٤\٣\٢٠٢٠
رووماڵی تایبەتی
فیدراسیۆنی پەنابەران
سەبارەت بە
بارودۆخی پەنابەران لە نێوان تورکیا و یۆنان.
یارییکردن بە چارەنووسی په‌نابه‌ران
به توندیی سەرکۆنە دەکەین.
دوای
ئه‌وەی شه‌وی ٢٧/٢٨ شوباتی ٢٠٢٠ له پێکدادانەکانی باکوری رۆژئاوای
سوریادا/ ئەدلب، ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی تورکیا کوژرا و ڕووداو و
ئاڵۆزیەکانی شەڕی سوریا، جاریکی دیکە شەپۆلێکی گەورەی ئاوارەی پەنابەری
بەدوا خۆیدا هێنا. حکومەتەکەی ئەردوگان له‌کاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر
به‌کوشتنی سه‌ربازه‌کانی، بڕیاریدا سنوره‌کانی ئاوی وشکانی به‌ڕووی په‌نابه‌راندا
بکاته‌وه، تا له‌و ڕێگایه‌وه فشاره‌کانی خۆی توند بکاته‌وه بۆ سه‌ر
یه‌کێتی ئەو‌روپا و حیلفی ناتۆ و بەمجۆرەش کەیسی پەنابەرانی سوریای وەک
کارتێک بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی سه‌ربازی دەوڵەتانی ئەو‌روپا له شه‌ڕی
سوریادا بەرامبەر بە ڕوسیا و ڕژێمەکەی ئەسەد بخاتە سەوداو مامەڵە
پێکردنەوە. له‌یه‌که‌مین هه‌نگاویشدا دەسەڵاتەکەی ئەردوگان لەژێر ناوی
ئەوەی گوایە "ڕێز لە داواکاری کۆچبەران دەگرن و ناچار نین کە س بەزۆر
لە وڵاتەکەیان بهێڵنەوە .." سەرەتا له میدیا‌و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنه‌کانه‌وه
که‌وتنه هاندانی په‌نابه‌ران و پاشان پاسگرتن بۆ په‌نابه‌رانی که‌مپه‌کان
و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ئه‌سته‌مبوڵ و شاره‌کانی تورکیا چه‌ندین
ساڵه، بەبێ وەرگرتنی هیچ هاوکاری و خزمەتگوزاریەکی کاربەدەستان،
لەتورکیادا گیریان خواردووه، ڕه‌وانەی خاڵه سنوریه‌کانی یۆنان و
بولگاریا بکه‌ن. به‌تایبه‌تی له شاری ئه‌درنا ئه‌مه‌ش له که‌شوهه‌وایه‌کی
سه‌خت و باراناوی و سه‌رمادا، ده‌یان کەس له‌ژن و مناڵ و پیرو و په‌که‌وته‌یان
بەزۆر ئاڕاسته‌ی خاڵه سنوریه‌کان کرد و په‌نابه‌رانیان خسته نێو
کێشمه‌کێش و گرژیه‌کانی نێوان تورکیا و وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپادا.
لەبەرامبەریشدا، داخستن و توندکردنەوەی سنورەکان لەلایەن دەوڵەتی یونان
و بولگاریاو ئەو وڵاتانەی کەخاڵی پەڕینەوەی پەنابەرانن، هاوکات
دەستبردن بۆ هێرشی سه‌ربازی و لێدان و ڕشتنی گازی فرمێسک رژێن و بۆمبی
ده‌نگی و تەنانەت تەقەکردن لە یەختەکانی پەنابەران و کوشتنی پەنابەران
... بەهەزاران کەس لەژن و مناڵیان له‌گه‌ڵ کاره‌ساتێکی ئه‌وپه‌ڕی
نامرۆڤانه ڕووبەڕووکردۆتەوە، که تا ئێستا به‌پێی دواین زانیاریه‌کان
زیاتر له ٤٧ هه‌زار په‌نابه‌ر ڕوویان له سنوره‌کان کردووه و ژماره‌یه‌کی
کەم له‌و په‌نابه‌رانە توانیویانه به‌زه‌حمه‌ت و ماندوبوون نرخی
گیانله‌ده‌ستدان خۆیان گه‌یاندۆته دورگه‌کانی (سامۆس، لیسبۆس، رکۆس..)
