٢٤\١١\٢٠١٢
سایکۆلۆژیەتی
به‌ئه‌ندامبوونی حیزب و ئایدیۆلۆژیی
نەتەوەخوازیی.
ئه‌نوه‌ر فه‌تاح
به‌ئه‌ندامبوونی که‌سێک بۆ حیزبێک یان ڕێکخراوێکی قوچه‌کی به ڕاستوچه‌پییه‌وه،به‌عەلمانی
و دینییه‌وه به نه‌ته‌وه‌بازی و ئه‌وانی تریشه‌وه، کۆمه‌ڵه ڤاکته‌رێکی
بزوتو بینراوو نه‌بینراویش هه‌یه، واته زه‌مینه‌یه‌ک هه‌یه که وا
له که‌سێک ده‌کات که کاربکات و قوربانیش بدات له‌و دامه‌زراوه قوچه‌که‌دا
،قه‌ناعه‌تێک په‌یدا ده‌کات له‌پێناو گۆڕانێک له بارێکی نائاساییه‌وه
بۆ بارێکی تری ئاسای، له بێ مافییه‌وه بۆ ده‌ستخستنی مافه نه‌دراوه‌کان،
له بێده‌سه‌ڵاتییه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدار له لاتیه‌وه بۆ پاره‌دار، له‌بێکارییه‌وه
بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مان...هتد. ئه‌مه به‌هانه‌ی بونه ئه‌ندامه، به‌ڵام
مه‌سه‌له‌ی ماف وداواکاریه‌کانی میلله‌ت ته‌نها له ڕاستیدا ئه‌وه وه‌همێکه‌و
لێده‌که‌ن به‌ڕاستو پیرۆزیشی ده‌که‌ن .وه که‌سه‌کانی ئه‌ندامی
ڕێکخراوێکی قوچه‌کی، من پێم وایه به‌ئه‌ندامبونه‌که له‌و حیزب
وڕێکخراوانه‌دا خۆی ڕاکردنه له گومانێک که که‌سه‌که‌ی گیژ کردوه،
خه‌یاڵه‌کانی بونه ئه‌ندامی حیزب کردۆته مۆته‌که‌یه‌ک به‌سه‌ر خۆیه‌وه‌و
و به‌ئاسوده‌و بێباکیه‌وه قبوڵی ده‌کات، ده‌بێته په‌یڕه‌وکه‌رو ده‌روێشی
حیزب و هه‌موو درۆکانی حیزنیشی لیکراوه به‌ڕاست،کابرای ئه‌ندامیش بۆی
بووه به بابه‌تێک و جاڕی بڵاوبونه‌وه‌ی بۆ ئه‌دات، بۆیه که‌سه
حیزبییه‌کان ئیراده‌ی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ناتوانن بیریش بکه‌نه‌وه
نه‌ک به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی حقیقه‌تێکدا بگه‌ڕێن، به‌ڵام من له‌م نوسینه‌دا
زیاتر باس له‌حیزبی نه‌ته‌وه‌باز ده‌که‌م وه‌کو کورد زبانێک.خۆ حیزبه‌کانی
تریش وه‌کو پێشتر باسم کردووه هه‌مان بۆچونم هه‌یه له‌سه‌ری.
