٢١\٨\٢٠١٩
روونکردنەوەیەک لە
"رائید فه‌ریدزاده" و خه‌ڵاتی "زاون"
له فیستیڤاڵی
فیلمه‌کانی منداڵانی ئیسفه‌هان.
مەنسوور جیهانی
رائید فه‌ریدزاده:
سینه‌مای منداڵانی ئێران
له بواری جیهانیدا پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌بووه.
دوکتۆر "رائید فه‌ریدزاده" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی
نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی
منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران سه‌باره‌ت به‌م به‌شه چه‌ند روونکردنه‌وه‌یه‌کی
ئاراسته کرد.
دوکتۆر "رائید فه‌ریدزاده" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهەمین
خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران
سه‌باره‌ت به‌م رووداوه سینه‌ماییه روونکردنه‌وه‌یدا و گوتی: له
کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی ده‌بیر و به‌رپرسی فیستیڤاڵ، به لایه‌نه زۆره‌کانی
به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماژه درا و ئه‌گه‌ر بمه‌وێت به کورتی به‌و
کارانه‌ی که ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌مین جار له فیستیڤاڵدا دێته‌دی، ئاماژه
بده‌م، پێکهێنانی کتێبخانه‌ی ڤیدیۆییه که کۆمه‌ڵێک له فیلمه‌کانی په‌یوه‌ندیدار
به منداڵان و مێرمنداڵان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا و هه‌روه‌ها به‌رهه‌م
گه‌لی دیار و تایبه‌ت له‌م بواره‌دا له ماوه‌ی ٤٠ ساڵی رابردوودا،
هاوکارانی من کۆیان کردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که بۆ کڕیاره‌کان، به‌ڕێوه‌به‌ران
و به‌رنامه‌داڕێژانی فیستیڤاڵه‌کان نمایشی بکه‌ن هه‌تا ئه‌وانیش وێڕای
بینین، فیلمه‌کان هه‌ڵبژێرن.
سه‌رنجدانی فیستیڤاڵ به بازاڕی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی:
ئه‌م هه‌نگاوه له پێناو سه‌رنجدانی فیستیڤاڵ به بازاڕی سینه‌مای
منداڵ و مێرمنداڵه و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش له ته‌نیشت کتێبخانه‌ی
ڤیدیۆییدا بانگهێشتی کڕیاره‌کانی ناوچه‌یی که سینه‌مای منداڵ و
مێرمنداڵی ئێران بۆیان گرینگ بووه، به وردبوونه‌وه له‌سه‌ر وڵاتانی
ناوچه که لایه‌نه‌کانی هاوبه‌شی کلتوورییان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و
هه‌ڵبه‌ت ژماره‌یه‌ک وڵاتی ئه‌ورووپی و ئاسیای دوور کراوه بۆ ئه‌وه‌ی
که وێڕای بینینی فیلمه‌کانی ئه‌مساڵ، چه‌ندین دانوستاندنیشیان له‌گه‌ڵ
بڵاوکه‌ره‌وه‌کانی ئه‌م بواره و هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مه‌کان له
کتێبخانه‌ی ڤیدیۆییدا هه‌بێت.
په‌نێلی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش له سینه‌مای منداڵ.
دوکتۆر "رائید فه‌ریدزاده" هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌شی په‌نێله‌کانی
به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی فیستیڤاڵ رایگه‌یاند: له ته‌نیشت ئه‌م به‌شه‌دا،
به یارمه‌تی هاوکارانم ئه‌مساڵ په‌نێلی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شمان به
ته‌وه‌ری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ دیزاین کردووه که له وڵاتانی
سێربستان، پاکستان، تورکیا، ئه‌ڵمانیا، کۆریای باشوور و رووسیا
بانگهێشت کراوه بۆ ئه‌وه‌ی که نوێنه‌ره‌کانیان له‌م په‌نێلانه‌دا
ئاماده بن. هه‌روه‌ها بانگهێشت کراوه له به‌رهه‌مهێنه‌ران، ده‌رهێنه‌ران
و کارگێڕانی سینه‌مای ئێران که له بواری به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شدا
چالاکییان هه‌بوو؛ بۆ ئه‌وه‌ی که وتووێژ و دیمانه‌گه‌لێک سه‌باره‌ت
به‌م بابه‌ته ئه‌نجام بدرێت. له دوایین رۆژیشدا توانایی سینه‌مای
ئێران له بواری ته‌کنیکی و ناوه‌رۆکیدا بڕیار وایه ئاراسته بکرێت.