یۆنانی له‌وێش به‌شێکی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه ده‌ستبه‌سه‌رکراون به
به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی به نا یاسایی سنوره‌کانی یۆنانیان بڕیوه و وه‌یا
له‌که‌مپه‌کان ده‌ستبه‌سه‌رکراون، له‌دورگه‌ی لیسبۆس که‌مپێکی ئه‌و په‌نابه‌ران
له‌لایه‌ن راستڕه‌وه‌کانه‌وه سوتێنراو و تا ئێستا کاردانه‌وه‌ی یه‌کێتی
ئه‌وروپا و یۆنان جگه له تاکیدکردنه‌وه له‌و رێکه‌وتنامه‌یەی که له‌ساڵی
٢٠١٦ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیا له‌به‌رامبه‌ر ٦ملیار یوۆر و چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی
سیاسی ئابووری ئیمزاکراوه وه ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ به‌رگرتن به
شاڵاوی په‌نابه‌ران و هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرتکردنه‌وه بۆ تورکیا ئاکامێکی
تری نه‌بووه و رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران
جگه له‌دابه‌شکردنی چه‌ند پێداویستیه‌کی سه‌ره‌تایی هیچ هه‌ڵوێتسێکی
راشکاوانه‌یان ده‌رنه‌بڕیوه. ئەم ڕاستیانەش ئەوە دەردەخەن کەجارێکیتر
ژیان و چارەنوسی دەیان هەزار پەنابەری هەڵهاتووی شەر و کاولکاری
لەسوریادا، لەسەرو هەر پرەنسیپێکی ئینسانیەوە، کراوەتە کارتێکی
مامەڵەکردن لەنێوان تورکیا‌و دەوڵەتانی ئەو‌روپا و بەدەستهێنانی
بەرژەوەندیەکانیان.
ئاشکرایە دەستپێکردنەوەی دەوریەکی تر لەقەیرانی پەنابەران لە سوریا،
بەرهەمی ئەم قۆناغەی شەڕە کە لەئەدلیب لەنێوان هێزەکانی ڕژێمی ئەسەدو
روسیا و هاوپەیمانەکانی لەلایەک لەگەڵ تورکیا‌و چەکدارە تیرۆریست و
ئینسانکوژەکانی لایەنگر بەحکومەتەکەی ئوردوگان لەلایەکی ترەوە سەری
هەڵداوە. ڕوسیا‌و سوریا دەیانەوێت ناوچەکانی باکوری سوریا لەنەیارانی
خۆیان پاک بکەنەوەو جارێکی‌تر ئەدلب بگێڕنەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی خۆیان.
تورکیاش کەوەک هێزێکی داگیرکەرو پشتیوانی دەستەوتاقمە ئیسلامی و
قەومیەکان ئامادەگی هەیە تا پێگەیەکی زیاتر بۆ فراوانکردنەوە و
جێگیرکردنی ناوچەیەکی ئارام لەناوچەکانی هاوسنوری تورکیا لەگەڵ سوریادا
و بەتایبەتی لە عەفرین مسۆگەرکات. کە بێگومان هەموو ئەماناش بۆ ئەوەیە
ڕۆڵی تورکیا و هەژمونی هێزەکانی ناوچەکەدا بۆ ساڵانێکی زۆر بهێڵێتەوە
... کەدیارە هەموو ئەمانەش خەڵکی ئاوارەو قوربانیانی شەری نێوان ئەم
هێزە دژی ئینسانیانە کراوەتە کارتێکی یاریکردن بۆ ساتوسەوداو چنینەوەی
بەرژەوەندیەکانیان، کە لەسۆنگەی هەر کەسێکی ئینساندۆست و ئازادیخوازەوە
مەحکومە.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌رباری ئیدانه‌کردنی ئەم
یاریەگڵاوە کە تورکیا‌و دەوڵەتانی ئەوروپایی بەژیان و چارەنوسی
پەنابەرانەوە دەیکەن، هاوکات بەرپرسیارێتی ژیان و چارەنوسی ئەو
پەنابەرانەی لەسەر سنورەکان بەم سەرماو سۆڵەی زستان راگیراون دەخاتە
ئەستۆی نەتەوە یەکگرتوەکان و ناوەندەکانی بڕیاری نێونەتەوەییەوە.
بەدیاریکراویش فیدراسیۆن داوای فریاکەوتنی خێرای ئەم پەنابەرانە دەکا و
پێویستە یۆنان و یەکێتی ئەو‌روپا کە ئیدعای "مافی مروڤ و دیموکراسی"
دەکەن ده‌ستبه‌جێ سنوره‌کان به‌ڕووی قوربانیانی شه‌ڕو نائارمی بکه‌نه‌وه
و ته‌واوی خزمه‌تگوزاریه‌کان پێشکه‌ش به په‌نابه‌ران بکه‌ن و هەموو
لایەکیشیان به‌رپرسن له‌هه‌ر رووداوێکی نه‌خوازراو که‌ڕووبه‌ڕووی په‌نابه‌ران
دەبێتەوە .
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی داوا له ته‌واوی رێکخراوه
مرۆڤ دۆست و داکۆیکاران له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران و یه‌کێتی کرێکاریی و
ئازادیخوازان ده‌کات به‌هه‌ر ڕێگایه‌ک پیان ده‌کرێت بەفریای پەنابەرانی
گیرخواردووی سەرسنورەکانی نێوان تورکیا و یۆنان بکەون و فشاربهێن بۆ
حکومه‌تی تورکیا یه‌کێتی ئه‌وروپا که به‌رپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ
پەنابەراندا بکەن و یاری بەژیان و جارەنوسیانەوە نەکرێت.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٣\٣\٢٠٢٠
---------------------------------------------------------------------------------------------
پەنابەران دوای بێ
ئومێدبوونیان لە نەکردنەوەی سنوورەکانی یۆنان بەکۆمەڵ سنوورەکان
بەجێدەهێڵن و بە سەدان برینداریش هەیە.
هیوا
خدر: بە هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕاگەیاند،
دوای کردنەوە سنورەکان لەلایەن تورکیاوە بەڕووی پەنابەراندا یۆنان و
یەکێتی ئەورووپاش هیچ بڕیار‌و هەڵوێستێکی ئەرێنیان بۆ پەنابەران نەبوو
ئەمەش بێ ئومێدی پەنابەرانی لێکەوتەوە.
هیوا ئاماژەی بەوەشدا یەکێتی ئەورووپا جگە لەوەی هیچ بڕیارێک و
هەڵوێستێکی ئەرێنی بەرامبەر بە پەنابەران نەبوو بەڵکو هاوکاری یۆنانیشی
کرد لە ڕووی دارایی و ئەمنیەوە بۆ توندوتۆڵکردنی سنورەکانی دژی
پەنابەران.
لە هەمان کاتیش‌دا
هێزە ئەمنیەکانی یۆنان زۆر بەتوندی ڕوبەڕوی پەنابەران دەبنەوەو دوور لە
بەهاو ماڤەکانی مرۆڤ ئەشکەنجەی پەنابەرانیش دەدەن کە بەو هۆیەوە
بەسەدان پەنابەر بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی
تورکیا کراون.
هیوا ووتی لە ئێستادا پەنابەرانێکی زۆر لە کردنەوەی سنورەکانی یۆنان بێ
ئومێدبوون و بەکۆمەڵ دەگەڕێنەوە بۆ ئەو شارانەی پێشتر لێی نیشتەجێ
بوون.
بەڵام لە هەمان کاتدا بەدرێژای ئەم چەند ڕۆژە بەپێی لێدوانی چەندین
پەنابەر کە پەیوەندیان پێوەکردووە سەربازانی تورکیا ڕێگریان
لەپەنابەران کردووە بگەڕێنەوە شارەکانیان لە تورکیا لە سەر سنورەکان
پەنابەرەکان بەناچاری بە ڕێگای تردا دوور لە چاوی هێزەئەمنیەکانی
تورکیا گەڕاونەتەوە شارەکانیان هەروەها هیوا ئاماژەی بەوەشدا لەچەند
شارێکی تورکیا خۆپیشاندانی جەماوەری دژی پەنابەران ئەنجامدراوەو لە
چەند شارێکیش هێرش کراوەتە سەرپەنابەران بەتایبەتی پەنابەرانی سوری
لەلایەن گەنجانەوە هەروەها دووکان و ئۆتۆمبێلی پەنابەرانیش بەهۆی ئەو
هێرشانەوە زیانی زۆریان بەرکەوتوە کە بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلەکان ئی
پەنابەران و هاووڵاتیانی عێراقیبوون.
