١٧\٢\٢٠١٥
سایە سەفین:
دەمانەوێ
په‌یوه‌ندییه‌کی کولتووری و لێک نزیکبوونه‌وه
له نێوان
گه‌نجانی هۆڵه‌ندا و کوردستان دروست بکەین.
دانا قادر
به
ئاماده‌بوونی بان کی مۆن، سه‌رۆکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان،
و وه‌زیرانی گه‌نجانی جیهان کۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی گه‌نجانی جیهان
له نیویۆرک و؛ له باره‌گای سه‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
ئه‌نجامدرا.
سایه سه‌فین عه‌بدوڵا که به‌ره‌گه‌ز کورده‌و نوێنه‌رایه‌تیی گه‌نجانی
هۆڵه‌ندا ده‌کا، به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی کرد‌و له وتارێکدا که
له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانی گه‌نجانی جیهان پێشکه‌شی کرد، داوای هاوکاری
له‌و رێکخراوه کرد تاوه‌کو یارمه‌تیده‌ر بن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی
نێوان گه‌نجانی جیهان پته‌وتر بن.
سایه له وتاره‌که‌یدا وتی: من به ره‌چه‌ڵه‌که کوردم، له‌گه‌ڵ
هاوڕێیه‌کم که به‌ره‌گه‌ز هۆڵه‌ندییه، له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا
نوێنه‌رایه‌تیی گه‌نجانی هۆڵه‌ندا ده‌که‌ین، ده‌مانه‌وێت ببینه
نموونه بۆ ئه‌وانی تر، و پرۆژه‌یه‌کمان هه‌یه بۆ دروستکردنی
په‌یوه‌ندییه‌کی کولتووری و لێک نزیکبوونه‌وه له نێوان گه‌نجانی
هۆڵه‌ندا و کوردستان.
سایه وتیشی: له‌گه‌ڵ جیلتی هاوڕێم ده‌مانه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌م
پرۆژه‌یه‌وه گه‌نجانی هه‌ردوو وڵات له‌یه‌کتر نزیکبکه‌ینه‌وه‌و
لێکتێگه‌یشتن و گیانی هاوکاریی له نێوانیاندا دروست بکه‌ین.
کۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ری گه‌نجانی جیهان، ساڵانه دووجار ئه‌نجامده‌درێت
و سه‌رۆک و وه‌زیری گه‌نجان له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌رپه‌رشتی
ده‌کات و له‌۱۳ی ئه‌م مانگه کۆتایی هات.
سایه سه‌فین عه‌بدوڵا گه‌نجێکی کوردی دانیشتووی هۆڵه‌ندایه‌و، له
ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، به نوێنه‌ری گه‌نجانی هۆڵه‌ندا له نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان هه‌ڵبژێردرا.
/www.youtube.com/watch?v=mdVZiH4XACA&feature=youtu.be
danaqhader@hotmail.com
|