به‌ئامانج کردنی کارگه و وۆرکشۆپه‌کانی فێرکاری.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌داڕشتن
بۆ کارگه و وۆرکشۆپه‌کانی سی‌ودووهه‌مین خولی ئه‌م فیستیڤاڵه گوتیشی:
ئه‌مه بوارێکه که ئه‌مساڵ به به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی زیاد کراوه،
وێڕای ئه‌وه‌ی که ئێمه هه‌وڵماندا کارگه و وۆرکشۆپه‌کانی فێرکاری که‌مێک
ئامانجدارتر بکه‌ین و بپرژێینه سه‌ر بواره‌کانی دیکه‌ی وه‌کوو وی ئار،
به‌شی حه‌قیقه‌ت و راسته‌قینه‌ی مه‌جازی له بواری فیلم چێکردندا.
ره‌خنه‌ی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: یه‌کێک له ناوبژیوانانی ئێمه له کۆریای باشوور
له‌م باره‌یه‌وه کۆربه‌ندی ده‌بێت، له بواری ره‌خنه‌ی سینه‌مای منداڵ
و مێرمنداڵدا ره‌خنه‌گرێک که ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فیپێرشی له ئه‌ڵمانیایه،
کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌ده‌بات، له بواری ناساندنی سینه‌مای منداڵ و
مێرمنداڵی ئێران له دوو روانگه‌وه عه‌باس کیارۆسته‌می و مه‌جید مه‌جیدی،
وانه‌بێژێک له ئه‌رمه‌نستان کۆنگره‌ی ده‌بێت و هه‌روه‌ها به روانگه‌ی
په‌ره‌پێدانی بازاڕی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵ، به‌ڕێوه‌به‌رانی جێبه‌جێکاری
فیستیڤاڵی کان و به‌رلین ئاماده ده‌بن که سه‌باره‌ت به بازاڕه‌کانی
ئه‌م فیستیڤاڵانه روونکردنه‌وه ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ به نیسبه‌ت،
جۆربه‌جۆریی ناوه‌رۆکی و بابه‌تییه‌کی باشمان له‌م بواره‌دا هه‌یه که
به‌رده‌نگه‌کان ده‌توانن به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و زانیارییانه‌ی که
له بانگه‌وازی فیستیڤاڵدا هاتووه، له کارگه‌ی دیاریکراوی خۆیاندا
ناونووسی بکه‌ن.
پێوه‌ری هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مه‌کانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی.
دوکتۆر "رائید فه‌ریدزاده" له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا که ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن
له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌مساڵ به‌پێی چ پێوه‌رگه‌لێک به‌رهه‌مه‌کانی
له نێو خوازیاراندا هه‌ڵبژاردووه، گوتی: پێوه‌ره‌کان رێک هه‌ر ئه‌وانه‌یه
که له بانگه‌وازی فیستیڤاڵدا راگه‌یه‌ندراوه، بابه‌ت گه‌لێکی وه‌کوو
لایه‌نه‌کانی ئه‌خلاقی و مرۆڤانه، په‌روه‌رده و بارهێنانی منداڵ و
مێرمنداڵ له بواری جیهانیدا، ئاشتی، ژینگه و هتد که ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنیش
به وردبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه به‌رهه‌مه‌کانیان هه‌ڵبژارد.