هیوا لە کۆتایدا ووتی ئێستا بارودۆخی دەرونی پەنابەران زۆر خراپەو ترسی
ئەوەیان هەیە لەلایەن تورکیاوە دیپۆرت بکرێنەوە بەتایبەتی پەنابەرانی
(عێراقی، ئێرانی، ئەفغانی) لەبەر ئەوەی یەکێتی ئەورووپا هیچ
داواکاریەکی تورکیای جێ بەجێ نەکردووەو تورکیا نەیتوانی ئامانجەکانی
خۆی بپێکێت.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
---------------------------------------------------------------------------------------------
فیدراسیۆن سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای په‌نابه‌ران په‌یوه‌ندیی به
رێکخراوی نه‌ته‌وه یەکگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌رانه‌وه کرد.
تورکیا:
هیوای خدر، ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی ئاگادارکردوه‌وه که سه‌باره‌ت به دۆخی ناهه‌مواری په‌نابه‌ران
له تورکیا په‌یوه‌ندی کردوه‌و به رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان
بۆ کاروباری په‌نابه‌ران کردوه له شای ئه‌نقه‌ره‌و ووتی" سەرلەبەیانی
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢/٣/٢٠٢٠ کاتژمێر ٩:٤٨ دەقیقە پەیوەندیم کرد بە ڕێکخراوی
نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران سەبارەت بەم دۆخەی ئێستای
پەنابەران کە دەوڵەتی تورکیا خوڵقاندوویەتی سەرەتا پێم ووتن تورکیا
بەناوی پەنابەری سوریەوە سنورەکانی کردۆتەوە بەڵام جگە لەسوریەکان
پەنابەرانێکی تری یەکجار زۆری ووڵاتانی ( عێراق ، ئێران ، ئەفغانستان ،
پاکستان ، ئەفریقیا ) لێرەن و ناونوس کراون لای ئێوه‌و له چوارچێوه‌ی
یاسا‌و ڕێنمایەکانی ڕێکخراوەکەتان هه‌ڵسوکه‌و‌تیانکردوه ئێستا لەلایەن
دەوڵەتی تورکیاوە پاسیان بۆ دەگیرێت و ڕەوانەی سنورەکان دەکرێن بێ
ئەوەی بزانن چ چارەنوسێک چاوەڕێیانەو چیان بەسەردێت ئایا هەڵوێستی ئێوە
چیە؟".
هیوا ووتی له وه‌ڵامدا رایانگه‌یاند" ئێمه هیچ هەڵوێستمان نیە و بە
هیچ پەنابەرێکمان نەوتوە بە نایاسایی سنوری ووڵاتانی ئەو‌روپا ببەزێنن..
هەروەها ووتیشیان: ئێمە لەسەر کاری خۆمان بەردەوامین هەرپەنابەرێک
کەیسەکەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران ڕەوانەی ئێمە بکرێت
ئێمە کاری بۆ دەکەین و بەفەرمی ڕەوانەی ووڵاتانی سێیەمیان دەکەین
هەروەها ووتیان هیچ پەنابەرێک لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدا نیە".
هیوا ئه‌وه‌شی ووت"لە پرسیارێکی تریشمدا لێم پرسین ڕێژەیەکی زۆری
پەنابەرکه لای ئێوه ناونوسکراون لەسنوری یۆنان پەڕیونەتەوە دواتر
لەلایەن پۆلیسی یۆنانیەوە دەستگیرکراون هەرچی بەڵگەنامەی کەسێتی وەک
پاسپۆرت و ناسنامەی پەنابەرێتی و کارتی سەر بەڕێکخراوەکەتان لێیان
سێندراوەو فڕێدراون ئایا ئێوە ئەو کارتی پەنابەریەی سەر
بەڕێکخراوەکەتان دوبارە دەدەنەوە بە پەنابەران.. لەوەڵامدا ووتیان:
ئێمە لە هیچ دۆخێکی پەنابەران بەسەریاندا دێت بەرپرس نین هیچ کارتێکی
تر تایبەت بەپەنابەران نادەینەوە بەپەنابەران بەڵام بۆ پرسیارکردن لە
چۆنێتی کەیسەکانیان ئەگەر ژمارەی کەیسەکانیان لەبەر مابێت پەیوەندیمان
پێوەبکەن ئێمەش بۆیان سەیردەکەین...".
هیوا ئه‌وه‌شی پرسیوه" ڕێژەیەکی زۆری پەنابەرانی عێراقی بۆ ماوەی ٧
ساڵ بۆ ٨ ساڵ لە ڕێکخراوەکەتان ناویان تۆمارکردووە پاپەندی تەواوی
ڕێنمایەکان بوون بەڵام ئێوە نه‌ک هیچتان بۆ نەکردوون بەڵکو کەیسی
پەنابەرانی عێراقیتان پشتگوێخستوە...به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ وەڵامێکیان
پێ نه‌بوو..".
٢\٣\٢٠٢٠
---------------------------------------------------------------------------------------------
پەنابەرێکی سوری به فیشه‌کی پۆلیسی سنووری
یۆنانی ژیانی له‌ده‌ستدا.
تورکیا:
هیوا خدر: بە ناوه‌ندی هەواڵگری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ پەنابەران لە هەوڵی شکاندنی سنوری یۆناندابوون
لە سنورەکانی نێوان تورکیا‌و یۆنان لە ناوچەی (ئیبسالا)ی سەر بەشاری
ئەدرنا هیزەکانی سنوری یۆنانیش بۆ بڵاو پێکردنی پەنابەرەکان چەکی
بەکارهێناوەو تەقەی بەسەرداکردوون چەند تەقەیەکیشی بەڕووی
پەنابەرەکانیشدا کرد لە ئاکامدا پەنابەرێکی سوری بەناوی ( ئەحمەد ئەبو
عیماد ) گولەیەک بەر پشتی دەکەوێت به‌داخه‌وه ژیانی له‌ده‌ستدا".
ئه‌وه‌شی ووت "له ئیستادا تەرمی ئەو پەنابەرە له پزیشکی دادوەری
ناوچەی ( ئێنز ) سەر بەشاری ئەدرنا هێڵراوه‌ته‌وه".
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
٢\٣\٢٠٢٠
---------------------------------------------------------------------------------------------
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری
پەنابەران بەرامبەربە بێدەنگییان لە دۆخی پەنابەران لە تورکیا بە
توندیی شەرمەزار دەکەین.
لە ووڵاتی تورکیا جگە لە بوونی ڕێژەیەکی زۆری پەنابەرانی سوری کە
ڕاستەوخۆ لە ژێر یاسا‌و ڕێنمایەکانی ووڵاتی تورکیادان بەسەدان هەزار
پەنابەرانی ووڵاتانی تریش وەک ( عێراق ، ئێران ، ئەفغانستان ، ئەفریقا
) لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران خۆیان
ناونوسکردوە کە تێیاندایە زیاتر لە (٧)ساڵ چاوەڕوانی ئەو ڕێکخراوەن
بیانگەیەنێتە ووڵاتێکی ئارام. ئێستاش کە حکومەتی تورکیا بۆ ئامانجێکی
دیاریکراو سنورەکانی بەڕووی پەنابەرانی سوریدا کردۆتەوە پەنابەرانی
ووڵاتانی تریش کە ئاماژەمان پێکردن هاوشانی پەنابەرانی سوری بەرەو
سنورەکان دەڕۆن بە هەزارەها پەنابەر ئێستا لەسەر سنورەکانن بەم کەشە
نالەبارو باراناوی و سەرمایە بێ هیچ خزمەتگوزاریەکی تەندروستی و مرۆیی
گیریان خواردوە ئەمە سەرباری ئەوەی لەسنورەکان ڕووبەرووی غازی فرمیسک
ولیدان توندوتیژی بوونەتەوە.
