١٣\٢\٢٠٢٠
رووماڵی دەنگوباسی
پەنابەران لە هەفتەی رابردوو لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەران.
ئاماری ئەمرۆی گرتنی
پەنابەران لە تورکیا.
ئەستەنبوڵ:
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢/٢/٢٠٢٠ لە گەڕەکەکانی (فاتیح و ئەکسەرای) شاری
ئەستەنبوڵ (١٣٥) پەنابەر دەستگیرکران کە زۆرینەیان پەنابەرانی ووڵاتانی
(پاکستان و بەنغلادیش) بوون.
ئەدرنا:
لە ناوچەکانی (ئیبسالاو مریس و ئۆزونکوبرو) سەر بەشاری ئەدرنا (٢٨٢)
پەنابەر دەستگیرکران کە پێک ھاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی (سوریا،
فەڵەستین، میسر، جەزائیر، مەغریب، ئەفغانستان، پاکستان، سۆماڵ،
ئەریتریا، بەنغلادیش).
ناوچەی کیسان:
ھەر ئەمڕۆ لەناوچەی کیسان سەر بەشاری ئەدرنا (٥) پێنچ پەنابەر
دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ یۆنان دوای لێکۆڵینەوە ٣ لە
پەنابەرەکان قاچاخچی بوون و ڕەوانەی دادگا کران بۆ سەپاندنی سزای
زیندانیکردنیان.
ھیوا خدر - ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
--------------------------------------------------------------------------
لەسەر کوشتنی کچە پەنابەرە سوریەکە دادگای
تورکیا سزای بەسەر تاوانباراندا داسەپاند.
ھیوا خدر بە ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" غنی ابو ێالح ئەو
کچە خۆێندکارەپەنابەرە سوریەی کە تەمەن ١٩ ساڵ بووساڵی پار لە شار غازی
عەنتاب لەلایەن دوو گەنجی تورکیاوە کوژرا،ئەمڕۆ دادگای تورکیا
تاوانبارانی ئەو کوشتنەی سزادا..".
ھیوا ئەوەشی ووت" تاوانباری سەرەکی بە کوشتنی ئەو کچە پەنابەرە سوریە
سزای ( ٣١ ) ساڵ زیندانی بەسەردا درا تاوانباری دووەم کە ھاوبەشی
تاوانەکە بوو سزای ( ٢١ ) ساڵ زیندانی بەسەردا درا..".
شایەنی باسە میدیاکانی سوریا لە تورکیا ئەوەیان ووتوە"غەنی یەکەمین
قوربانی نیە لە تورکیا بەڵکو دەیان پەنابەری سوری کە بەشێکیان لە
ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیران لەلایەن گروپەکانی داعشەوە کوژراون لەناو
خاکی تورکیادا..".
١٢\٢\٢٠٢٠
- تورکیا
--------------------------------------------------------------------------
ھەڵمەتی دەستگیرکردنی پەنابەران لە تورکیا
درێژەی ھەیە.
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ١١/٢/٢٠٢٠ لەناوچەی دیکلیلی سەر بەشاری ئەزمیر لە دووکاتی
جیاوازدا ( ٧٥ ) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک ھاتبوون لەپەنابەرانی
ووڵاتانی ( سوریا، فەڵەستین ، ئەفریقیا ، سۆماڵ ، کۆنگۆ ، سنگال ،
فەنزویلا ، دۆمنیکان ، مالیە ، نێجیریا ، ئەغاندا )
ئەدرنا:
ڕێکەوتی ١١/٢/٢٠٢٠ لەناوچەکانی ئیبسالا و کیسان و ئۆزونکوبرو سەر
بەشاری ئەدرنا ( ١٦٧ ) پەنابەر دەستگیرکران کەپێک ھاتبوون لەپەنابەرانی
ووڵاتانی ( ئەفغانستان ، پاکستان ، ئێران ، فەڵەستین ، جەزائیر ،
مەغریب ، بەنغلادیش )
ئایدن:
ئەمڕۆش ڕێکەوتی ١٢/٢/٢٠٢٠ لەناوچەی کۆساداسی سەر بەشاری ئایدن ( ٦٤ )پەنابەر
دەستگیرکران کە ٦٢ پەنابەریان سوری بوون دوو پەنابەریشیان یەمەنی بوون
پێک ھاتبوون لە ( ٢٠ پیاو ، ١٠ ژن ٣٤ منداڵ )
ھیوا خدر - ئەندامی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
--------------------------------------------------------------------------
کۆمەک و ھاوکاریی
بەسەر خۆێندکارانی قوتابخانەی سەقزی بنەرەتیی لە شاری سلێمانی دابەشکرا.