جۆراوجۆریی فیلمه‌کان و ژانره جۆراوجۆره‌کان.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵ له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا
که جۆربه‌جۆریی به‌رهه‌مه‌کان به نیسبه‌ت خوله‌کانی رابردووی ئه‌م
فیستیڤاڵه له‌م به‌شه‌دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت؟ هه‌روه‌ها رایگه‌یاند:
ئێمه ویستمان جۆربه‌جۆریی فیلمه‌کان و ژانره جۆراوجۆره‌کان له‌به‌ر
چاو بگرین، ئه‌مساڵ له‌و ده‌گمه‌ن ساڵانه‌یه که فیستیڤاڵ جۆربه‌جۆرییه‌کی
یه‌کجار زۆری هه‌یه و نزیک به ٤٢ وڵات به چه‌شنێک به نوێنه‌ره‌کانی
خۆیان له فیستیڤاڵدا ئاماده ده‌بن و له‌م لایه‌نه‌وه ئێمه نزیکه‌ی
٢٨ فیلممان له وڵاتانی جۆراوجۆر هه‌یه. ئێمه ته‌نیا گرینگیمان به
ناوچه‌یه‌کی تایبه‌تی جوگرافیایی نه‌داوه و له ئاسیا، ئه‌وروپای
رۆژهه‌ڵات، له تورکیا و ته‌نانه‌ت سه‌نگاپوور که ره‌نگه که‌متر به
چێژ و سه‌لیقه‌ی لایه‌نگرانی سینه‌مای ئێمه بخوات، فیلممان هه‌یه. هه‌روه‌ها
به جۆرێک چۆنایه‌تی فیلمه‌کان که لانی که‌م رێژه‌یه‌کیان تێدا هه‌بێت،
له‌به‌ر چاومان گرت که سه‌باره‌ت به ماوه‌کانی رابردوو چۆنایه‌تییه‌کی
باشیان هه‌یه.
سازکردنی به‌ستێن بۆ به جیهانی بوونی فیلمه‌کانی منداڵانی ئێرانی.
دوکتۆر "رائید فه‌ریدزاده" له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که فیستیڤاڵ تا
چ راده‌یه‌ک یارمه‌تی به ئاماده‌بوونی جیهانیی فیلمه ئێرانییه‌کانی
وه‌رگیراو ده‌دات، روونیکرده‌وه: ته‌نانه‌ت فیستیڤاڵ به‌ستێنێکی شیاوه
بۆ بینین و بینران و به بانگهێشتن کردنی میوانانێک که له‌م بواره‌دا
چالاکی ده‌که‌ن، چ له بواری فیستیڤاڵدا و چ له بواری ئاماده‌بوونی
سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران له بازاڕه‌کانی جیهانی هه‌نگاو گه‌لێک
له‌م لایه‌نه‌وه ده‌نرێت.
پێگه‌ی تایبه‌تی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران له بواری جیهانی .
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له کۆتایی قسه‌کانیدا گوتی:
ئه‌گه‌ر کورته‌یه‌ک له مێژووی سینه‌مای ئێران پاش شۆڕش هه‌ڵبده‌یه‌نه‌وه،
ده‌ستکه‌وته‌کانی سینه‌مای ئێران له بواری نێونه‌ته‌وه‌ییدا به سینه‌مای
منداڵ و مێرمنداڵ ده‌ست پێده‌کات و له‌م بابه‌ته‌وه سینه‌مای منداڵ و
مێرمنداڵی ئێمه له بواری جیهانیدا هه‌میشه پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌بووه
که به داخه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تا راده‌یه‌ک پشت گوێ خراوه و
پێگه‌که‌ی له جیهاندا تا راده‌یه‌ک که‌مره‌نگ بووه. به دڵنیاییه‌وه
فیستیڤاڵ ده‌توانێت به بینینی فیلمه‌کانی ئه‌م بواره و ئاماده‌بوونی
جیدی تر له رووداوه‌کانی جیهانیدا یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌م
چه‌ندین سه‌رکه‌وتنیان له فیستیڤاڵه‌کاندا هه‌بێت و هه‌میش بتوانن به‌شێکیان
له بازاڕی جیهانیدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه چاوره‌ی چێکردن، به‌رهه‌مهێنان
و په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلم گه‌لێکی دره‌وشاوه له بواری سینه‌مای
منداڵ و مێرمنداڵدا بین که بتوانن له بواری جیهانیشدا بخرێنه به‌ر
سه‌رنج و گرینگی پێدان.