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران وەک تەماشاکەر بێ
ئەوەی هیچ کاردانەوەیەک لەخۆی نیشان بدات گشت هێڵە پەیوەندیەکانی لەگەڵ
پەنابەرەکانی پچراندووە ئەوەش پەنابەرانی تەواو بێ هیوا کردووە سات
لەدوای سات ئەو پەنابەرانە لەتەواوی شارەکانی تورکیاوە بەرەو سنورەکان
دەڕۆن بێ ئەوەی بزانن چ چارەنوسێک و کارەساتێک ڕووبەڕویان دەبێتەوە.
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا بە توندی
ئیدانەی بێدەنگی و بێ هەڵوێستی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ
کاروباری پەنابەران UNHCR دەکەین. داوا دەکەین بە زوترین کات بێنە سەر
خەت وبەرپرسیارێتی خۆیان نیشان بدەن و تەواوی خزمەتگوزاری مرۆی و
تەندروستی و ئەمنی پێشکەش بەپەنابەرانی سەر سنورەکانی تورکیا بکەن بە
ووشکانی و ئاوییەوە بەتایبەتی خاڵە سنوریەکانی شاری ئەدرنا و ڕێگا
نەدەن پەنابەران بکرێنە کارتی فشاری ئەوهێزو حکومەتانەی بەشدارن لە
جەنگی سوریادا.
هیوا خدر : ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
---------------------------------------------------------------------------------------------
خراپیی بارودۆخی پەنابەران لە سنووری نێوان
تورکیا و یۆنان.
ئەدرنا:
سات بەسات ڕێژەی پەنابەران لەسەر سنوری نێوان تورکیا‌و یۆنان لە شاری
ئەدرنا لە زیادبوندایە لەسەرجەم شارەکانی تورکیاوە سەرجەم پەنابەرانی
ووڵاتان ڕوو لەو شارە سنوریە دەکەن لەلایەن تورکیاوە نەک ڕێگریان
لێناکرێت بەڵکو بە هاوکاریشیان دەکرێت بە گواستنەوەیان بۆ خاڵە
سنورییەکانی شاری ئەدرنا.
بەڵام حکومەتی یۆنان تائێستا بڕیاری کردنەوەی سنورەکانی نەداوە بەڵکو
سنورەکانی تندوتۆڵتر کردووە بەتایبەتی لە خاڵەسنورییەکانی شاری ئەدرنا
لەگەڵ هەر لێشاوێکی پەنابەران بۆ شکاندنی سنوری یۆنان پۆلیسی یۆنان بە
گازی ڤرمێسک ڕێژو بۆمبی دەنگی ڕێگریان لێدەکات شەوی ڕابردووش ڕێژەیەکی
زۆر پەنابەر لەو سنورە بێ هیچ پێداویستیەکی مرۆی مانەوە کە ژن و
منداڵێکی زۆریان تێدابوو بەکردنەوەی ئاگر خۆیان لەسەرما دەپاراست
بەشێکی تریش لەپەنابەران بۆ بەڕێکردنی شەوگاریان لە ئۆتۆگاری شاری
ئەدرنا مانەوە بۆ ئەوەی باران و سەرما لێیان نەدات.
بەشێکی زۆریش لە پەنابەران بە ڕووباری ئەفروس دا پەڕینەوە کە بەشێکیان
لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستگیر کرابوون و ڕەوانەی سنوری تورکیا
کرابوونەوە.
سەبارەت بەخاڵەسنوریە دەریایەکانیش وەک ( ئەزمیر ، مۆغەڵا ، چانکاڵێ ،
ئایدن ) دەوترێت پەنابەران بە بەلەم و چوپدا دەپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی
یۆنان بێ هیچ ڕێگریەک بە پێی قسەی شایەتحاڵێکیش پۆلیسی پاسەوانی سنوری
دەریاوانی تورکیا چاودێری پەنابەران دەکەن.
