| 
			 
			٦\١\٢٠١٨ 
			
			
			  
			ساڵی نوێ. 
			
			
			  
			
			  
			عەلی حەمەڕهشید    
			
			خۆری گەشی ســـاڵی 
			نوێ 
			بە ئاســمانەوە دیــــارە 
			بۆ پێشوازی وەســـتاوین 
			دێتەوە ئــەم ھــــەوارە 
			  *  
			*  * 
			بۆیە دەڵێین بــەخێر بێی 
			پڕ ین لە چـــــاوەڕوانی 
			خێر و خــــۆشیت ھێنابێ 
			بۆ ئاشتی و ئـــــاوەدانی 
			
			  *  *  
			* 
			نمەی بـــارانی شـــادی  
			بۆ ھـــەمـــووان ببارێنە 
			نەمامی خـــەون و خۆزگە 
			لە ناخمــــــاندا بچێنە 
			  *  
			*  * 
			تا ناخـــــۆشی ساڵی پار 
			بڕوات ، نەگـــــەڕێتەوە 
			خونچەی ھیواکانیشمـــان 
			ھەمووی بگــــــەشێتەوە. 
			
			 
			٧\١٢\٢٠١٦ 
			
			
			
			
			ماڵپەڕی 
			عەلی حەمەڕەشید  
			
			  
			
			  
			
			  
			
			  
			 |