ڕووناکبیران و
هه‌ڵبژاردنه‌کان.

سازدانی:
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
له25.7 دا له باشووری کوردستان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێن. چه‌ندین لیست و که‌سایه‌تی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
به‌شداری ده‌که‌ن،یه‌کێک له‌و لیستانه لیستی ئازادی و عه‌ده‌له‌تی
کۆمه‌ڵایه‌ته‌یه،که به‌لیستی چه‌په‌کان ناسراوه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌گشتی و لیستی چه‌پ به‌تایبه‌تی سێ
پرسیار ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌م،تکایه تاده‌کریت به کورتی وه‌ڵام
بده‌نه‌وه.
پرسیاره‌کان:
1.گرنگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌چیدا ده‌بینیت؟به‌ڕای
به‌ڕێزت تا چ ڕاده‌یه‌ک گۆڕانکاری به‌دووی خۆیدا ده‌هێنیت و له‌کوێدا؟
2.ڕات چیه به‌رامبه‌ر به لیستی ئازدی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی؟خاڵه
گه‌ش ولاوازه‌کانی ئه‌و به‌رنامه‌یه له چیدا ده‌بینیت ؟
3.لیستی ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی لیستی هێزه چه‌په‌کانه،ده‌کرێت
ئه‌م لیسته بکرێته‌بنه‌مایه‌ک و سه‌ره‌تایه‌ک بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی
چه‌پ له کوردستاندا، یاخود تا ئێستا ئه‌و زه‌مینه‌یه له بار نیه بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته؟
هیشام ئاکره‌یی نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس- خاوه‌نی
ماڵپه‌ڕی ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ.
و/
پێم وایه گرنگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له کات و بارودووخه‌که‌یدایه له
په‌یوه‌ندیدا له گه‌ڵ باری ناوخۆی کوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه. ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنه به‌شێک له پرنسیپه‌کانی
دیمو‌کراسی له خۆی ده‌گرێت و ئومێدی دروست بوونی ئوپۆزسیۆنێکی تازه پێ
گه‌یشتوو هه‌ڵده‌گرێت. له لای تره‌وه ده‌سه‌ڵات له باشووری کوردستان
پێویستی به نوێبوونه‌وه و دروستکردنی گۆڕانکاری و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی
جه‌ماوه‌ری هه‌بووه به‌تایبه‌ت له‌م بارودووخه‌ی عێراقدا که لایه‌نه
توندڕێیه‌کان ده‌یانه‌وێت گونترۆڵی ناوچه کوردستانیه‌کان له که‌رکوک
و مۆسڵ و دیالا بکه‌نه‌وه و جێبه‌جێ کردنی بڕیاری (هه‌ڵه‌ی) 140 له‌م
هه‌ڵبژاردنه‌دا دووباره ده‌نگ بۆی ده‌درێته‌وه و حکومه‌تی داهاتوو
تاچار ده‌بێت چه‌خت له‌سه‌ری بکات و ناوچه‌داگیراوه‌کان ڕزگار بکات.
و/ لیستی ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک هه‌لکه‌وت و هاوپه‌یمانیه‌کی
لایه‌نه چه‌په‌کانی باشووری کوردستان هه‌نگاوێکی سه‌رکه‌وتووه و
نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و لایه‌نانه هه‌ستیان به پێویستی
دروستبوونی به‌ره‌یه‌کی چه‌پیان کردوه. پێم وانییه سه‌رکه‌وتنی ئه‌و
لیسته په‌یوه‌ندی به به‌رنامه‌ی لیسته‌که‌وه هه‌بێت به‌ڵکوو زیاتر
په‌ویوه‌ندی به تواناکانی ئه‌و لیسته‌وه هه‌یه. به تایبه‌ت توانای
میدیایی و ڕاگه‌یاندن. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که کارێکی ئاوایی پێویستی
به ئاماده‌کردنێکی باش هه‌یه. پێم وایه به‌رنامه‌ی زۆربه‌ی لایه‌نه
چه‌په‌کان له ڕۆی فکری و داڕێشتنه‌وه خاڵی به‌هێزی تێدایه به‌ڵام به‌داخه‌وه
له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان توانا بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان نا ڕۆخسێنرێت،
بورای گه‌یاندنی به‌رنامه به جه‌ماوه‌ر له‌به‌ر ده‌ستی هه‌موو لیسته‌کاندا
نییه و لیستی ئازادی وعه‌داله‌ت کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کێکه له‌و لیستانه
.
و/ وه‌ک هه‌نگاوێکی سه‌ره‌تایی ڕێکه‌وتنی چه‌ند لایه‌نێکی چه‌پ له سه‌ر
هاوکاری و کارکردن به لیستێکی هاوبه‌ش، خۆی له خۆیدا نیشانه‌ی هه‌ستکردنی
ئه‌و لایه‌نانه‌یه به هه‌بوونی به‌ره‌یه‌کی چه‌پ. له لای تره‌وه هه‌بوونی
ده‌یان ڕێکخراوی چه‌پ له باشووری کوردستاندا ئه‌ویش نیشانه‌ی له‌باربوونی
هه‌بوونی ڕێکخراوی چه‌په له باشووری کوردستاندا. پێم وایه ئه‌وه‌ی
نییه ئیراده‌ی دروستکردنی ئه‌و به‌ره‌یه‌یه، به‌رده‌وام بوونی هه‌ندێ
سیاسه‌تمه‌دار و لایه‌نه له‌سه‌ر شێوازی کۆنی پارتایه‌تی ته‌سک بین
باوه‌ڕی نه‌بوونه به دیمو‌کراسی له‌نێوان چه‌په‌کاندا. هه‌ربۆیه‌ش هه‌بوونی
به‌ره‌یه‌کی چه‌پ پێویسته‌یه‌کی کۆمه‌ڵگای باشووری کوردستانه وه‌ک هه‌موو
کۆمه‌ڵگاکانی تر.خه‌باتی چه‌پ پێویسته سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت و
له ژێر کارتێکردنی چه‌ند لایه‌نه ڕزگار بێ
ڤینۆس فایه‌ق - نووسه‌ر وشاعیر و ڕوناکبیر.
و/
گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مجاره له‌وه‌دایه هاوکات له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک
قه‌یران و گرژیدا ئه‌نجام ده‌درێت، که‌به‌باوه‌ڕی من ئه‌شێ ئه‌مه
تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی بێت بۆ عه‌قڵیه‌تی سیاسی کوردی، چۆن بتوانێت په‌ره
به کارایی سیاسی خۆی بدات، چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرس و کایه چاره‌نووسسازه‌کان،
ئه‌خلاقی سیاسی ئه‌و حزبانه ده‌خاته به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی
مێژوویی که‌له کاتی هێوریدا هه‌لی وا هه‌ڵناکه‌وێت بۆ تاقیکردنه‌وه و
ده‌ستنیشانکردنی کاراکته‌ری سیاسه‌تمه‌داری کورد.. جگه‌له‌وه ئه‌وه‌ی
واده‌کات ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه به جیاواز سه‌یربکرێت به‌شداریکردنی
فراوان و جیاوازی بیروبۆچونه‌کان، که‌ره‌نگه گۆڕانکاری ریشه‌یی
دروستنه‌کات، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌یه‌ک دروست ده‌بێت، چونکه بۆ
دروستبوونی گۆڕان زووه، چونکه ده‌بێت جموجۆڵ دروستبێت ئینجا گۆڕان،
ئه‌م هه‌ڵبژارنه‌ش به‌م ستایله‌ی ئیستا ئه‌و جموجۆڵه دروستده‌کات که
پێش گۆڕان ده‌که‌وێت..
و/ به‌ده‌ر له‌وه‌ی باس له خاڵه‌کانی ناو به‌رنامه‌ی لیستی ئازادی و
عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ین و خاڵه لاواز و به‌هێزه‌کان ده‌ستنیشان
بکه‌ین، ده‌بێت له ناوی لیسته‌که‌وه ده‌ستپێبکه‌ین، داخوا هه‌موو
لیسته‌کان و، لیستی ئازادی و عه‌داله‌ت، هه‌موو مانای و ناوه‌رۆکی ناوه‌که‌یان
به‌رجه‌سته ده‌که‌ن؟ بۆ نمونه لیستی ئازادی و عه‌داله‌ت، به‌ڕاستی له
به‌رنامه‌که‌یدا بۆ ئازادی و عه‌داله‌ت خه‌بات ده‌کات؟ پرسیارێکی
گرنگیش ئایا عه‌قڵیه‌تی حزبی ئێمه د‌رکی به‌وه کردوه که حزب پرده و
خزمه‌تکاری گه‌له؟ ئینجا دێینه سه‌ر خاڵه‌کان، چونکه که عه‌قڵ
ئازاد و خاوه‌ن جیهانبینیه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندبوو، به‌رنامه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ند
و جێبه‌جێکردنیش له ئاستی ویست و بانگه‌شه و داخوازی کۆدا ده‌بێت..
و/ شتێک نیه پێی بوترێت زه‌مینه‌ی له‌بار یان زه‌مینه‌ی ناله‌بار، من
تێناگه‌م زه‌مینه مانای چی؟ زه‌مینه و باروزروف خۆمان دروستیان ده‌که‌ین.
