په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\١\٢٠٢٢

    ساڵی نوێ.


دڵکەش قادر

لە ساڵی نوێ دەرگاكانی ھاتن قفڵ مەكە
لە گۆشەیەكی دیكەوە
لە پەنجەرەیەكی دیكەوە
ناتوانم سەیری رووناكی كەم
ناتوانم لە روو لە تیشكێكی دیكە كەم
كاتێ سەراسیمای تۆمە.

لە ساڵی نوێدا ناتوانم خەون بە تۆوە نەبینم
من لە ھەموو جێما تۆ
تۆ لە ھەموو جێتا من قفڵكراوم.
ساڵێكی دیكەش بڕوا
من ھەر لە خەیاڵی تۆدا یارییەكی منداڵانە دەكەم.

دەلاقەكانی ھاتن دامەخە
من سەر بە تەریقەتی عیشقم
لە بەرقاپی خانەقای مەولا سەرەتاتكێی بینینی دوا تابلۆی نیگای تۆم
شوێن تا ئەوجی بیركردنەوە كڵۆڵ
تا كشانی ئێوارە سێبەری سنەوبەرێكی تەڕ.

لە ساڵی نوێدا
من تاسووخێكی نایابم بە دیار وێنەكەتەوە دانیشتووم
تا رژانی خەیاڵ
كات بە كەڵكی بێدەنگیی نایەت
من بڵێسەم دێ لە قسە و
ھاژەم دێ لە رژانی جوانیی
ئەگریجەم لە تابلۆیەكت بئاخنە و
بۆ تێپەڕینی ترپەیەك لە ساڵی نوێدا
سڵاوێك بنێرە.


سلێمانی

ماڵپه‌ڕی دڵکەش قادر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک