په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

ڕووی گەشی تەکنیک*
تەکنیک هۆکاری ئاشکراکردنی تاوانەکانە!


سەرکەش        


     ئێنگلا هۆگلوند 10سالە.


لە چەند هەفتەی ڕابردوو، وون بوونی کچۆلەیەکی دەسالان لە شارۆچکەی ستورشوندی سویدی تەواوی دام و دەزگاکانی میدیا و پۆلیسی بەخۆوە خەریک کرد. بۆ سۆراخی کچە، بو دۆزینەوەی شوێن پێ و سەرە داوێک ، پۆلیس شوێن نەما نەی پشکنێ، دەزگاکانی میدیا، سەگ، هێلیکۆپتەریش بەکار هات.
بەلام دوای تێپەڕ بوونی دوو ڕۆژ بەسەر ڕووداوەکە، کابرایەکی تەمەن42 سالان بە گومان گیرا، گومانی بەهێزی پۆلیس بە هۆی وێنەیەک** درووست بوو کە هاوولاتیەک بە ڕێکەوت بە کامێرای موبیل تەلەفۆنەکەی، تۆماری کرد بوو.



  دوا وێنەی ئێنگلا هۆگلوندی 10سالە بە سواری پایسکلەکەی.


ئەمەش لە کاتێکدا بوو، کە ئەم کچۆلەیە بە سواری پایسکلەکەی دەگەڕایەوە مال، لە باکگراوندی وێنەکەشدا ئوتوموبیلێکی سووری (ساب) دەبینرا، ئیتر ئەم وێنەیە بوو چاوساخی پۆلیسی سویدی بۆ گرتنی کابرا، دواتر دێنای کابرا 42 سالییەکە***، بوو بەهۆی ئاشکرا بوونی زنجیرەیەک لە تاوانی تری کۆنی تا ئەم کاتە بێ ئاکام و ئەنجام ماو، بە واتەیەکی تر تاوانبار یا ئەنجامدەرانی ئاشکرا نەببوون.
ئێستا شوفێری لۆری تەمەن 42 سالە، دانی ناوە بە تاوانی فڕاندن و خنکاندنی کچۆلەکە و کوشتنی کچێکی تری تەمەن 31سالە بە ناوی پەرنیللا هێلگرێن لە سالی 2000 و لە شاری فالون.
 


    گومانلێکراو، ئەندێش ئێکلوند 42سالە شوفێری لۆری.


هاوکات ئەندێش ئێکلوند وەک تاوانبارێکی ناسراولای تەواوی پۆلیسی ئەوروپی و ئینتەر پۆل تۆمارکراوە، نموونەی دێناکەی ناردراوە بۆ چەند شارو شارۆچکەی تر لە سوید و زۆرێک لە وولاتی دراوسێ.
چونکە گومانی زۆر هەیە کە ئەو کابرایە تاوانی تری ئەنجام دابێ لەکاتی هاموشۆ وچوونی بۆ ئەو شوێنانە بەکاری لۆری لێخوڕین ، پۆلیسی ئەم شوێنانە بە ئومێدی کۆنترۆل وپێکگرتنی دێناکەی لەگەل تاوانە بێ ئاکامەکانی لای خۆیان خەرکی کارن.****
 

 


              پێرنیللا ‌هێلگرێن 31سالە

...........................
* زۆرجاران بەهۆی بەهەلە بەکارهێنانی تەکنیک لە کوردستان، کە بووەتە هۆکاری تاوانی قێزەون، لە کەنالە ئاسمانییە کوردییەکان ڕووی دزێوی تەکنیک زۆرتر دەخرێتە روو، لەکاتێکدا لە وولاتانی پێشکەوتوو تەکنیک زۆرتر لە خزمەتی ئارامی و ئاساییش و ئاشکرا کردنی تاواندایە، لێرە بەهەلم زانی ئەم رووداوە وەک نموونەیەکی دیار و بەرچاو بخەمە روو.
**  ئەم وێنەیە کە هاولاتییەکی ئاسایی بە ڕێکەوت گربووی، بوو بە دوا وێنەی ئێنگلا و خالی پەردە لادان لەسەر تاوانە کۆن و نوێ کانی ئەندێش ئێکلوندی42 سالەی شوفێری لۆری.
*** تا ئێستا ئەندێش ئێکلوندی42 سالە، شوفێری لۆری دانی ناوە بە کوشتنی پێرنیللا ‌هێلگرێن 31سالە لە شارۆچکەی فالون لە 2000،6،4، خنکاندنی ئێنگلا هۆگلوند 10سالە لە شارۆچکەی ستێرشوند لە 2008.4.6
****  سەرچاوەکانی ئەم باسە، هەوال و وێنەکان، ڕادیۆی سویدی پرۆگرامی 1، ڕۆژنامەی ڕۆژانەی میترۆ، ڕۆژنامەکانی ئێواران، ئێکس پرێسێن، ئافتۆن بلادێت
 


ئوپسالا
a_sarkash@hotmail.com