که‌واته ئێمه قسه‌وباسمان له عه‌قڵیه‌تی سیاسیه، قسه‌مان له باوه‌ڕ
و ویست و هه‌له، قسه‌مان له پێویستی مێژووییه میلله‌تێکه بۆ چمکێک
پێی ده‌وترێت ئازادی و دیمو‌کراسی وه‌کوو پیاده و جێبه‌جێکردن و وه‌کوو
واقیع و که‌لتوور و ستایلێکه شارستانی بۆ ژیان و به‌ڕێوه‌بردن، نه‌ک
وه‌کوو دروشم و هاتوهاوار. ئیتر ئه‌و چه‌مکه، یان ئه‌و ستایڵه کێ
دروستی ده‌کات گرنگ نیه، به‌هێندی ئه‌وه‌نده‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه دروست
ببێت. بێگومان هه‌موو به‌ره‌کان له چه‌په‌وه بۆ راست، له عیلمانی و
ته‌نانه‌ت دینیش پێویسته وه‌کوو هارمۆنیایه‌کیه سیاسی شارستانی بۆ به‌ڕێوه‌بردن،
چونکه سه‌رده‌می به‌ڕێوه‌بردن به ته‌نها یه‌ک فکر به‌سه‌رچوو، ستایلی
حوکمڕانی به‌تاکه حزب باوی هه‌ر نه‌ماوه، چونکه مومکین نیه ته‌نها
یه‌ک فکر و یه‌ک تاکه حزب بتوانێت له هه‌موو چین و توێژ و ئاڕاسته
فیکریه‌کانی هه‌موو کۆمه‌ڵگا بکات. به‌ئه‌زموونیش تاقیبۆوه که
حوکڕانی تاکه به‌ره و تاکه حزب دیکتاتۆره‌کان به پله‌ی شه‌ره‌ف
دروست ده‌که‌ن..
عه‌لی مه‌حمود - نووسه‌ر.
و/گرنگی
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له کاتێکدایه دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌غدا و وه‌رگرتنی
بودجه‌یه‌کی زۆر خه‌ڵک چاوه‌ڕوانی زۆر بوون له ده‌سه‌ڵات،که چاوه‌ڕوانییه‌کانیان
زینده به چاڵ کرا بێ‌ئومێد بوون،ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه په‌نگی خوارده‌وه
تا گه‌یشته هه‌ڵبژاردن،هه‌روه‌ها به هۆی کێشمه کێشی ناوخۆیی باڵێکی
ده‌سه‌ڵات مه‌به‌ست ینک ه‌له سه‌ره‌تاوه بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی حیزب
به‌ڵام باڵێکیان که له‌و باره شکستی خوارد ئه‌مجاره له ڕێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی
خه‌ڵکه‌وه ده‌یه‌وێت شکسته‌که‌ی سارێژ بکاته‌وه، دیاره له زۆر
وڵات‌دا که‌رتبوونی ده‌سه‌ڵات بۆته هۆی گۆڕانکاری ،من پێشبینی ده‌که‌م
گۆڕانکارییه‌کانی کوردستان له بواری ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی که‌مبێت به‌ڵام
ئه‌م گۆڕانه روحی خسته‌وه به‌ر ژیانی سیاسی له کوردستان ،ورده ورده
ده‌گاته شه‌قام .
و/ لیستی ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به بڕوای من لیستێکی باشه
به‌ڵام بێکه‌موکوڕی نییه،یه‌که‌م لیسته کچێکی گه‌نج سه‌رکردایه‌تی ده‌کات
ئه‌مه گه‌شترین لایه‌نه،لیستێکه ئه‌ندامانی گه‌نده‌ڵ نین و وه‌ک
خۆیان ده‌ڵێن لیستی ده‌ستپاکانه،به‌رنامه‌ی بۆ پشتیوانی له کوردی
پارچه‌کانی دیکه پێیه،تاکه لیستیشه به ئاشکرا باس له عه‌لمانییه‌ت
ده‌کات.
به‌ڵام ده‌کرا ئه‌م لیسته زۆر که‌سایه‌تی و لایه‌نی دیکه له خۆی
بگرێت،پێش هه‌ڵبژاردن ئاماده‌کاری بۆ بکرێت،دروشمه‌کانی زیاتر چه‌پتر
بێت و ڕاشکاوانه‌تر داکۆکی له عه‌لمانییه‌ت بکات.
گرنگ ئه‌وه‌یه کۆکردنه‌وه‌ی چه‌په‌کان و لیستی چه‌پ هه‌نگاوێکی
تاکتیکی بۆ هه‌ڵبژاردن نه‌بێت،به‌ڵکه له ئێستاوه کار بکرێت بۆ به‌ره‌یه‌کی
چه‌پی دیموکراتیک هه‌موو هێزو لایه‌نه‌کانی سه‌ر به‌م ته‌وژمه له خۆی
کۆ بکاته‌وه،گرنگ ئه‌وه نییه چه‌ند کورسی ده‌هێننه‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه
له داهاتووی کوردستان له جه‌مسه‌ر گیری سیاسی کوردستاندا چه‌په‌کان
ده‌نگێکی یه‌کگرتوو بن .
و/ به بڕوای من ئه‌گه‌ر ئه‌م لیسته بکرێته‌سه‌ره‌تایه‌ک بۆ به‌ره‌یه‌کی
چه‌پ و دیموکراتی گرنگه،ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ن ئه‌وا ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه
هه‌له‌َوه‌شێته‌وه،به‌م ئاراسته‌یا کار نه‌کرێت زیان به‌و لایه‌نانه
ده‌گه‌یه‌نێت.بۆیه پێویسته به زووترین کات بنگه‌وازی که‌سایه‌تیو
لایه‌نه چه‌په‌کان بکرێت بۆ یه‌کێتی چه‌په‌کانی کوردستان،گۆڕانکاری به
ڕێوه‌یه له ژیانی سیاسی کوردستان چه‌په‌کان پێویسته جێگه‌ی خۆیان له‌و
گۆڕانکاریانه بگرن،چه‌پ هێزی ئاینده‌یه ئه‌مڕۆش ڕۆژی نه‌بێت ئه‌وا
ئاینده چاوه‌ڕوانی زۆره بۆیان.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی - نووسه‌رو روناکبیر.
سه‌ره‌تا
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کم بۆ خوێنه‌ران هه‌یه ئه‌ویش له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م
نوسینه وشه‌ی گۆڕانی به‌دی کرد جگه له‌په‌یوه‌ندی به‌چه‌مکه سه‌ره‌کییه‌که‌وه
مه‌به‌ستم بۆ هیچ لایه‌نێک و گوتارێکی ئایدۆلۆژی ناچێت.
و/ ئه‌وه‌ی ئێمه فێری بوین ئه‌وه‌یه که‌ڕه‌هه‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌ستراونه‌ته‌وه
به‌بنه‌ماکانی دیموکراتییه‌وه. ڕه‌هه‌نده‌کانی دیموکراتیش به‌بنه‌ماکانی
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه. کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش به‌ڕێکخرابوونه‌وه،
ئه‌ویش به‌هوشیارییه‌وه، هوشیاریش به‌زانست و زانیارییه‌وه. هه‌مووشیان
په‌یوه‌ستن به‌و دامه‌زراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نییانه‌ی که‌تێیدا
سیستم و ده‌زگاکانیان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی یاسایی و زانستی و زه‌مه‌نی
پێکهێنراوه. جا ئایا فۆرمێکی له‌م چه‌شنه له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌رجه‌سته‌یه
تاهه‌ندێک بیانه‌وێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ببنه پاڵه‌وان؟ ئه‌مڕۆ ته‌نها
یه‌ک ڕه‌هه‌ند سه‌ریهه‌ڵداوه ئه‌ویش ململانێیه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی لیسته‌کانه،
به‌مانای وشه مه‌به‌ستم له‌لیسته نه‌ک گوتاری جیاواز. جگه له‌مه
نوێگه‌ری نابینم چونکه (نه)کۆمه‌ڵگاکه‌مان مه‌ده‌نییه به‌مانای مه‌ده‌نییه‌ت،
(نه)ده‌سه‌ڵاته‌که‌مان دیموکراتییه به‌مانای دیموکراتییه‌ت، (نه)یاساکه‌ش
عه‌لمانییه به‌مانای عه‌لمانییه‌ت، (نه)سیستمی په‌روه‌ده‌شمان
زانستییه، (نه)یاساکانی دادگاش زه‌مه‌نین.!! کاتێکیش داوای گۆڕانکاری
له‌به‌رنامه‌و ئه‌جندای سیاسی ده‌کرێت ده‌بێت ئه‌وه‌مان خوێندبێته‌وه
له‌کوێی ئه‌م فۆرمانه‌داین.! ئه‌م فۆرمانه‌ش له‌کام پرۆسه‌داو له‌کام
ده‌سه‌ڵاتی یاساییدا، له‌هه‌بوونی کام کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، له‌گه‌ڵ
کامه ڕێکخراوو تێزی سیاسی، (به)کامه هوشیارىو (به)کامه ده‌زگاو (به)کامه
زانست و زانیارى‌و (به)کامه یاساوه.؟؟.
