٢٨\٦\٢٠١١
رووداوه‌کانی ئه‌م
دواییه‌ی یۆنان و ئه‌گه‌ری هه‌ره‌سهێنانی یورۆ.
زاهیر باهیر
پارساڵ هه‌ر ئه‌م وه‌خته بوو، که خه‌ڵکانی کۆڵنه‌ده‌ری یۆنان
هاتنه‌وه سه‌رشه‌قامه‌کان و چنگاوشی سیاسییه‌کان و داموده‌سگە و
ئامرازه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌ت بوونه‌وه.
یۆنانییه‌کان مێژوویه‌کی دوورودرێژی سه‌ربه‌رزی به‌رهه‌ڵستی و
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه داگییرکهرهکان و هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی
ناوه‌وه و میرییه فاشیسته‌کانی خۆیانیان،هه‌یه. هه‌ر ئه‌مه‌ش
بووه‌ته کوڵتوری خه‌ڵکه کرێکار و کاسبکار و قوتابی و ئه‌وانه‌شی له
کێڵگه‌کانیاندا کار ده‌که‌ن و باقی خه‌ڵکه ئاساییه‌که‌ی تری، که سه‌ر
بۆ هیچ زوڵم و زۆر و ناهه‌قییه‌ک دانانه‌وێنن و له به‌رامبه‌ریدا
شه‌ڕی مان و نه‌مان دەکه‌ن. مێژوویان به ده‌یه‌ها نموونه‌ی ئاوای
تۆمار کردووه، ئیدی ئه‌وه گرنگ نییه تا چه‌ندێک سه‌رکه‌وتوو بوون و
چه‌ندیش سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه کڕنووشیان
نه‌بردووه و جه‌نگی خۆیان به‌رده‌وام پەرەپێداوه و نشوستییهکانیشیان
نه‌بوونه‌ته هۆی ساردکردنه‌وه و خامۆشبوونیان.
یۆنان وڵاتێکه که خۆپیشاندان و مانگرتن و چنگاوشبوون له‌گه‌ڵ
داموده‌سگه سهرکوگکهرهکانیدا، به‌ده‌گمه‌ن لێ ده‌بڕێت . ساڵی پار
خۆپیشاندان و مانگرتنه گشتییه‌کان له دژی ده‌وڵه‌ت و پارتی
ده‌سه‌ڵاتدار، به‌رده‌وام بوون، له پای قایل‌بوون به مه‌رجه‌کانی
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی ناوەندی ئه‌وروپی ، که ده‌یانویست
له بری وه‌رگرتنی بڕی 109 ملیاردد یورۆ لێیان، به‌سه‌ریاندا
بسه‌پێنن، تاکو له‌و قه‌یرانه ئابورییه ده‌رچێت.
ئه‌مڕۆش نه‌ک هه‌ر هه‌مان گیروگرفت به‌ڵکو بگره قوڵتریش
ده‌سته‌ویه‌خه‌ی سه‌رجه‌می خهڵکو توێژاڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
بووه‌ته‌وه. ئابووری یۆنان ڕووبه‌ڕووی داته‌پین و داڕمان بوه‌ته‌وه،
قه‌رز و یارمه‌تییه‌که‌ی پار به فریای نه‌که‌وت. قه‌یرانه‌که‌ش
ئه‌وه‌نده قوڵ بووه‌ته‌وه، که به‌گشتی کاراییه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر
بازاڕی جیهانی و به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا که به یورۆ زۆن
ناسراوه، هه‌یه. له 21/05/2011 وه که خۆپیشاندانه‌کان ده‌ستیان
پێکردووه و دواتریش بۆ ماوه‌ی 12 ڕۆژ مانگرتنی گشتی بوو، ئه‌وه‌نده‌ی
تر ترس و لهرزەی خستووەته دڵی 27 وڵاته‌که‌ی، که یه‌کێتی ئه‌ورپایان
پێکهێناوه، که 17 وڵاتیان یورۆ به‌کار ده‌هێنن، له‌ولاشه‌وه
وڵاتانی تری ده‌رەوه‌ی به‌کارهێنه‌ری یورۆ (تاکدراوی ئه‌وروپی) و که
ئه‌مه‌ریکا و بریتانیا و یابان و چین و شوێنه‌کانی تریش ده‌ستیان
له‌سه‌ر دڵیانه، چونکه بیانه‌وێت و نه‌یانه‌وێت هاتنه‌خواره‌وه‌ی
نرخی یورۆ یا هه‌ره‌سهێنانی کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر ئابوورییان
داده‌نێت.
