٢٩\٧\٢٠٢١
رووماڵی دەنگوباسەکان
سەبارەت
بەو
٤٥ پەنابەرەی بەنیازبوون لە ئەنتالیاوە بەرەو ئیتالیا بچن.
فیدراسیۆن لیستی ناوی ٣٢ پهنابهره
رزگارکراوهکهی دورگهی ئیراپێترا یۆنان بڵاودەکاتەوە.
له
درێژهی ههواڵهکانی فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی بۆ
بههاناوهچوونی ئهو پهنابهرانهی یهختهکهیان له دوورگهی کریتی
یۆنانی نقومبوو، ههروهك بڕیارماندابوو لیستی ناوی ئهو ٣٢
پهنابهره بڵاودهکهینهوه که ئێستا له دوورگهی ئیراپێترای
یۆنان دهستبهسهرن.
هاوکات لیستی ئهو پهنابهرە کوردانه بڵاودهکەینەوه که له
لایهن کهسوکاریانهوه له چهند رۆژی رابردوودا داویانه به
فیدراسیۆن تا به هاوکاریی ئهو پهنابهرانهوه بچن.
چاوهڕوانی دەنگوباسی پتر بن لە لایەن فیدراسیۆنەوە لهسهر چارهنووسی
ئهو پهنابهرانهوه و بێسهروشۆێنهکان.
فیدراسیۆن تازەترین زانیاریی لەسەر پەنابەرە
رزگاکراوەکانی ئیراپێترا بڵاودەکاتەوە.
عومەر ئەحمەد ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتی
یۆنانەوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی راگەیاند"ئەمرۆ ٢٥ تەمووز
تیمێك کە پێكهاتووە لە (پەیامنێری ئین ئارتی، رەنج پشدەری و من)
سەردانی پۆلیسی ئیشکگری دەریایی ئیراپیترامان کرد بە مەبەستی
قسەوباسکردن لەسەر چارەنووسی ئەو پەنابەرانەی کە لە چەند رۆژی رابردودا
یەختەکەیان نقومبوو ئەوانیش ئەوەیان پشتڕاستکردوە کە ئێستا ٣٢ پەنابەر
لە کەمپی ئێراپیترا راگیراون کە ژنێك و منداڵێك لەنێویاندایە، ٥
پەنابەر لە نەخۆشخانە ماونەتەوە، ٣ پەنابەر بە تاوانی قاچاغچی و
لێخوڕینی یەختەکە دەستگیرکراون، ١٢ پەنابەر چارەنووسی نادیارە".
عومەر
ئەوەشی گوت "حکومەتی یۆنانی بریارە بەیانی پەنابەرەکان بگۆێزێنەوە بۆ
شاری نیو پۆلی بۆ دادگایکردن". هەروەها گوتیشی "ئێستا بەڕێگاوەین بۆ
ئەو شۆێنەی پەنابەرەکانی تیا راگیراوە".
دوا زانیاریی لەسەر بەلەمە ژێر ئاوکەوتووەکە.
هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی راگەیاند "وەزارەتی بەرگریی
نیشتیمانیی تورکیاش رایگەیاند بە هاوکاریی لەگەڵ پۆلیسی ئێشگری دەریایی
یۆنان ٣٧ پەنابەر رزگارکراون و هێشتا چارەنوسی ٨ پەنابەری تر نادیارە".
هەروەها "پەنابەر رزگارکراون بەشێکیان لە نەخۆشخانەی دوورگەی کریتی
یۆنانن ماونەتەوە لە نێو پەنابەرەکاندا زیاتر لە چوار ژن و یەك منداڵی
تیدابووە منداڵەکە رزگارکراوە". بە پێی وتەی هاوسەری یەکیك لە پەنابەرە
کوردە نادیارەکان "خیزانەکەم تەمەن ٣٢ ساڵ بە ناوی (ب، ئــ، ح)ە
چارەنووسی نادیارە".
شایەنی باسە لە رێکەوتی ٢١/٧/٢٠٢١ ئەو بەلەمەی کە ٤٥ پەنابەرەکەی
لەخۆگرتبوو کە بەنیازبوو لە ئەنتاڵیاوە بۆ گەیشتن بە ئیتاڵیا
بەڕێکەوتبوو بەڵام بەداخەوە دوێنێ ئیوارە رێکەوتی ٢٢/٧/٢٠٢١ بە دووریی
١٦١ میل لە رۆژئاوای ناوچەی کاش سەر بە شاری ئەنتاڵیا و بە دووریی ٦٠
میل لە دوورگەی کریت ژێر ئاو دەکەوێ.
بە پێی وتەی کەسوکاری پەنابەرەکان و خودی پەنابەرە رزگاربووەکان
ژمارەیان ٤٥ پەنابەر بووە و زۆرینەیان کوردن و زیاترینیشیان خەڵکانی
دەڤەری ڕاپەڕینن. گەران و پشکنین بە شۆێن پەنابەرە نادیارەکان
بەردەوامە.
ناوەندی هەواڵگری
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
٢٣-٢٥\٧\٢٠٢١

|