چه‌مک و بیرۆکه‌کانی گۆڕان ڕه‌هه‌ندێکی گه‌لێک دێرینی هه‌یه. گۆڕان نه‌گۆرانییه
نه‌فکره‌یه نه‌ئایدۆلۆژیایه نه‌دینه نه‌گوتاره سواوه‌کانی ڕۆژانی
هه‌ڵبژاردنه.! گۆڕان پێگه‌یه‌و به‌رده‌وام له‌ناوماندا ده‌ژی. به‌شێکه
له‌پرۆسه‌ی بیرکردنه‌وه‌و ئه‌خلاقی ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگا. گۆڕان چه‌مکه
له‌پێگه‌یه‌کی دیاریکراودا به‌ڵام به‌چه‌ندین وێنه جیاجیا. کۆمه‌ڵگای
ئێمه‌ش له‌م ڕووه‌وه هه‌ژاره چونکه کۆمه‌ڵگایه‌کی دینیه، له‌وه
گرنگتر کۆمه‌ڵێک ئه‌خلاقییاتی ڕۆحی و ئایینی له‌سایکۆلۆژیای تاکه‌کاندا
ونه. ڕه‌هه‌ندی دینه‌که‌یان پرۆسه‌یه‌کی یاسایی هه‌م ئاسمانی و هه‌م
زه‌مه‌نیشه‌و ڕۆچووه‌ته‌ناو ژیانی کۆمه‌ڵگاوه. سیسته‌می ئه‌م دینه
دوور له‌ڕه‌هه‌نده‌کانی مۆدێرنه تاکه‌کانی ئێمه‌ی په‌روه‌رده کردووه
به‌شێوه‌یه‌ک که‌پایه‌ی بیرکردنه‌وه‌کانی له‌سه‌ر پێگه‌کانی خورافه وه‌ستابن
نه‌ک زانست و زانیاری.! گه‌شبین نیم به‌هیچ گۆڕانکارییه‌ک، جگه له‌بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردن و سنگده‌رپه‌ڕاندنی حزبه‌کان بڕوام نیه بچوکترین گۆڕانکاری
ڕووبدات. چونکه سیستمه‌که تاکه‌کانمانی بردووه‌ته‌ناو پرۆسه جه‌ماوه‌رییه‌کانی
کوشتنه‌وه‌و ئینسانیان پێ کوشتون و پێکه‌وه‌و له‌یه‌ک کاتدا ژنیان پێ
ڕه‌جم کردوون، دڕندانه به‌خێوکراون، مێژوو، کلتور، ئایدۆلۆژی و فه‌رهه‌نگی
ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به‌ڕاستی سه‌قه‌ت کراون. به‌به‌رده‌وامیش تاکه‌کان له‌ناو
ئه‌م سیستمه نه‌گۆڕه‌دا گه‌وزاون. کۆمه‌ڵگایه‌کی له‌م چه‌شنه چاوه‌ڕوانیی
هه‌ڵبژاردنی لێ ده‌کرێت به‌ڵام چاوه‌ڕوانی دیمو‌کراسی، مه‌عریفه، خۆشه‌ویستی
و شارستانی لێ ناکرێت.
و/ له‌هه‌موو ئان و زه‌مانێکدا وابووه‌و به‌ختێکی باشیشه به‌هۆی هه‌بوونی
که‌موکورتیه‌وه لایه‌نێکی سیاسی گه‌مارۆی پڕوپاگه‌نده‌کان بدات و به‌کۆمه‌ڵێک
دروشمه‌وه ببێته ئۆپۆزسیۆن. له‌وه‌ش باشتر ئه‌و کاتانه‌یه که‌کاتێک
خه‌ڵکی شه‌قامه‌کانیش ده‌یانه‌وێت گۆڕانکاری دروست ببێت، له‌قۆناغێکی
له‌م شێوه‌یه‌دا ئۆپۆزسیۆنه‌کان بۆیان ده‌بن به‌وه‌ڵامده‌ره‌وه‌و فه‌نتازیای
ڕزگاربوونان. وه‌لێ ئه‌وه‌ی لای ئه‌وانه ونه ئه‌وه‌یه به‌رزکردنه‌وه‌ی
دروشم و ویست و حه‌ز جیایه‌و توانا فکرىو جه‌سه‌دىو ئاماده‌کارییه‌کانی
تاک و کۆمه‌ڵگا جیایه. ڕێسا وابووه که‌ئایدۆلۆژیایه‌ک بییه‌وێت ببێت
به‌به‌شێک له‌میتۆدی چاره‌نوسسازی ئازادیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌بێت
له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا ڕه‌وتی بگرێته‌به‌ر که‌تاکه‌کانی بڕوایان به‌و مه‌ده‌نییه‌ت
هه‌بێت و فیزیکی بن نه‌ک میتافیزیکی. گه‌ر به‌م شێوه‌یه خوێندنه‌وه‌یه‌کی
مه‌عریفیمان بۆ سایکۆلۆژییه‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا نه‌بوو، گه‌ر حه‌قیقه‌تی
خۆمان له‌م پێگه‌یه‌دا به‌ڕوونی نه‌بینی، زۆر خه‌ته‌ره له‌م پانتاییه
بدوێین.
ئه‌گه‌رچی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌ئاراسته‌کردنی ڕه‌خنه‌کانیاندا مه‌به‌ستیان
بووه ڕه‌خنه له‌بنه‌مای سیسته‌می په‌روه‌رده بگرن به‌ڵام ڕه‌خنه‌کانیان
ڕوبه‌رووی ئه‌و حزبانه کردووه‌ته‌وه که‌ده‌سه‌ڵاتدارن. له‌نه‌بوونی
هوشیارییه‌وه پێیانوایه که‌حزب به‌رپرسیاره له نوقسانی ئازادی و
ناعه‌داله‌تی مرۆڤایه‌تی نه‌ک کلتور، سیاسه‌تی سیاسه‌تمه‌دارانه نه‌ک
دین و یاسا‌و ئامرازه‌کانی یاسا.!. زۆرترین ڕه‌خنه له‌حزب گیراوه‌و که‌مترین
ڕه‌خنه‌ش ره‌وبه‌ڕووی کلتورو سیستمی په‌روه‌رده بووه‌ته‌وه، له‌م
پێگه‌یه‌وه تاڕاده‌یه‌کی باش چه‌په‌کان توانیویانه پێکهاته‌کانی دین
و کلتورو مێژووی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌عماکانی تر بۆ کۆمه‌ڵگا ڕوون بکه‌نه‌وه‌و
هوشیاریان له‌سه‌ربده‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه بچنه نێو جه‌ماوه‌ره‌وه‌و
ببنه به‌شێک له‌وان، نه‌یانتوانیوه به‌زمانی کۆمه‌ڵگا قسه ناکه‌ن و
کارێکیان نه‌کردووه کۆمه‌ڵگا لێیان تێبگات. کلتورو دین هاتوونه‌ته
ناو ماڵه‌کانمانه‌وه‌و به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه خه‌ریکی هاڕینی
پێگه‌کانی ئازادین، له‌م کاته‌دا که‌کۆمه‌ڵگا پێویستییه‌کی زۆر سه‌ختی
به‌چه‌په‌کان هه‌بووه به‌ڵام چه‌په‌کان نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا
ڕاستگۆ بن و هه‌ندێک په‌ره‌گرافیان بکه‌نه به‌شێک له‌ته‌رجه‌مه‌کانی
کۆمه‌ڵایه‌تی. تائێستاشی له‌گه‌ڵ بێت خۆیان له‌کۆمه‌ڵێک پرسیار ده‌دزنه‌وه‌و
به‌هۆی کاریگه‌ری گوتار‌و یاسا‌و ڕێسای دینه‌وه که‌مترین قسه‌یان له‌سه‌ر
گۆڕانکاری په‌روه‌رده‌یی کردووه. جاله‌کاتێکدا حزبه‌کان دادپه‌روه‌ری
و هێنانه‌دی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی کاری سیاسی پێشوه‌ختیان نه‌بوبێت،
مسته‌حیله له‌بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردندا ببنه قاره‌مان.
و/ ئه‌وه‌ی تائێستا زانیومانه‌و ئه‌وه‌ی بینیومانه ئه‌وه‌یه که‌چه‌په‌کان
هه‌وڵیانداوه به‌گوتاره هه‌مه‌چه‌شنه‌ییه‌کانی ئادۆلۆژیا بیروڕای
کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و گۆڕان ببات، له‌کاتێکدا گۆڕان و دروستبوونی به‌ره‌یه‌کی
ئازادیخواز پێویستی به‌تێپه‌ڕکردنی پرۆسه‌یه‌کی مه‌عریفیه. باله‌گه‌ڵ
خۆمان ڕاستگۆ بین و ئه‌گه‌ر بڵێین چه‌په‌کان له‌کوردستاندا ده که‌سن
ئه‌وه ئه‌م ده که‌سه خاوه‌نی پانزه حزب و ڕێکخراوه. له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی
له‌م شێوه‌یه کامه‌یه ئه‌و توخمانه‌ی به‌ره‌ی چه‌پی لێ پێکده‌هێنرێت.؟
ئایا سیمینارێک، که‌سه‌د که‌س تێیدا به‌شدار بێت، به‌سه بۆ بینینی حه‌جمی
حزب و گۆڕینی باوه‌ڕی ڕه‌گداکوتاوی سه‌دان ساڵه.؟ ئه‌وه چاومان ئه‌و
حه‌قیقه‌ته نابینێت له‌مێژووی هه‌زار ساڵه‌مانه‌وه تا ئێستا (دین)و (ئاینزاکان)
بوونه‌ته هۆکارو دروستکه‌ری پاڵه‌وانه‌کانی ئێمه.؟ هه‌رگیزاو هه‌رگیز
چه‌پایه‌تی له‌کوردستاندا نابێته یه‌ک به‌ره‌و به‌م گردبوونه‌وه‌یه‌شیان
نابنه ئۆپۆزسیۆن، ئه‌وه‌ی چه‌په‌کان به‌هێز ده‌کات گه‌ڕانه‌وه‌یانه
بۆناو جه‌ماوه‌ر نه‌ک متبوون له‌ناو پێناسه‌دای ئایدۆلۆژیاندا، ژیانه
له‌ناو کۆڵانه‌کاندا نه‌ک له‌ناو باره‌گا.! پێویسته زیاتر خۆیان به‌کۆمه‌ڵگا
بناسێنن، ئێمه ئه‌وه ده‌زانین که‌حزب ئازاده چۆن خۆی پێناسه ده‌کات،
به‌ڵام نابێت ئه‌وه له‌بیر بکات که‌زه‌حمه‌ته کۆمه‌ڵگا بیناسێت و لێی
تێبگات. که کۆمه‌ڵگاش لێی تێنه‌گه‌یشت به‌وه ڕازی بێت که‌گوێی
لێناگرن و ڕه‌هه‌نده‌کانی به‌هه‌ند وه‌رناگرن.
