رۆشناییه‌ك بۆ سه‌ر كاری شانۆیی له شه‌قڵاوه.
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین به‌شی دووه‌م
http://roshenbiry.googlepages.com
كلیك كردنی ئه‌م لینكه و چوونه ناو به‌شی شانۆ ئاسانكاری بۆ خوێنه‌ر ئه‌كات، چونكه له‌وێدا ئه‌توانێت دوو شانۆگه‌ری ببینێت كه له به‌رهه‌می تیپی شانۆی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه‌ن یه‌كێكیان له ژێر ناونیشانی ئه‌سمێڵا ئه‌وه‌یتریان له ژێر ناونیشانی نرخی ئازادی.
ئێمه له به‌شی یه‌كه‌مدا باسمان له‌وه كرد كه چۆن شانۆ له شه‌قڵاوه‌دا ته‌نها له بۆنه و ئاهه‌نگه‌كاندا نمایش كراوه و ئه‌م كارانه‌ش له‌لایه‌ن خه‌لكانێكی ئاره‌زوومه‌ندی شانۆوه بووه، به‌ڵام هه‌ر دوای ئه‌م بۆنه‌یه یان ئه‌و ئاهه‌نگه په‌رت و بڵاوه له كه‌سه‌كان كه‌وتووه و نه‌یانتوانیوه بره‌و به به‌ره‌و پێش بردنی شانۆ به شێوه‌یه‌ك بده‌ن كه له چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگ و بۆنه ده‌ربازی بكه‌ن و وه‌ك تیپێك به‌رده‌وام له ئاماده‌كردنی كاری شانۆیی دابن، ئێمه لێره‌دا كه باس له‌و وه‌رچه‌رخانه شانۆیه ئه‌كه‌ین له‌سه‌ر ده‌ستی تیپی شانۆی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه نامانئه‌وێ به‌راوردی بكه‌ین به‌و كاره شانۆیانه‌ی كه له شار و شارۆچكه‌كانیتری كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سانێكی ئه‌كادیمی و به توانا هاتۆته ئاراوه و توانیویانه سوود له‌و خوێندنه بكه‌ن كه ساڵانێك له په‌یمانگه یان كۆلێژه‌كانی هونه‌ره جوانه‌كانیان كردوه، هه‌رچی ئه‌ندامانی تیپی شانۆی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه‌ن هیج كامێكیان له بواری شانۆدا خوێندنی نه‌كردوه و به‌لكو هه‌ر به شێوه‌ی چاولێكردنه‌كه‌ی پێش خۆی واته به شێوه ئاره‌زوومه‌ندیه‌كه‌ی له ئاهه‌نگ و بۆنه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا جێگای باس و گرینگی پێدانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كه‌سانه هه‌ر زوو خۆیان كۆئه‌كاته‌وه و تیپێك پێكدێنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له چوارچێوه‌ی ئه‌وه ده‌ربچن كه كاره‌كانیان وه‌كو ئه‌وانه‌ی پێشتر هه‌ر له ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كار بۆ ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه به‌رهه‌مه‌كانیان زیاتر نزیكبكه‌نه‌وه له كاره ئه‌كادیمیه‌كان و خۆیان له‌و بابه‌تانه ئه‌ده‌ن كه پێشتر تیپه شانۆیه ناسراو و ئه‌كادیمیه‌كان كاریان تیاداكردوه، له هه‌مان كاتدا ئه‌م تیپه كار بۆ ئه‌وه ئه‌كات كه هه‌ر خۆیان بتوانن ده‌قی شانۆیی بنووسنه‌وه و كاری ده‌رهێنانی وای بۆ بكه‌ن كه له‌لایه‌ن بینه‌ر هه‌ست به‌وه بكرێت كه ئه‌م كاره هه‌ر وه‌ك پێشتر بریتی نیه له خۆشكردن و رازاندنه‌وه‌ی ئاهه‌نگ، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی ئه‌كرد كه پرۆڤه‌یه‌كی زۆر بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌م كارانه بكرێت و له ناو پرۆڤه‌كردنه‌كه‌شدا بیرۆكه‌ی نوێ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌م تیپه پێشكه‌ش بكرێت و بتوانن به سوود وه‌رگرتن له‌و كارانه‌ی كه له شاره‌كانی تردا بینیویانه یان له رێگای ئه‌و زانیاریانه‌ی له كه‌سانێكی شاره‌زای بواری شانۆ وه‌ریانگرتووه یان به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌خنه و لێكۆلینه‌وانه‌ی كه سه‌باره‌ت به كاری شانۆیی له‌لایه‌ن شانۆكاراندا نووسراوه كاره شانۆیه‌كه‌ی خۆیانیان پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن.
