٩\٦\٢٠١٠
روونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست له‌سه‌ر
روونکردنه‌وه‌ی لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له که‌یسی ''سه‌رده‌شت عوسمان''.
به‌کر عوسمان ( ئارام عه‌لی)
به‌دوای چوار هه‌فته
له تیرۆری سه‌رده‌شت "لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانی رفاندن و
كوشتنی (سه‌رده‌شت عوسمان)"، ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی
بڵاوكرده‌وه. ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه بۆ من جێگه‌ی پرسیار و سه‌رسورمان
بوو. هه‌ر له سه‌ره‌تادا له وه‌ڵامی رۆژنامه‌کان و ڕۆژنامه‌نوساندا
ڕه‌خنه و سه‌رنجی خۆم ڕاگه‌یاند. دواتر چاوه‌ڕوانی ڕاستکردنه‌وه و
روونکردنه‌وه‌ی دواتری لێژنه‌ی ناوبراو بووین، به‌ڵام ئه‌وه زیاته له
هه‌فته‌یه‌ک به‌سه‌ر روونکردنه‌وه‌که تێئه‌په‌رێت، لێژنه‌ی ناوبراو نه
روونکردنه‌وه‌یتری بوو نه ڕاستکردنه‌وه‌ش. بۆیه لێره‌دا ئه‌و
روونکردنه‌وه‌یه‌م به‌پێویست زانی بۆ ڕای گشتی و خه‌ڵکی کوردستان.
ئه‌وه‌ى به ناوى روونكردنه‌وه‌ی "لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانی
رفاندن و كوشتنی (سه‌رده‌شت عوسمان)" 4 هه‌فته پاش رووداوه‌كه
بلاوكراوه‌ته‌وه، له راستیدا ناكریت پێی بوتریت روونكردنه‌وه، چونكه
جه‌ماوه‌رى خه‌لكى كوردستان زۆر له‌وانه زیاتر ده‌زانن له باره‌ى
رووداوه‌كه‌وه، به‌دوای تێپه‌رینی 4 هه‌فته به‌سه‌ر تیرۆری سه‌رده‌شت
ئه‌وه روونکردنه‌وه‌ی ئه‌و لێژنه تایبه‌تیه بێت. ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه
ئه‌وه به‌یان ده‌کات که خواسته‌كانمان له سه‌ره‌تایترین ئاستدا وه‌لامى
نیه، ئیتر حه‌قمانه به ته‌واوى بێ ئومید بین له‌وه‌ى گوێ له ئێمه
و خه‌ڵکی کوردستان بگیرێت و وه‌لامى خواسته‌كانمان بدرێته‌وه و حکومه‌ت
و ده‌زگا به‌رپرسه‌کان به كرده‌وه به‌رپرسیاریتى خۆى له‌م مه‌سه‌له‌یه
بسه‌لمینێ.
هاوکات له ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا چه‌ند ناڕاستیه‌ک هاتووه جێگه‌ی
پرسیاره بۆ ئێمه. له روونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه" تاوان لێكراو به
یه‌ك گوله‌ی ده‌مانچه كوژراوه كه له پێشه‌وه‌ی سه‌ری دراوه و له
پشت ملی گیر بووه و هیچ ئاسه‌وارێكی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان پێش
كوشتنی له‌سه‌ر لاشه‌ی كوژراو به‌دی نه‌كراوه." ئه‌و به‌شه له
ڕوونکردنه‌وه‌که زۆر ته‌مومژاویه و لایه‌نێکی ڕاستی ڕووداوه‌که ئه‌شارێته‌وه.
ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که سه‌رده‌شت به لێدانی گولله له نێو ده‌می
و ده‌رچونی له پشتی سه‌ری تیرۆر ئه‌کرێ. هاوکاتیش ئاسه‌واری لێدان و
ئه‌شکه‌نجه‌دان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی سه‌رده‌شت به ڕۆشنی و ئاشکرا بووه
وه‌ک: چاوێکی به دوای لێدانێکی توند ئاو سابوو شین ببۆوه و شانیشی
شوێنه‌واری لێدانی توندی له‌سه‌ر بوو.
پرسیاری من له "لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانی رفاندن و كوشتنی (سه‌رده‌شت
عوسمان)" و ده‌زگا په‌یوه‌ندیکارانه. چۆن ئه‌کرێ یه‌که‌مین روونکردنه‌وه‌ی
به‌م شێوه‌یه بێت؟ ئایا ئه‌وه نه‌بوونی زانیاری پێویسته یا که‌مته‌رخمیه‌کیتر؟
یا مه‌به‌ست له بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست له‌م مه‌سه‌له‌یه
چییه؟
5\6\2010
aramali1@yahoo.com
|