له سه‌ره‌تادا ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوێستێکی ڕه‌قی هه‌بوو، که نه‌یده‌ویست
بڕیار بدات، تاکو بۆ جاری دووهه‌م یۆنان له هه‌ره‌سهێنان ڕزگار بکرێت،
به‌ڵام دواتر به‌ناچاری له ترسی هه‌ره‌سهینانی یورۆ و که‌وتنه ژێر
فشاری سندوقی دراوی نێودەوڵەتییه‌وه، به‌ناچاری ڕای گۆڕا و که‌وته
وتووێژ له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسه و وڵاتانی تردا، بۆ دانی قه‌رزێکی تر،
به‌ڵام به پێی مه‌رجی قورس‌تر له قه‌رزه‌که‌ی پار.
گه‌رچی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسه و وڵاتانی تری ئه‌وروپی بانکی ناوەندی
ئه‌وروپی پاش وتووێژێکی دوورودرێژ که له دانیشتنی دووقۆڵی و سێقۆڵی و
کۆبوونه‌وه گه‌وره‌کانی لۆکسه‌مبه‌رگ و برۆکسل دا، به‌ناچاری بڕیاریان
له‌سه‌ر ئه‌وه داوه، که به قه‌رزی 109 ملیارد یورۆی تر یارمه‌تی
یۆنان بده‌ن. به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی که حکومه‌ته‌که‌ی پاپا ئه‌ندرو و
په‌رله‌مانه‌که‌ی به مه‌رجه قورسه‌کانی قه‌رزده‌ران ڕازی بن.
ئه‌وه‌بوو که له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی پێشوودا، له په‌رله‌ماندا ئه‌و
پێشنیاره کرا، به‌ڵام په‌ڕله‌مان هاوڕا نه‌بوو، ئیدی نه‌یانتوانی
بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن، دواتر پاپائهندرو خه‌ریکبوو ده‌ست له‌کار
بکێشێته‌وه، به‌ڵام له بری ئه‌وه کابینەکهی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و
چه‌ند ئاڵوگۆڕێکی کرد، که له هه‌موویان گرنگتر دانانی Evangelos
Venizelos به شالیاری دارایی، که سه‌ر به پارتی ئۆپۆزیشنه و له
هه‌ڵبژاردنی ڕابوردوودا ڕکەبەری سه‌ره‌کی خۆی بوو.
پاپا ئه‌ندرو له به‌جێگه‌یاندنی مەرجهکانی قهرزدهراندا،
ڕووبه‌ڕووی دوو کێشه‌ی گه‌وره بووه‌ته‌وه: یه‌که‌میان: ڕازیکردنی
زۆربه‌ی زۆری ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانه بۆ ده‌نگدان بۆ هه‌نگاونان
به‌ره‌و دستگرتنهوهی ئابوری (ته‌قه‌شوف) تاکو بتوانن قه‌رزه‌که
وه‌رگرن. دوهه‌میان: گه‌ر په‌ڕله‌مانیش قبووڵی ئه‌وه‌یان کرد، ئایا
ده‌توانن ئه‌وه‌ی که ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بیسه‌پێنن؟ له
کاتێکدا که به ملیۆن خه‌ڵک له سه‌رشه‌قامه و له‌سه‌ر مافی خۆیان
شهر له‌گه‌ڵ پۆلیس و په‌ڕله‌ماندا ده‌که‌ن، له کاتێکدا که
سیساسییهکان به‌بێ حیمایه ناتوانن له‌ناو خه‌ڵکدا ده‌رکه‌ون، له
کاتێکدا گه‌ر که‌سێک که له پایه‌یه‌کی به‌رزی سه‌ر به میریدا بێت،
ناتوانێت بچێته قاوه‌خانه‌یه‌ک یا چێشتخانه‌یه‌ک، چونکه خه‌ڵکی هوهای
لێ ده‌کێشێت و پێی ده‌ڵێت " تۆ خوێنی خه‌ڵکی ده‌مژیت و ده‌خۆیته‌وه"
ئایا ئه‌م قه‌رزه تازه‌یه فریای یۆنان ده‌که‌وێت، له کاتێکدا قه‌رزی
پاره‌که قه‌یرانه‌که‌ی زیاتر قوڵکرده‌وه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به به‌ڵی ئاسان نییه، چونکه ئه‌و بارودۆخه‌ی
که ئێستا یۆنانی پێدا تێده‌په‌ڕێت گه‌لێک سه‌خته. چونکه هه‌ر له 6
که‌س 1 که‌س (شەش یەک) بێکارە، ڕێژه‌ی بێکاریش له ناو گه‌نجانی نێوان
تەمەن 17 تا 24 ساڵدا له سه‌دا40% . یۆنان به بڕی 335 ملیارد یورۆ
له ژێره‌وه‌یه، واته نوقسانی بودهجهکهیهتی، که ئه‌م بڕه‌ش 3
جارله سه‌رجه‌می هه‌موو داهات و سامانی یۆنان خۆی گه‌وره تره.
