١١\٧\٢٠١٠
رووناکبیرانی گه‌وره‌ی
کورد!

کازم قادر
په‌رده‌لادان له‌سه‌ر گهندهڵیێکانی ده‌زگه‌ی سه‌رده‌م و تێوه‌گلانی
به‌شێکی به‌رچاو له نوسه‌ران و (ڕوناکبیرانی گه‌وره‌ی میلله‌تی
کورد)له‌سه‌ر ده‌ستی شوان ئه‌حمه‌د،له‌لایێک سکانداڵێکی ئه‌خلاقیی و فه‌رهه‌نگیی
و کایه‌ی هزرگه‌ریی (ڕۆشنبیریی) ـه‌و له‌لایێکیتریشه‌وه بوێریی و
خاڵێکی دره‌خشانه له‌مێژووی ئه‌و مرۆڤه_شوان ئه‌حمه‌ددا.
به‌پێچه‌وانه‌ی چهواشهکاریێکانی(ڕوناکبیرانی گه‌وره‌ی کورد)و به‌شی
یه‌که‌م و دووه‌می وه‌ڵامه درێژدادڕیێکهی ده‌زگه‌ی چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م
و رونکردنه‌وه‌ی سکرتارێتهکهی تاڵه‌بانی،که گوایێ شوان ئه‌حمه‌د
بوختان ده‌کات و ناو ده‌زڕێنی و لهئێتیکی ڕۆژنامه‌گه‌ریی لایداوه‌و
زۆر شتی بێمانایتر،به‌ڵکو ته‌واوی نوسینه‌که‌ی شوان ئه‌حمه‌د پشت به‌ستووه
به دۆکۆمێنت،شوان ئه‌حمه‌د شاهێده‌و ئه‌وه‌ی به‌چاوی خوی بینیوێتی ده‌یگێڕێته‌وه،ئه‌وه‌ش
که به‌قه‌ولی(ڕوناکبیرانی گه‌وره‌ی کورد:(پێمان وایه که بڕی هه‌ره‌زۆری
نوسینه‌که‌ی کاک شوان له‌و نیازه‌ی تێپهڕاندووهو بووه‌ته هه‌ڵگری
زمانێک که که‌م و زۆر په‌یوه‌ندی به ئه‌تیکی نوسینه‌وه نییه...)هیچ
نییه جگه له ڕێوێڵهو که‌م نرخکردن و به‌لاڕێدابردنی ئاراسته‌وئامانجی
نوسینه‌که‌ی شوان.
من له‌م نوسینه‌دا نامه‌وێت و نه‌هاتووم به‌رگریی له شوان ئه‌حمه‌د
بکه‌م،ئه‌گه‌رچی شایێنی ته‌واوی به‌رگرییه(چوونکه په‌لاماری گه‌وره‌ی
له‌سه‌ره‌و له‌سه‌ر ده‌بێت!) وه‌ک گوتم ئه‌و خۆی شاهێده‌و گهندهڵیێکان
به به‌ڵگه‌وه نیشان ده‌دات.به‌ڵکو ئه‌وه‌ی پێویست و گرنگه قسه‌ی له
باره‌وه بکرێت و هه‌ڵوێسته‌ی جدیی له‌سه‌ر بکرێت،هه‌ڵوێستی مه‌قه‌ست
ئاسای نوسینه سێ قۆڵیێکهی ڕێبین هه‌ردی، به‌ختیار عه‌لی و ئاراس فه‌تاحه،له‌ژێر
ناونیشانی(بۆ نەدەکرا لە نووسینەکەی شوان ئەحمەد بێدەنگ بین)ئه‌و
ئاراسته وه‌عزدادان و ئهخلاقگهریێیه که ئه‌م نوسه‌رانه پشتیان
پێبه‌ستووه‌و له‌لایێک گهدهڵیێکانی ده‌زگه‌ی سه‌رده‌میان پێداپۆشیوهو
له‌لایێکیتریشه‌وه له‌بیرکردن و ناشیرین‌کردنی نێوه‌ڕۆکی نوسینه‌که‌ی
شوان ئه‌حمه‌د.له‌مه‌ش خراپتر‌و ترسناکتر فشار‌و هێرشی ئه‌م سێ نوسه‌ره‌یه
بۆسه‌ر ئازادیی و ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌و ترساندن و داوای تۆبه‌کردنه له‌و
ڕۆژنامه‌یه، په‌شیمانبوونه‌وه‌ی له‌و"هه‌ڵه"گه‌وره‌یه که
