|
١٢\١\٢٠٢٦
رووخانی ئێران
مسۆگەرە
ئەگەر ترامپ و
وڵاتە زلهێزەکان لێبگەڕێن!
ئەمڕۆ
خۆپیشاندانەکانی ئێران پازدەمین رۆژی خۆی تێپەڕاند، بەپێی ئاژانسی
دەنگوباسی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ (هرانا)ی ئێرانی تا ئێستا
خۆپیشاندانەکان لە ٥٨٥ شوێن لە
١٨٦ شاری هەر ٣١ پارێزگایەکە روویانداوە،
ئاماری تێکڕای کوژراوەکانیش ٥٤٤ کەسە کە
٤٧ کەسیان لە هێزەکانی رژێمن. هەروەها
١٠ هەزار و ٦٨١ کەس
دەستگیراکراون. دەزگەکانی راگەیاندنی ئێرانیش دەڵێن تا ئێستا
١١١ کەس لە هێزەکانی ئاسایش کوژراون.
تا دێ ئەو خۆپیشاندانانە فراونتر دەبن و توندوتیژییان پتر تێدا روودەدا،
ئێستا سەرۆکە دڕندەکەی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ دەڵێ: ''رابەرانی ئێران
دەیانەوێ گفتگۆ بکەن. لەوانەیە لەگەڵیان کۆببینەوە، مەبەستم ئەوەیە
کۆبوونەوەکە نەخشەی بۆ کێشراوە، بەڵام رەنگە ناچار بین بە هۆی ئەوەی کە
روویداوە هەنگاو بنێین''. ئیدی رژێم بە تەواوی لە مەرگی خۆی نێزیک
بۆتەوە، ئەگەر ئەمەریکا و وڵاتە زلهێزەکان دیسان ژێربەژێر رێکەوتنی
لەگەڵ نەکەن و بەفریای نەکەون ئەوە بە دڵنیاییەوە رووخاندنی مسۆگەرە.
ئەوەی گرنگە بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە لە ئێستاوە خۆ
ئامادەبکەن تا لەگەڵ رووخانی رژێمی ئیسلامی سنووری کوردستان دیاربکەن و
بە بێ چاوەڕوانییکردنی رژێمی داهاتووی ئێران گشتپرسییەکی یەکلایەنە لە
نێوخۆیان ئەنجامبدەن و یەکگرتووانە لە پێناو سەربەخۆیی تێبکۆشن.
ئەمڕۆ
١٢\١\٢٠٢٦
|