ئێواره‌یه و خۆر له ترسی غه‌مه‌کانم ئاوا بووه،
ته‌نیا خۆم و غه‌مه‌کانم به‌سه‌ر شه‌قا‌می
بێده‌نگیی گه‌ڵای فه‌رشکراودا هه‌نگاومان ده‌نا و
روحم شه‌یدای پیاسه بوو. له ترپه‌ی دڵم و پێم و
شنه‌شنی گه‌ڵاکان، له ناکاودا سێبه‌ری خۆمم لێ
په‌یدا بوو .. توند مه‌چه‌کی گرتم و به‌ره‌و ڕۆحی
ده‌ریا په‌لکێشی کردم، روانیم ده‌ریا مه‌نگ و
بێده‌نگ خۆی مات داوه و چاوه‌ڕێم بوو .. نه‌مزانی
نهێنییه‌ک له ناخیدا خۆی حه‌شار داوه، روخسارێکی
زه‌رد وه‌ک ئاڵتوون له قووڵایی ده‌ریا هاته
به‌رچاوم، هات و نه‌هاتم گرتۆته به‌ر تا تێر له
یه‌ک بخۆین و تاسه‌ی دووریی نێوانمان بشکێنین،
سێبه‌ری ملۆزمێک به دوامه‌وه ویستی ئاواته‌کانم
بخنکێنێ، منیش له تاوا خۆم هاویشته ده‌ریاکه و
خنکام!