کردوویێتی،واته بڵاوکردنه‌وه‌ی نوسینه‌کانی شوان ئهحمهدو دواجارو له‌ژێر
فشاری ئه‌واندا ڕاگرتنی بهشهکانیتری! ئه‌و قهیدوبهندهیه له‌سه‌ر
ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ئازادانه هاتنه‌گۆ.ئه‌وان له یه‌که‌م ڕوونکردنهوهیانداو
له‌و نوسینه سێ قۆڵیێکهشداو له‌چه‌ند شوێندا به‌خه‌ستی پێیانداگرتووه
که نه‌ده‌بوو هه‌رگیز ئاوێنه ئه‌و نوسینه بڵاو بکاته‌وه،یان ده‌بوا
ئه‌و وشه‌و ڕسته‌و خاڵ و فاریزانه‌ی سانسۆر بکردایێ که به‌دڵی ئه‌وان
نییه،بۆ نمونه:(ئێمە وەک لە ڕوونکردنەوەکەماندا باسمانکرد، کێشە
گەورەکەمان لەسەر ئەو مەسەلەیە لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاوێنەدا بوو. هەڵوێستی
ئێمە وەهابوو کە نەدەبوو ئەم نووسینە لەو ڕۆژنامەیەدا بێت و ئەم ھەڵەیە
کە هەڵەیەکی ناپسپۆڕانەیە، بەسەر سەرنووسەری ئاوێنەدا تێپەڕبێت..)(نەدەبوو
ئاوێنە ئەو بەشانە بڵاوبکاتەوە کە قسەوقسەڵۆکی ناو دەزگای سەردەمن...)
(ناچێتە عەقڵەوە ڕۆژنامەیەکی جیدی کە ئێمە لە ناو هەموو ڕۆژنامەگەری
کوردی‌دا هەڵمانبژاردوە و کردوومانە بە مینبەری خۆمان لە پاڵ نووسینی
ئێمەدا ئەمشێوە نووسینە بڵاوبکاتەوە..) چۆن ڕۆژنامەیەک نابێت هەستیاری
ئەم بابەتە ببینێت و بەسەریدا تێبپەڕێت) . بەبڕوای ئێمە نابێت ئاوێنە
ببێت بە جێگایەک بەمجۆرە تەسویقی کێشەیەکی ترسناکی وەک کێشەی گەندەڵی
بکات و دۆستانی ئاوێنە نەدەبوو لەم خاڵە هەستیارانەدا بێ‌ئاگا بمێننەوە)
ئێمە چاوەڕوانی ئەوەین ئاوێنە کێشەی لەگەڵ سیستمی گەندەڵیدا هەبێت،
نەوەک ببێتە مینبەر بۆ ئەوانەی کە بەبەشی خۆیان له‌ناو گه‌نده‌ڵیه‌که‌دا
ڕازی نین..) لە ڕاستیدا ئەوانە بەگشتی هۆی توڕەیی ئێمەبوون لە ئاوێنە..)
ئێمە بە ڕوونکردنەوەکەمان یەک پەیاممان بۆ خودی ڕۆژنامەی ئاوێنە و
تەنیا برادەرانی ئاوێنە هەبوو و کەسی تر، ویستمان پێیان بڵێین "ئەمە
وانابێت..) لەمەش کارەساتتر ستافی ھەفتەنامەی ئاوێنه‌ش ئه‌م په‌لاماره
بکه‌ن به مانشێت...).
ئه‌وه مشتێکه له خه‌رواری فشارێک که له نوسینه سێ قۆڵیێکهدا
هاتووه‌و ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌یان پێناچارکرد که نوسینه‌کانی شوان ئه‌حمه‌د
بڵاو نه‌کاته‌وه،ئه‌وه‌ش که جێی پرسیار‌و سه‌رسوڕمانه،ملدان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی
ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌یه بۆ ئه‌و داوا‌و ئاره‌زووه نابه‌جێ و پۆلیسییه!