-----------------------------------------------------------------------------------------
ناوه‌کانی دادوه‌رانی خه‌ڵاتی "زاون" له
فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵانی ئیسفه‌هان راگه‌یه‌ندرا.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ت‌دانانی خه‌ڵاتی "زاون" له سی‌ودووهەمین
خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران
گوتی: پێنج که‌س له سینه‌ماکارانی ئیسفه‌هان، فیلمه‌کانیان هه‌ڵسه‌نگاندووه
و له کۆتاییدا، خه‌ڵاتی "زاون" به یه‌ک فیلم پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین
خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران،
"سیاوه‌ش گوڵشیری" له سێهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی هاوبیریی سیاسه‌ت‌دانانی
خه‌ڵاتی "زاون" رایگه‌یاند: دادوه‌رانی خه‌ڵاتی "زاون" له ساڵی
رابردوو، روانینێکی ناوه‌رۆکی و بابه‌تییان به فیلمه‌کان هه‌بوو، به‌ڵام
ئه‌مساڵ تێڕوانینێکی له‌وه پێش دیاریکراومان هه‌یه و به له‌به‌ر چاو
گرتنی ئه‌وه‌ی که ته‌وه‌ری ئه‌م خه‌ڵاته، "زاون قۆکاسیان" توێژه‌ر،
نووسه‌ری سینه‌ما و ره‌خنه‌گری سینه‌مای ئێرانه، روانگه‌ی داوه‌ره‌کان
ئه‌و فیلمانه‌یه که به رۆحیه‌تی زاون نزیک بێت.
گوڵشیری به ئاماژه‌دان به ناوه‌کانی دادوه‌ره‌کانی خه‌ڵاتی "زاون"
گوتی: بێجگه له به‌نده، "فه‌رشاد ئه‌حمه‌دی" ، "عه‌تیه سوڵتانی" ،
"محه‌مه‌د فه‌زیله" و "مه‌جید سدیقی" وه‌کوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دادوه‌ره‌کانی
خه‌ڵاتی "زاون" دیاری کراون.
خه‌ڵاتی "زاون" به پێی نه‌ریتی ساڵی رابردوو، به یه‌ک فیلم له دوو
به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شه‌وی به‌زمی کۆتایی سی‌ودووهەمین
خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران
به هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌م به‌شه پێشکه‌ش ده‌کرێت.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ت‌دانانی خه‌ڵاتی "زاون" هه‌روه‌ها گوتی:
دادوه‌رانی به‌شی خه‌ڵاتی "زاون" به رێژه‌ی ٢٢ فیلم له هه‌ر دوو به‌شی
نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌که‌ن و له
کۆتاییدا، خه‌ڵاتی "زاون" به یه‌ک فیلم پێشکه‌ش ده‌کرێت.
"سیاوه‌ش گوڵشیری" په‌خش کردنه‌وه‌ی کلیپێک له "زاون قۆکاسیان" له
داڕێژه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م شه‌وه راگه‌یاند و گوتی: بڕیار وایه که سی‌ودوو
دیزاینه‌ر و شێوه‌کار، سیما و روخساری زاون بکێشنه‌وه و هه‌موو
ئامانجمان ئه‌وه‌یه که شه‌وێکی له‌بیر نه‌کراو تۆمار بکه‌ین.
گوڵشیری به ئاماژه‌دان به به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگای "زاون" وه‌بیری
هێنایه‌وه: له پێشانگای زاون، به رێژه‌ی ٣٢ پلانی گڕافیکی و ژماره‌یه‌ک
له کتێبه‌کانی زاون ده‌خرێنه به‌ر دیده‌ی بینه‌ران که له به‌رنامه‌ی
تایبه‌تی "شه‌وی زاون" ده‌کرێته‌وه.
به گوته‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ت‌دانانی خه‌ڵاتی "زاون"، به‌رنامه‌ی
"شه‌وی زاون" به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی پارێزگای ئیسفه‌هان و کۆمه‌لێک
له هونه‌رمه‌ندانی ئیسفه‌هان له مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ره‌کانی هاوچه‌رخی
شاری ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. میوانی تایبه‌تی ئه‌م شه‌وه، "مه‌نووچێهر
ته‌یاب" ده‌رهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلمی ناوداری ئێرانییه که له په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ چۆنییه‌تی پاراستنی میرات و ئاسه‌واره‌کانی زاون له‌گه‌ڵ "ره‌زا
موهه‌یمه‌ن" وتووێژ ده‌کات.
سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران بە بەرپرسیاریی "عەلیڕەزا تابێش" لە بەشەکانی فیلمی
درێژی چیرۆکی، کورتە فیلمەکانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمەکانی
ئەنیمەیشێنی درێژ و کورتە فیلمەکانی ئەنیمەیشێن لە رۆژانی ٢٨ی گەلاوێژ
تا ٤ی خەرمانانی ١٣٩٨ی ھەتاوی رێکەوتی ١٩ تا ٢٦ی ئابی ٢٠١٩ی زایینی لە
دوو بەشی "نەتەوەیی" و "نێونەتەوەیی"دا لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە
وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|