موچه‌ی خه‌ڵکی یا ده‌رامه‌تی خه‌ڵکی ئه‌وه‌نده که‌م بووه‌ته‌وه، که
به بڕینی ده‌رامه‌تی مانگ‌و نیوێک له ساڵێکدا خه‌مڵێنراوه. له ساڵی
پاره‌وه تاکو ئێستا 50 هه‌زار بزنس مایه‌پوچ ( ئیفلاس) بوون،
به‌رهه‌مهێنان به‌ڕێژه‌ی له سه‌دا20% هاتووەته خواره‌وه، ئاواش
پێشبینی ده‌کرێت، که له‌م ساڵدا له سه‌دا 12% تریش بێته خواره‌وه.
له‌لایه‌کی تره‌وه، ئاسان نییه خه‌ڵکی ئه‌مه قبول بکات، که له
ئێستادا چوار یه‌کی خه‌ڵکه‌که‌ی له ژێر هێڵی برسێتیه‌وه ده‌ناڵێنن،
وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن گه‌یشتۆته سه‌ر ئێسقان یا ده‌ڵێن گه‌ر ئه‌مه قبوڵ
بکه‌ین، باشتر وایه وڵاته‌که به‌جێبهێڵین بۆ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی
و بانکی ناوەندی ئه‌وروپی. خه‌ڵکی له‌وێ شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌کات ،
شه‌ڕی خۆیی و شەڕ بۆ نه‌وه‌که‌ی و بۆ ئێمه‌ش هه‌موومان، ده‌که‌ن.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه، ئه‌زمونی قه‌رزه‌که‌ی پار زۆر خراپ بوو، له بری
ئه‌وه‌ی که خوێن له دەمارەکانی ئابووری ئه‌وێدا بخاته‌وه گه‌ڕ،
که‌چی خراپتری کرد و تا گه‌یشته ڕاده‌ی ڕاوه‌ستان. مه‌رجه‌کانی سندوقی
دراوی نێودەوڵەتی و بانکی ناوەندی ئه‌وروپی و وڵاتانی ئه‌وروپی
ئه‌وه‌نده قورس بوون، هه‌ر له به‌تایبه‌تکردنی زۆربه‌ی که‌رته
ده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه بگرە تا زیادکردنی باج ، که‌مکردنه‌وه له
بودجه‌ی خەرجکردنی پاره بۆ که‌رته خزمه‌تگوزارییه‌کان، خه‌سته‌خانه
و قوتابخانه و شاره‌وانییه‌کان. به‌رزکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی،
که‌مکردنه‌وه‌ی بیمه‌کان و گه‌لێکی تر تاکو ده‌وڵه‌ت له‌وێ بتوانێت
قه‌رزه‌که‌ی بداته‌وه و نوقسانی بودهجهکهشی دابه‌زێنێت، که
جێبەجکردنی ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر وڵاته‌که‌ی به قوڕدا برد.