هه‌ڵبه‌ته که‌سه سه‌رکرده سیاسیه حیزبییه‌کان به‌ئاگادارترن و
پلانیان هه‌یه، وه سه‌ری ئه‌وسه‌ری تونێله‌که روناکییه‌کی هه‌یه که
ئه‌وان ده‌ینینن،که ئه‌ویش ده‌سه‌ڵات ده‌ستخستنه،واته پاره، هه‌ربۆیه‌ش
خه‌ڵکی بۆ کۆده‌که‌نه‌وه وبه‌ئایدیۆلۆژیییه‌ک ده‌رویشه‌کانی حیزبی بۆ
خه‌یاڵ ده‌که‌ن، وه به‌شێک له خه‌ڵکانه‌ش ملکه‌چ ده‌که‌ن که ئه‌ندام
نین به‌ڵکوهه‌وادارن ده‌یانگه‌یینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که کارێکی موقه‌ده‌س
به‌جێده‌گه‌یه‌نن وه‌کو دین ونه‌ته‌وه که‌دووبابه‌تی یه‌کانگیرن
وجیاکردنه‌وه‌یان له‌یه‌کتری ته‌نها بۆ بازاڕه، وه خۆشحاڵیش ده‌بن که
پشتگیری خۆیان پیشان بده‌ن، وه به‌وه‌ش کۆتای به‌و گێژاوی نائومێدی‌و
نیگه‌رانییان ده‌هێنن، که‌سه‌کانی حیزب وهه‌وادارانیان توشی هستریای
داکۆکی کردن بون له‌و وه‌همه‌ی که خه‌یاڵی کردون، ئه‌مه به‌مانایه‌کی
ڕاستر نامۆبونیه‌تی له‌بونی خۆی(ئه‌وخه‌ڵکه حیزبییه)، هه‌مو ڕیکخراوی
قوچه‌کی ئه‌وخه‌ڵکه خۆش باوه‌ڕه‌کان ده‌که‌نه هیزێک ، به‌جۆڕێک که
به‌گڕو سوتاندنی ئه‌و که‌سانه یان که‌سه‌که نه‌بێت ئه‌م تاریکستانه‌ی
که کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌ی تێکه‌وتووه ناڕه‌وێته‌وه،هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌ندام
ده‌بێنه ده‌روێشێک بۆ ئه‌و حیزبه‌ی که بونی خۆشیان له‌بیربردۆته‌وه
ده‌چێت به‌گژ مه‌رگدا،من پێم وایه حیزب له‌جیاتی ڕێگه‌ی ڕزگاری بۆ
بدۆزێته‌وه، به دوچاربونی به‌م بیرکردنه‌وه شێواوه له‌پێش هه‌موو
شتێکه‌وه خودی خۆی( ئه‌ندامه‌کانی) ده‌کاته کۆیله‌ی سه‌رۆک وبنه‌ماکانی
حیزبه‌که‌شی به ئاسوده‌ی وبێباکیشه‌وه قبوڵی ده‌کات.ئه‌گه‌ر بشزانێ
بنه‌ماکانی ئه‌و حیزبه ناڕه‌واشه، چونکه حیزب،ناکۆکییه چینایه‌تیه‌کانی
کۆمه‌ڵگا نابینێ،له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه خه‌ڵکی چه‌واشه بکات له‌تێگه‌یشتنی
ناکۆکییه‌کان،ئه‌وه‌ی ده‌یبینێ چۆن به‌شێک له ده‌سه‌ڵات ببچڕێ که ئه‌وان
به‌دوای پاداشته‌وه‌ن وه هه‌ربۆیه‌ش، دروشم وپرنسپه ناپیرۆزه‌کان له‌خه‌ڵکی
پیرۆزبکه‌ن.هه‌روه‌کو پرۆفیسۆری پۆلتیک ئیلی که‌دووری ده‌لێ سیاسه‌تی
ناشنالیست بریتیه له هه‌ڵچونێکی موراهقانه‌ی هیوابڕ که هه‌موو هه‌وڵه‌کانیش
بێ ئه‌نجام وئاینده‌ن، وه‌بزوتنه‌وه‌ی نه‌شنالیستی هیچ نیه جگه له
بزوتنه‌وه‌یه‌کی خێڵه‌کی داخراوه که جیاوازی قبوڵ ناکات، که‌دنیا که
هه‌موی جییاوازیه.وه به‌ڕێز که‌دوری ده‌ڵێ ناشنالیستو خێڵ یه‌ک بنه‌مان
که‌خه‌ڵکی تر قبوڵ ناکات، کۆمه‌ڵگای داخراوی ده‌وێت که مه‌حاڵه.
نه‌ته‌بازه‌کان دوای خه‌یاڵ که‌وتون، ژیان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌وئاشنایه‌تی
له‌گه‌ڵ مردن‌دا ده‌خوازن،(که‌م بژی وکه‌ڵ بژی)(کوردستان یان نه‌مان)یان
له پاکستان وئه‌فخانستاان ده‌ڵێن (وه‌گن یان تابوت) هه‌روه‌ک (پرۆفیسۆر
که‌دوری) سوره له‌سه‌رئه‌وه‌ی که ده‌ڵێ هه‌موکات ناشنالیسته‌کان
داوای خۆکوژی‌و زه‌بروزه‌نگ ده‌کات له‌ئه‌ندامه‌کانی بۆ سه‌ربه‌ستیه‌کی
ڕۆمانسیانه که بونی نیه له واقعدا، وه فکری قه‌ومی هه‌رباسی
دروستکردنی سوپه‌رمان ده‌کات، بۆکاری سوپه‌رمانیش که تیاچونه، که‌ده‌می
هه‌رنه‌ته‌وه‌بازێک ده‌که‌یته‌وه هه‌رباسی به‌رزی توندوتیژی رابردو ده‌کات
وهیچ باسێک وپلانێکی ئاینده‌یان نیه.که‌س هه‌یه بتوانی ناوی سه‌رکرده‌یه‌کی
حیزبێکی نه‌ته‌وه‌بازی سه‌رکه‌وتوباس بکات ؟ له وانه‌ش ستالین،
هتلر،عه‌بولناێر،قه‌زافی،عه‌ره‌فات، هتد، ئه‌مانه‌ی ئه‌م دواییه‌ش که
به‌هاری عه‌ره‌بیش به‌شێکه له هه‌مان پڕۆسه‌ی خه‌ڵقکدنی دکتاتۆرئ ته‌نها
گۆڕینی کاراکته‌ره‌کانه، جگه له‌وه‌ی که‌له‌دوایدا بونه قه‌ێابی
میله‌ته‌که‌یان،یان ده‌بن،که‌له سه‌ره‌دان بۆ وه‌رگرتنی حوکم.
ئایدۆلوجیه‌تی نه‌ته‌وه‌بازی خاوه‌نی پڕۆژه‌ی دروستکردن وخزمه‌تگوزاری
نیه، به‌ڵکو له‌میژودا خاوه‌نی به‌ندیخانه‌و کوشتن‌و تاڵانی،شه‌ڕوپروپاگانده‌ی
درۆوده‌له‌سه‌یه،ئه‌گه‌روانیه؟با له میژودا نمونه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری
حیزب وحکومه‌تێکی سه‌رکه‌وتوی نه‌ته‌وه‌بازیمان بده‌نێ؟که به‌بڕوای من
حکومه‌تی نه‌ته‌وه‌بازی(ناشنالست)له میژودا بونی نیه.ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌هۆڵی
پاراستنی نه‌ته‌وه‌بازی لێئه‌دا ،مه‌گه‌ر ده‌رویشکانی حیزب وهه‌وادارانی
نامۆی به‌ژه‌وه‌ند په‌رست یان مه‌ستی که‌سانێک که ده‌زانن به
رومانسیه‌تی خۆیان ئازادی به‌ده‌ست ده‌هێنن. ئایدۆلوژیه‌تی نه‌ته‌وه‌بازی
له‌ئه‌ورپادا ده‌ستی پێ‌کرد هه‌ر له‌وێشدا مرد.
کیدوری له‌لاپه‌ره‌١٩١ی کتێبه‌که‌ی (ناشنالیزم)
پرۆفیسۆری پۆلتیک له زانکۆی له‌نده‌ن ئه‌نتۆنی دی سمپ له کتێبی((
نەتەوەخوازیی)) نەتەوەخوازیی بریتیه له بزوتنه‌وه‌ی لاوه
نامۆکان(بێزاره‌کان) ،چونکه نەتەوەخوازیی ڕوناکبیره سه‌رلێتێکچووه‌کان(نائاڕاسته‌کراوه)له
تۆقاندن ووێرانکاری هیچی تری نهێنایه ئاراوه به‌تایبه‌تی له‌و
ناوچاوانه‌ی که له ڕوی ئیتینیکه‌وه تێکه‌ڵاون.
ئه‌نتۆنی دی سمپ ده‌ڵێ ، لای کدوری بیره نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان خۆیان و
به‌حه‌قی خۆیان به خاوه‌ن هیز ده‌زانن و له‌ڕاستیدا ئه‌و هیزه‌یان هه‌یه
گه‌لان گومڕاو سه‌رلێشێواو بکه‌ن.وله‌ئاکامدا له‌ناویان به‌رن.
