٢٧\٥\٢٠١٥
رووداو چ
ئەجندایەکی لە پشتە؟!

پێشرەو حەمید
کەناڵی
رووداو پرۆژەی میدیاییە یان ئایدۆلۆژیا و ئەجندای سیاسی، یان رووداو چ
ئەجندایەکی لە پشتە؟ ئایا کەناڵی رووداو
ئاشووب دروست دەکا و بەنزین بەسەر ئاگری کێشەکاندا دەکا، یان ئەوەی ئەو
کەناڵە دەیکا تەنھا لە چوارچێوەی ئیتیکی کاری رۆژنامەنووسیی دایە و بە
کەسانێک هەرس ناکرێن کە لە یاسا و رێسایەکانی کاری میدیایی نازانن؟
رووداو لە ماوەی گرژیی نێوان پەکەکە و حیزبی دیموکرات لایەنگری بۆ کێ
کرد و چی کرد؟ ئایا لە دژی پەکەکە قسەی دەکرد و لایەنگری بۆ حیزبی
دیموکرات کرد؟ ئایا لێدوانەکانی لایەنێکی وەردەگرت و ئەوانی تری
فەرامۆش کرد، یان ھەر بە راست کەناڵی رووداو دژایەتی پەکەکەی دەکرد لەم
گرژیی و ئالۆزییەی لەگەڵ حیزبی دیموکرات دا ھەیانبوو؟ ئایا ئەوانەی
کەناڵی رووداو بە ئاشووبگێڕ دەزانن و بەلایەنگری تورکیا تاوانباری
دەکەن دەزانن کاری میدیایی چییە؟ ئایا ئەوانەی وەھا رووداو تاوانبار
دەکەن کەسانێکن کە سۆزیان بۆ ئەو لایەنانە ھەیە کە لە دەرەوەی
بیرکردنەوە و هەژموونی پارتی دان؟ یان ھەر بە راست کەناڵی رووداو
خراپترین کەناڵە و ئەوەی لەسەر کەناڵەکە دەگوترێ تەواو دروستە و ئەو
کەناڵە بۆ دژایەتیکردنی ئەو کەس و لایەنانە دروست کراون کە پارتی رەت
دەکەنەوە؟!
ئەوەی دەمێنێتەوە پرسیارە ھەستیارەکەیە "ئایا رووداو کاری میدیایی دەکا
یان ئەجێندای سیاسی جێبەجێ دەکا" رووداو پرۆەیەکی میدیاییە یان
ئایدۆلۆژیا و ئەجندای سیاسی؟ ئاخۆ رووداو چ ئە جندایەکی لە پشتە؟
ماڵپهڕی پێشڕهو حهمید
|