٢\٥\٢٠٢١
ساری.١

نەجم
خەتاوی* |

و:
ئەحمەد رهجەب |
- شوێن -
گوندێک لە شاخەکانی کوردستان
ناوی (بۆڵێ)یە
- کات -
یەکی ئایار
پێنجی بەرەبەیانە
بەیانییەکی بەھارییە
لەسەرخۆ
وەدردەکەوێت
ژماردنەکە بۆ سەرەوە دەستیپێکرد
تەقەش دەستیپێکرد.
* *
*
بەرەبەیانی یەکی
ئایارە
(برایانی دوژمن)٢
ھێرشیانکرد
لە پێنجی بەرەبەیاندا
بەیانییەکەی ئێمەیان٣
کوشت
خوێنێکی سور رژا٤
لە سەر گردێک
لە دووری وڵاتەوە
لە نزێک گوندێک
ناوی (بۆڵێ) بوو
خوێن رژا و لە گەڵ
خۆڵەکە تێکڵاوبوون.
* *
*
پێنجی بەرەبەیانە
ئای لە سووری خۆڵەکە
لە نێو بێدەنگیی شوێنەکە
بێدەنگییەکی ترسناک
ھەموو شتێک
پرسیارەکە پێچایەوە.
_________________________________________
پەراوێز:
١-
ساری: بەدویەکە پەیوەندیی بە شۆرشەوە کرد و لە لایەن ئەو کەسانەی پێیان
دەوترێت (برایانی دوژمن) بریندر کراو، وشەی بەدو بەو تاک و هۆز و
خێڵانە دەوترێت شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە و دیار نییە و ھەمیشە گەرۆکن.
٢-
برایانی دوژمن ناوی کتێبێکی نووسەری ناسراوی رووسە فیدور دیستوفسکی بە
رووسی Братья-враги русского писателя Федора
Достоевского.
٣-
بەیانییەکەمان.
٤-
پێشمەرگەو ھاورێیانی حزبی شیوعی عێراق لە پشت ئاشان لە یەکی ئایاری
ساڵی ١٩٨٣ خوێنیان رژاو شەھید کران. (بە دەستی تاقمێکی سەرکێش و
خوێنرێژ بە سەرۆکایەتی نەوشیروان مستەفا).
*
نەجم خەتاوی:
لە ساڵی ١٩٥٧ لە شاری کوت لە دایکبووە، شاعیرێکی عەرەبە، پێشمەرگەی
حیزبی شیوعی عێراق بوو، خاوەنی چەندین پەرتوکی شیعرە، ئەم شیعرەی لە
پەرتووکی (وداعا للسفوح) وەرگیراوە.
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|