هوبسباوم مێژوو نوسی گه‌وره‌ی ئنگلیز له کتێبێکیدا به‌ناوی کاته خۆشه‌کان
ده‌ڵیت له ئه‌ڵمانیا که‌سێکی کومونست ده‌سوتێ له‌ئه‌نجامی سوتاندنی
خانوه‌که‌ی له شه‌ڕی جهانی دووه‌م به بۆردمانی ته‌یاره‌یه‌کی سوڤیاتی
که که‌سه‌که‌یان ده‌رهینا له‌ناو خانووه سوتاوه‌که‌دا به‌شێکی زۆری
له‌شی سوتابوو له‌کاته‌دا هاواری کرد بژی سوپای نه‌به‌زی سوڤیاتی، ئائه‌وه‌یه
وه‌همی حیزبایه‌تی(ئه‌گه‌ر بوار هه‌بێت به‌شێک له‌و کتێبه‌ی ئه‌ریک
هوبسباوم ده‌که‌مه کوردی).
پڕۆفیسۆری میژونوس هوبسباوم که بۆماوه‌ی په‌نجا ساڵ مامۆستای مێژوو
بوو له زانکۆی کامبرج له‌ڵاپه‌ره ١٤٧ی هه‌مان
کتیبدا ئیشاره‌تی به‌وه داه‌وه که ده‌ڵێ، ئه‌م ته‌قینه‌وه له‌ناکاوانه‌ی
نەتەوەخوازیی شتێکی کاتییه‌و ماسکێکه (په‌رده‌یه‌که)له‌به‌رده‌م
بزوتنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مێژوو که مێژوو هه‌میشه به‌ره‌و یه‌که‌یه‌کی
گه‌وره‌تری په‌یوه‌ندیه‌کانی مرۆڤه به‌ڵام ناشنالیزم ڕۆڵیکی که‌م
ولاوه‌کییه،واته بزوتنه‌وه‌ی مێژوو قه‌تیس ده‌کا له دۆڵێکی ته‌سکاوخێڵکی
بچوک.
ئه‌رنست گڵنه‌رمێژوو نوسی که‌ڵه‌ی ئنگلیزی که به‌خوای میژووی نه‌ته‌وه
خوازی ده‌ناسرێ ده‌ڵێ ئایدۆلۆجی نەتەوەخوازیی تائه‌ندازه‌یه‌کی زۆر
بێکه‌ڵک وهه‌ڵه‌یه.بونی نه‌ته‌وه‌کان شتێک نییه له چاره‌یان نوسرابێ
و مرۆڤیش به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی پێویستی به‌و بونه ئه‌ندامی نه‌ته‌وه
نییه. لاپه‌ره84 هه‌مان سه‌رچاوه. وه له هه‌مان لاپه‌ره‌دا گڵنه‌ر
ده‌ڵێ نه‌ته‌وه‌کان به‌هۆی نه‌ته‌وه‌خوازانییه‌وه دروست بوون ده‌بن،
منیش ده‌ڵێم ئیتر پاشان میله‌ته‌کان ده‌ده‌ن به‌یه‌کدا.
دورخایم زانایه‌کی مێژوی گه‌وره‌یه ده‌ڵێ نەتەوەخوازیی وه‌ک ئاینێکی
ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤ(جێگره‌وه) پێ له‌سه‌رڕۆڵی پیرۆزی سروته‌کان داده‌گرێ
به‌بۆنه‌و یادوه‌ریه‌کانی سه‌رکرده مه‌زنه‌کان وبه‌ڕێزێکی پێغمبه‌رانه‌وه
ده‌ڕواننه دامه‌زرێنه‌رو(شه‌هیدانی نه‌مر).