ئەمرۆ ١٠/٢/٢٠٢٠ تیمێک لە خۆبەخشەکانی (فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی لقی کوردستان، بزووتنەوەی دژی ھەژاری ،سەنتەری بەرگری
لەمافەکانی منالان..)برێکی باش کۆمەک وھاوکاری کە پێک ھاتبوو لە دیاری
منالان کە ژمارەیان ٣٥٠پارچە دیاری بون بەسەر خۆێندکارانی قوتابخانەی
سەقزی بنەرەتی دابەشکران کە ژمارەیەکی بەرچاو لە خۆێندکارانی کەم
دەرامەت لی سودمەند بوون.
شایەنی باسە ئەم کۆمەک ھاوکاریانە بە بەردەوامی لەلایەن رێکخراوی کۆمەک
و ھاوکاری منالانی ئاوارە لە ولاتی دانیمارک لە لایەن بەڕێز (سۆز
ساڵح)ە وە دابین دەکرێت .
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئەپەری سوپاس پێزانینی خۆی
ئاڕاستەی بەریز سۆز سالح و رێکخراوەکەیان دەکات کە ھەمیشە بەردەوامن
لەھاوکاری و یارمەتی ئاوارەکانی کوردستان.
ناوەندی راگەیاندنی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لقی کوردستان
٩\٢\٢٠٢٠
--------------------------------------------------------------------------
ڕزگارکردنی پەنابەران لە تورکیا.
وان:
ڕێکەوتی ٩/٢/٢٠٢٠ لە شاری وان ی ( ٤٩ ) پەنابەر کە زۆرینەیان
پەنابەرانی ئەفغانی بوون بە نیازبوون بە دەریاچەی وانەوە لەناوو
دوبەلەمدا بەرەو ناوچەی ( تیبلیس ) بپەڕنەوە بەڵام بە ھۆی سەختی کەش و
ھەواو نەیانتوانیبوو بپەڕنەوە وە لالەیەن قاچاخچیەکانەوە لەنێو
دەریاچەکە بەجێھێڵدران پەنابەرەکانیش نەیاتوانی بوو خۆیان دەربازبکەن
بە ھۆی سەختی کەش و ھەواشەوە ڕووبەڕووی مەرگ بوونەوە دواتر پۆلیسان
ئاگادار کردبوو.
پۆلیسی شاری وانیش ڕایگەیاند بەھۆی سەختی کەش و ھەواوە ماوەی
ڕزگارکردنیان ٥ پێنچ کاتژمێری پێچوە ئەگەر زیاتر دوابکەوتینایە
سەرجەمیان لەسەرمادا گیانیان لەدەست دەدا ھەروەھا پۆلیسی وان ڕایگەیاند
( ١٥ ) لە پەنابەرەکان بەھۆی سەختی سەرماوە تەندروستیان زۆر خراپ بوە
بەڵام سەرجەمیان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری وان کران بۆ چارەسەر.
ھیوا خدر - ئەندامی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
--------------------------------------------------------------------------
رووباری (ئەفروس) ھاوشێوەی دەریای ئیجە بۆتە
گۆڕستانی پەنابەران.
ڕووباری
ئەفروس دەکەوێت نێوان سنوری تورکیاو یۆنان بە درێژی ( ١٩٤ )کم تا
دەگاتە دەریایی ئیجە پانیەکەشی لە نێوان ( ١٠٠ بۆ ١٥٠ )مەترە پەنابەران
لەم سنورەوە بۆ گەیشتن بە یۆنان دواتر بەرەو ووڵاتانی تری ئەورووپا
ڕوودەکەنە شاری ئەدرنا کە زیاتر سنورەکەی لەبەشی تورکیاوە دەکەونە سەر
ئەم شارە بەپێی ڕێکەوتنێکی نێوان یەکێتی ئەورووپاو تورکیا لەساڵی ٢٠١٦
دا بڕاردراوە کە لە ڕووی ئەمنیەوە ئەم سنورە تندوتۆڵ بکرێت بۆ ڕێگری
کردن لە پەڕینەوەی پەنابەران سەرەڕای توندوتۆڵی ئەمنی ئەم سنورە بەڵام
لێشاوی پەنابەران لەم سنورەوە بەردەوامە.
لەم ڕووبارە بەسەدان پەنابەر خنکاون و یان لەسەرمایە ڕەق بوونەتەوە
بەسەدانی تریش بێ سەرو شوێن بوون لە ڕێکەوتی١٠/١٢/٢٠١٩ پۆلیسی یۆنان
تەرمی شەش پەنابەری لە نزیک ئەو ڕووبارە دۆزیەوە کە لەسەرمایە ڕەق
ببونەوە بەپێی لێدوانی پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی ( ئەلکساندروبولی )
یۆنانی بە ناوی ( د. یافلوس بافلیدس ) بە ھۆی نەبوونی بەڵگەنامەی
کەسێتی نەیانتوانیوە ناسنامەیان ئاشکرا بکەن بەڵام ڕایگەیاند دوان
لەتەرمەکان دووژنی ئەفریقین ٤ تەرمیشیان پیاون کە تەمەنیان لە نێوان ١٨
بۆ ٣٠ ساڵیدایە.
