١\٢\٢٠١٣
رووداوەکانی ئەم دواییەی میسر.
ئەنوەر فەتاح
لە یادی دوو ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ھێنانەخوارەوەی موبارەک و سیستەمەکەی
و ھەم دەربڕینی ناڕەزایی بەھۆی پشتگوێ خستنی داخوازییەکانیشیانەوە،
دژی حکومەتی ئیسلامی (الاخوان المسلمین) ی محەمەد مرسی سەرۆکی
میسر ، جارێکی تر خۆیشاندەران ڕژانەوە سەر شەقامەکان وە جارێکی تر
مەیدانی تەحریریان کردەوە بەخاڵی دەستپێکردنی شۆڕشی نوێیان.
بێ ھیوایی خەڵکی بە ڕژێمی نوێ بەھۆی نەبوونی
جیاوازییەکی بنەڕەتییەوە چ لە شێوەی فەرمانڕەوایی و چ لە ژیانی ڕۆژانەی
خەڵکییدا، کارێکی وای کردووە کە خەڵکی میسری بەردەوام بن لە
شۆڕسەکەیاندا. ھەڵسووکەوتی ڕژێم و سیاسەتەکانی چ لەسەر ئاستی
نێودەوڵەتی و چ لەسەر ئاستی ناوەوە، ئەو ھەقەتەی بە خەڵکی گەیاندووە کە
تەنھا جیاوزییەک لە نێوانی ئەمەی ئێستاو کۆنە فەرماڕەواکانیانەوە،
تەنھا ئەوەیە کە ئەمان بە عەمامە و ئەوان بێ
ڕیش بوون. لە لایەکی تریشەوە ئەوە بۆ زۆربەیان سەلمێنرا کە دەبێت شۆڕش
بەردەوامی پێبدرێت و پشتکردنەوە یانی دانی ھەلومەرجی
زیاتر بۆ ڕژێمی نوێ کە ئەوەی دەیەوێت، بیسەپێنێت.
ڕووداوەکان ئەوەیان ئاشکراکرد کە گۆڕانی بنەڕەتی لای دەستەی
فەرماڕەوایانی نوێ ، لەجیاتی دکتاتۆریەکی عەسکەی ،دیکتاتۆریەکی
ئیسلامیان ھێنا و دیکتاتۆێتێکی ناوەندگەراییان، بە یارمەتی خەڵکی لە
میسردا دروستکرد، کە ھەر خوودی ئەم خەڵکشن ئێستا ش و داھاتووش، باجەکەی
دەدەن، وە ھەرلەئێستاوە بە خەڵکی ڕاپەڕیو کە ئیسلامی نەبێت ئیتر بە
خراپەکارو ساختەچی وڕێگریان ناوزەند دەکەن. وە (مفتی
عبدلرحمن البار)
دەڵێ، وەک دامەزرێنەری (الاخوان)
حەسەن بەنا دەڵێ لەھیچ زروفێکا دین لەسیاسەت
جیانابێتەوە، ئەوەش باوەڕمانە و
قورئان سەرچاوەی دەستورمانە (رۆژنامەی
شرق الاوسط ٢٩ی/کانون
یەکەم ٢٠١٣).
ھەر وەکو لەسەرەوە ئاماژەم پێکرد ھەرچەندە ئەم حکومەتەی
(محەمەد مرسی) لەئەنجامی خەباتی سەختی خەڵکی مێر کورسی دەسەڵآتی
وەرگرت . رۆژی ٢٥ی کانونی دووەم کە دووەمین ساڵرۆژی دەسەڵآتی ئیخوان
بوو کەچی خەڵکیان کردە کۆچی قوربانی دەسەڵآتەکەیان، ئەوەتا ھەر لەو
ڕۆژەوە بەپێی رۆژنامەی ئەلئەھرامی مێری ٥٠ کەس کوژراون وە ئەو ژمارەیەش
بەردەوام لە ھەڵچوندایە و بەسەدەھا خەڵکی بریندار بون یان بە غازی
فرمیسک خنکێنراون. لە ٢٨ی کانونی دووەمەوە بەپێی قانونی عورفی (گواری)
بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ واتە یەک مانگ ھاتو چۆ قەدەغەیە لە سعات ٩ی شەوەوە بۆ
٦ی بەیانی، لەو شارانەی خۆپشاندانیان تێدا روویداوە لەوانەش شاری (سویس،
قاھرە، پورسعید،
اسماعلیە و الاسماع)، کە ئەوناوچانە شوێنی
ستراتجی بازرگانین بۆیە بە سوپاو زرێپۆش و پۆلیس قایمکاریەکی زۆریان
تیادا کردووە. ئەو کەسانەی کە دوو ساڵ لەمەو پێش شورشگێرو ئازاو گیان
لەسەر دەست بوون بۆ ڕاونانی ڕژێمی موبارەک، وا لە دووەمین ساڵڕۆژی
ئیسلامیەکاندا بوون بەگێرەشێوێن و تیرۆرست و...ھتد لەلایەن حکومەتی
ئیسلامی (اخوان المسلمین)دا.