دیاره ئه‌نتۆنی دی سمپ پشتگیری دورخایم ده‌کات که ده‌ڵێ نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان
سه‌رکرده‌کانیان ده‌گه‌یه‌ننه پایه‌ی پیرۆزی پێغمبه‌ران وڕزگارکه‌ری
گه‌له‌کانیان، هێنه‌ری سه‌رده‌می نوێ، سه‌ربه‌ستی،دادپه‌روه‌ری وخۆشه‌ویستی،
ئه‌م بیروباوه‌ڕانه ئه‌ولای(زیاتر له) ئیمانه ته‌قلیدییه‌کان؛ئاینه‌کان
ده‌که‌ن، که بایه‌خ به‌ژیانی دوارۆژ ده‌ده‌ن، هه‌ندێک جاریش جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه.واته
سه‌رکرده ده‌بێته خاوه‌ن به‌هه‌شتی ئه‌م دنیا‌و ئه‌ودنیاش ئه‌گه‌ر هه‌بێ.
که نه‌ته‌وه‌خوازێک ئه‌وه په‌یامه‌که‌ی بێت ئیتر چۆن خه‌ڵکانێک
ناکاته کۆیله‌ی خۆی و له زیندانی کۆیله‌یه‌تی خۆی بێ ئاگای ناکات؟،
به‌ناوی داد‌و سه‌ربه‌ستی ودواڕۆژی گوڵ گوڵینه‌وه. وه ژیانی دواڕۆژ ده‌گوێزنه‌وه
بۆ سه‌رزه‌وی به‌به‌ڵێنی نه‌مری،وه سمپ ده‌ڵێ نه‌مریه‌کی به‌کۆمه‌ڵ که
نه‌ته‌وه‌خوازان ڕایده‌گه‌یه‌نن له‌م وه‌چه‌وه بۆ ئه‌و وه‌چانه‌ی نه‌ته‌وه
که هێشتا له‌دایک نه‌بون ده‌گوێزرێته‌وه.نه‌ته‌وه خوازه‌کان نه‌ته‌وه‌ی
تر ده‌که‌نه شه‌یتان وشه‌ڕی ڕه‌حمانی خۆیانی پێده‌که‌ن.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکه به ده‌نگی نه‌ته‌وه‌خوازان زه‌مینه‌یه‌کی
گونجاوی ده‌وێت ،له‌ناوچه‌که له‌وانه بێ‌کاری ، زه‌بروزه‌نگی ده‌سه‌ڵاتداران،
مارشه سه‌ربازییه‌کان، به‌کارهێنانی خوێنی شه‌هیدان،سه‌رکرده بێ ئه‌مه‌که‌کان
، قه‌یرانه‌کانی ئابوری ،سانسۆری میدیا به‌وه‌ی که ده‌بێت هه‌مومان
بکه‌نه یه‌ک ڕه‌نگ ویه‌ک ده‌نگ ،واته ده‌بێت هه‌موو وته‌کانی وهه‌سته‌کانی
دانیشتوان له‌وانه‌ی سه‌رکرده‌و حیزبی پێشه‌وا بچێت یان نابێت ببێ ، له‌وانه
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، دینی، ڕه‌نگ و ناوچه‌گه‌ری.... ئه‌و که‌سانه‌ی
که زۆیان ده‌بنه سوته‌مه‌نی به‌ئه‌ندام بونی حیزبێک، که له‌ڕاستیدا
له ناخییدا(ئه‌ندام و هه‌وادارانی حیزب) نارامی وئاڵۆزیه‌کی وای بۆ
دروست ده‌بێت له‌ڕیکخراوی حیزبه‌که‌وه، وه د‌رکی حه‌قیقه‌ت بۆیان
کارێکی مه‌حاڵه، وه ئیتربیرکردنه‌وه‌شی، ته‌فسیری ناڕاستی ئه‌نجام ده‌هێنێ
،ئه‌وجۆره بیرکردنه‌وه‌یه ژیان له که‌سه حیزبییه‌کان لێده‌که‌نه
دۆزه‌خ، بۆیه زۆر ئاساییه که ئه‌و که‌سانه له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی
سیاسیه‌وه ده‌کرێنه قوربانی ده‌سکه‌وتنی ده‌سه‌ڵات به‌ناوی مافی تاک
و میله‌ته‌وه ئه‌مه له لایه‌ک، لاکه‌ی تریشی که‌سه تێکشکاوه‌کان له‌گه‌ڵ
کۆمه‌ڵێکی تری وه‌ک خۆی ده‌بنه گروپێکی گه‌وره، که زۆرینه‌یان هه‌مان
میژویان هه‌بووه له‌که‌سێکی نه‌فس شکاو دابڕاو بگره نامۆش به‌ڵام
حیزب له کۆمه‌ڵگا گه‌روه‌که‌داشدا ده‌یکاته خاوه‌ن هه‌یبه‌تێک که
پێشتر ئه‌وه‌ی به‌خۆوه نه‌دیوه، باشترێن نمونه ئه‌وه‌یه که ئه‌و
که‌سانه‌ی ده‌بنه چه‌کداری هه‌ر حیزبێک خه‌ڵکی ناوچه هه‌ژاره‌کانی قه‌راخ
شارن یان هی لادێ بێکاره‌کانه‌یان که‌نارکه‌وتوه‌کانی کۆمه‌ڵ، که ده‌بنه
چه‌کدار وه‌کو به‌هانه‌یه‌ک که کار ناکات یان کاری ده‌س ناکه‌وێ وخۆشی
پێ ڕزگار ناکرێ به‌ڵام قه‌ناعه‌تی پێکراوه که خاوه‌ن باوه‌ره ،
ئازایه، به‌ئه‌مه‌ک، که ئه‌و سیفه‌تانه هه‌ر بۆی خه‌ڵقکراوه‌و هیچی
له‌و که‌سه‌دا نه‌بووه‌و نیشه،به‌ڵام حیزب له هه‌وادا ده‌یکاته قاره‌مانو
داستانی پێ تۆمار ده‌کات له‌خه‌یاڵداو نیشآنه‌ی ئازادی پێده‌به‌خشێ که
نرخی دڵۆپه خوێنێکی ئه‌و که‌سه‌ی نیه‌و مرۆڤیش شایسته‌ی ئه‌و درۆیه
نیه له‌گه‌ڵیا بکرێ به‌ڵام پیاوانی حیزب ده‌یکه‌ن..
ناتوانین باسی بزوتنه‌وه‌ی نەتەوەخوازیی بکه‌ین به‌بێ بونی حیزب، وه‌حیزب
کۆپانییه‌کی سودو قانزاج هێنه، به وه‌ی که ده‌بێته دروستکردنی
حیزبێکی نه‌ته‌وه‌خواز تونای وروژاندنی هه‌ست وکۆنترۆڵی خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی
ده‌کات بۆ به‌شداری نه‌ک هه‌ربه‌شداری بگره خۆسوتاندن وبۆ ئه‌و وه‌همه،وه
یا جه‌لاد بۆ ئه‌وانی تر که له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی حیزب‌دا هاورا نییه.
واته که‌ره‌سه‌ی نه‌ته‌وه خوازی کارکردنه له‌سه‌ر وه‌هم، ئه‌نتونی
ده‌ڵێ (هه‌مان سه‌رچاوه) وه‌همێک که پێده‌ڵێن خۆشه‌ویستی که وه‌ک
دینێکی سیاسی به‌هه‌شتی دینیکه‌ت بۆت ده‌کاته ڕاستیه‌کی سه‌رزه‌مینی
هه‌موو نه‌ریته موقه‌ده‌سه تێپه‌ڕیوه‌کان زیندوو ده‌کاته‌وه له‌فۆڕمێکی
زۆر جوانتر‌و ڕازیککه‌رتر، هەروا لای زۆرینه‌ی
خه‌لکی ئاگاداری سیاسی ئه‌وه‌یان لائاشکرایه که نه‌ته‌وه خوزان خه‌ڵکیان
له‌سه‌ر هونه‌ری روبه‌ڕوبه‌بونه‌وه‌ی مردن ڕاهێناوه زیاتر له‌وه‌ی
باسی ژیانی ڕاسته‌قینه بکات، که خۆشی وبه‌ختیار هێنه‌ر بێت.