ئابووریناسه‌کان وه‌کو چۆن ڕۆشبیره لیبراڵه‌کانی ئێمه پێیانخۆشه
پێمان بڵێن شۆڕش و به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگە هونه‌ره، زانسته واته
کاری ئه‌و که‌سانه‌یه، که له‌و بوارانه‌دا پسپۆڕن،
ئابووریناسه‌کانیش پێیانخۆشه بڵێن ئابووری زانسسته و زانستێکی
ئاڵۆزه و خه‌ڵکی ئاسایی لێی نازانێت و سه‌ری لێ ده‌رناکه‌ن،
چه‌نده‌ها تیوریمان بۆ ده‌هێننه‌وه و باس له‌مه و له‌وه ده‌که‌ن،
تاکو به‌وه قایلمان بکه‌ن، که ئه‌وان و سه‌روه‌رانمان و
ده‌سه‌ڵاتدارانمان هه‌رچی ده‌ڵێن و هه‌رچی ده‌که‌ن، ڕاسته و ئێمه
ده‌بێت گوێڕایه‌ڵیان بین.
به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی پڕوپاگه‌نده‌ی که‌سانی پارێزه‌ری ئه‌م
سیسته‌مە و په‌یوندی به‌رهه‌مهێنانه‌که‌یه‌تی، ئه‌گینا هه‌ر یه‌ک له
ئێمه خوێنه‌وار بێت یا نه‌خوێنده‌وار، گه‌ر نه‌ختێک بیر بکاتەوه هۆش
و ئاوەز بخاته کار، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه سه‌ری له شته
بناخه‌ییه‌کان، که ئابووریان له‌سه‌ر وەستاوە و به‌رده‌وامی پێده‌دەن
و هۆ سه‌ره‌کی و سه‌ره‌تاییه‌کانی قه‌یرانه‌که‌شی ده‌رک ده‌کات.
ئابووری و ئابورویناسین به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاڵۆز نییه، ئه‌وه‌ی که
ئابووری و سه‌رلێده‌رکردن له ئابووری دژوار ده‌کات و ئاڵۆزی ده‌کات،
له ڕێ لادانی یا ده‌رکردنی ئابوورییه له ڕه‌وته ئاساییه‌که‌ی.
وه‌کو هه‌موو شتێکی تر هه‌ر شتێک به‌لاری وخواری ڕۆیشت، له ڕه‌وته
سروشتییه‌که‌ی ده‌رچوو، ڕاستکردنه‌وه‌ی ئاسان نییه. بۆ ئه‌وه‌ی که
ئه‌م مشتومڕه‌ی سه‌ره‌وه بیری لێ بکرێته‌وه ، ناڵێم ڕاستی قسه‌که‌م
بسه‌لمێنێت، دوو نمونه ده‌هێنمه‌وه، ئیدی له خوێنه‌ر ده‌گه‌ڕێم که
خۆی بیری لێ بکاته‌وه.
یه‌که‌م : ڕۆشنبیریی و ئابووریزانین و خوێندنی باڵای ناوێت، تاکو هه‌ست
به‌م ڕاستییه بکه‌یت و سه‌رئه‌نجامه‌که‌شی بزانیت: پار ئه‌م وه‌خته
که یۆنان به هه‌مان قه‌یرانی ئێستادا ڕۆیشت، چارەسەری وڵاتانی
ئه‌وروپی و ناوەندە گه‌وره‌کانی وه‌کو بانکی جیهانی و بانکی ناوەندی
ئه‌وروپی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی 109 ملیارد یورۆیان به قه‌رز دا
بە دەولەتی یۆنان، به‌ڵام به‌و مه‌رجانه‌ی که پێشتر په‌نجه‌م بۆ
ڕاکێشان، گوایه گه‌ر یۆنان ئه‌و مه‌رجانه چێبه‌جێ بکات، ئیتر خۆی
ده‌گرێته‌وه و یورۆش به سه‌قامگیریی ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام وەکو وتم
گه‌ر تۆزێک بیری لێ بکه‌یته‌وه، ده‌زانیت که ئه‌و یارمه‌تییه له
هه‌قه‌تدا ئه‌وه‌نده‌ی تر یۆنان ده‌کات به قوڕدا، به‌ڵام که‌سمان
نه‌مانده‌زانی که که‌ی کێشه‌که سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه. بۆچی؟
وەڵامه‌که به کورتی: وڵاتانی ئه‌وروپی له سه‌ر باج ده‌ژین، واته
باج ئه‌م سیسته‌مه‌ی ڕاگرتوه، که دانی باج له‌سه‌ر خه‌ڵکانی
ئاساییه‌وه تاکو دوکان و بزنسی بچووک و گه‌وره، سەپێندراوه. گه‌ر
خه‌ڵکێکی زۆر له‌سه‌ر کار بن، یا له کاردا بمێننه‌وه، ئه‌وه
ده‌رامه‌تی وڵات که بوده‌جه‌ی وڵات له‌وێوه پڕ ده‌کرێت، به‌هێز و پڕ
ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که توانای کڕینی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ
به‌رزتر بێته‌وە، که به‌رزتریش بووه‌وه، ئه‌وا خه‌ڵکی له کڕینی
که‌ره‌سه و کاڵادا به‌رده‌وام ده‌بێت، له گه‌شتکردن، لە باش خواردن و
باش دڕین به‌کورتییه‌که‌ی زیاتر خەرجکردن ، که ئه‌مه‌ش به‌ره‌ده‌وام
بوو، واته بزنس و کاروباری هه‌موو که‌س به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌ولاشه‌وه ده‌وڵه‌ت پاره‌یه‌کی زۆری له خەرجکردن له بیمهکاندا بۆ
ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات، که ئابووری بۆ ماوه‌یه‌ک له سه‌ر
بێت و بار‌و دۆخی خراپ نه‌بێت.
به‌ڵام که ده‌ست له دانی بیمه‌کان ده‌گیرێته‌وه، پاره‌ی که‌م بۆ
به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌کان که‌م دهکرێتەوه، که ئه‌مه‌ش له دواییدا
ده‌بێته هۆی داخستنی هه‌ندێکیان ده‌رکردنی هه‌ندێک له کرێکاران و
کارمه‌ندان، که که‌رته‌کانی ده‌وڵه‌تیش دەکرێن به‌که‌رتی تایبه‌تی،
ئیدی ئامانجه‌که لای خاوه‌نکار و خاوه‌نکارگه و خاوه‌ن شته‌کانی تر
ده‌بێته په‌یداکردنی زیاتری سوود و قازانج و که‌ڵه‌که‌کردنی زیاتری
پاره. بۆ ئه‌مه‌ش کرێکار و کارمه‌ندان ده‌رده‌کرێن و ئه‌وه‌شی که
له‌سه‌ر کار ده‌مێنێته‌وه، کرێی که‌م ده‌کرێته‌وه و هه‌لومه‌رجی ئیشی
سه‌خت تر ده‌کرێت. به‌کورتییه‌که‌ی توانای کڕینی خه‌ڵکی که‌م
ده‌بێته‌وه، دواتر کاڵا و که‌ره‌سه له بازاڕدا ده‌مێنێته‌وه، خه‌ڵک
توانای گه‌شتوگوزار و نانخواردن و خواردنه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه نامێنێت،
شتی زیاتر ناکڕێت، له شته پێویستەکانیش هه‌تا ده‌یکڕێت، دوو سێ جار
بیری لێ ده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌ش واتە، ئه‌وه‌ی شوێنی فەرمان و کارگه‌ی
زیاتر، داده‌خرێت ، کرێکارانی ڕێگاوبان و فڕۆکه‌خانه و شوێنه‌کانی تر
که‌م ده‌کرێنه‌وه، له‌و لاشه‌وه ده‌وڵه‌ت به دانی پاره به
خه‌ڵکانی تازه که‌کاریان له ده‌ستچووه، خه‌رجییه‌کی زیاتری
دێته‌سه‌ر. ئه‌مه زنجیره‌یه‌ک ڕووداوه و تهواوگهری یه‌کترین،
ئه‌مه واتە هه‌موو بێکارێک بێکارێکی تر به دوای خۆیدا ڕاده‌کێشێت.
له یۆنان له نێوانی پار و ئه‌مساڵدا ده‌قاوده‌ق ئه‌وە ڕووی دا، که
له سه‌ره‌وه باسم کرد. ئیدی تۆ چۆن ده‌توانیت بڵێیت، که ئه‌و
پێوه‌ره‌ی که ده‌وڵه‌ته ئهوروپیهکا ن و دامودهسگەکانیان بۆ
ڕزگارکردنی یۆنان دایانناوە، ڕاسته و ئیش ده‌کات؟ ئه‌مه‌ی که من له
سه‌ره‌وه باسم کرد، هه‌موومان ده‌یزانین و پێویستیشمان به هیچ
پله‌یه‌کی باڵای خوێندن له " زانستی ئابووریدا" نییه تاکو ده‌رک به‌م
راستییه بکه‌ین.