وەداواکاری خەڵکی برێتی یە لە کۆمەڵێ داواکاری ژیان لەوانەش دانانی
ڕیوشوێن بو نرخی کرێی خانوو بۆ خەڵکی، چاودێری نرخی کڕینی خواردن
وشتومەکی پێوستی ڕۆژانە، ئاگاداری و چاکردنی وەزعی پەروەردەو
تەندرودەستووستی بۆ خەڵکی ، دەستتێنەوەردانی حکومەت لە نقابەو
ڕیکخراوەکاندا، داوای چاککردنی یاسای ھەڵبژاردن، وە گۆڕینی دەستور کە
لە بەرژوەندی ھەموواندا بێت.
دەوڵەت لەبری جێبەجێکردنی داوا ڕەواکانی خەڵکی، ھات و دەستورێکی تازەی
دانا. دەستوری تازەش لەبری ئەوەی ڕیگە بۆ خەڵکی گوڵڕێژ بکات ، کەچی
دڕکڕێژی کرد..
لە سەروو ھەموشیانەوە نرخی پارەی میسری
دابەزێنراو لەبەرامبەریدا نرخی پێداویستیەکانی ژیانی ڕۆژانە سەرکەووت،
ئیدی نەکار بۆ بێکاران دابینکرا ، نە نانیش بۆ برسیەکان.
ھەر ئەوەتا بەشی گەشتوگرزار لە ساڵی ساڵی پارەوە لە ١٢٪
دابەزیوە کە داھاتی گەشتوگوزار لە ١١٪ی
بەرھەمێنای کۆی میسرە.(رۆژنامەی حیاەی
٣١/١.
بەم شێوەیە خۆپیشاندارانی گۆڕەپانی تەحریر گەیشتنە ئەو قەناعەتەی کە
حکومەتی ئیسلامی لەجیاتی نانو ئازادی بۆ خەڵکی بھێنێت، دێت شەریعەتی
ئیسلامی پیادە دەکات، کە نەک بەرەنگاببونەوەی بگرە ، رەخنەگرتنیش لێی
قەدەغەیە ، لەبەرئەوەی لای ئەوان(دەسەڵاتداران) وادەگەیەنێت کە ئەمە
ڕەخنەیە لە دینی ئیسلام ، ھەر ئەوەتا
(عبدالرحمن البار)
لە چاوپێکەوتنی ڕژنامەی (شرق
الاوسط) کە بە
(مفتی - اخوان المسلمین)ە
وە خاوەن بڕیارە ئەڵێ ئێمە لەگەڵ ھەموو حیزبەکاندا کۆدەبینەوە بەڵآم
ھێندەی ئەستوری مویەک لە ئیسلام لانادەین، دیارە بەھاری عەرەبی بۆتە
خەزانی خەڵکانی ڕاپەڕیو. لەھەمان کاتیشدا دژایەتیکردنی دەسەڵاتی قەومی
و دینی ، لای دەسەڵاتداران حەڵاڵکردنی خوێنی خەڵکی دەگەیەنێت، چونکە
بەیاسایەکی پەرلەمانی (دەڵاڵەکانی دەسەڵآت) دەتوانرێت تۆمەتێکت بۆ
دروست بکرێت و بە ئاسانی لەناو ببرێیت.
