١٥\٣\٢٠١٠
سانسۆر .

ژوان سورچی
ڕاستی نیه
ئه‌گه‌ر بڵیم
من ئازاد نیم
ئازادیه‌که‌م
له نێو گه‌وهه‌ری خۆم دایه
به ناو هه‌ر ده‌ریایه‌ک تێپه‌ڕم
له مه‌له‌دا ده‌رباز ده‌بم
له جه‌رگه‌ی تاریکی شه‌ودا
هه‌موو ئۆقیانووسه‌کان
بگه‌ڕێم ...
من سه‌ربه‌ستم
ببمه میوانی ئاسمان و
ئه‌ستێره‌کان ...
هه‌ر یه‌ک ڕه‌نگ و هه‌ر یه‌ک ده‌نگم
به‌ڵام مخابن درۆیه
ئه‌گه‌ر بڵێم ....
خۆم و شار و نیشتیمانم
بێ سانسۆرین هه‌تا مردن
له ژێر نیگای
دڵ و ده‌روونی ژه‌نگاویه‌کان.
2009/4/20
برێمن
|