خواست و داخوازیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ته‌نها ئه‌وانه نین که‌توێژی حزبه‌کان
د‌رکی پێ ده‌که‌ن. دوای زیاتر له هه‌ژده ساڵ له‌گه‌ڵ جۆرێک دیالۆگ له‌سه‌ر
پێگه‌کانی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕێکخراوه‌یی که‌چی تائێستاش به‌شێکی
باشی تاکه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوانه له‌ماناکانی دیموکراتی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
تێنه‌گه‌یشتوون. ئه‌وان پێویستان به‌ماناو زانسته‌کانی چه‌پبوون هه‌یه
نه‌ک حزبیبوون. نه‌بوونی زمانێکی په‌یوه‌ندیدار له‌نێوان کۆمه‌ڵگاو چه‌په‌کاندا
به‌ره‌و کوشتنیان ده‌بات. له‌مێژوودا نه‌مانبیستووه چه‌په‌کان دووچاری
ناکۆکی مه‌عریفی بووبن، به‌ڵام دوچاری ناکۆکی ئایدۆلۆژی و پێناسه‌نه‌کردنی
بارودۆخ بوون و په‌رته‌وازه‌ی کردوون.
چه‌پبوون به‌و زمانه‌ی که‌تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ لێی تێبگات شه‌ڕێکی ڕاسته‌قینه‌یه
به‌رامبه‌ر ناکۆکی و نه‌هامه‌تی و ئازاره حه‌قیقییه‌کانی کۆمه‌ڵگا. گه‌ر
چه‌په‌کان به‌ڕاست ڕۆڵه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ن ئه‌رکی سه‌ر شانیانه له‌زمانی
کۆمه‌ڵگا شاره‌زابن و به‌زمانی ئه‌وان بدوێن.
ده‌بێت چه‌په‌کان زمانێکی جیاواز له‌مه‌ی هه‌یانه هه‌یانبێت. شوێنی حه‌قیقی
فه‌رهه‌نگی چه‌په‌کان، له‌هه‌موو ئان و زه‌مانێکدا، چه‌قی کۆمه‌ڵگاکه‌یه،
ژیانه له‌ناو ژیانیاندا، گفتوگۆ‌و تێگه‌یشتنیانه، چوونه ناو پێکه‌نین
و گریانیانه، ته‌فسیرکردنی خه‌ونه‌کانیانه، ئه‌مه‌ش به‌لۆژیکی
ئایدۆلۆژیا به‌ڵام به‌زمانی کۆمه‌ڵگا. ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ
ئۆپۆزسیۆنین نه‌گۆڕان دروست ده‌بێت نه‌به‌ره.! پێش بینینی بنه‌ماکانی
گۆڕان و به‌ره‌یی پێویستیمان به‌پرۆسه‌یه‌کی لۆژیکی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی،
ئابووری و شارستانیه، پێویستمان به‌قوربانیه به‌ڵام له‌ناو زانست و
مه‌عریفه‌دا، پێویستمان به ئۆپۆزسیۆنه به‌ڵام له‌ناو سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا.
فه‌هد گرده‌وانی - نووسه‌ر.
هه‌ر
ده‌نگدانێکت له کوردستاندا بکرێت گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسێسی دیمو‌کراسی
ببێته ئه‌زموون بۆ خه‌ڵکی کوردستان .با ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ش فێری سه‌ندوقی
ده‌نگدان بێت و بکرێت .
....................
ئه‌و لیسته بۆی نه‌کراوه ده‌ستنیشانی ئه‌و که‌موکوڕیانه‌بکاته ، ئه‌گه‌ر
توانی ببیته ده‌نگی خه‌ڵکی و بوێرانه په‌نجه یا قامکی له‌سه‌ر
داواکاری یه‌کانی خه‌ڵکی دابنێت و بۆ گه‌لی ئاشکرابکات ده‌بیته ده‌نگ
هه‌نووکه هیچی بۆ ناکرێت و نابێته به‌دیل .بوونی زه‌روری یه .وه‌کو
بونه‌کانی تر.
............
چه‌پی کوردستان به شیوعیه‌کانیشه‌وه نه‌یتوانی له ماوه‌ی 17ساڵی
رابردوو ببیته نوێنه‌ری خه‌ڵک و گه‌رمایی بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌ستنیشان
بکات بۆیه نابیته به‌ره‌یه‌ک هه‌نووکه بتوانی خه‌ڵک له چوارده‌وه‌ره‌ی
خۆی کۆبکاته‌وه به‌ڵام کاره‌کی به‌جێ یه به‌ره‌یه‌کی فراوانی چاڵاک
دابمه‌زرێت و ده‌نگی میلله‌ت به‌رزبکاته‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات
.ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ به‌ڵێنن به‌ڵام ئه‌و شوعیانه ده‌بوایه ده‌مێک بوو
ده‌ستنیشانی ئه‌و که‌موکوڕیانه‌یان بکردبایه ئه‌گه‌ر کورسی په‌رست نه‌بوانایه.
پۆڵا زیندانی - سیاسی و ڕووناکبیر.
وه‌ڵام:
وه‌ک هه‌موومان ئه‌زانین ، هه‌ڵبژاردن یه‌کێکه له خه‌سڵه‌ته‌کانی
بوونی دیموکراتیی. له کوردستانی ئێمه‌شدا ، تا ئێستا هه‌ڵبژاردنێکی له‌و
جۆره‌ی ئه‌م جاره نه‌کراوه که کۆمه‌ڵێک لایه‌ن و لیست به جیا له
یه‌کتر ، به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن ، ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا وه‌رچه‌رخانێکی
گرنگه له بواری سیاسی کوردستاندا.
گۆڕان له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ، له ڕوانگه‌یه‌کی دایالێکتیکیی و
زانستییه‌وه ، هه‌ر ئه‌بێت ڕووبدات ، چونکه ژیان بازنه‌یه‌کی داخراو
نیه.
په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و هه‌زاران ناڕه‌زایی ، بێزاریی ، گله‌یی و گازه‌ندانه‌ی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له هه‌موو بوارێکی ژیاندا ، بریتییه له په‌نگخواردنه‌وه‌ی
هه‌زاران ورده گۆڕانکاریی چه‌ندایه‌تی و له بارودۆخی گونجاو‌دا ئه‌ته‌قێته‌وه
و گۆڕانێکی چۆنایه‌تی دروستئه‌کات ، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی که له
کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا گۆڕانکارییه‌کان هێجگار که‌من ، یان هه‌ر نین ، بۆیه
له‌م قۆناغه‌دا که به هۆی گڵۆڵه و پێشکه‌وتنی تێکنۆلۆجیا و
گۆڕانکارییه مه‌زنه‌کانی دنیاوه ، ده‌رفه‌ت بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئێمه‌ش
هه‌ڵکه‌وتووه ، گۆڕانکارییه‌که‌مان ئه‌گه‌ر بچوکیش بێت ، به‌ڵام وه‌رچه‌رخانێکی
چۆنایه‌تی ئه‌بێت ، چونکه یه‌که‌م جاره که که‌سان و لایه‌نانی به‌رهه‌ڵستکاری
ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی هه‌ژده ساڵه ، به‌ره‌و ڕوویان بوه‌ستن و
پێشبڕکێی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن ، ئه‌گه‌رچی که‌م و زۆر ئه‌وانه‌ش تا دوێنێ
هه‌ر به‌شێک بوون له ده‌سه‌ڵات و به سامانی دزراوی گه‌ل که له ده‌سه‌ڵاته‌وه
پێیان به‌خشراوه ، بوون به به‌رهه‌ڵستکار.
ئه‌وه زۆر گرنگه ، واته ئه‌و دیواره پۆڵایینه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و
جه‌ماوه‌ر هه‌ره‌سی هێنا و ده‌سه‌ڵاتی ئێستا و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی
ئاینده له کوردستاندا ، ئه‌و هه‌یبه‌ته‌ی نامێنێت و جه‌ماوه‌ر
هۆشیاره و ئه‌گه‌ر نه‌توانێت لایببات ، ئه‌وا له هه‌ر قۆناغێکدا بێت
، ئه‌توانێت هه‌ر هیچ نه‌بێت ، لاوازی بکات ، ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ به
ئاشکرا دیاره و مایه‌ی دڵخۆشییه.
جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ئه‌و ڕاستییه ئه‌زانێت که گرنگ ئه‌وه نیه
کێ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌رکه‌وتوو ئه‌بێت ، به‌ڵکوو ئه‌وه گرنگه که
ڕه‌وڕه‌وه‌ی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و هۆشیاریی گه‌له‌که‌مان
که‌وتووه‌ته‌گه‌ڕ و ئه‌وه‌ی له ڕێیدا بوه‌ستێت ڕایئه‌ماڵێت. له‌وانه‌یه
گۆڕانکارییه‌کان که‌مبن ، یان به دڵ و خواستی کۆمه‌ڵانێکی خه‌ڵک نه‌بن
، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی
کرده‌وه و قۆناغێکی نوێ له مێژوویدا ده‌ستیپێکردووه.