دووهه‌م: به بۆچوونی من، ته‌مه‌نی یورۆ زۆری کێشا، من به‌شبه‌حاڵی خۆم
چاوه‌روانی زووتر ههرهسهێنانیم ده‌کرد. هه‌ڵهێنانی ئه‌م مەتهڵەشیان
هه‌ر ئاسانه: یه‌کێتی ئه‌وروپا 27 وڵاتن، که له‌مانه‌ش 17 یان له
زۆنی به‌کارهێنانی سیسته‌می یهکدراودان، که یورۆیه و بنناخهی
دانانی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆبوونه‌وه‌ی " ماستریخ" که شارێکی
هۆڵه‌ندیه، له ساڵه‌کانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابوردوو دا له‌وێ
به‌سترا، چه‌ند مه‌رجێکیان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که دهیهویانەوێت
ببێنه به‌شێک له یه‌کێتی ئه‌وروپی و هه‌ڵگری سیسته‌می تاکدراوی،
دانا. سه‌ختترینیان ئه‌وه بوو، که نابێت نوقسانی میزانییه‌ی هه‌ر
وڵاتێک، که به‌شداری له سیسته‌می تاکدراویدا ده‌کات، له نێوانی له
سه‌دا 7 بۆ سەدا 11 ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی بێت.
ورده ورده ئه‌م یه‌کێتییه فراوانتر بوو، قه‌به‌تر بوو، هه‌ڵبه‌ته
ئه‌وه‌ش هۆی خۆی هه‌یه، که لێره‌دا جێگەی باس نییه، گه‌لێک له‌و
وڵاتانە زۆر هه‌ژارن و هه‌ندێکیشیان زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن. له زۆربه‌ی
کاتدا تۆ نا‌توانیت دژایه‌تی لۆجیک بکه‌یت ، زۆربەی کاتیش ڕاسته لۆجیک
نابێته یاسا، به‌ڵام لۆجیک ڕاستییه و واقیعه. که‌واته تۆ چۆن
ده‌توانیت 17 ده‌وڵه‌ت پێکه‌وه بنێیت و ده‌بێت یهکدراویش
به‌کاربهێنن، ناتواننرێت 17 ده‌وڵه‌ت به‌یه‌که‌وه گرێ بده‌یت، که
هه‌ندێکیان بێکارییەکی زۆر و به‌ڕێژه‌یه‌کی که‌م به‌رهه‌م ده‌هێنن، له
هه‌مانکاتدا هه‌نده‌که‌ی تریان بێکارییەکی که‌میان هه‌یه و به‌ڵام
به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنن؟!! ڕه‌نگه بتوانیت ئه‌م بارودۆخه
تا ڕاده‌یه‌ک ڕاگریت، ئه‌ویش به ئاماده‌کردنی بودجه‌یه‌کی گه‌وره له
وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ندکانی ئه‌و یه‌کێتییه‌وه بۆ یارمه‌تی دانی وڵاته
ههژاروهکانی ناوه‌وه‌ی تاکو بێنه ڕیز و له شانی ئه‌وانی تر نزیک
ببنه‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر حسابی هاووڵاتیانی خۆیان ده‌کرێت ،
له‌سه‌ر دابه‌زینی ئاستی ژیانیان ده‌کرێت، به سه‌رخستنی باج و
که‌مکردنه‌وه‌ی بیمه‌کان و که‌مکردنه‌وه پاره‌ی خانه‌نشینی و
زیادکردنی ته‌مه‌نی خانه‌نشینکردن. ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک ده‌کرێت و تا
ڕاده‌یه‌ک له‌لایه‌ن هاووڵاتانییه‌وه له ده‌وڵه‌ت قبوڵ ده‌کرێت.
گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بیری لێ بکه‌یته‌وه لۆجیک، ڕاستییه‌کان، واقیع
پێمان ده‌ڵێن، ته‌مه‌نی یورۆ زۆری به‌ده‌مه‌وه نه‌ماوه.
یونان و ئه‌و ڕێگایانه‌ی که له به‌رده‌میدان و چه‌ند ئه‌گه‌رێک.
