په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١٠\٢٠١٦

ساڵێکی سەخت لەبەردەم پرۆسەیەکی پەروەردەیی سەقەت!


نەجم محەمەد     

 

پرۆسەی پەروەردە لەھەرێمی کوردستاندا لەماوەی ٢٥ساڵی ڕابووردوودا پرۆسەیەکی تەندروست وخاوەن فەلسەفەیەکی پەروەردەیی ئینسانی نەبووەوگەلێک کەم وکوڕی و کێشەوگرفت و قەیرانی ھەبووەلە ھەمووڕویەکەوەئەم قەیرانی داراییەی ئەمڕۆش کەدووچاری ئەم پرۆسەیەبووە ھێندەی تر ئەم پرۆسەیەی ناتەندروست ونائینسانی ترکردووە وھێندەی تر ئەم پرۆسەیەی وێران کردووە ھەربۆیەئەم ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ساڵێکی ئێجگارسەخت و قورس وقەیراناوی وگران دەبێت لەبەردەم پرۆسەی پەروەردە لەھەریمی کوردستاندا کە ئەو دۆخە ھەروا درێژەی ھەبێت و بەردەوام بێت ئەگەری پەک کەوتنی پرۆسەکە بەدوور نازانرێت.


ئەم پرۆسەیە خۆی دەردی کەم نەبوو ئەم دەردە گەورەشی ھاتەسەر لە راِبووردوودا دەردەکانی پرۆسەکە زۆربوون بۆنموونە لەوانە: - بێ باکی وگرنگینەدانی دەسەڵات وحکومەت بە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن و بوونی فەلسەفەیەکی ناپەروەردەیی ناتەندروست ونەبوونی فەزایەکی ئازادو دیموکراسیانە و سەردەمیانە و مرۆیانە لە ناوەندەکانی خوێندن و دامەزراوە پەروەردەییەکاندا بەردەوامی ئازاری جەستەی دەروونی وپەروەردەنەکردنی تاکێکی ئازادو سەربەخۆوپشت بەخۆبەستوو و خاوەن ماف وئیرادەووڕا وشکاندنی شکۆی مامۆستاو قوتابی و خوێندن بوونی ژمارەیەکی زۆری مامۆستاوبەڕێوەبەروسەرپەرشتیارو بەرپرسی پەروەردەیی دەستەمۆوکۆیلەو وحیزبی وپەیوەندیەکی ناتەندروست لەنێوان قوتابی و مامۆستا ومامۆستا و بەڕێوەبەروسەرپەرشتیارو ژمارەیەکی ئیجگا رزۆری قوتابی کەمی بینا وخراپی کوالیتی بیناو کێشەی کتێب وخراپی ودواکەوتووی مەنھەج نەبوونی دامەزراندن کەمی مامۆستا چارەکە مووچە بەسێ مانگ جارێ بایکۆت و ناڕەزایەتی مامۆستایان زۆری پشوو تەزکیەو ئینتیمای حیزبی نەبوون و کەمی کارگوزار کێشەی ئاو کارەبا وگرنگی نەدان بەوانەکانی ھونەرو وەرزش وپەرواوێزخستنیان دابەزاندنی ئاستی زانستی و نەبوونی داھێنانی زانستی ئەمانەو چەندین کێشەی تر بەرۆکی ئەم پرۆسەیەی گرتووە.


ئەم پرۆسەیە بەلای منەوە لەگۆمێکی مەنگ ووەستاوی دەچێ کەوەختە بۆگەن بکات لەھەمووشی سەیرترئەوەیە ھەر بەناو پسپۆڕو کادرو بەرپرسی پەروەردەیی ولیژنەی پەروەردەیی دێن ھەریەکەوشتێک فڕێ دەداتەناو ئەو گۆمەوە ئەم پرۆسەیە لەکێڵگەیەکی تاقیکردنەوەدەچی ھەریەکەو ئەزمونی خۆی تیدا تاقی دەکاتەوە بەبێ خوێندنەوەیەکی لۆژیکیانە و بابەتیانە و واقیعیانە ئەم پرۆسەیە ڕێک وەک چێشتی مجەوەری لێ ھاتووە من پێکەنینم بەقسەی ئەو بەرپرسە پەروەردەیانەدێت کە زۆر خۆش خەیاڵانەو بەشانازی و دەسکەوتێکی گەورەوە دەڵێن گۆڕانکاریمان لەپرۆسەی پەروەردەدا کردووە ئەوەی گۆرانکاری لەواقیعدا تیا کراوە تەنھا شێوازی تاقیکردنەوەکان باقی پرۆسەکە ھەرلەجێ ی خۆیەتی وچەقی بەستووە وفەلسەفەیەکی ناپەروەردەیی و ناتەندروست باڵی بەسەر ناوەندەکانی خوێندندا کێشاوە دەزگاو دامەزراوە حیزبیەکان لەپرۆسەکەدا جێگەی وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەرێتیەکانی پەروەردەو سەرپەریشتیکردنیان گرتۆتەوەبە بێ پرس وگەڕانەوە بۆحیزب ئەم دامەزراوە پەروەردەیانە ناتوانن وبوێری ئەوەیان نیە ھیچ بکەن گاڵتەجاڕیەکی گەورەیەباس لە فەلسەفەی پەروەردەیی و گۆڕانکاری پەروەردەیی بکەیت ھەژموونی حیزبایەتی باڵی ڕەشی بەسەر پرۆسەکەدا کێشابێت بەبێ پرسی حیزب لەکارگوزارێکەوە تا وەزیرێک بەفەرمانی حیزب دادەمەزرێ دادەنرێ لادەبرێ پەتای حیزبایەتی سەراپای جەستەی پرۆسەکەی نەخۆش خستووە بەلای منەوە ئەم پرۆسەیە شتێکی وای لەحوجرەکەی جاران زیاتر نیە کەئینسان تەنیا تیایا فێری خوێندنەوە و نووسین و ژمارەکان دەبێت کەمن پێم وایە ئینسان دەتوانێ لەدەرەوەی ناوەندەکانی خوێندندا لە خولێَکی فێرکردندا زۆر بەباشی و ئاسانی وخێرایی فێری خوێندن ونووسینی وژمارەکان وزۆرشتی تربێت ئەگەر پرۆسەی پەروەردە تەنھا خوێندەواری بێت بەڕاسی ئەم پرۆسەی خوێندنەی ھەرێم ڕێک لەخولی نەھێشتنی نەخوێندەواری دەچێ نەک پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن.

 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک