روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕای گشتی نه‌رویجی و کوردستانیی.
شیلان شۆڕش
پێشه‌کی سوپاسی ئه‌و که‌سایه‌تی و رێکخراوانه ده‌که‌م که په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردوم بۆ پشتگیری‌کردن له‌کاره‌کانمدا، لێره‌شه‌وه ده‌بینم که تێکه‌ڵکردن و ئیلتیباسێک هه‌یه له تێکه‌ڵکردنی ناوی من که " شیلان شۆڕش " ه‌و سه‌رۆکی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی دیموکراتی ژنانی کوردم له شاری بێرگن له نه‌رویج، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز" شیلان عه‌بدولغه‌نی" که له‌شاری ئۆسلۆ ده‌ژی و پاڵێوراوی لیستی کوردستانییه بۆ په‌رله‌مانی کوردستان.
چالاکیی سیاسیی من له شاری بێرگن له نه‌رویج، ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ساڵانی 2002 تا 2007 له پارتی سووری نه‌رویجیدا، که تێیدا ساڵی 2003 وه‌ک جێگری ئه‌نجومه‌نی شار پاڵێورام. له‌دوای ئه‌وه‌شه‌وه زیاتر چالاکییه‌کانم له‌بواری پشتگیری‌کردن بووه له ژنانی کورد.
به پێویستی ده‌زانم که ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه پێشکه‌ش رای گشتی بکه‌م که به‌ڕیز "شیلان عه‌بدولغه‌نی" هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی نه به‌رێکخراوه‌که‌مان و نه چالاکییه‌کانمانه‌وه نییه له‌مه‌یدانه‌کانی پارێزگاریی کردن له‌کێشه‌کانی ژنانی کورد. هه‌روه‌ها منیش هیچ په‌یوه‌ندییه‌کم نییه به چالاکیه‌کانی به‌ڕیزیه‌وه بۆ لیستی کوردستانی.
رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی دیموکراتی ژنانی کورد له بێرگن.
|