وه‌ڵام: وه‌ک ئه‌زانن ، من ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی پارتی چه‌پی
کوردستانم ، ئێمه‌ش لیستی خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌بوو ، له‌به‌رئه‌وه
به ڕاستی نازانم که له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له‌و
ڕووه‌وه بدوێم و ڕای خۆم بده‌م. ڕاسته ئێوه ئه‌و پرسیاره وه‌ک که‌سایه‌تییه‌ک
ئاڕاسته‌ی من ئه‌که‌ن ، به‌ڵام ئه‌ندامانی پارتی چه‌پی کوردستان و لایه‌نگرانی
به شێوازێکی تر له‌و بۆچوونانه ئه‌ڕوانن.
له‌به‌رئه‌وه هه‌ر به ڕاده‌ی پرسیاره‌که‌تان ، نه‌ک زیادتر ، ئه‌توانم
بڵێم ئه‌و هه‌نگاوه‌ی جیابوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی لیستی ئازادیی و عه‌داله‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی له ده‌سه‌ڵات که هه‌ژده ساڵه که‌م و زۆر هاوکاریانن ،
ئه‌وه لایه‌نه گه‌شه‌که‌یه و هیوادارم که ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه له
په‌ره‌سه‌ندندا بێت.
لایه‌نی لاوازیش ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بڕیاری (جیابوونه‌وه‌ی
خۆی) له‌و لایه‌نانه نه‌دایه ، ئه‌وا زۆربه‌ی ئه‌و لیستانه‌ی ئێستا ،
دروست نه‌ئه‌بوون ، ئه‌وانه‌ش که هه‌ژده ساڵ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵدا
بووبن ، ئاسان نیه که متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنێکدا
و له شه‌ووڕۆژێکدا به لای خۆیاندا بگۆڕن!
وه‌ڵام: ئه‌م پرسیاره زۆر ساکاره! به‌ڵام زۆر گرنگه.
ئه‌وانه‌ی که سیاسه‌تیان کردبێت ئه‌و ڕاستییه ئه‌زانن که خۆئاماده‌کردن
بۆ هه‌ڵبژاردن شتێکه و نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ش له یه‌کتر که
خۆیان به چه‌پ ئه‌زانن ، شتێکی تره.
پارتی چه‌پی کوردستان وا نزیکه‌ی حه‌وت ساڵه به ناوی جۆراوجۆر و له
بۆنه‌ی هه‌مه‌جۆره‌دا بانگه‌وازی به‌ره‌یه‌کی چه‌پ ئه‌کات ، له‌و ڕووه‌شه‌وه
سه‌رکه‌وتوو بووه و توانیویه‌تی بچێته به‌ره‌یه‌کی چه‌په‌وه و له‌گه‌ڵ
جه‌ماوه‌رێکی به‌رفره‌واندا ده‌یان خۆپێشاندان و مانگرتنی کردووه و
ناڕه‌زاییه‌کانی جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌تی گه‌له‌که‌مانی به‌بێ مۆڵه‌ت
له ده‌سه‌ڵاته‌وه ، ده‌ربڕیوه و بۆ یه‌که‌م جار و وه‌ک ڕێبازێکی نوێ
، دروشمی "ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌گۆڕێت ، ئه‌دۆڕێت"ی به‌رزکرده‌وه و
دواتر بوو به دروشمی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ی که
خۆیان له خانه‌ی چه‌پدا ئه‌بیننه‌وه و ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات نایانخاته
لیسته‌که‌یه‌وه و به ناچاریی به‌ره‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن دروستئه‌که‌ن ،
ئه‌و کاتانه و تا مانگ و نیوێک له‌مه‌وبه‌ریش ، ته‌نانه‌ت ئێستاش که‌م
و زۆر هه‌ر به لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات ئه‌ژمێررێن و له‌سه‌ر لیستی
پێشووی ده‌سه‌ڵات ئه‌ندامی پارله‌مانیان هه‌یه و تا ئه‌و دواییه‌ش وه‌زیریان
هه‌بووه و تا ئێستاش موچه و یارمه‌تی هه‌مه‌جۆره له ده‌سه‌ڵات وه‌رئه‌گرن
و له‌و ڕۆژانه‌ی دواییشدا له پارله‌مانی ماوه به‌سه‌رچووی ناڕه‌وادا
ده‌نگیان خسته پاڵ ده‌سه‌ڵات بۆ تێپه‌ڕاندنی ده‌ستورێکی گه‌نده‌ڵ و پڕ
له شه‌رمه‌زاریی!
له‌به‌رئه‌وه کارێکی سه‌خته بۆ ڕۆشنبیران و جه‌ماوه‌ری هۆشیاری ئه‌م
سه‌رده‌مه‌ی گه‌له‌که‌مان که ئه‌و گه‌له‌کۆمه‌کییه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان
دروستبووه ، ناوی بنێت بنه‌ما و سه‌ره‌تای به‌ره‌یه‌کی چه‌پ! ئه‌وه
له‌گه‌ڵ لۆجیک و فه‌لسه‌فه‌ی چه‌پدا ناگونجێت ، ئه‌وه زیادتر ئه‌چێته
خانه‌ی تاکتیکی هه‌ڵبژاردنه‌وه!
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ، بنه‌مای به‌ره‌یه‌کی چه‌پ ئه‌بێت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ند
و پایه‌ی چینایه‌تی دروست ببێت ، نه‌ک ته‌نیا له گه‌رمه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
و له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌نده حیزبییه‌کاندا!
سه‌ره‌تای به‌ره‌یه‌کی چه‌پ له کوردستاندا ، له‌وێوه ده‌ستپێئه‌کات
که لایه‌نی چه‌پ:
- سه‌ره‌تاتکێ و (دڵداریی) له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا نه‌کات.
- کوردستانیی بێت و سه‌ربه لایه‌نێکی عێراقیی ، یان لایه‌نی تر نه‌بێت.
- که‌س خۆی به (خاوه‌نی) بیری چه‌پ و برا گه‌وره و ڕیش سپی دانه‌نێت
، له‌م هه‌زاره‌یه‌ی سێیه‌می ژیانی مرۆڤدا و به‌پێی فه‌لسه‌فه‌ی چه‌پ ،
به‌رهه‌م به ئیشه نه‌ک به ڕیش.
- به گیانێکی سه‌رده‌مییانه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و گۆڕانکارییه
مه‌زنه‌کانی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه‌وه ، ڕێچکه‌ی خه‌بات و
تێکۆشانی خۆی دیارییبکات.
- باوه‌ڕێکی بێپایانی به دیموکراتیی هه‌بێت.
- ژه‌نگی ده‌یان ساڵه‌ی ئایدیۆلۆجیا و (ناوه‌ندیی دیموکراتیی) و داس و
چه‌کوشی مل په‌ڕاندن و سه‌ر پانکردنه‌وه ، له خۆی لاببات.
- خه‌باتی چینایه‌تی ، نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی پێکه‌وه گرێبدات و
بیکات به سێکوچکه و پایه‌ی خه‌باته هه‌مه‌جۆره‌کانی و هه‌رگیز سازش
نه‌کات له‌سه‌ر یه‌کێکیان له‌پێناوی ئه‌وی تریاندا و.. تد.
ئه‌گه‌رچی پرسیاره‌که ساکاره ، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نیه که ناوه‌ڕۆکێکی
هێجگار گرنگی هه‌یه و هیوادارین دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان ، کاتێک که که‌فوکوڵی
هه‌ڵبژاردن و بارودۆخه‌که ئارام ئه‌بێته‌وه! ئه‌م وتووێژانه له
ئاستێکی به‌رز و به‌رپرسیاریی مێژووییه‌وه ، په‌ره‌بسه‌نن و گه‌شه‌بکه‌ن
، چونکه په‌رته‌وازه‌یی چه‌په‌کان گرفتێکی گه‌وره‌یه و زوو یان دره‌نگ
ئه‌بێت هه‌ر ڕێچاره‌یه‌کی بۆ بدۆزینه‌وه. سه‌یریش له‌وه‌دایه که
لایه‌نه بۆرجواکان له هه‌موو دنیادا ، کاتێک که به‌رژه‌وه‌نده
چینایه‌تییه‌کانیان ئه‌که‌ونه مه‌ترسییه‌وه ، به چه‌قه‌نه‌یه‌ک یه‌کئه‌گرن
و په‌یمانی ستراتیجیی ، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌کیه‌تی ، مۆرئه‌که‌ن
، ته‌نانه‌ت ئه‌بن به یه‌کیش و له پێشینه و ناکۆکییه‌کانیان په‌شیمانئه‌بنه‌وه!
به‌ڵام هێشتا ئه‌و به‌رپرسیارییه چینایه‌تییه له‌ناو چه‌په‌کاندا نه‌بووه
به که‌لتورێک که له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌نده چینایه‌تییه‌کاندا له یه‌کتر
نزیکببنه‌وه و یه‌کبگرن ، ئه‌گه‌رچی دروشم و ئاوات و خواستی هه‌موو
لایه‌نێکی چه‌پیش ، ئه‌وه‌یه که کارگه‌ران و چه‌وساوان یه‌کبگرن!
شه‌ماڵ عادل سه‌لیم - نووسه‌رو شاعیر.