ھەر سەبارەت بە سنورو ڕووباری ئەفروس لەساڵی ٢٠١٧ وە پۆلیسی یۆنان
لەکاتی گرتنی پەنابەراندا زۆر بەخراپی مامەڵە لەگەڵ پەنابەراندا دەکەن
کە ھەرچی بەڵگەناومەو کەرەستەو مۆبایل و پارەیان پێبێت لێیان دەستێنن و
یان بۆ خۆیان دەیانبەن یان دەیان سوتێنن یان دەیانخەنە ڕووبارەکەوە
لەگەڵ ئەشکەنجەدانی جەستەیی بەو ھۆیەشەوە چەندین کەسانی دانیشتوانی
گوندەکانی ئەوسنورە لە ھەردوو لایەنی تورکی و یۆنانیەوە بەجلی سەربازی
و دەمامکدارەوە پەنابەران دەڕوتێنەوە لەم بارەوە لە لایەن چەند
ڕێکخراوێکی پەنابەریومرۆڤ دۆستی یۆنانیشەوە حکومەت رووبەرووی سەرزەنشت
کراوەو داوایان لە حکومەتی یۆنانکردووە کە ئەو توندوتیژیەی سەربازانی
یۆنانی بەرامبەر بەپەنابەران بوەستێندرێن بەڵام ھەتا ئێستا بەردەوامە .
بە بێ زانیاریەکان ھەر پەنابەرێکیش کەمتر لە ٣٠کم لەو سنورە دەستگیر
بکرێت دیپۆرتی تورکیا دەکرێتەوە لە ئێستاشدا بە ھۆی سەروما سەختی
زستانەوە سەختی شەپۆلەکانی دەریاوە لە ناوچە سنوریەکانی ( ئەزمیر ،
مۆغڵا ، ئایدن ، چانکاڵێ ) پەنابەران روو لەم ڕووبارە دەکەن بۆ گەیشتن
بەیۆنان.
دوێنێش ڕێکەوتی ٦/٢/٢٠٢٠ (٨٠) پەنابەر لەو سنورە ڕووبەڕووی ڕەقبونەوە
بوونەوە بەڵام خۆشبەختانە لەلایەن دانیشتوانی گوندێکی ساری ئەدرنا
بەھانایەنەوە چوون و خواردن و خواردنەوەو جل و بەرگیان پێدرا ھەر
ئەمڕۆش ڕێکەوتی ٧/٢/٢٠٢٠ لە سەر ئەو ڕووبارە دوو پەنابەری عێراقی و دە
پەنابەری بەنغلادیشی دەستگیرکران.
ھیوا خدر - ئەندامی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
٧\٢\٢٠٢٠
--------------------------------------------------------------------------
لە سنووری نێوان تورکیاو یۆنان ٨٠ پەنابەر
ڕووبەڕووی مەرگ و ەەقبوونەوە بوونەوە.
ھیوا خدر : بە سکرتارێتی ڤیدراسیۆنی ڕاگەیاند ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٦/٢/٢٠٢٠
دوای پەڕینەوەی ( ٨٠ ) پەنابەر بۆ سنوری یۆنان لەلایەن پۆلیسی پاسەوانی
سنوری یۆنان دەستگیکران و بە ڕووباری ئەفروس دا دیپۆرتی تورکیا کرانەوە.
لەبەر سەختی و ساردی کەش و ھەواش پەنابەراکەن ڕووبەڕووی مەرگ و ڕەق
بوونەوە بوونەوە بەناچاری ھانایان بۆ دانیشتوانی گوندێکی سنوری تورکیا
برد سەر بەشاری ئەدرنا بە ناوی ئوزنکۆپرو خۆشبەختانە لەلایەن
دانیشتوانی گوندەکەوە پێشوازیان لێکراو لە قاوەخانەیەکی گوندەکە خواردن
و خواردنەوەو جل و بەرگیان پێدرا.
دواتر پۆلیسی لە ڕووداوەکە ئاگادار کردەوە بەپێی لێدوانی پۆلیسی سنوری
شاری ئەدرناش پەنابەرەکان لە کاتی دەستگیرکردنیان لە سنوری یۆنان
ڕوبەڕووی ئازارو ئەشکەنجەدان بونەتەوەو کە شوێنەواری ئەشکەنجەدانیان
بەجەستیانەوە بوە بۆیە بەشێکی زۆریان ڕەوانەی نەخۆشخانەکران بۆ چارەسەر.
شایەنی ئاماژەپێدانە پێشتریش باسمانکردووە ھەر پەنابەرێک لەسنوری یۆنان
کەمتر لە ( ٣٠ کم ) دەستگیر بکرێت دیپۆرت دەکرێتەوە بۆ تورکیاو ھەر
بەڵگەنامەو پاسپۆرت و مۆبایلیان پێبێت لێیان دەسێندرێت یان دەسوتێندرێن
یان دەیانخەنە ڕووبارەکەوە بەبەرچاوی خۆیانەوە.
ناوەندی ھەواڵگری
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

|