سامانی گه‌ل بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانی.
سه‌لام عه‌بدوڵا عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
هه‌روه‌کو ئاگادارن له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان چه‌ندین شوێنی گرنگیان بۆ سه‌رکرده‌کانیان داگیرکردووه له‌وانه هاوینه‌هه‌واری سه‌ریڕه‌ش به ته‌واوی و به‌شێک له هاوینه‌هه‌واری پیرمام، هاوکات له دوکان و قه‌ڵاچۆڵانیش سکرتێری ینک به‌هه‌مان شێوه به‌شێک له‌و شوێنانه‌ی بۆ خۆی دابڕیووه، به دوایدا نزیک به ته‌واوی ته‌پۆلکه‌کانی سه‌ر ڕێگا سه‌ره‌کییه‌کان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه داگیرکراوه وێڕای ناوچه گه‌شتیارییه‌کانی دوکان،
سه‌رۆکی لیستی گۆڕانیش گردێکی بۆ ده‌زگای وشه له جه‌رگه‌ی شاری سوله‌یمانی له لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه پێ به‌خشراوه. به پێی برگه‌ی دووه‌می ماده‌ی 17 ی ده‌ستووری پێشنیارکراو زه‌وی و سامانه گشتییه‌کانی هه‌رێم موڵکی گه‌لی کوردستان-عێراقن. به‌م هۆیه‌وه و به پێی ده‌ستووری کوردستان ئێوه بۆتان نییه به ئاره‌زووی خۆتان زه‌وی کوردستان بیبه‌خشن یان داگیری بکه‌ن، بۆیه داواتان لێده‌که‌ین سامانه گشتییه‌کانی هه‌رێم بگه‌ڕێننه‌وه بۆ گه‌لی کوردستان و ئه‌و جێگایانه چۆڵ بکه‌ن بۆ گه‌ل.
|