1 .
به لێ هه‌روه‌ک ده‌زانین هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆیی هه‌یه
به بیرۆکه‌ی دیموکراسیه‌ت ، بۆ ؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن چونکه گه‌ڵ
نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت ، واته گه‌ل ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی
ده‌سه‌لات و ، ئه‌و واته گه‌ل ده‌سه‌لات ده‌داته نوێنه‌رانی خۆیی ،
به‌بۆچونی من ئه‌و هه‌ڵبژاردنه گۆڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆ به‌دوای خۆیدا
ناهێنێت ،چونکه هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتدار هه‌تائه‌مرۆ باوه‌ری ته‌واویان
به دیموکراسیه‌ت و هه‌لبژاردن نی یه ، به‌پێی ئه‌وبه‌لگانه‌ی له‌به‌رده‌ستم
دان ، دیاره ئه‌م هه‌رێمه به‌یه‌کسانی به‌شکراوه له نێوان یه‌کێتی
و پارتی ، بۆیه من وای بۆ ده‌چم که پرۆسه‌ی هه‌ڵبژادن ئه‌م جاره‌ش
تووشی نوشستی ده‌بێ و ئامانجه‌کان نه‌زۆک ده‌بن ،به‌ڵێ هه تا ئه‌مرۆ
ئه‌م دوو حزبه به سیاسه‌تی تاک لایه‌نی خۆیان کاروباری ئه‌م هه‌رێمه
هه‌ڵده‌سوڕێنن و به‌پێ ی ئاره‌زوو و ویستی خۆیان ده‌جولێنه‌وه‌و مه‌رامه‌کانیان
پیاده‌ده‌که‌ن ، ده‌بێ ئێمه ڕاشکاوانه دان به‌و واقعه تاڵه‌دا بنێن
و بڵێین که ئه‌م دوو حزبه کۆنترۆلی هه‌موو دام و ده‌زگاکانی هه‌رێمیان
کردوه.
2. لیستی ژماره 55 ، یان باشتروایه بڵێم لیستی ئازادی و عه‌داله‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی ، له‌وپارت و لایه‌نه چه‌پ و دیموکراسیخوازانه پێک
هاتووه که له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیانه‌وه باوه‌ڕی ته‌واویان به‌چه‌مکی
دیمو‌کراسی و فره‌یی هه‌بووه ، هه‌ربۆیه ئه‌م لیسته مه‌سه‌له
دیموکراسیه‌کانی کردوته خالی ده‌ست پێکردنی به‌رنامه‌ی خۆی و له‌وه‌ش
گرنگتر لیستی 55 ده‌یه‌وێت له‌کاتی مه‌سه‌له چاره‌نووسازه‌کان بگه‌رێته‌وه
بۆ ڕای گشتی خه‌ڵک و به‌رێگای ریفراندۆم مه‌سه‌له چاره‌نووسازه‌کان یه‌کلا
بکاته‌وه‌و که ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا هه‌نگاوێکی فره گرنگه بۆ به‌شداریکردنی
تاکه‌کانی کۆمه‌لگا و له بریاره چاره‌نووسازه‌کان رێک وه‌ک ئه‌وه‌ی
له‌کۆمه‌لگا شارستانی و پێشکه‌وتووه‌کاندا ، له‌سیسته‌مه دیمو‌کراسی و
لیبرال و سکولاردا په‌یره‌و ده‌کرێت ، هه‌روه‌هاله به‌رنامه‌ی لیستی
ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی هاتووه که ئه‌م لیسته هه‌ولی
لێکجیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی یاسادانان و ڕاپه‌ڕاندن وپاراستنی سه‌ربه‌خۆی
دادگا ده‌دات که ئه‌مه‌ش کۆلگه‌یه‌کی سه‌ره‌کییه له کۆڵگه‌کانی
دیموکراسیه‌ت ، له‌به‌رنامه‌ی لیستی 55 هاتووه که ئه‌م لیسته‌خه‌بات
ده‌کات بۆ چاککردنی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی و پرۆگرامی خوێندن وهه‌وڵده‌دات
بۆ بنیاتنانه‌وه‌یان سایکۆلۆژییه‌تی شێواوی تاکی کورد ،هه‌روه‌ها
خالێکی گرنگی تر که له‌به‌رنامه‌ی لیستی ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیدا
هاتووه ئه‌م لیسته تێده‌کۆشێ بۆ په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه‌ی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌کی
مۆدێرن و شارستانی و ،هه‌وڵده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمێکی نوێی
ژیان و ئاشنا به پره‌نسیپی دیمو‌کراسی ویستی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و مافه‌کانی
مرۆڤ . ئه‌مانه هه‌موو خاڵی گه‌ش و ڕۆشن و دیارن له به‌رنامه‌ی ئه‌م
لیسته .
نه‌بوونی کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان یه‌کێکه له
خاڵه هه‌ره لاواز‌و زه‌قه‌کانی به‌رنامه‌ی لیستی ئازادی و عه‌داله‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی .
3. لیستی ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی لیستی هێزه چه‌په‌کانه ،
لیستی ئه‌و پارت و لایه‌نه چه‌پ و دیموکراسیخوازانه‌یه که ده‌مێکه
ده‌کرا ببێته بنه‌مایه‌ک و سه‌ره‌تایه‌ک بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی چه‌پ
له کوردستاندا ، که به‌هه‌قیقه‌ت نه‌بوونی ئه‌م به‌ره‌یه که‌لێنێکی
گه‌وره‌و به‌رچاوی خستۆته گۆره‌پانی سیاسی کوردستان ،به‌ڵام هه‌روک ده‌لێن
سه‌فه‌ری هه‌زار میل له‌هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات بۆیه
زۆر گرنگه که ئه‌مرۆ ئه‌م لیسته بکرێته بنه‌مایه‌کی پته‌و بۆ
پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی چه‌پی کوردستانی .
ئه‌مه به‌راستی به‌شێکه له‌و سه‌رنج و ڕایانه‌ی که من پێم خۆش بوو
ئازادانه باسیان بکه‌م ، هه‌روه‌ها به‌ش به‌حالی خۆم زۆر سوپاسی کاک
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌که‌م ، بۆ ڕه‌خساندی ئه‌م ده‌رفه‌ته .
وه‌ڵامه‌کانی ئاسۆ بیاره‌یی - نووسه‌ر.
1 .گرنگی
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌چیدا ده‌بینیت؟به‌ڕای به‌ڕێزت تا چ ڕاده‌یه‌ک
گۆڕانکاری به‌دووی خۆیدا ده‌هێنیت و له‌کوێدا؟
گرنگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌وه‌دایه که تا ڕاده‌یه‌کی ڕه‌نگی هێزه
بزوێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له باشووری کوردستان ده‌رده‌که‌وێت
ئه‌وه‌ش، خۆشبه‌ختانه له‌وه‌دا ڕونه که ئه‌و هێزانه ئه‌مڕۆ دابه‌ش
بوون به سه‌ر چه‌ند به‌ره‌یه‌ک و هه‌ریه‌که‌یان به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی
هه‌یه.
ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی سه‌رنجه له‌م هه‌ڵبژاردنه و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
دیکه‌جیا ده‌کاته‌وه، ده‌رکه‌وتنی هێزیکی ئۆپزسیۆن، هه‌رچه‌نده هێشتا
له‌قۆناغی سه‌ره‌تایه. جاران سه‌نگه‌ری پارتیی و رێکخراوه‌کان
نادیاربوو و تێکه‌ڵی یه‌کتر بوون، بۆ نموونه هه‌ندێکیان له حکومه‌ت
بوون و له هه‌مان کاتیش‌دا خۆیان به به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکار ده‌زانی،
ئه‌و ڕۆڵه تائێستاش جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مانی تووشی وێڵی و سه‌رلێشێواوی
کردبوو و کردووه، چونکه ڕون نه‌بوو بۆ تاک و کۆمه‌ڵگه به گشتی که
ده‌نگی بداته پاڵ کێ و سکاڵای لێ کێ بکات. ئه‌مڕۆ به‌ده‌رکه‌وتنی ئه‌و
لیسته‌ی که ده‌خوازێت گۆڕان بکات، ڕێگه بۆ لایه‌نه‌کانی تر کراوه‌یه.
گۆڕان و گۆڕانکاری پرۆسه‌یه‌کی گرنگه له‌سه‌ر ئاستی تاک بێت یان کۆمه‌ڵگه.
گۆڕان ئه‌و ووزه‌یه ده‌به‌خشێت که ژیان چالاک ده‌کاته‌وه‌و نوێکاری
له بواره‌کاندا دروست ده‌کات. ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
به‌رچاو ده‌که‌ون، سنوردارکردنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه(بارزانی و تاڵه‌بانی)
مۆنۆپۆڵه‌کانی باشووری کوردستان، به تایبه‌تی له‌ده‌ڤه‌ری سۆران.
