بارودۆخی سیاسیی
کوردستان هێندە نالەبار و بێزەوەر بووە نەک هەر دەرفەت نادەن
کەسانی مرۆڤپەروەر و ئازادییخواز دەنگهەڵبڕن بەڵکە کۆمەڵە
مشەخۆرەکی نێو دەزگەی ''رووداو''ی سیخوڕکار بوونەتە وتەبێژ و
قسەکەری میللەت و رۆژانە لە گەندەڵیی دەدوێن و دەبێژن پەرلەمان
و حکومەت تەنیا دوو ناوی بێ ناوەرۆکن.. هاوکات دەیانەوێ
پێداویستییەکانی خانەوادەی شەهیدان و بریندارەکان بە دەرۆزە
پەیدا بکەن، کەچی خۆیان لەوە گێل دەکەن ئەگەر کوردستان
پەرلەمان و حکومەتەکی کارای هەبی دەبی یەکەمین کاری ئەوە بی کە
دەزگەی ''رووداو'' هەڵبوەشێنتەوە چونکە بە دەیان ملیۆن دۆلار
لە پارەی بودجە و مووچەی میللەت لە خزمەتی میتی تورکیا و
ستایشکردنی بارازانی - کە ٢٣ ساڵە وەک دیکتاتۆرەک سەرۆکە -
بەفیڕۆ دەدەن و خانەوادەی شەهیدان و بریندارانیش لەو ژیانە پڕ
لە ئازار و دەردەسەرییە دان و میللەتیش بە گشتیی هەر لە نێو
ژیانی بێ مووچەیی و مافیایی حیزبەکان دەناڵێنی.
|