فرۆید ئه‌وه باش باس ده‌کات(به‌ئه‌ندامبونی حیزبی) ده‌ڵێ، ئه‌و که‌سانه
ئه‌وانه‌ن که له‌عه‌قڵدا گه‌وره نه‌بون ، وه‌کو مناڵێک که چۆن له
ته‌مه‌نی مناڵێدا پێویستی به ئاگاداری باوک ودایکی هه‌یه که
ئاگاداری بکاته‌وه، فیری ئه‌و شتانه‌ی بکات که مناڵه‌که‌ی ناتوانێ
لێان تێبگات، ئه‌و که‌سانه‌ش که ده‌بنه که‌سێکی حیزبی، دینی یان هه‌رچییه‌کی
تر له‌و ته‌مه‌نه گه‌وره‌یدا پێویستیان به‌هه‌مان ئاگادارکردنه‌وه‌و
ئاگالێبونه هه‌ر ماوه‌و هه‌یه، بۆیه حیزب باشترین ڕێنومایکه‌ر ده‌بێت
بۆ ئه‌و که‌سه نه‌فس تێکشکاوانه که له حیزبێکدا خۆیان بدۆزنه‌وه،
یان ڕاکردنێکه له‌و واقعه‌ی که‌تێیدانو ئازاریان ده‌دات ، به‌وڕاکردنه‌یان
له‌به‌رپرسیارێتی ژیان رزگار ده‌بن
جا حیزبه‌که دینی بێت ، یان دینیه‌کی عەلمانی(حیزبی سیاسی) بێت وه‌کو
حیزبه قه‌ومییه‌کان ولیبراڵ وچه‌په‌کان، که هه‌مویان له‌ژێر یه‌ک چه‌تردان
ئه‌ویش چۆک دادانی که‌سانێکه به‌رامبه‌ر وه‌همێک که سه‌رقاڵی کردووه(ڕزگاری
نشتمان وپاراستنی حیزبی سه‌رکرده‌وقاره‌مان).
په‌یوه‌ندیه فراوان وته‌کنیکه‌کانی پروپاگه‌نده ، ده‌رفه‌ت بۆ نوخبه‌کان
ده‌ره‌خسێنێ تا باوه‌روبه‌ها وقییه‌م هاوبه‌شه‌کان له ناو کۆمه‌ڵدا
کاریگه‌ری گشتیان هه‌بێ وه بچه‌سپێنێ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر سیمای نه‌ته‌وایه‌تی
یان دینی هه‌بێ، ئیتر به‌فێڵ به‌رگی ڕه‌وای ده‌که‌ن به‌به‌را ده‌یکه‌نه
که‌لتور، که که‌لتوره‌که‌ش خه‌ڵکی وا ڕآده‌هێنێ که به‌رگه‌ی ئه‌و
ژیانه بگرێت و ڕوبه‌ڕوی مردن بێته‌وه ئه‌وه‌ش ده‌که‌نه حه‌کیم
ومامۆستای به‌شێکی خه‌ڵکه‌که، وه ئیتر جه‌خت له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتی و
قوربانی وپیرۆزی په‌رستن به زیندوو ومردووه‌کانه‌وه وا ده‌کات حه‌ز
بکات ببێته قوربانی ئه‌و وه‌همه‌ی که پێیگیژ کراوه ئه‌مه‌یه حیزب
که به‌دوستکردنی ئه‌فسانه ده‌ترفێنێته ئاستیکی وا که ده‌تکاته
خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌کی ئه‌فسوناوی وا که ئه‌وئیمانداریه ده‌بێته ئه‌خلاق
و فیری هونه‌ری خۆکوژیت ده‌کات ومتمانه‌یه‌کی وات پێده‌به‌خشێ به‌زه‌حمه‌ت
تیگه‌یشتن به‌به‌ریاده‌کرێت.(به‌شێکی زۆری ئه‌م فکرانه هی ئه‌نتۆنی
سمپ،له‌کتێبی نەتەوەخوازییه‌وه وه‌رگیراوه.
وه‌کو کافکا ده‌ڵێ تۆ که نه‌توانی له ناختا ئازادی دروست بکه‌یت ده‌بێت
لای که‌سێک ده‌بیت لای که‌سێک بمێنیته‌وه که ڕینوماید بکات په‌یڕه‌ویکه‌ریش
بکه‌یته موقه‌ده‌س..سه‌رزه‌نشتی ئه‌وانه‌ش بکه‌یت که وه‌ک ئه‌و باسه
قبوڵ ناکه‌ن.
