٩\٧\٢٠١٣
رۆیشتنی ساتە پڕ
لە ئەرخەوانییەکان.
چرۆ
هەموو ئەو
ساتانە رۆیشتن،
کە تۆ هەناسەم بووی.
دڵم بووی،
کە تۆ فریشتەی ئاسمان و ناو خەڵی من بووی،
ئەو رۆژانە رۆیشت، کە تۆ تاکە بوونەوەی ناو ئەندێشەی من بووی،
بەڵام ئەوەی کە زۆر ئازارم دەدا،
ماسکە درۆیینەکان و
یادگارییە درۆینەکانتە،
چونکە ئەو کەسەی دڵی داگیر کردم
ئێستا دڵی ئەو بۆ جوانێکی ترە
لە ئاست بێوەفایی تۆیا
من ئێستا لە ناو رقی خۆم و تۆیا
وا خۆم دەخۆمەوە،
ئێستا دڵ و
چاوەکانم
فرمێسکی شەرمەزاریی دەڕێژن
لە ئاست بێ بێوەفایی تۆیا،
بۆ ئەوە بە داخ نیم، کە دڵت شکاندم،
بۆ ئەوە بە داخم کە...
chroraniyey@gmail.com
|