٢٢\٥\٢٠١٠
رۆشنبیر
یان....؟

هەردى شەفیق
لەهەر بەرە و لیستێک دابێت توتى هەر توتیە و بۆ فررۆشتنى ویژدانى
بەپارەو پۆست کەسێکى هەمیشە حازرە. لە هەر شوێنێکیشدا ڕووبەڕویان
ببیتەوە لە هەر گروپ و حیزبێکدابن هەموویان لەیەک ئاواز دەخوێنن، ئەویش
ئاوازى سەروو خۆیانە و ڕقى زۆرى ئەمانە لەو کەسانەیە کە ئاغا و پیاوى
خۆیانن. بۆیە بەندە پێم وایە ئەبێت ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنوس زۆر لەوە
وریاتربن ڕابکێشرێنە ناو شەڕێکى نابەرابەرى نائەخلاقى و وەڵامدانەوەى
کەسانێکەوە وەزیفەى خۆیان لەنێوان ڕۆشنبیرى و ڕاپۆرت نووسیندا لێ تێک
چووە. فڕێدانى کەسانێک بۆ ناو بوارى ڕۆشنبیرى(ا)بەتێڵادا و(ب)
بەقابلەمەى بەرماوە دا ئەناسنەوە، لەکن هەندێک پێیان وایە ئەرکى
ڕۆشنبیرى تەنها زمانى سەردەمى شەڕە و، لەکن هەندێکى دى پێیان وایە شتێک
هەیە بەوناوەوە پێویستە بۆ بەربەرەکانێ ئەوانیش شتێکیان هەبێت،لەکن
هەندێکى دى قوت کردنەوەى کەسانێکە لەبەرامبەر کەسانێک کە سەودا و
مامەڵە لە سەر ویژدانیان ناکەن، لەکن هەندێک حیزب ئەم سەریەشەى پێناوێت
دەتوانن دار بەپوازى خۆى بشکێنن و چەندت بوێت دەتوانیت لە بازاڕ
بەگۆترە بیکڕیت و لەدەزگاکانى خۆیانەوە بیانکەن بە (ناو) بۆ لە گۆڕنانى
حەقیقەت.
بەو پێیەى کەسێک هەرگیز ساغ بونەوەى نەبێت بە سەرهەڵوێستێکى نە گۆڕاو
پارە تەحەکوم بەسەر نوسینە کانیەوە بکات و هەڕۆژەى لەبارەگایەکەوە شەڕى
بارەگایەکى تر ئەکات، ئەوانەک هەرلاى ئەو خاوەنەکۆیلەى بەپێى میزاجى
دەنوسێ جێگاى گومانە بگرەلاى خۆشى کەسێکى پوچ و زەبوون و زەلیلە.
ئاسانیشە بۆکەسێک بازرگانى بەسەرخودى خۆیەوە دەکات سڵ لەفرۆشتنى هیچ
شتێکى دیکە نەکاتەوە.هەر لەو بازاڕەى سەوداى بەسەر پارە وکەسێتیەوە
تێدا ئەکرێت،ئەگەر بەشێکى پەیوست بێت بەدەسەڵاتو سیاسەتى لایەنەکانەوە
و دیدوى تێڕوانینیان بۆسیاسەت ،ترس لەدەنگى خەڵک بەو جێ یەى گەیاندبن ،ئەوابەشێکى
پەیوەستە بەکەسانى بەناو ڕۆشنبیرى بێ هەڵویستەوە وەک ئەوەى ڕوویان
لەپۆڵابێت، هەیانە هێشتا کراسێکى نەگۆڕیوە سێ مەوقیف و سێ دەمامکى
گۆڕیوە!!ئەچێتە بارەگاى هەر حیزبێکە وە خۆى بە ئەندامێکى ئەوان دەزانێت!
هەشە کەسێکى بێ لایەنە و شەوڕۆژ خەریکى کارکردنە بۆئەوحیزبەى
لەملاولەولا بە(جاش) لەقەڵەمیان دەداو ژێربەژێر موچەیان لێوەردەگرێ!
