایەوە، بەڵام دز و جەردەو مشەخۆر و ملیونێری لەپڕ و
زەبەلاح و خاوەن ڤیلای خەیاڵی بەرهەمهێناوەو لەگەلیدا زوڵم و بێویژدانی
چینایەتی کە رۆژانە خەڵکی هەژار بە هەزار شێوە باجی دەدن، بۆیە شایەنی
ئەوە نییە بەم شێوەیە بمێنێتەوە(بۆ نموونە: نابێ دەستکورتەکانی
کۆمەڵگەکەمان وەک سواڵکەر مامەڵە بکرێن("یارمەتیدانەکەیان"لە30هەزار
دەکەن بە75هەزار دینار! ئایا ئەوە چارەسەرە؟)و شەڵەقاندنی بە روح و
هیمەتی مرۆڤی پێشمەرکە و قوربانیانی راپەڕین و زیندانییە سیاسییەکان
ئەرکی مێژووییە و دەبێ لە لانە کەمەوە بەم شێوەیەی خوارەوە بۆ پێشەوە
ببرێت:
1- جێبەجێکردنی(یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی).
2- جێبەجێکردنی(یاسای کار).
3- گشتگیرکردنی کەرتە تایبەتەکان.
4- داماڵینی عەسکەرتاریا لە ژیانی رۆژانە.
5- دابینکردنی مافی ئازادییە دیموکراتییەکان.
6- بەرفراوانکردنی خزمەتگوزاری و پەڕەپێدانی ژێرخانی پیشەسازی و
گشتوکاڵی.
7- نزیککردنی داهاتی بەرپرسەکان لەگەل داهاتی هاوڵاتیان.
ماڵپهڕی سهلام عهبدوڵا
|