من حه‌زم ده‌کرد نمونه‌ی زیندووی ئه‌وکه‌سانه بزانم که چی وای
لێکردون ببنه که‌سێکی حیزبی و له‌پێناویشدا شه‌ڕی مان ونه‌مان بکه‌ن ،
چی کردینیه ئه‌و خاوه‌نی ئه‌و خه‌یاڵه. هه‌ڵبه من چه‌ند وه‌ڵامێکم ده‌سکه‌وتووه،
له‌وانه که‌سێک وتی من چومه حیزبێکی چه‌په‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میژوی
چه‌پایه‌تی له خیزانه‌که‌ماندا بووه، یان بی‌کاری بێته مایه‌ی
بێزاریه‌ک که مردن له‌ژیانێکی بێ‌کاری باشتر بێت وله‌لۆمه‌ی بێکاریش
ڕزگار بووم. وه‌ڵامێکی تر بۆ به‌ئه‌ندامبانی له‌حیزبێکدا ده‌یگه‌ڕانه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی که دژایه‌تی باوکی ده‌کرد ، هه‌ر ویستویه‌ی به‌ره‌نگاری
باوکی ببێته‌وه بۆیه چۆته حیزبێکه‌وه که باوکی دژی ئه‌و حیزبه
بووه.یان ئه‌وه‌تا نقودی هه‌یه وده‌یه‌وێت سیاسته حیزبیه‌که‌ی بکاته
به‌رنامه‌یه‌ک بۆ په‌یوه‌ندی دروستکردانو خۆده‌رخستن له به‌رده‌م خه‌ڵکیدا،
که‌ئه‌وه‌ش به‌شێکه له پاره‌دروستکردن.
که‌سێکی تر خۆشه‌ویستی بۆ شاره‌که‌م( خاکه‌که‌م) ، که حه‌زم ده‌کرد
قوربانی بۆ بده‌م به‌گیانی خۆم، هه‌ر وه‌کو مشێل عه‌فله‌ق،دروستکه‌ری
حیزبی به‌عسی سوری وعێراق که ده‌ڵێ ده‌بێت خۆشه‌ویستی نشتیمان گرنگه‌و
ده‌بێت کاری ڕۆژانه‌مان بێت، بۆ ژیانمان(حیزبه‌که‌ی).
کافکا ده‌ڵێت ، به‌قسه‌ی دڵخۆشکه‌رو هیوابه‌خش دامرکانه‌وه‌ی ڕوحی
پڕنیگه‌رانی ،مه‌سه‌له‌کان کۆتای پێدێت به‌کوڕنوش بردن و خۆشت به‌که‌ماڵی
ئازاد‌و ئاسوده ده‌بینی. ئه‌مه ڕسته‌یه‌کی پڕ به‌پێستی به‌ئه‌ندام
بونه‌وله حیزبێکا، وه‌ده‌سه‌ڵاتداران ڕێگه‌یه‌کی درۆ‌و ڕیا بۆ هه‌موان
واڵا ده‌که‌ن فروفێڵ و فریودان وه‌ک یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تی ژیان ده‌خه‌نه
ڕوو، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه فریدانه که سوپه‌رمانی ئه‌وه ئیمان و‌دروشمی
نه‌ته‌وه‌بازه‌کانن، که‌ئه‌نجامه‌که‌شی جگه له‌قه‌واره‌یه‌کی به‌تاڵ
هیچی تر نیه.که‌سێک له دۆزه‌خێکا بژی وسه‌رفرازی ڕۆژه‌کانی ئاینده‌ی
بۆ بخوازی.هه‌ڵبه‌ته سۆراخکردن وبه‌ته‌ماکردنی بۆ کارێکی سوپه‌رمانی،
ئه‌وه ئیمان و‌دروشمی نه‌ته‌وه‌بازه‌کانن، که ئه‌نجامه‌که‌شی جگه له
قه‌واره‌یه‌کی به‌تاڵ هیچی تر نییه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌نوه‌ر فه‌تاح
|