سەرۆکی حیزبی دەستور بەسەرۆکایەتی محەمەد بەرادعی دەڵێ گەنجانمان
خەباتیان کرد ڕژێم بگۆڕین کەچی ڕژێمێکی ترمان بۆ خۆمان قوتکردەو، کە
ئەوەش بەتەواوی دژی خواستەکانمان بوو. ھەر ئەمەش وای لە لاوان و گەنجان
کردووە، کە باوەڕی تەواویان بەوە ھەبێت ، وەکو دەڵین، کە گیروگرفتەکانی
ژیانیان بە بەرھەڵستی وخۆپیشاندانی سەر شەقامەکان دێتە ئەنجام نەک لە
ھۆڵی پەرلەماندا..
لە چەند دروشمێکی خۆپیشاندارانیش لەوانە" ئەی میلەت ورەت بەرز بێت
ئازادی لەدایک دەبێت" ئەوە دەردەخات کە دەستور درۆیەکی بیمانایە،
خەباتکارانی مەیدانی تەحریر گۆڕانیان ھێنایە کایەوە کە لەڕاپەێینی
سەرشەقامەکانەوە ماف بەدەست دێت نەک ژورەکانی پەرلەمان. یان "
ژیان،ئازادی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی " ھەر بۆیەش کەوتنە شەڕ لەگەڵ
پۆلیسی ڕژێمی ئیسلامیداو خۆپیشانداران کەوتنە گرتنی شەقامکان بۆ چەند
سەعاتێک وگۆرێنی شوێنی خۆپیشااندان وبەرەنگاربونەوەیان لە شەقامە جیا
جیاکانی قاھرەو شارەکانی تر کەناویان پێشتر ھاتووە، تەنانەت پەلاماری
ئەو بینایەی قەناتی تەلەفزیونی جەزیرەشیان دا چونکە ڕۆماڵی
ڕوداوەکانیان نەدەکرد لە دژی حکومەتی ئیسلامی دەسەڵاتدار. قەبارەی
خۆپیشاندانەکەو ھێزی خۆپیشاندەران ، ھێندە بەھیزە توانیویانە گەمارۆی
ماڵی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیرانیش بدەن، وە ئەوەش کە دەبێت بوترێ
پارێزەران بەشێکیان پشتگیری خۆپیشاندەرانیان کردوو. وەئێستا عبدولفتاح
ڕلسیسی،وەزیری بەرگری مێری دەڵێت با ئەم حیزبانە واز لەکێشەی گەیشتن
بەدەسەڵات بھێنن،جونکە واکار بڕوات حکومەت ھەرەس دەھێنێ و
ئەمەش وا لە عەسکەر دەکات بێتە گۆڕەپانی سیاسیەوە ببێت بە بەشێک
لە کێشە کە، بەوەش میللەت زیاتر زەرەر دەکات...
ئەو ئەو حیزب و گرپانەی بەشداری ئەو
خۆپیشاندانانەیان کردووە لەوانەش
(جبهة
ألانقاذ،حزب ألتجمع وألدستور،حرکة
٦
أبریل، جبهة ألدیمقراطیة، ألاتلاف ألشباب ألـثورة، حزب ألدستور تیار
ألشعبی وألمصریین ألاحرار..هتد).
لە کۆتایدا دیارە دەسەڵات ورژێم لە ژێر
ھەرناوێک وھەڵگری ھەر دروشمێک وسەرکردەکەی ھە رکێیەک بێت کە خوزیاری
دەسەڵات بێت واتە دەیەوێت ببێتە کەڵەگای خەڵکیو بە ھیزی داپڵوسێنەریەوە.
واتە ڕەنگی عەباو زمانی قسەکردن سروشتی دەسەڵات ناگۆڕێ، وە داوای خەڵکی
لە ھۆڵی پەرلەمان و
ئەم گرد و
ئەو گردا نایەتە دی بەڵکو ھیزی جەماوەری ڕاپەریو دەتوانی داواکاری
مسۆگەر بکات.
١\٢\٢٠١٣
ماڵپهڕی ئهنوهر فهتاح
|