2.ڕات چیه به‌رامبه‌ر به لیستی ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی؟خاڵه
گه‌ش ولاوازه‌کانی ئه‌و به‌رنامه‌یه له چیدا ده‌بینیت ؟
ده‌بێت ده‌نگ به به‌رنامه بدرێت، نه‌ک به ڕه‌نگ. گه‌لی کوردی باشوور
ده‌بێت ئه‌زمون له‌و کاره‌ساتانه وه‌ربگرێت که به‌هۆی شه‌ڕی زه‌ردو
سه‌وزه‌وه، جه‌لالی و مه‌لاییه‌وه تووشی بوون، نه‌ک کوێرانه ده‌نگی
خۆی بدات به هێزێکی دۆگم و نه‌گۆڕ که ئاواته‌کانی دیسان به‌ره‌و هه‌ڵدێری
مردن به‌رێت. کێشه‌ی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌وه‌دایه که به‌داخه‌وه
هوشیارانه خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستی بۆ ژیانی خۆی نیه، چونکه ئه‌و
زلهێزانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه به‌سه‌ریدا، له توانایان نیه که
نوێکاری بکه‌ن و پیرۆزیه‌کانی مانه‌وه‌ی پێوه‌ره‌کانی بنه‌ماڵه له‌سه‌روهه‌مووشتێکه‌وه‌یه.
لیستی ئازادی و عه‌داله‌ت تا ڕاده‌یه‌کی باش، خاوه‌ن مۆدێرترین به‌رنامه‌ن،
به تایبه‌تی ئه‌و به‌ندانه‌ی که پێوه‌ندی به ئافره‌تان، منداڵان،
کرێکاران و زامنی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه. به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی
شێواوی و نه‌بوونی سه‌رکرده‌ی ئازا و به‌بزوت، ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان
بێ ئاگایه له‌و به‌رنامه‌یه.هۆکاری دابه‌زینی هێزی چه‌پیش له سه‌ر
ئاستی جیهان فاکته‌رێکی تره له لاوازی دیار نه‌بوونی ئه‌و به‌رنامه‌یه.
3.لیستی ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی لیستی هێزه چه‌په‌کانه،ده‌کرێت
ئه‌م لیسته بکرێته‌بنه‌مایه‌ک و سه‌ره‌تایه‌ک بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی
چه‌پ له کوردستاندا، یاخود تا ئێستا ئه‌و زه‌مینه‌یه له بار نیه بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته؟
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره گرێدراوه به وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی دووه‌مه‌وه.
،به‌ڵی ده‌کرێت بکرێته سه‌کۆیه‌ک یان داینه‌مۆیه‌ک بۆ گرد کردنه‌وه‌ی
هه‌موو ده‌نگی چه‌پ له باشووری کوردستاندا، به‌مه‌رجێک چیتر سه‌رکرده‌کانی
پایه‌کیان له به‌ره‌ی ئۆپۆزیسۆن و پاکه‌ی تریان له‌ناو حکومه‌ت نه‌بێت.
ئه‌وه یه‌کێکه له‌و خاڵه لاوازانه‌ی که‌ئه‌مڕۆ بۆ نموونه حزبی
شیوعی کوردستان پێوه‌ی ده‌ناڵێت و جه‌ماوه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی پێ ناکات که
ببێته ڕابه‌ری. هه‌موو کاتێک زه‌مینه هه‌یه بۆ کارکردن و پێکه‌وه
گرێدانی ده‌نگه‌کان له یه‌ک به‌ره‌دا، به‌مه‌رجێک، ئه‌و به‌ره‌یه
تۆکمه بێت و بچێت به‌ده‌م داخوازیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه. له نزیکه‌وه
گوێ له سکاڵا‌و خواستی گه‌لی کورد بگرێت. نه‌ک وه‌ک ئه‌مڕۆ ته‌نها ڕۆڵی
فریشته ببنێت و پاشکوی زلیهزه‌کان بێت. زه‌مینه بۆ له بار نیه
کاتێک ڕق و خواستی گه‌ل گه‌ێشتووته ئه‌وپه‌ڕی، کاتێک گه‌نده‌ڵی و گه‌یشتووه‌ته
ئاسمان و سامانی کوردستان ڕۆژانه له‌لایه‌ن دوو بنه‌ماڵه‌ی مشه‌خۆره‌وه
ده‌خورێت. ئه‌ی ئه‌وه زه‌مینه نه‌بێت ئه‌دی کامه‌یه زه‌مینه؟
ستیڤان شەمزینانی - نووسەر و رۆژنامەنووسی چەپ.
ستیڤان
شەمزینانی:ئەگەر لەدیدێکی رووتی چەپانەوە سەیری هەڵبژاردن بکەین
لەسیستمی دیموکراتی هاوچەرخدا، ئەو پرۆسەیە هیچی تر نییە جگە
لەگۆڕینەوەی دەسەڵات لەنێوان هێزو گرایشە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگە کە هەر
هەموویان هێزە بۆرژواو لایەنگرەکانی رژێمی سەرمایەداریین، بەڵام بەو
مانایەش نییە هەڵبژاردن هیچ کاریگەرییەکی لەسەر رەوشی سیاسیی وئابووری
کۆمەڵگە نییە. لەناو خودی هێزە بۆرژواکاندا مەیلی جۆراوجۆر‌و هەیە کە
هەریەکەیان بەفۆرم وستایڵێکی جوداوە دەوڵەت بەڕێوە دەبەن. ئەگەر
نموونەی ئەسکەندەناڤیا وەربگرین، لەکوێ هێزە راستڕەوە راسیستەکان لەسەر
کورسی دەسەڵات بن ولەکوێش حکومەت بەدەستی سۆسیال دیموکراتییەوە بێت؟،
من مەبەستمە ئەوە بڵێم ئەو گۆڕانانەی هەڵبژاردنەکان لەناو خودی هەمان
سیستمی سەرمایەدارییدا دروستیدەکەن، تەنیا گۆڕانی لاوەکیی وپەڕاوێزیین،
ئەگەر بەدوای گۆڕانی رادیکاڵیدا دەگەڕێیت پێویستە چاو وردبکەیتەوە
کەهێزێکی چەپی شۆڕشگێڕ‌و سۆسیالیست ئەنجامی بدات.
ئەگەر لەم دەلاقەوە بچینە ناو پرسیارە دیاریکراوەکەی ئێوەوە، پێشکات
دەبێت بڵێین گرنگیی ئەم هەڵبژاردنەی کوردستان لەوێدایە، ئەوە بۆ
یەکەمجارە لەمەیدانی کوردستاندا هەڵبژاردنێکی ئاوها جیاواز بەڕێوە
بچێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی کۆمەڵێک لیستی جۆراوجۆری بەهێز لەدەرەوەی
پارتی ویەکێتی ململانێ وکێبڕکێ دەکەن لەپرۆسەکەدا، ئەمە لەلایەک،
لەسەرێکی تریشەوە رەوشی سیاسیی وفەزای کۆمەڵایەتی ئەم هەڵبژاردنە
کۆمەڵێک جیاوازیی هەیە لەژینگەی پێشوو، بەهۆی ئەوەی هەم چاوی کۆمەڵگەی
جیهانیی وئەمەریکییەکان لەسەر چۆنێتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەو هەم
لەئاستی ناوخۆیش ئامادەکاریی هەیە بۆ رێگەگرتن لەزاڵبوونی ویستی پارتی
ویەکێتی بەسەر هەڵبژاردندا کە هەمیشە ویستێک بووە هەموو بارودۆخە
جیاوازەکانی بەسوودی خۆی شکاندووەتەوە.
بۆ وەڵامی بەشی دووەمی پرسیارەکەتان وەک خۆم گەشبینم ئەم هەڵبژاردنە
جۆرێک لەگۆڕان لەسەر چەند ئاستی لەیەک جودا دروستبکات، راستە گۆڕانەکان
ناتوانن مەرزێکی زۆر ببڕن وسەرلەبەری واقیعی باو بگۆڕن، بەڵام ئەوە
سەرەتایەکی نوێیە بۆ گۆڕینی شێوەی فەرمانڕەوایی، ئەویش بەهۆی ئەوەی
ئیدی هەموو دەسەڵاتەکان لای یەک حزب ولایەن یان دووان کۆنابنەوە،
بەپێچەوانەوە ئەم هەڵبژاردنە وا دەکات دەسەڵات لەکوردستاندا دابەش ببێت
بەسەر هێزو لایەنە جۆراوجۆرەکاندا، ئەمەش دەرهێنانی بڕیاری وکۆتاییە
لەژێر چنگی دوو پارتییەکە.
وەک خۆم پێموایە گۆڕان لەسیستمی حکوم وکاری پەرلەمانیدا دروستدەبێت
ونابێت لەبیریشی بکەین بەشی زۆری ئەو واقیعە بەهۆی لیستی گۆڕانەوە
دەگۆڕێت، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر لیستی گۆڕان لەبەڵێنەکانیان پەشیمان
ببنەوە من ئاسۆیەکی رووناک بۆ گۆڕان و وەرچەرخاندنی سیستمی
فەرمانڕەوایی کوردستان بەدی ناکەم. ئەگەر بەرسڤەکەم لەیەک دوو دێڕدا
چڕبکەمەوە: بەڵێ لەناو منداڵدانی ئەم هەڵبژاردنەدا کۆرپەی گۆڕان لەدایک
دەبێت ولانیکەم ئەگەر بەهۆی فشاری بەرەی ئۆپۆزیسیۆنیشەوە بێت دەسەڵات
ناچارە خۆی بگۆڕێت.