به‌ڵام وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا،ترسناکیی ئه‌و میتۆد‌و نوسینه له‌وه‌دایه،یه‌که‌م:ئه‌و
نوسه‌رانه به‌پێی چی پێوه‌رو مافێک ڕێگه به‌خۆیان ده‌ده‌ن فشار بۆ
ڕۆژنامه‌یێک بهێنن،تا سانسۆری بابه‌تێک بکات که به‌دڵ و ئاره‌زووی ئه‌وان
نه‌نوسراوه؟ئێوه که ده‌نوسن:( ئەگەر برادەرانی ئاوێنە لە هەموو
ڕۆژنامە گەورە و بچوکەکانی ناوچەکەدا نووسینێکی تری وایان دۆزییەوە
ئێمە دەجار داوای لێبوردنیان لێدەکەین)منیش ده‌پرسم:نه‌ک له هه‌موو
ڕۆژنامه گه‌وره‌و بچووکه‌کانی ناوچه‌که‌ی ئێمه(که هه‌موو شتێکی تێدا
ڕووده‌دات)به‌ڵکو له‌کوێی پانتایی دونیا‌و ڕۆژنامه‌کانیدا چه‌ند نوسه‌رێک(که
خۆیان بانگه‌شه‌ی ئازادیخوازیی بکه‌ن)په‌یدا ده‌بن،فشار بخه‌نه سه‌ر
ڕۆژنامه‌یێک سانسۆری نوسینێک بکات که به‌به‌ڵگه‌وه گه‌نده‌ڵیی ناوه‌ندێکی(ڕوناکبیریی)ئاشکرا
بکات؟ ئه‌ی پێمان ناڵێن ئێوه ئه‌م نوسین و فه‌رهه‌نگی جنێوهتان له
کوێ و له کام ڕۆژنامه‌و گۆڤاردا بڵاو کردۆته‌وه:
(بزانن"رێبین هەردى" چى بە "رامیار مەحمود" دەڵێت. :
(رامیار هەموو نەخۆشیەکانى خۆى، گرگنى خۆى، لەبەردەم دەقى پیرۆز و
کەعبەى دۆعاکانیدا بەدەق دەفرۆشێت و دەق بەهەموو ئەو نەخۆشیانە
تاوانبار دەکات کە لەجەوهەردا نەخۆشى خۆین). (رامیار چى گرفت و نەخۆشى
خۆى هەیە بەدەقەکەى بەختیار عەلى دەفرۆشێت). (تەماشاکەن سەلەفیەت – کە
مەبەست رامیار مەحمودە- چۆن خۆى بەدرۆدەخاتەوە و چەند لەسەرلێشێوانى
خۆیدا تاسەر ئێسقان رۆچووە). (رامیار لەکاتى خوێندنەوەى دەقەکەدا چ
چاویلکەیەکى رەشى لەچاوکردووە). (سەیر دەبێت لە ئەقڵى نەخۆشى رامیاردا،
هێشتا محەمەد نەگەڕابێتەوە بۆ مەککە و دینەکە لەمەدینە مردبێت). (ئێمە
دەبێت بەرامیار بڵێین رابوەستە ئەى پیاوى چاویلکە لەچاو، تەنانەت گەر
وەک تۆ کوێریش بین و...). (ئەى هاوڕێى تێنەگەیشتوو..) (چ شتێک ئازارى
رامیارى داوە تا بەو شێوەیە کوێربێت و سەرى لێ بشێوێ؟). (مەعریفە لاى
رامیارى سەلەفى لە زوڕنا ژەنێک زیاتر هیچى تر نییە، زۆرناژەنانى ئەو
ئاهەنگە دینیانەى خۆشنودى مازۆشیانەى تێردەکەن). (لەمێژە رامیار تلیاکى
ونبونى لەراستیەکان خواردۆتەوە و لەناوخۆش بینیە وەهمیەکاندا کڕکەوتووە
و پێدەکەنێت. ئەمەیە تلیاکى سەلەفیەت ). بڕوانە: (کەلیساکانى سەلەفیەت
لەناو تێکستەکانى مارکسدا ناشارێننەوە- گۆڤارى ئێستا، ژمارە-4- 1997.