هەیەلاى ئێمە خەمخۆرى عەیارەبیست وچوارى شارەکەو دۆستى خەڵکە،کاتێک
کەدێتە سەرئەوەى شتێک لەبەرژەوەندى حیزبدانەبێت ئەوایەکسەر دووشەش
لەدەستیدا ئەتۆپێ ،دەردەکەوێت کاکەم ئەیەوێت خواشى دەست کەوێ و خورمایش!
هەیەلەبارەگەى حیزبێکى موعاریزدا بناغەى حیزبێکى ترهەڵدەکەنێ و
کەئەشچێتە ناو حیزبەکەوەسەرقاڵى لاقیتەچاککردن وخزمەت کاریە لەوێش!
هەشە لە هەڵوێست وەرگرتندا قەلفڕى لێدەکات و هەزار بیانوو
دەدۆزێتەوە،بەڵام گەربڵێن پلە و پایە و پۆست دابەش دەکرێت ئەوا سیخۆیەک
بەکرێ دەگرێ بۆئەوى زوتربگات. هەشە شەو تەلەفون بۆمن دەکات و دەڵێت
بەیانى دەبێت هەڵوێست وەگرین، بەڵام بۆئەوەى ئەمیشو ئەویشى نەچێت و دڵى
هەردوولاى لێنەڕنجێت ملى ئێمەو مانان دەکات بەپەتەکەوە وخۆى بە سێرچى
گۆگڵیش نا دۆزرێتەو! ئاخر گەلۆ ئەگەر ئێوەش وەک من نازانن مرۆڤ بە چەند
شێوە دەکرێت بە پەیژە بۆناپرسن ئەم ئیزدیواجیەتە لە پاى چى؟!بۆ لەکاتى
دابەش کردنى کولێرەکەدا هەموو گلێرەو دەم لەڕیش چەرموویش
دەکوتێت؟کەدێتە سەر هەڵویست وەرگرتن عەینەن کاسپەرەکەى فیلم کاتۆن غەیب
ئەبێ؟! لە سەروەختى هەڵبژاردن دا یەکێک لە بەرپرسانى شار کەزانى
هەوڵدان لەگەڵ مندا بێ سودە وتى: (نا)کەى تۆ لە(بەڵێ)ى کەى زۆرێک بۆ
ئێمە باشترە! سەیرکەن کەسێک کە ناوى ڕۆشنبیرى لەخۆى ناوە ئاخۆ لەسەر
چەند پەت یارى کردووە تاکەسێک بگەیەنێتە ئەو باوەڕە؟!
بەداخەوە مۆدێلێکى ترى ڕۆشنبیرى ئەمڕۆ لەبازاڕى کڕین و فرۆشتنە کەدا
بوونى هەیە ئەویش وەزیفەى ئەوەیە کەکار لەسەر شکاندنى کەسێک ئەکات
کەسەوداومامەڵە لەسەر خۆى ناکات !!بۆ ئەوە نانوسێت کە کەنر خ لەسەر خۆى
دابنێت،چەند کارێکى ناشرینە کەڕۆشنبیرێک لەنێوان لیستەکاندا سەودا
لەسەر خۆی بکات لەوەش ناشرین تر ئەوەیە کە لایەنەکان ڕپۆرت نوسەکانت
بەنرخى ڕۆشنبیرى عەیارە (24) بەسەر قڵب کەنەوە، بەو تێڕوانینەوە هەرچى
لەئێمە بوو جوانخاسەو هەرچى لەئێمەنەبوو خراپ،تەنانەت کار
گەشتووەتەڕاەیەک هەندێک لایەن تەنها بەمەبەستى فڕێدانەناوەوەى کەسانێکى
حیزبى بۆناو بوارى شۆشنبیرى لەڕێگەى ئەمانەوە دەیانەوێت دەرگات
بەڕودادابخەن،بەلۆکە بتکوژن.ئاخر خۆئەمە سەردەمى جەنگە
ماڵوێرانکەرەکانى کورد بە کوردنیە تا بکەوینەسەنگەرى لەیەکترى گرتن؟!
