رۆشناییه‌ك بۆ سه‌ر كاری شانۆیی له شه‌قڵاوه.
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین به‌شی یه‌كه‌م
http://roshenbiry.googlepages.com ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئه‌و كارانه بن كه دواجار تیپی شانۆی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه نمایشی كردن، بێگومان ئه‌وه یه‌كه‌م كاری شانۆیی نین له شه‌قڵاوه، بۆ رۆشنایی خستنه سه‌ر مێژووی كاره شانۆیه‌كان له شه‌قڵاوه پێویستمان به هاوكاریه‌كی زۆری ئه‌و ئاره‌زومه‌ندانه‌ی شانۆ هه‌یه كه به‌شداری كاره سه‌ره‌تایه‌كانی شانۆیان كردوه له شه‌قڵاوه، من لێره‌دا وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك به‌پێی ئاگاداری خۆم رۆشنایی ئه‌خه‌مه سه‌ر هه‌ندێك له‌و كارانه هه‌ر چه‌ند ئه‌زانم كه كه‌لێنی زۆری تیادا ئه‌كه‌وێت، به‌ڵام به ئومێدی ئه‌وه‌م كه له دوای ئه‌م نووسینه هه‌م به خۆم و هه‌م له رێگای براده‌ره‌كانم بتوانم زانیاری زۆرتر ده‌رباره‌ی كاری شانۆیی له شه‌قڵاوه كۆبكه‌ینه‌وه، وه هیوادارم كه كه‌سانیتری شاره‌زا و به ئاگا بتوانن ئه‌م لایه‌نه‌ی كاری هونه‌ریه كه مێژووێكی ناڕۆشه‌نی هه‌یه رۆشه‌نی بكرێته‌وه.
به‌پێی هه‌ندێك له سه‌رچاوه جیاوازه‌كان كه له‌لای من ته‌واو رۆشه‌ن نین و پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆتر هه‌یه، ئه‌ویش یه‌كه‌م هه‌وڵی دامه‌زراندنی تیپێكی شانۆیی له شه‌قڵاوه بۆ سه‌رده‌می دامه‌زراندنی تیپی مۆسیقای سه‌فین ئه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زیاتر به‌لای خه‌لكه‌وه دیار و ئاشكرایه له باره‌ی شانۆ له شه‌قڵاوه ئه‌و كاره شانۆیانه‌ن كه له بۆنه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگ و سه‌یرانكردن نمایشكراون، ئه‌وه‌ش زیاتر له سه‌یران و ئاهه‌نگی نه‌ورۆز بووه، شانۆی كاوه‌ی ئاسینگه‌ر یه‌كێك بووه له‌و كارانه‌ی كه له زووه‌وه خه‌لكی كوردی به‌ره‌و كاری شانۆیی بردووه وه ئه‌مه شه‌قڵاوه‌شی گرتۆته‌وه، نمایشكردنی شانۆی كاوه‌ی ئاسینگر ئاسانترین رێگا بووه بۆ رۆنكردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی مێژووی نه‌ورۆز، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه شانۆیه‌كه به هه‌ندێك بڕگه و دیمه‌نی كۆمیدیانه ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌رنجی خه‌لكانێكی ساده زۆتر به‌لای خۆیدا راكێش بكات، ئه‌وه‌ی له‌م باسه‌دا گرینگه وه پێویسته به‌دوا داچوونێكی زۆتری بۆ بكرێت ئه‌و سه‌ره‌تایه‌یه كه ئه‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ دوای خۆی، هیوادارم ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م ببێت و بتوانم ئه‌و یه‌كه‌م كه‌سه بدۆزمه‌وه كه یه‌كه‌م شانۆی له شه‌قڵاوه ئاماده‌كردووه وه بتوانم ئه‌و ئه‌كته‌رانه بدۆزمه‌وه كه به‌شداری یه‌كه‌م كاری شانۆییان له شه‌قڵاوه كردوه، هه‌رچه‌نده من له‌و باوڕه‌دام كه یه‌كه‌م كاری شانۆیی كارێكی به كۆمه‌ڵ بووبێت و وه‌ك چاولێكردنێك له ناوچه‌كانیتری كوردستان گواسترابێته‌وه بۆ شه‌قڵاوه، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت سه‌یر له‌وه‌یه كه تا ئێستا كه‌سێكی ئه‌كادیمی و شاره‌زا له هونه‌ری شانۆ له شه‌قڵاوه نیه، هه‌ر هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه له زه‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا پێشكه‌ش كراون له‌لایه‌ن خه‌لكانێكی ئاره‌زومه‌ندی شانۆ و نواندن بووه، دیاره ئه‌م هه‌ژاریه‌ی شه‌قڵاوه هه‌ر له بواری شانۆ نیه به‌لكو له بواره‌كانیتریش ئه‌م هه‌ژاریه‌ی ته‌واو پێوه دیاره كه پێویسته به دریژتر باسی لێوه‌بكرێت.
