٢٥\١٢\٢٠٠٩
ساڵی ژماره‌کان.

سه‌لام عارف
چه‌ند ڕۆژێکی دی ساڵی دووهه‌زارونۆ به ڕێ ده‌که‌ین و پێشوازی
دووهه‌زاروده ده‌که‌ین. له‌ڕاستیدا ئه‌و به‌ڕێکردن و پێشوازیکردنه
هیچ نییه له‌وه زیاتر که کۆمه‌ڵێک ژماره‌ی ئه‌تککراوی شه‌رمه‌زار به
ڕێ ده‌که‌ین بۆ پێشوازیکردن له هه‌ندێکی تر، بۆ نموونه:
* هه‌موو 6 چرکه‌یه‌ک مناڵێک له برساندا ده‌مرێت.
* زیاتر له یه‌ک ملیار مرۆڤ له ڕۆژێکدا به یه‌ک یۆرۆ که‌متر ده‌ژین.
* ساڵانه ده‌یان هه‌زار که‌س به کوشت ده‌درێن بۆ زیاتر چه‌سپاندنی
دیموکراتیه‌تی بازاری ئازاد.
* سێ ملیۆن و100000 که‌س، نێر و مێ له فه‌ره‌نسه، نه‌خوێنده‌وارن.
* چوار ملیۆن که‌س، له فه‌ره‌نسه‌ی مافی مرۆڤ، بێ خانووبه‌ره‌ن و
ساڵانه به ده‌یانیان ڕه‌ق ده‌بنه‌وه یا له برساندا ده‌مرن.
* سه‌رانی یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا، ساڵانه، زیاتر له جارێک کۆ
ده‌بنه‌وه. خه‌رجی خواردن و خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی هه‌ر شاندێکیان
5000 هه‌زار یۆرۆیه.
* له ئه‌مه‌ریکا یه‌ک که‌س له نۆ که‌س بێکاره. ئه‌م ڕێژه‌یه یه‌ک
له‌سه‌ر حه‌وته له فه‌ره‌نسه.
* له ئه‌وروپا 15 تا 20 ملیۆن که‌س بێکارن.
* ناردنی 30000 سه‌ربازی تر بۆ ئه‌فغانستان و به‌خشینی خه‌ڵاتی ئاشتی
به ئۆباما.
* وا بۆ دوو سه‌ده ده‌چێت زیاتر له ملیارێک مرۆڤ هه‌قده‌س و
هه‌قفکریان له سایه‌ی بازاڕی ئازاد و دیموکراتیه‌ت و دیوه‌که‌ی تری‌دا؛
دیکتاتۆریه‌ت، ڕۆژ دوای ڕۆژ، که‌م ده‌کات.
* توانه‌وه‌ی15000 ته‌ن به‌فر و سه‌هۆڵ به هۆی گه‌رمکردنی
که‌شوهه‌واوه.
* تا ئه‌مڕۆ ساڵانه یه‌ک ملیۆن که‌س به مه‌لاریا ده‌مرن.
* له فه‌ره‌نسه له‌سه‌ر یه‌ک پاکه‌ت جگه‌ره یا یه‌ک لیتر به‌نزین و
گازۆیل له سه‌دا هه‌شتای باجه بۆ ده‌وڵه‌ت.
* یه‌ک ملیۆن مناڵ به سکچوون ده‌مرن که ده‌توانرێت هه‌ر یه‌کێکیان به
25 سه‌نتیم یۆرۆ له مردن ڕزگار بکرێت.
*10 ملیۆن که‌س به سورێژه و سیل ده‌مرن.
* سه‌رانی زیاتر له 150 ده‌وڵه‌ت له کۆبنهاگن ماوه‌ی 12 ڕۆژ کۆبوونه‌وه،
گوایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌و خراپکارییانه که زیاتر له
250 ساڵ کردویانه ده‌رهه‌ق به ژینگه. دوای دوانزه ڕۆژ کۆبوونه‌وه،
بڕیاریان دا له‌سه‌ر بڕی ئه‌و پاره‌یه؛ سه‌د ملیار یۆرۆ که بڕیار بوو
بۆ ماوه‌ی ده ساڵ ته‌رخان بکرێت، ڕێک نه‌که‌ون. بوو به ده‌مه‌قاڵێیان
و هیچ لایه‌کیان نه‌چووه ژێر باری ئه‌وه‌وه که به بڕێک پاره به‌شداری
بکات. ئه‌و ده‌مه‌قاڵێ و بگره‌وبه‌رده‌یه ئه‌مه‌ی ده‌هێنایه‌وه بیرم:
کاتی خۆی حزبه عێراقی و کوردستانییه‌کان لێره و له‌وێ بڕیاریان ده‌دا
له به‌رده‌می سه‌فاره‌ته‌کانی عێراقدا خۆپیشاندانی هاوبه‌ش بکه‌ن،
پاشان له‌سه‌ر دابه‌شکردنی پاره‌ی پارچه‌په‌ڕۆی دروشمه‌کانیان ده‌بوو
به ده‌مه‌قاڵێ و زه‌م و گله‌یکردن له یه‌کتر.