ئه‌م تیپه توانی له‌و ماوه كورته‌ی ته‌مه‌نیدا كه هه‌مان ته‌مه‌نی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه‌ی هه‌بوو چه‌ندین كاری جۆراوجۆر نمایش بكات و له كاره‌كانیشیدا ئه‌م به‌ره‌وپێش چوونه ته‌واو دیار بوو كه ببووه جێگای سه‌رنج راكێشانی خه‌لكێكی زۆر بۆ كاری شانۆیی و بۆ بینینی كاره‌كانیش، كه ئێمه‌ش باس له وه‌رچه‌رخان ئه‌كه‌ین مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه تیپی شانۆی یانه‌ی رۆشه‌نبیری بۆ یه‌كه‌م جار توانی چه‌ندین كاری شانۆیی له ده‌ره‌وه‌ی بۆنه و ئاهه‌نگ نمایش بكات، واته ئه‌م كارانه بریتی بوون ته‌نها له شانۆ، له هه‌مان كاتدا تواندرا خه‌لك فێری ئه‌وه بكرێت كه بۆ بینینی كاری شانۆیی تكیت بكڕێت، واته وه‌ك پێشتر نه‌بوو كه له ناو ئاهه‌نگێك كارێكی شانۆیی ببینێت، به‌لكو ده‌بوایه پاره بدات وه بێت بۆ هۆڵی شانۆ ته‌نها بۆ بینینی شانۆ، له‌سه‌ره‌تا پێمان وابوو زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بین چونكه خه‌لك فێری ئه‌وه كرابوو كه له چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگ و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و سه‌یرانكردندا نمایشێكی شانۆیی ببینێت، به‌ڵام زۆر به خۆشحالیه‌وه تیپی شانۆی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه توانی هه‌ر له یه‌كه‌م كاریه‌وه زۆرترین بینه‌ر له خۆی كۆ بكاته‌وه و چه‌ندین رۆژ له‌سه‌ر یه‌كتر كاره شانۆیه‌كه نمایش بكرێت و خه‌لكیش به لێشاو بۆی بێن و هیچ رۆژێك نه‌بوو كه له هۆڵه‌كه جێگا بۆ هه‌موو بینه‌ران ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش بوو به هانده‌رێكی زۆر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تیپه بتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كاری شانۆیی و وه به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه دابێت كه كاری سه‌ركوتووتر و نوێتر پێشكه‌ش بكات ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا بووه هۆی به‌ره‌وپێش چوونی ئاستی كاری شانۆیی له‌لایه‌ن ئه‌م تیپه، دیاره من مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه كه بڵێم تیپی شانۆی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه توانی بگاته ئاستێك كه ئه‌وه دوا ویست و هه‌وڵی ئه‌ندامانی ئه‌و تیپه بووبێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه داخستنی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه مه‌رگی ئه‌م تیپه‌شی به خۆوه‌گرت و نه‌تواندرا به‌رده‌وام بێت بۆ هێنانه‌دی ئه‌و خه‌ونانه‌ی بۆ كاری شانۆیی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی تیپی شانۆی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه هه‌بوو، له راستیدا كاره‌كانی ئه‌م تیپه پێویسته بۆ نه‌وه‌ی نوێی شاری شه‌قڵاوه زیاتر بخرێته روو تابتواندرێت به سوود وه‌رگرتن له كاره‌كانی تیپی شانۆی یانه جارێكی‌تر كاری شانۆیی له شه‌قڵاوه ببووژێندرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش من له‌لای خۆم له هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌بم كه ئه‌وه‌ی زانیاریه له باره‌ی چۆنیه‌تی كاره‌كانی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی تیپی شانۆی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه هه‌یه بیخه‌مه به‌ر چاوی ئاره‌زوومه‌ندانی شانۆ له شه‌قڵاوه و تا بتوانم هاوكاریان بم بۆ دامه‌زراندنی تیپێكی شانۆیی و جارێكی‌تر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاری شانۆیی بۆ شه‌قڵاوه، له هه‌مان كاتدا لێره‌وه بانگه‌واز بۆ هاوكارانم ئه‌كه‌م كه بتوانن ئه‌وانیش به نووسینه‌وه‌ی یاداشت و چۆنیه‌تی ئاماده و نمایش كردنی كاره‌كانمان له‌و كات بنه‌مایه‌ك بۆ كاری شانۆیی له ئه‌مڕۆی شه‌قڵاوه دابمه‌زرێنن، له هه‌مووشی به‌لامه‌وه گرینگتر ئه‌وه‌یه كه داوا له ئاره‌زوومه‌ندانی شانۆیی بكه‌م كه بچن له هونه‌ره جوانه‌كان بخوێنن به تایبه‌ت له به‌شی شانۆ.
یه‌كێك له كاره هه‌ره گرینگه‌كانی تیپی شانۆی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه دامه‌زراندنی تیپی شانۆی منداڵانی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه بوو، بۆ ئه‌مه‌ش تواندرا چه‌ندین منداڵی به توانا و ئاره‌زوومه‌ندی كاری شانۆیی كۆبكرێنه‌وه و یه‌كه‌م كاری منداڵان له شه‌قڵاوه به مانای شانۆی منداڵان نمایش بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مانی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه هه‌ر له ناوچوونی كتێبخانه و كۆڕ و سیمینار و كردنه‌وه‌ی پیشه‌نگا و كار و چالاكیه‌كانیتری نه‌بوو به‌لكو هه‌ر دوو تیپی شانۆیش له‌ناو چوون،شایه‌نی باسه توانیمان به هاندانی ئه‌و منداڵانه‌ی كه ئاره‌زووی شانۆیان هه‌بوو و به‌شداری كاری شانۆییان ئه‌كرد هانیان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بچن بۆ هونه‌ره جوانه‌كان و له‌وێوه خوێندنێكی ئه‌كادیمیانه بكه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی من ئاگادارم یه‌كێك له‌و منداڵانه گۆڤه‌ند سلێمان قادر بوو، هیوادارم كه تا ئێستا به‌رده‌وام بێت و توانیبێتی زانیاریه‌كی ئه‌كادیمیانه‌ی باش له‌باره‌ی شانۆ په‌دابكات و رۆژێك له رۆژان خزمه‌تی كاری شانۆیی له شه‌قڵاوه پێبكات.
له كۆتایی هیوادارم كه ئه‌م دوو به‌شه‌ی نووسین رۆشنایه‌كیان خستبێته سه‌ر كاری شانۆیی له شه‌قڵاوه و بتواندرێت كه‌سانیتریش ئه‌و لایه‌نانه روناك بكه‌نه‌وه كه من لێی بێئاگام یان نه‌متوانیوه له ناو ئه‌م نووسینه جێگای بۆ بكه‌مه‌وه، به‌داوای لێبووردن له تیپی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه كه لێره‌دا نه‌متوانی زۆر به ووردی خوێندنه‌وه بۆ كاره‌كانی بكه‌م هیوادارم له داهاتوودا بتوانم به پێی ماندوو بوون و خزمه‌ته‌كانی تیپی شانۆی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌م و نه‌وه‌ی نوێ به كاره‌كانی ئاشنا بكه‌م.
٢٣ی ٣ی ٢٠٠٨
|