سامانی ئاو.. سه‌رچاوه‌ی
گرفت یاخود بابه‌تێك بۆ چاكسازی .
دكتۆر موحسین ئه‌حمه‌د
ئاو
سه‌رچاوه‌ی ژیانه، له‌شی زینده‌وه‌ران و زیندهچالاكییهكانیان پشت
به ئاو ده‌به‌ستێت، بنه‌مای چالاكی
كشتوكاڵی و به‌رهه‌مهێنانی خۆراكه.
له كۆنه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌تی له كوردستاندا ئاو هۆكاری وه‌به‌رهێنانی
وزه‌ی كاره‌بایه، له سه‌رده‌می ئێستاشدا بۆته بابه‌تێكی گرنگ كه
ده‌كرێت مایه‌ی ململانێی سیاسی و ئابووری بێت له هه‌نووكه و
داهاتوودا.
هه‌ر له ڕوانگه‌ی ئه‌م گرنگییه‌وه سوودوه‌رگرتنی ته‌واو له ئاو له
سه‌رچاوه‌كانی وه‌كو بارانبارین و ئاوی ژێرزه‌وی و ئاوی سه‌رزه‌وی،
پێویستی به پلانی ستراتیژی درێژخایه‌ن هه‌یه كه ئێستا له زۆربه‌ی
وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت،
به‌ڵام وێڕای پێشكه‌وتنه ته‌كنیكی و زانستییه‌كانی ئه‌م بواره له‌سه‌ر
ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، كوردستان پشكێكی ئه‌وتۆی به‌رنه‌كه‌وتووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كوردستان هه‌رێمێكی ئێجگار ده‌وڵه‌مه‌نده له
سامانی سروشتی ئاودا، هه‌ر له ئاوی ژێرزه‌ویه‌وه تا ده‌گاته زێیهكان
و نزیكه‌ی 5 هه‌زار كارێز و كانیاو له پانتایی ڕووبه‌ری جوگرافی
كوردستاندا هه‌یه به جۆرێك هه‌ر تاكێك له دانیشتوان بڕی 300 لیتر
ئاوی به‌رده‌كه‌وێت،
له كاتێكدا به‌پێی ستانداردی جیهانی ته‌نها بڕی 200 لیتر بۆ هه‌ر
كه‌سێك به پێوانه‌یه‌كی ئایدیاڵ داده‌ندرێت بۆ پێوه‌ری سامانی ئاو
له هه‌ر وڵاتێكدا، وێڕای ئه‌م دهوڵهمهندییهش كه‌چی ته‌نها بڕی
10% ئاومان سوودی لێ بینراوه ئه‌ویش زیاتر بۆ وه‌به‌رهێنانی وزه‌ی
كاره‌بایه،
بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی نه‌بوونی پڕۆگرامی تایبه‌تی و دامه‌زراوه‌ی
ئه‌ندازیاری و ته‌كنیكییه بۆ سوودمه‌ند بوونی پێویست له ئاو، هه‌ر
بۆیه‌شه ئێمه زیاتر ده‌كه‌وینه ژێر كاریگه‌ری دیارده‌ی باران نه‌بارین
و كه‌مئاوی وه‌رزی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌مساڵدا ڕوویدا،
به‌شێوه‌یه‌ك كوردستان زۆرترین كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی پێوه ده‌ركه‌وت
له كه‌رته‌كانی ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵ، ته‌نانه‌ت بواری گه‌شتوگوزاریش
له‌م زیانه به‌ده‌رنه‌بوو.
ده‌توانین بڵێین پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به ئاو له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی
ڕابردوو له كوردستاندا بنیاد نراوه، به‌ڵام ئاشكرایه كه
پێداویستییه‌كانی ئه‌مڕۆ له توانای ئه‌و پڕۆژانه‌دا نییه به‌تایبه‌تی
كه ئه‌مساڵ گرفتی وشكه‌ساڵی سه‌ریهه‌ڵداوه،
بۆ نموونه به‌نداوی دوكان كه ساڵی 1956دروستكراوه 6 ملیار مه‌تر
دووجا ئاو ده‌گرێ، ئه‌مساڵ ته‌نها 2 ملیار مه‌تر دووجا ئاو له‌و به‌نداوه‌دا
هه‌یه.
به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانیش له‌مساڵدا ڕێژه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاوی زۆر له
ئاستی خۆی كه‌متر بووه، له به‌نداوی دهۆكدا ته‌نها 20 ملیۆن مه‌تری
دووجا ئاو هه‌یه، له كاتێكدا توانای گلدانه‌وه‌ی 52 ملیۆن مه‌تری
دووجا له ئاوی هه‌یه،
ئه‌مانه ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خه‌ن كه گرفتی ئاو ته‌نها به‌هۆی
وشكه‌ساڵییه‌وه نییه، به‌ڵكو نه‌بوونی به‌رنامه و پلانی پێویست به‌تایبه‌تی
له ساڵانی ڕابردوودا زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گرفتانه‌ن كه
زیانێكی گه‌وره‌ی به سێكته‌ری ئابووری وڵاتمان گه‌یاندووه.
شایانی باسه بۆ ئه‌وه‌ی له كوردستاندا ئاسایشی ئاو فه‌راهه‌م
بكرێت و سه‌رجه‌م گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، پێویستیمان به 20 به‌نداوی
گه‌وره و 150 به‌نداوی بچووك هه‌یه، هه‌ر بۆیه ئه‌ركی وه‌زاره‌ته
په‌یوه‌ندیداره‌كانه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خی گرنگ
به‌و بواره بده‌ن،
چونكه هه‌موو چاكسازییه‌ك له بواری سامانی ئاودا ده‌بێته بنه‌مایه‌كی
پته‌و بۆ بونیادی سێكته‌ری ئابووری و گه‌شتوگوزار و پاراستنی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان،
به‌تایبه‌تی كوردستان وه‌كو ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند به سه‌رچاوه‌ی
ئاو وا ده‌كات هه‌موو كارێكی له‌و جۆره بتوانرێ بهێنرێته دی، به
جۆرێك ئه‌گه‌ر كاری بۆ بكرێت ئاسۆیه‌كی زۆر ڕوونیشی هه‌یه.
drmuhsinahmid@yahoo.com
|