هه‌ر ڕۆژێک که زیاتر تێده‌په‌ڕێت، کێشه‌کانی یۆنان قوڵتر ده‌بنه‌وه،
بارودۆخه‌که‌ش بۆ وڵاتانی هه‌ڵگری دراوی یورۆ و سه‌رجه‌می وڵاتانی
ئەوروپی و ڕوسیا و ئه‌مه‌ریکا و یابان و چین و که‌نه‌دا و باقییه‌که‌ی
تری مه‌ترسی دارتر ده‌بێت ، داهاتووی یۆنان هه‌رچۆن بشکێته‌وه،
کاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر بازاڕی جیهانی و دراوه سه‌ره‌کییه‌کانی
جیهان داده‌نێت، نزیکیشه له‌وه‌ی که جارێکی تر جیهان به‌ره‌و
قەیرانێکی تر به‌رێت.
له ئێستادا سندوقی دراوی نێودەڵەتی فشارێکی زۆرری خستوەته سه‌ر
ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی و بانکی ناوەندی ئه‌وروپی ، به‌بێ پێچوپه‌نا
پێیان ده‌ڵێت " وه‌ختتان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه، له‌وه زیاتر
دوابکه‌وێت من یارمه‌تییه‌که‌م ده‌کێشمه‌وه"، بانکی ناوەندی ئه‌وروپیش
به ڕۆڵی خۆی ناتوانێت یارمه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی پاپا ئه‌ندرو بدات،
ئەگه‌ر مسۆگەریی جێجه‌جێکردنی مه‌رجه‌کانی ئه‌و نه‌کات. مه‌رجه‌کانیش
زیاتر به تایبه‌تیکردنی که‌رته گشتییه‌کان، زیادکردنی باج،
که‌مکردنه‌وه‌ی زیاتری بیمه‌کان، که‌مکردنه‌وه‌ی موچه و ده‌رامه‌تی
خه‌ڵکی به بڕی زیاتر، به‌رزکردنه‌وه‌ی ، ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و
گه‌لێکی تر له‌گه‌ڵ قەەرزدانه‌وه‌ی 7 ملیارد یورۆ هه‌موو ساڵێک تاکو
قه‌رزه‌کانی سووک کات. هاوکات (پاپا ئه‌ندرو)ش له هه‌وڵی فرۆشتنی ئه‌م
مامه‌ڵه‌یەدایه به په‌ڕله‌مان و حکومه‌ته‌که‌ی، تاکو قبوڵی ئه‌م
مه‌رجانه بکه‌ن و ببێته یاسا‌و جێبه‌چی بکرێن، ئه‌و یاسایه‌ش له
دووتوێی شه‌قامه‌کان و ده‌ره‌وه‌ی په‌ڕله‌ماندا له تاقیکردنه‌وه‌دا
ده‌بێت، ئایا خه‌ڵکی قبوڵی ده‌کات یا پاپا ئه‌ندرو حکومه‌ته‌که‌ی بە
چۆکدا دەهێنێت. ئه‌مانه‌ش له چه‌ند هه‌فته‌ی ئاینده‌دا ده‌رده‌که‌ون.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه‌ش یۆنان سێ ڕێگەی له‌به‌رده‌مدایه:
یه‌که‌م: قبوڵکردنی قه‌رزه‌که به هه‌موو مه‌رجه‌کانییه‌وه،
ئه‌وکاته‌ش ئایا ده‌توانێت چرکه و فزه له شه‌قام ببڕێت و گه‌ر بڕیشی
تا که‌ی؟ چۆن ده‌توانێت هەلومهرجه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بسەپێنێت؟ ئایا
کاردانه‌وه‌ی سه‌پاندنه‌که چۆن دەکهوێتهوه؟ یۆنان له قه‌یرانه‌که
ڕزگاری ده‌بێت یا به هه‌مان ئه‌زموونی ساڵی پاردا تێپەڕدەبێتەوە؟
دووهه‌م: قبوڵی قه‌رزه‌که ناکات و بیر له کشانه‌وه له سیسته‌می
تاکدراوی ده‌کاته‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌کارهێنانی دراوه
کۆنه‌که‌ی!! ئه‌مه‌ش کارێکی ئاسان نییه. هه‌ر به بڕیاردانی ئه‌مه،
هه‌رچی خه‌ڵک هه‌یه به بزنسمانهکانیشهوه یه‌کسه‌ر هه‌موو
پاره‌کانیان له بانکه‌کان ده‌رده‌هێنن و هه‌موو پڕۆژه‌کانیش