شانۆ یان كه پێی گووتراوه ته‌مسیل له یادگاری خه‌لكێكی زۆری شه‌قڵاوه هه‌یه كه وه‌ك باسمان كرد له سه‌یرانه‌كانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز پێشكه‌ش كراون ره‌نگه وێنه‌ی ئه‌م كارانه له‌لای خه‌لكانێك ده‌ست بكه‌وێت و بتواندرێت به دواندنی كه‌سه به ته‌مه‌نه‌كان زۆر لایه‌نی گرینگمان بۆ رۆشه‌ب ببێته‌وه، لێره ئه‌بێت ده‌ستخۆشی له هاوڕێم هپشه‌نگ شێخ مه‌حه‌مه‌د بكه‌م به‌وه‌ی كه كاتێكی زۆری خۆی ته‌رخانكرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه شعریه‌كانی شاعیرانی شه‌قڵاوه، وه توانیویه‌تی به هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوڕیانیتر ئازا عه‌بدولا مه‌حمود و سامان عه‌زیز و زیاد مه‌حه‌مه‌د چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكی گرینگ له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی جۆراوجۆری شه‌قڵاوه سازبكه‌ن و ئه‌زموونه‌كانیان تۆمار بكه‌ن، به‌و ئومێده‌م كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كار و به‌رهه‌مه شانۆیه‌كانیش كاری شایسته به‌خۆی بكرێت.
من ئه‌لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م هه‌ندێك له ئه‌زموونه‌كانی خۆم و به‌شێكی ئه‌و كارانه‌ی كه له یادم ماون باسیان لێوه بكه‌م، سه‌یرانگای حاجی بایز و ده‌ربه‌ندی شه‌قڵاوه گۆڕێ ئاروان، ئه‌و شوێنانه بوون كه زۆربه‌ی ساڵه‌كان له یادی نه‌ورۆز هه‌رچی خه‌لكی شه‌قڵاوه هه‌یه خێزان خێزان له‌یه‌كتر كۆئه‌بونه‌وه و به شایی و گۆرانی و گاڵته‌و گه‌پ و خواردنی هه‌مه‌جۆره و جوانترین جل وبه‌رگه‌كانیان دونیایه‌كی پڕ له خۆشی پێكه‌نینیان بۆ خۆیان ئه‌هێنا ئاراوه، زۆرجار له‌م سه‌یرانگایانه كه‌سانێك شوێنێكیان وه‌ك ته‌خته‌ی شانۆ ئاماده ئه‌كرد و له‌وێوه ده‌نگی گه‌وره‌ی بڵندگۆكان هه‌موو سه‌یرانگاكه‌یان پڕ ئه‌كرد گۆرانی نه‌ورۆز و هه‌ندێكجار سروودی نیشتمانی و جار به‌جار خوێندنه‌وه‌ی كۆپڵه شعرێك و دوایش گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕكێ كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ ئه‌و خه‌لكه‌ی له جێگای خۆی ئه‌خسته هه‌ڵپه‌ڕین،تا ئه‌و كاته‌ی له پڕ خه‌لك ئاگادار ئه‌كرایه‌وه كه پاش كه‌مێكیتر ته‌مسیلی كاوه‌ی ئاسینگر ده‌ست پێئه‌كات، ئیتر خه‌لكانی ئه‌م سه‌یرانگایه وورده وورده شوێنه‌كانی خۆیان جێئه‌هێشت یان به كه‌لوپه‌له‌كانیان جێگاكه‌ی خۆیان ئه‌گواسته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه بتوانن شانۆگه‌ریه‌كه‌ی لێوه ببینن، به‌داخه‌وه ئه‌و كات من منداڵ بووم، ئه‌كته‌ره‌كانم نه‌ئه‌ناسین، به‌ڵام خه‌لكه‌كه‌م ئه‌بینی كه چۆن ئه‌كه‌وتنه چه‌پڵو فیكه‌كردن و قاقای پێكه‌نینه‌كانیان ئه‌و ده‌شت و دۆڵه‌ی بڕ ئه‌كرد، به تایبه‌ت سه‌ره‌تای شانۆ كه به هورگنی خزمه‌تكاری زوحاك ده‌ستی پێئه‌كرد دوایش خه‌لكه‌كه له خۆشی كوشتنی زوحاك ئه‌كه‌وتنه خۆشی چه‌ۆڵه لێدان و له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره‌كان گۆرانی ئه‌مڕۆژه‌ی ساڵی تازه یه نه‌ورۆزه هاته‌وه، چه‌ژنێكی كۆنی كورده .............