شایەنی باسە ئەم نەرمی و ڕێگرینەکردنەی پەنابەران لەلایەن حکومەتی
تورکیاوە ئامانجێکی سیاسی وئابووری دیاریکراوی لەپشتەوەیە بەتایبەتی بە
دوای کوژرانی کۆمەڵێک سەربازی تورکیا دێت کە لەشاری ئەدلیبی سوریا
لەلایەن ڕژێمی سوریاوە کرانە ئامانج. تورکیاش کەیسی پەنابەرانی
بەدەستەوە گرتوە بەرامبەر بە یەکیتی ئەو‌روپا وە بڕیاریدا هیچ ڕێگریەک
لە پەنابەران نەکات بۆ گەیشتینیان بە ئەو‌روپا بەبەهانەی " هەبوونی
ڕێژەیەکی زۆری پەنابەران" کە بەس سوریەکان زیاتر لە ( ٣،٦٠٠،٠٠٠ ) سێ
ملیۆن و شەسەد هەزار پەنابەرن جگە لە پەنابەرانی چەندین ووڵاتانی تر
وەک ( عێراق ، ئەفغانستان ، ئێران ، پاکستان ، مەغریب ، جەزائیر ، میسر
، ئەفریقیا ، سۆماڵ ، فەڵەستین ، ئوردن ) چەندین ووڵاتانی تری عەرەبی و
غیر عەرەبی.
هیوا خدر : ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
---------------------------------------------------------------------------------------------
تورکیا و یه‌کیتی ئه‌وروپا به‌رپرسن له هه‌ر
رووداو و کاره‌ساتێکی مرۆیی به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا.
سەبارەت بەبارودۆخی پەنابەران لەسەر سنوری نێوان
تورکیا و یۆنان.
هیوا خدر: بە ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند هێزێکی زۆری
یۆنانی دەروازەی (پازار کولی و کاستانتس) نێوان تورکیا‌و یۆنانیان
داخستوەو کە سەر بەشاری ئەدرنایە هەروەها بەبەکارهێنانی گازی فرمێسک
ڕێژو بۆمبی دەنگی دەیانەوێت پەنابەران ناچاربکەن بگەڕێنەوە بۆ ناوخاکی
تورکیا هەروەها ئاماژەی بەوەشدا لەنێو پەنابەرەکاندا ژن و منداڵی زۆر
هەن و چەندین پەنابەریش بەهۆی بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژو بۆمبی
دەنگیەوە زیانی تەندروستیان پێگەیشتوە..".
هیوا ئاماژەی بەوەشدا" پەنابەران تا ئێستا بەلێشاو لە تەواوی شارەکانی
تورکیاوە بەتایبەتی لەئەستەنبوڵەوە بەرەو شاری ئەدرنای سنوری نێوان
تورکیا‌و یۆنان و بڵغاریا دەڕۆن لەشارەکانی ئەزمیرو چانکاڵێ و مۆغەڵاو
ئایدنیش پەنابەران دەچنە سەر دەریایی ئیجە بۆ ئەوەی بەبەلەم و چوپ
بپەڕنەوە..".
ئەم لێشاوەی زۆره‌ی په‌نابه‌ران به‌دوا ئه‌وه دێت که حکومه‌تی تورکیا
جارێکی دیکه مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رانی کردۆته کارتێکی سیاسی له پێناو
به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیه‌کانی خۆیان به‌کارده‌هێنێت .ئه‌رکی ده‌ستبه‌جێ
رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه بۆ کاروباری په‌نابه‌ران ولاتانی
ئه‌وروپا یه و که به‌هانای په‌نابه‌رانه‌وه بچن و و هاوکاریان بکه‌ن
ئه‌منیت و تەندروستی دابین بکه‌ن به تایبه‌تی ئیسته وەرزی زستانەو
کەش و هەوا زۆر سارد‌و سەخت به‌ریوه‌یه.ئێمه هه‌ر روداو‌و پیشهاتێکی نه‌خوازراو
به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا ده‌خه‌یه ئه‌ستۆی یەکێتی ئەو‌روپا و تورکیا..
هاوکات له‌م ڕێگه‌یه‌وه بانگه‌وازی رێکخراوه په‌نابه‌ری و ئینسان
دۆسته‌کان و به‌ره‌ی ئازادیخوازی ده‌که‌ین به‌هانای په‌نابه‌رانه‌وه
بچن ورێگه نه‌ده‌ن په‌نابه‌ران ڕووبه‌رووی کاره‌ساتی مرۆی ببنه‌وه‌و
قوربانیانی جه‌نگ و نائارامی یاری به‌چاره‌نوسیان بکرێت.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی


|