جگەلەوەش ئێوە کەخەڵک ئابەوشێوەیە لەخۆتان دەڕنجێنن نازانن هەڵبژاردنى
تریش دێتە پێش؟!ئایا ئەمەناکاتەئەوەى کەخەڵک بەرەوبارەگاى ئۆزپسیۆن
راونێن؟! ئایائیتر ئەو کلتورەسیاسیەى دواى لە ڕاپەڕین، ئەوزمانەى لەخۆم
نەبیت هیچیت وازلێبێنین و ئیدى تێبگەن کە دنیا بەهەموو ڕنگەکانەوە
جوانە؟ئایا بەدیوێکدا حوکمەت خزمەت بەکۆى گشتى کۆمەڵگابکات و کار لەسەر
ڕەخنەى جدىبکات لەخزمەتى حوکمەت و هاوڵاتیان نیە؟ ئیدى ئەم فۆبیاى
ڕۆشنبیرە بۆ؟دروست کردنى پواز لەدرەخت خۆى لەپاى چى؟ئەگەرچى دروست بونى
میدیاى ئازاد بەدیوێکدا لەسەرگەندەڵى وناشەفافى و کۆى خراپەکاریەکان
کاریگەرى نەرێنى هەبووە، لەسەربەرژەوەندى حیزبەکان بەڵام خۆئەوان لانى
کەم توانیان گوڕوتینێکى تربدەنەوە بەهەستى نەتەوایەتى و
بەخۆداچونەوەیەک لاىحیزبەکان دروست بکەن،کۆدەنگیەک لەسەر مەسەلەى
کەرکوک و پرسەنەتەوایەتیەکانی دروست بکەن. ڕیگربن لە مەڕئەوگیروگرفت و
کەموکوڕیانەى تەنیاوتەنیابەزیانى کورد تەواودەبن.سەربارى ڕۆڵى
وشیارکردنەوەى خەڵک و وشیارکردنەوەى لەدیوەشاروەکەى سیاسەت ،کەهەرگیز
لەڕاگەیاندنە حیزبیەکاندانابینرێن و نابیسترێن. ئایاکام لەمانە
لەبەرژەوەندى خەڵک دانیە؟بەڵام ئاشکرایە کەپرسى حیزبى هەمیشە لەبەرترە
لەپرسەنە تەوایەتیەکان و لەپێشترە لەبەرژەوەندى گشتیش.هێشتا حیزبەکانى
ئێمە بئەقڵى دەرەبەگایەتى بیردەکەنەوە. هەر بۆیە هێشتا لە رێگاى جۆر بە
جۆرەوە وەک کڕین و شکاندنى ئەم و ئەو دەیانەوێت ئەو تروسکایە
بکوژێننەوە. ئەمەش ئەو وتەزایە دینێتەوە بیرى من (کارى سیخوڕى و
ڕۆژنامەنوسى تاڵێک موو لێکیان جیادەکاتەوە ئەمیان زانیارى بۆ جیگایەکى
نادیار و ئایدلۆژیایەک، یا دەسەڵاتێک دەبات و، ڕۆژنامەنوس زانیاریەکان
بۆ بڵاوکردنەوە کۆدەکاتەوە،کەسایەتى رۆژنامەنەسی ڕاستەقینەش وابەستەیە
بەنەپَچڕاندنى ئەوتاڵەوە. بۆیە گللەیى من هەرگیز لەو کەسانەنیە چى
دەڵێن و چۆن بیر دەکەنەوە ،گلەیشم لەوانەنییە هەر کاتیکیش بمەوێت
وەڵامى ئەوانە بدەمەەوە ئەوا قسە لەگەڵ ئاغاکانیان دەکەم، چ پێ بزانن و
چ پێ نەزانن من و هەمووئەوانەى وەک منن ئەزانن وەزیفەیەکى حیزبیان
لەسەرشانە ئەو جۆە کە سانە، بۆیە ئاسایى وەرى دەگرین هەرچى بڵێن
دەزانیین ژیان سەختە و ئێمە زیاتر لەوان دەرکى پێدە کەین ،چونکە موچەى
هیچ لایەنێکمان نیەو دەرگاى خێر وبێرى ئەم وڵا تەشمان بەڕوودا داخراوە!
ئیتر ئاوایە دنیا مرۆڤ گەربیەوێت زیندوو بێت.
ماڵپهڕی ههردی شهفیق
|