ستیڤان شەمزینانی:بەداخەوە لیستی ئازادیی وعەدالەتی کۆمەڵایەتی زۆر
دواکەوت، پێویستبوو لەمیانەی هەڵبژاردنەکانی پێشوودا وەک هێزێکی چەپ
رۆڵی هەبووایە. من وەک خۆم بەرنامەی ئەو لیستەم نەخوێندۆتەوە،
لەبەرئەوەی ئەو هێزانەی پێکهێنەری ئەو لیستەن بەشێکیان نەک چەپ نین
بەڵکو بەشێکن لەهێزی لۆمپن وبازرگان کەهیچکات ئامادەنین
بەرژەوەندییەکانی خۆیان واز لێبهێنن بۆ خەباتی سیاسیی وداکۆکیی لەچینی
کرێکار. من تاکە لایەن وهێزێک لەو لیستەدا، تاراددەیەک متمانەم پێی
هەبێت حزبی شیوعییە، بەڵام نایشارمەوە ساڵانێکە ئێمەی چەپ لەئەدای
سیاسیی ئەو حزبە رازی نین ولەزۆربەی قۆناغەکاندا لەپەنا ناسیۆنالیزمی
کوردەوە لەیەک سەنگەردا بووەو نەیتوانیوە نوێنەرایەتی خواستی کرێکاران
وخەڵکی زەحمەتکێش وچینەکانی خوارەوەی کۆمەڵ بکات، هەر ئەوەش وایکردووە
متمانەی نەمێنێت وخەڵک بەدوای ئەڵتەرناتیڤی تردا بگەڕێت.
هەموومان ئەو راستییە کۆنکرێتییە دەزانین، هێزە چەپەکان لەسەروەختی
قەیرانەکاندا گەشە دەکەن. هەژدە ساڵە لەکوردستان قەیران هەیە، رۆژ نییە
قەیرانێکی تر نەڕسکێت، کەچی هێزە چەپەکان نەک نەیانتوانیوە وەڵامی ئەم
دۆخە بدەنەوەو وەک ئەڵتەرناتیڤێکی سیاسیی بەئەجیندایەکی رۆشنەوە
دەرکەون، بەڵکو سات لەدوای سات پاشەکشەی زۆرتر دەکەن ودێنە پەڕاوێزی
کۆمەڵگەو ئەو رووداوە سیاسییانەی پەیوەستن بەچارەنووسیی سیاسیی
وڵاتەوە. بەداخەوە چەپ، ئێستا دەبێت ئەو پرسیارە لەخۆی بکات، کاتی خۆی
"شکسپیر" لەشانۆنامەیەکیدا لەخۆی کردووەو دەڵێ "من هەم یان نیم؟ ئەمەیە
جەمسەری مەسەلەکە". چەپی کوردستانی دەبێت لەخۆی بپرسێت ئاخۆ هەیە یان
نییە؟ ئەگەر هەیە کوانێ دەورو کاریگەرییەکانی؟ ئەگەر نییە، ئیدی
لافلێدان کەی تەواو دەبێت؟. من بەداخەوەو بەهەنسکەوە دەڵێم چەپ
لەکوردستان لاوازترین هێزی سیاسیین چوونکە لەکوردستاندا ناسیۆنالیزم
وحزبە مەزهەبییەکان گۆڕەپانەکەیان کۆنترۆڵکردووەو ململانێکە لەنێوان
باڵە جۆربەجۆرەکانی ئەو هێزانەدا روودەدات.
لەغیابی هێزە چەپەکانە باڵێکی پێشکەوتووتری ناسیۆنالیزم قەیرانەکەی
قۆستۆتەوە بۆ خۆی، تەنانەت دروشم وئەجیندای لیستی گۆڕان کەئێستا
ئەڵتەرناتیڤی دەسەڵاتە زۆر لەدروشمی چەپەکان بوێرانەترو پێشکەوتووترە،
چەپەکان هەژدە ساڵە نەیانتواینوە ئەو تەحەدایەی نەوشیروان مستەفا
وگۆڕان کردوویانەو دەیکەن، بیکەن و هەم نەیانتوانیوە وەک ئەوان
واقیعبینانە نوێنەرایەتی ناڕەزایی وغەمەکانی مرۆڤی کورد بکەن. میشێل
ڤیڤیۆرکا دەڵێت "مەگەر مێژوو زانستی ئەو رووداوانە نییە کە تەنیا
یەکجار روودەدەن ودووبارە نابنەوە". خۆ دەبوو حزبی شیوعی عیبرەتی
لەشۆڕشی چواردەی تەموزی 1958 وەربگرتایە کە لەو ساتەوەختەدا زۆرینەی
عێراقییەکان شیوعی بوون وهەلی دەسەڵات گرتنە دەستیان لەکیس دا، بۆیە من
لەو قەناعەتەدا نیم ئەو لیستە بتوانێت زۆر شت بکات، لەبەرئەوەنا خودی
ئەجینداکە کەموکوڕیی وبۆشایی تێدایە بەڵکو لەبەرئەوەی چەپ ناتوانێت
تەحەدا بکات وئەم دەرفەتەی لەدەستی خۆیداو جارێکی دایەوە بەباڵێکی تری
ناسیۆنالیزم کە ئەویش لیستی گۆڕانە. بۆیە من ئەو لیستە بەخراپ یان چاک
ببینم هیچ لەو مەسەلەیە ناگۆڕێت چەپ لەبری ئەوەی قەیرانەکان بقۆزێتەوە
بۆ بەهێزکردنی خۆی، بەڵکو خودی خۆی لەقەیرانێکی زۆر کوشندەدا ژیان
دەگوزەرێنێت.
ستیڤان شەمزینانی:وەک وتم چەپ بۆخۆی لەقەیراندایە. بەهۆی قەیرانی
بزووتنەوەی سۆسیالیستییەوەیە، چینی کرێکار لەکوردستان دوای سیاسەتە
دیماگۆگییەکانی ناسیۆنالیزم ورەوتە مەزهەبییەکان کەوتووە. لینین لەساڵی
1902 وتی "کاتێ کرێکارێک مان دەگرێت بۆ زیادکردنی کرێ، ئەوە
سەندیکالیستە، بەڵام کاتێک مان دەگرێت دژ بەلێدانی جوولەکەکان ئەوکات
سۆسیالیستێکی شۆڕشگێڕی راستەقینەیە". کرێکار لەکوردستان لەدۆخێکدایە
نەک سەندیکالیست وسۆسیالیستێکی شۆڕشگێڕ نییە، بەڵکو بووە بەئەسپی
راکێشانی عەرەبانەی بۆرژوازی. ئەمەش تاوانەکەی لەئەستۆی چەپەکانە.
کەوابوو چەپ لەبەردەم قۆناغێکی زۆر هەستیاردایەو ئەگەر چاوێک بەخۆیدا
نەخشێنێتەوە لەو بڕوایەدام کۆمەڵگە بەتەواویی فڕێیدەداتە دەرەوەی خۆی
ودەبێتە بەشێک لەدیرۆک.
من رەشبینم لەوەی ئەم لیستە لەپاشەڕۆژدا ببێتە چەترێک بۆ کۆکردنەوەو
لێک نزیککردنەوەی هێزە چەپەکان لەدەوری پلاتفۆرمێکی سیاسیی رۆشن و
واقیعی، تەنانەت من گومانم لەوە هەیە بەشێک لەلایەنە پێکهێنەرەکانی
لیستەکە هەر لەبناغەوە چەپ بن، نەخێر نەک چەپ نین بەڵکو کاریشیان
لەئێمەومانان تێکداوە کە دەمانەوێ بزووتنەوەی چەپ لەکوردستان بەرەو
پێشەوە بەرین ودووریخەینەوە لەنەریتی پۆپۆلیستیی وچەپی کلاسیکیی
ولۆمپن.
دەبێت لەم دەرفەتەدا بەبیری بهێنینەوە هیچ هێزێک نییە لەکوردستاندا
هێندەی چەپ پەرش وبڵاو بێت، هیچ هێزێک نییە هێندەی چەپ دابەشبوون
وجیابوونەوەی بەخۆوە بینیبێت، وەک خۆم وەهای بەباش دەزانم چەند کۆنگرەو
کۆنفرانسێکی فراوان ئامادەو سازبکرێن، هەم بۆ نزیکخستنەوەی چەپەکان
لەیەکتری وهەم بۆ گەڵاڵەکردنی پڕۆژەیەکی کاری هاوبەش بەپێی ئەجیندایەکی
سیاسیی روون کە لەئاست واقیعەکەدا بێت. من خوازیارم حزبی شیوعی "نەک
لیستی پەنجاو پێنج" بەشێک بێت لەو هێزەی بۆ بووژاندنەوەی چەپ وبەستنی
کۆنگرەیەکی لەو شێوەیە دەستی هاوکاریی درێژبکات، چوونکە چەپ لەبەردەم
دووڕیانی مەرگ وژیاندایەو تاوانی هەموو شکستێک لەگەردنی خۆماندایەو
نابێت کەسی تری پێ تاوانبار بکەن.
ستیڤان شەمزینانی
* ستیڤان شەمزینانی، لەشاری سلێمانی، باشووری کوردستان لەدایکبووە.
* ماوەی شەش ساڵ ئەندام وکادری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی بووە.
* لەساڵی 1998 بەشداریی خولی دووەمی کادرانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
کردووە.
*جێگری سکرتێر وبەرپرسی لقی سلێمانی یەکێتی خوێندکار ولاوانی ئازاد
بووە ساڵی 1999-2000.
*لەحزبی کۆمۆنیست‌دا چەندان ئەرک وبەرپرسیاریی جیاجیای پێ سپێردراوە.
* ساڵی 2004 – 2007 سەرنووسەری رۆژنامەی (نێوەند) بووە.
* لەساڵی 2007ەوە تا ئێستا سەرنووسەری گۆڤاری مانگانەی (نێوەند)ە.
*نووسەرو چالاکێکی چەپڕەوەو ئێستا ئەندامی هیچ رێکخراو وپارتیێکی
سیاسیی نییە.
|