به‌ڵام دیاره له زه‌مه‌نه جیاوازه‌كان و به‌پێی بار و دۆخه سیاسیه‌كان ئه‌م ئاهه‌نگ و سه‌یرانانه جگه له نه‌ورۆز له رۆژه‌كانیتری وه‌ك یه‌كی ئایار و دامه‌زراندنی پارته سیاسیه‌كان و بۆنه‌یتری تایبه‌ت به پارته‌كان هه‌ندێك ده‌قیتری شانۆیی نمایش ئه‌كران، من به‌بیرم دێت ساڵێكیان حیزیبی شوعی عێراق له یه‌كێك له سه‌یرانگاكان شانۆیه‌كیان سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نێوان جوتیار و ده‌ره‌به‌گ نمایش كرد، ئه‌و كات من ره‌نگه ته‌مه‌نم له چوار پێنچ ساڵێك بووبێت، به هۆی ئه‌وه‌ی كه یادگاریه‌كی خۆشم له‌گه‌ڵی هه‌یه وه‌ك خه‌ونێك به‌بیرم ماوه، باوكم حه‌مه‌ده‌مین مه‌حمود گاوان یه‌كێك بوو له ئه‌كته‌ره‌كان، رۆلی ئاغای ئه‌بینی، له كۆتایی شانۆیه‌كه من بینیم خه‌لكێكی زۆر به‌دوای باوكم رائه‌كه‌ن و داس و خاكه‌ناس و شتی له‌م بابه‌ته‌یان به‌ده‌سته‌وه بوو و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له ئاغا ئه‌كرد كه باوكم بوو باوكیشم له ده‌ست ئه‌م خه‌لكه رایئه‌كرد و ته‌خته‌ی شانۆی به‌جێ هێشت و هاته ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی به‌رده‌م سه‌كۆی شانۆ و منیش به گریانه‌وه بۆ لای باوكم غارمدا و هاورام ئه‌كرد بابم مه‌كوژن بابۆ بابۆ بابۆ........
ره‌نگه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی حه‌زی من بۆ كاری شانۆ بۆ ئه‌و كات بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ش چه‌ندین كاریتری شانۆیی له قوتابخانه‌كان نمایش ئه‌كران له‌لایه‌ن قوتابیه‌كانه‌وه، به‌داخه‌وه كه به‌ته‌واوی ناوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه نازانم، به‌ڵام جارێكی‌تر ئه‌یڵێمه‌وه به ئومێدی ئه‌وه‌م كه بتواندرێت به هه‌موومانه‌وه كارێكی وا بكه‌ین تیادا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بنووسینه‌وه كه له دوور یان له نزیك به‌شداری ئه‌م كاره شانۆیانه‌یان كردوه له شه‌قڵاوه. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه به‌لای منه‌وه گرینگی هه‌یه به‌شداری كردنی ئافره‌ته، ئه‌وه‌ی كه من به‌بیرم دێت و خۆم ئاماده‌ی بینینی شانۆیه‌كه بووبم كه ئافره‌ت به‌شداری تێداكردوه، شانۆگه‌ریه‌ك بوو له قوتابخانه‌ی كاوێس نمایش كرا پێم وایه زیاتر له كچێك به‌شداری كردبوو به‌ڵام من ئه‌و كچه مه‌سیحیه‌م ته‌واو به‌بیر دێت كه ناوی ئازادی بوو.
