ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕای گشتی.
وه‌كو هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه‌ماوه‌یه‌كه ناوه‌ندی چاك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه‌ته دووبه‌ش‌و هه‌ردوولاش به ناوی ناوه‌ندی چاكه‌وه كارده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر ڕاگه‌یاندنێك به‌ناوی ناوه‌ندی چاكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی گرێدانی کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی جینۆساید له هه‌ولێر، بێئه‌وه‌ی ئه‌و راستیه له‌به‌رچاو بگرن كه‌هه‌موو ناوه‌ندی چاك بریتی نیه له‌وان، ده‌بوایه به‌لای كه‌مه‌وه رێزیان له‌ناوه‌ندی چاك كوردستان بگرتایه كه‌ده‌مێكه ڕایانگه‌یاندووه ئه‌وان سه‌ربه‌خۆن‌و به‌شێكنین له‌وكێشانه‌ی دروستبوون. بۆیه ئێمه لێره‌دا ئه‌و راگه‌یاندنه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و لێی به‌رپرسیارنین و هه‌ڵوێستی كوردستانیش ده‌هێلینه‌وه بۆخۆیان، هه‌ڵوێستی لقی کوردستانی ناوندی چاک هه‌رچی بێت ئیمه ڕێزیان لێده‌گرین و سه‌ربه‌خۆییان به هه‌ند وه‌رده‌گرین. سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی نیوده‌وڵه‌تیش بیرورای ئێمه ته‌واو جیاوازه له بیروڕای چاک بێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رهه‌ولێك بۆ ناساندنی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد به‌كارێكی باش ده‌زانین و ده‌ستخۆشانه‌ی لێده‌كه‌ین و ئاماده‌ی هاوكاری و به‌ده‌نگه‌وه چوونین، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌رێزانه‌وه ڕه‌خنه‌ی ئێمه هه‌میشه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌بوو كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و نیوده‌وڵه‌تی، وه‌كو پێویست به‌ته‌نگ ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی كورده‌وه نه‌بووه، ئه‌نفال‌و جینۆسایدی ته‌نها له بۆنه‌كانی حزب و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی خۆیدا ته‌ماشاكردووه، ئیستاش كه ده‌بینین یه‌كه‌م هه‌نگاوی جدی بۆ ئه‌م ئه‌ركه ده‌هاوێ و ده‌یه‌وێت هه‌موولایه‌ك قسه‌ی خۆیانی تێدابكه‌ن، به‌ته‌نگیه‌وه ده‌چین‌و خوازیاری سه‌ركه‌وتنین.. له‌هه‌مان كاتیش‌دا ڕه‌خنه‌ی خۆشمان ناشارینه‌وه كه‌ده‌بوایه ئه‌وكۆنگره‌یه به‌به‌شداری رێكخراوه‌كان بوایه به‌تایبه‌تی له‌كوردستان جگه له‌ناوه‌ندی چاك چه‌ندین رێكخراوی ترهه‌ن، له‌داهاتووشدا ره‌خنه‌له سه‌رنه‌كه‌وتنی كۆنگره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرین ئه‌گه‌ر به كه‌مته‌رخه‌میه‌وه هه‌نگاوی بۆبهاوێ، هه‌رله به رایشه‌وه ڕه‌خنه‌ی جدی له لیژنه‌ی بالای ئاماده‌كاری كۆنگره كه ده‌گرین ئه‌گه‌ر ئه‌وبه‌شه له‌ناوه‌ندی چاك و هه‌ر رێكخراو و كه‌سایه‌تیه كی تر فه‌رامۆش بكات و بۆ كۆنگره داوه‌تیان نه‌كاو ڕێز له‌بوونیان نه‌گرێت.
|