ده‌وه‌ستێن. به‌مه‌ش بانکه‌کان هه‌موو خاڵی ده‌بن و دڵه‌ڕاوکێ و
ڕاڕاییه‌کی زۆر له‌ناو خه‌ڵکدا په‌یدا ده‌بێت. ئه‌مه بێجگە له‌وه‌ی
که خەرجێکی زۆریش ده‌خاته سه‌ر ده‌وڵه‌ت له گۆڕینی سیسته‌می
دراهوهکهیدا و پێناساندنی به خه‌ڵکه‌که‌ی و ده‌ره‌وه‌ی.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه، ڕێگە خۆش ده‌کات بۆ وڵاتانی تری وەک خۆی ئاسای :
لەوانە ئێرله‌نده، پورتوگال، ئیتالیا‌و ئیسپانیا، له خۆڕزگارکردنیان
له سیسته‌می تاکدراوی. خۆ ئەگه‌ر ئه‌مه‌ش ڕووبدات، ئەگه‌ر یورۆ
هه‌ره‌س پێ نه‌هێنێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه نرخی زۆر ده‌هێنێته
خواره‌وه، که له‌و بارەه‌شدا ناتوانێت له‌گه‌ڵ پاوەند و دۆلار و یەنی
یابان و یوۆنی چینی له ململانێدا بێت .
سێهه‌م: ئەگه‌ر بانکی ناوەندی ئه‌وروپی و وڵاتانی ئه‌وروپی ئه‌و
بڕه پاره‌ی، که بڕیار بوو به‌قه‌رز بیده‌نێ، ئێستا وه‌کو یارمه‌تی
بیده‌نێ، که له‌م بارەه‌شدا ئیدی یۆنان پێوسستی نییه که مه‌رجی
تازه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنێت. ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌رێکی ماقوڵتره
له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ سه‌رمایه‌داری و بانکه‌کانیان، به‌ڵام دوو شت
لێره‌دا دێنه پێشه‌وه : یه‌که‌م: ده‌بێت هه‌مان شت بۆ ئەو وڵاتانه‌ی
که له‌سه‌رەوه نێوم هێنان، بکه‌ن یا بۆ هه‌ر وڵاتێکی تر که
ده‌که‌وێته هه‌مان کێشه‌وه. ئایا ئه‌مه ده‌کرێت؟ خۆ گه‌ر کرا چه‌ند
له‌سه‌ر وڵاتانی یارمه‌تیده‌ر ده‌که‌وێت و چه‌ندیش هاووڵاتانیان
ئه‌مه‌یان لێ قه‌بوڵ ده‌که‌ن؟ چونکه کردنی ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وان
زۆر زۆر ده‌که‌وێت. دووهه‌م: چ گه‌ره‌نتییەک هەیە، پاش ئه‌م
یارمه‌تییه‌ش یۆنان له قه‌یرانه‌که ده‌ربچێت؟ خۆ دوور نییه پرسی
نه‌وت و ئه‌م ورده شه‌ڕانه‌ی که ئێستا هه‌ن و ده‌ستتێوه‌ردانی زیاتری
ئه‌مه‌ریکا و بریتانیا و هاو په‌یمانه‌کانیان له لیبیا و سوریا و
ئێران‌دا، قه‌یرانێکی تری گه‌وره‌ی وەکو قەیرانەکەی ساڵی 2008 دروست
نەکەنهوه و یۆنانیش به خه‌ستی نەگرێته‌وه.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌گه‌رن و که‌س ناتوانێت بڵێت ئاوا ده‌رده‌چێت،
به‌ڵام ئایندهی نزیک ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر بارودۆخه‌که و
پێمانده‌ڵێت یۆنان چ ڕێگایه‌ک ده‌گرێته به‌ر.
______________________________
* تێبینی: سه‌رجه‌می ئه‌و ئامارانه‌ی سه‌رەوه له دیمانه و
دهنگوباسی ته‌له‌فزیۆنی بریتانی و ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی ئه‌م
ڕۆژانه‌ی دوایی وه‌رگیراون.
21-6-2011 - له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی
زاهیر باهیر
|