٨\١٠\٢٠١٧
روخساری میرانە.

سەردار رهزا
ئەو دیمەن و
روخسارەیە
لە ترۆپکی ئێستاتیکای ئەویندایە
داچۆڕانی خورپەیەکە و ھەر دەمگاتێ
بزەی لێوت
تەزووی جەستەم دەکاتە تاڤگەی رۆحێک و
بووە چەشنی خوێن و دەتکێ
نیگای چاوت
ئافاتێکن چوونە نێو ناخ
کۆچم بەرەو نەمان دەفرێ
پەرچەمی سەر تیری برۆی چەپت نەبا
ھەناسە زوو جێی دەھێشتم
دەبوومە سوتووی ھەڵپەڕکێ
بێ دەنگیت نە بۆمبایەکە
نە گڕکان و شڵەقانە
زەمینلەرزینی بەھیزە
لە دوا پلەی رێختەردایە
دوا ھەناسە و کۆستکەوتنی
رۆحکێشانە.
٤\١٠\٢٠١٦
- دۆرنبۆگ
serdarjaff@yahoo.com
|