بینینی ئه‌م كاره شانۆیانه له زه‌مه‌نه جیاوازه‌كان و له بار و دۆخه جیاوازه‌كان و هه‌ستكردن به كاریگه‌ری شانۆ به‌سه‌ر هه‌ست و بیری بینه‌ر وایلێكردم كه حه‌زی شانۆ له‌ناومدا بڕوێت به‌بی بوونی هیچ زانیاریه‌كی ئه‌كادیمیانه له‌باره‌ی شانۆ، واته ئه‌وه‌ی منیش وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێش خۆم ته‌نها له حه‌ز و ئاره‌زوه‌وه بوو، یه‌كه‌م كار له قۆناغی دوا ناوه‌ندی بووم له قوتابخانه له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوپۆڵێكم هه‌ڵساین به ئاماده‌كردنی كارێكی شانۆیی، ئه‌م كاره بۆ ئێمه زۆر قورس بوو، به‌ڵام خومان خسته ژێریه‌وه و به كارێكی كۆمیدیانه ده‌ستمان پێكرد كه ده‌قه‌كه‌ی بریتی بوو له‌و كارانه‌ی كه پێشتر بینیبووم، دوای ئه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه دابووین كه بتوانین زۆتر په‌ره به‌خۆمان بده‌ین و بتوانین كاری سه‌ركه‌وتووانه‌تر نمایش بكه‌ین، به‌ڵام له‌لایه‌ك ترس و له‌لایه‌ك ناشاره‌زایی و له‌لایه‌كیتر كۆنتڕۆلی به‌عسیه‌كان وه‌ك رێكخراوی قوتابیان نه‌یانهێشت كاری ئه‌و تۆ بكه‌ین كه ببێته هانده‌رێكی به‌هێز بۆ گه‌شه‌كردنمان.
هه‌موو ئه‌وه‌ی پێشه‌وه له ناو من و له‌ناو زۆر له براده‌ره‌كانم په‌نگی خواردبووه‌وه، بۆیه له دوای ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ساڵی ١٩٩١ وامانزانی ئه‌وه ئه‌و زه‌مینه‌یه كه بتوانین خه‌ونه كپكراوه‌كانمان له ناویدا بڕوێنین و بتوانین سه‌ره‌تایه‌كی ره‌گ و ریشه‌دار بۆ زۆر بواری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و رۆشه‌نبیری دابوكتین و له ناویدا خه‌ونی خه‌لكیتری شه‌قڵاوه بێنه‌دی، هه‌ر به‌و مه‌به‌سته یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه دامه‌زرا و له ناویدا یه‌كێك له كاره هه‌ره گرینگه‌كان دامه‌زراندنی تیپی شانۆی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه بوو كه له راستیدا وه‌رچه‌رخانێكه له ره‌وتی شانۆ له شه‌قڵاوه،
له به‌شی دووه‌مدا رۆشنایی ئه‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ی كه تیپی شانۆی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه له شه‌قڵاوه‌دا ده‌یهێنێته ئاراوه. ئه‌لێره‌دا جارێكی‌تر داواكارم له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زانیاریان له باره‌ی كاری شانۆیی هه‌یه له شه‌قڵاوه به نووسین یان به په‌یوه‌ندی كردنیان پێمانه‌وه هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌ر هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه رۆشنایی بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م بواره گرینگه‌ی هونه‌ر له شه‌قڵاوه.
٢٠ی ٣ی ٢٠٠٨
|