هه‌موو ئه‌و ژمارانه ساڵ دوای ساڵ زیاتر ده‌که‌ن.*
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که وتومه ساڵی داهاتوو ئه‌و ژمارانه ڕوو له
زیادبوون ده‌که‌ن، گومانم نییه که‌سێکی دیموکراتی سه‌ر به دیموکراتیه‌تی
ماکدۆناڵد و حه‌وت ده‌سته خوشکه‌که‌ی دنیا؛ نه‌سته‌له، GM، Shelle،
BP، Total و Essoم لێ ڕاست ده‌بێته‌وه و به ڕه‌شبین تاوانبارم ده‌کات.
ئه‌گه‌ر بشێت ئه‌و تێڕوانینه‌ی من بخرێته خانه‌ی ڕه‌شبینییه‌وه، ئه‌وه
ئه‌و ڕه‌شبینییه‌ی من له‌وه‌وه هاتووه که هه‌موو ئه‌و هه‌لومه‌رجه
مادییانه جارێ هه‌ر ماون که بوونه‌ته هۆی دروستکردنی ئه‌و حاڵه‌تانه
که ئه‌و ژمارانه پیشانیان ده‌ده‌ن و له داهاتوویه‌کی وا نزیکیشدا له
ناو ناچن. به بیروبۆچوونی من ئه‌و حاڵه‌تانه و زۆری تریش ته‌نها کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
بێ چین که تیایدا به‌رهه‌مهێنان کۆمه‌کییه و دابه‌شکردن بۆته کاری
کۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه هه‌مئاهه‌نگییه هه‌ڵبژراوه‌کانی له خواره‌وه
بۆ سه‌ره‌وه ئه‌و هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه مادییانه مه‌حف ده‌که‌نه‌وه.
له‌مه‌شدا ئاشکرایه ئه‌و که‌سه دیموکراته‌ی سه‌ر به دیموکراتیه‌تی
فه‌وزای بازاری ئازاد و لیبریالیزم تاوانبارم ده‌کات به "یۆتۆبی". من
یۆتۆبییه‌که‌ی خۆم زۆر به باشتر ده‌زانم له‌وه که که‌سێک ویست و حه‌زه‌کانی
له قاوغی دیموکراتیه‌تدا گیری خواردبێت، چونکه که‌سێک که حه‌ز و
ویسته‌کانی گیریان خواردبێت، چوونه‌پێشه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی و حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی
ده‌وه‌ستێن و ده‌بێته کۆسپ و که‌سێکی کۆنه‌په‌رست، جا ئه‌و که‌سه و
که‌سانی تریش چی ده‌ڵێن گرنگ نییه، من لێیان ناگرم. من به‌ش به حاڵی
خۆم سه‌ر به‌و قوتابخانه‌یه‌م که ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونه‌کانت
نیم، به‌ڵام ئاماده‌م خه‌بات بکه‌م تا بتوانیت به ئازادی ده‌ریانببڕیت."
_________________________________
سه‌رچاوه‌کان:
* میدیای نووسراو
و بینراوی فه‌رمی فه‌ره‌نسی:
FW:TR: LA magouille… yahoo.mail
http//fr.mc284mail.yahoo.com/mc/show message
* ئه‌و هه‌لومه‌رجه
مادییانه له‌بریی شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری به‌کارهێنراوه،
که بریتییه له په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری+هێزه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان.
* له‌و مه‌هزه‌له‌یه‌ی
کۆبنهاگندا که‌سێک نه‌بوو، ته‌نانه‌ت به وشه‌یه‌کیش، هێرشێک بکاته سه‌ر
دنیای دیموکراتی لیبریالیزم که به‌رهه‌مهێنه‌ری که‌ره‌سه‌کانی جه‌نگ و
قه‌لاچۆکردنی مرۆڤ و ویرانکردنی ژینگه و گه‌رمکردنی که‌شوهه‌وایه، به
مه‌رجێک چه‌پ، بۆ نموونه سێگۆلێن ڕۆیال و چه‌نه‌بازی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی
سه‌وز دانێل بنکندیت و ئه‌وانی تریش، له‌و مه‌هزه‌له‌یه‌دا به‌شدار
بوون.
20/12/2009
|