(بابزانین "بەختیار عەلى" لەپشت ناوى "سەعدى ئیبراهیم"ەوە چى بە "حەمە
موکرى"و "غەفور ساڵح" دەڵێت: (ئەوە چ ئاخر زەمانێکە لە رۆشنبیرى
کوردی‌دا، سبحەى بلیمەتێک لەوانەى جورئەتى جەهالەتیان دەگاتە ئەندازەى
بێشەرمى..). (پەنجا ساڵە رەخنەى دونیا لەو تڕۆهاتە خۆى رزگار کردووە کە
تۆ باسى دەکەیت). (ئاخر شەرم نیە ئەم تڕۆهاتەى غەفور بەرا و بۆچون
دابنرێت، ئەمە قەشمەرى کردن نیە بەراو بۆچون). (غەفور شەریکە درۆى
لەسەرتاپاى دنیادا نییە). (نازانم تۆ ئێوارەى پەروانەت خوێندۆتەوە، یان
قۆشمەبازێک شتێکى دى لەبەرگى ئێوارەى پەروانەدا داویتێ). (ئایا
شوبهاندنى عەشقستان بە مێح، حوشترو قاپقاپتان بیرناخاتەوە؟). (پاڵەوانەکانى
موکرى بەمرۆڤ و ئاژەڵەوە ناوەستن، لەدار و بەردوو دەرەختیش دەپەڕن). (قارەمانانى
موکرى لەسێکسا وەحشیگەلى و تەنیا لەپرۆنۆگرافى زۆر موبتەزەلا بەچنگ
دێن). بڕوانە: (سەعدى ئیبراهیم: غەفورو شارلۆک هۆڵمز- گۆڤارى ئایندە،
ژمارە 8-9، ئازار‌و نیسانى 2000).
بابزانین "بەختیار عەلى" چى بە "یاسین بانیخێڵانى" دەڵێت: (هەى
چەقۆکێشى سەرجادەکان، هەى گزگلى نەفامى جاهیلى زبڵنۆش. هەى ناوبۆشى رۆح
بودەڵەى جەهالەت بەرهەمهێن. هەى شارەزاى کون و کەلەبەرى زبڵخانە. هەى
دەم پانکەرەوەى جەبانى بێ شەهامەت. تۆزى پێڵاوەکانى ئەوانەى پشتگیرى
ئێمە دەکەن، مەعریفەى زیاترى تیایە لە سەرى ئەوانەى کە پەلاماریان
داوین. تا ئەمڕۆش ئاودەستى ماڵەکانى ئێمە، لەژوورى خەوتنى ئەوانە
پاکتربووە کە جنێویان پێداوین).
با بزانین "بەختیار عەلى" لە شارى مۆسیقارە سپیەکاندا دەڵێت چى: (من
سیاسیەکى لوت قولاپى دەناسم، باریکێکى قژ رەشە. کە قسە دەکات دەنگى
لەدەنگى قەحبە دەچێت). بڕوانە (شارى مۆسیقارە سپیەکان، چاپى یەکەم،
2005- لاپەڕە 494).له نوسینێکی شوان ئه‌حمه‌ده‌وه وه‌رگیراوه.
من له شوێنێکی‌تردا نوسیومه،که ئێوه‌و به تایبه‌ت به‌ختیار عه‌لی
خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێکی ده‌وڵه‌مه‌ندن_ده‌وڵه‌مه‌نده له جوێن و قسه‌ی
ناشیرین و سوکایێتی به نه‌یاره سیاسیی و فکریی و ئهدهبیێکانی،کولتوری
کوردیی ئه‌گه‌رچی کولتورێکه له‌سه‌ر بنه‌مای توندوتیژیی و وێرانکردنی
به‌رامبه‌ر بنیات نراوه،سه‌رباری ئه‌وه‌ش من وه‌ک خوێنه‌رێک تاکو
ئێستا ئه‌م وشه‌و زاراوه ناشیرین و پڕکینهو وێرانکارانهم له نوسینی
هیچ نوسه‌رێکدا نه‌بینیوه،به‌تایبه‌ت ئه‌م وشانه:زبڵنوش،شاره‌زای کون
و که‌له‌به‌ری زبڵخانه،ده‌م پان که‌ره‌وه...و تاد.ئێوه که ئه‌وه
فهرههنگتانه چۆن له‌ڕووتان دێت باسی قسه‌و نوسینی زبر‌و ئێتیکی
ڕۆژنامه‌گه‌ریی و جوانیی و به‌های گه‌وره بۆ مرۆڤ بکه‌ن؟به‌ڕاست ئێوه
ئه‌گه‌ر بههایێک بۆ مرۆڤ قاییل ده‌بن،ده‌بێت داوای لێبوردن له خوێنه‌رو
به‌تایبه‌ت ئه‌و مرۆڤانه بکه‌ن که به‌و جۆره سوکایێتیتان
پێکردوون.ئێوه له وه‌ڵامه‌که‌تاندا به شوان ئه‌حمه‌د هه‌موو شتێکتان
گوت،هه‌ڵبه‌ته به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆل ،به‌ڵام شتێک که نهتانتوانیبوو
خۆتانی له‌قه‌ره بده‌ن و وه‌ڵامی بده‌نه‌وه،ئه‌و په‌ره‌گرافه پڕجنێو
و سوکایێتییه بوو که شوان ئه‌حمه‌د وه‌کو نمونه‌یێک له‌نوسینه‌کانی
ئێوه هێنابوویێوه... ئه‌رێ به‌ڕاست له به‌رده‌م ده‌ست و پهنجهکانتاندا
ته‌ریق نابنه‌وه ئه‌و دونیایه لهناشیرینیی پێدهنوسن...!
دووه‌م:من گومانم نییه،له فه‌قێ ومهلایانی حوجره‌و مزگه‌وته‌کانه‌وه
تا ده‌گاته شێخی ته‌کێ و خانه‌قاکان و تا ده‌گاته سیاسییه بچوک‌و گه‌وره‌کانی
ئه‌م وڵاته،هه‌مان بۆچوونیان له مه‌ڕ ئازادیی هه‌یه.سۆرانی مامه حه‌مه‌و
سه‌رده‌شت عوسمان و عه‌بدلستار تاهیرو هه‌موو ئه‌و تۆقاندن و تیرۆره
سیاسییانهیتر له چه‌ند ساڵی ڕابردودا له کوردستان به‌ڕێوه چوونه،هه‌مان
ئه‌و میتۆده ترسناکه بۆ ئازادیی له پشتیێوه راوه‌ستاوه.مه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
کوردیی و خودی مه‌سعود بارزانیش له په‌یوه‌ند تیرۆری ڕۆژنامه‌نوس"سه‌رده‌شت
عوسمان"و له هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه هه‌ر ئه‌و قسانه‌یان نه‌کرد،ئه‌وانیش
ده‌ڵێن خه‌تی سوور هه‌یه‌و به‌زاندنی لهغاوکردن و مه‌رگی به‌دواوه‌یه،ئه‌وان
لهغاوکردن و تیرۆر، ئێوه‌ش داوای سانسۆرکردن و مانگرتن له نووسین! مه‌گه‌ر
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ئیسلامیێکان هه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌یان نییه‌و نه‌بوو
له سه‌ر ئازادیی ڕاده‌بڕین و گۆڤاره‌کانی وێران و خه‌ڵک و ...تاد،که
ئێوه به کۆده‌نگ به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زاییتان ده‌نوسی و له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی
به‌یانه‌که‌دا ناو و واژۆکانی ئێوه‌ی لێده‌درا!ئه‌ی ئێستا چی ڕوویداووه
ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی دوێنێتانهوه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن و پێبزانن
یان نا،خه‌ریکن له هه‌مان مناره‌ی ئه‌وقافه‌وه سه‌نگه‌ر له ئازادیی
و قه‌ڵه‌م و نوسه‌ران ده‌گرن!به‌بۆچوونم که‌س به‌قه‌د ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌ی
کۆنه‌په‌رستیی و نه‌یارانی ئازادیی له‌و نوسینه‌ی ئێوه خۆشحاڵ و سودمه‌ند
نابێت،ئه‌وه‌ی ئێوه کردتان و نوسیتان،ده‌سه‌ڵاتی کوردیی و به‌ره‌ی
کۆنه‌په‌رستیی بیست ساڵه کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن و پاره هه‌ڵده‌ڕێژن و
قه‌ڵه‌می بۆ ده‌کڕن!
10\7\2010
ماڵپه‌ڕی کازم قادر
|