١۴\٦\٢٠١٠
سایته‌کان و
مۆنۆپۆلکردنی نووسین.

سه‌عید عارف
کاتێک (میشێل فۆکۆ) وه‌کو قوتابیه‌ک له‌سوید بو ، زانکۆی (ئۆپسالا)
نامه ی پێشکه‌ش کردنه‌که‌ی ده‌رباره‌ی(مێژووی دێوانه‌یی) لێ وه‌رنه‌گرت
، ناچارانه چوو له زانکۆیه‌کی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات پێشکه‌شی کرد‌و لێی
قبوڵ کرا ، پێموابێت زانکۆیه‌کی پۆڵۆنی بوو به‌خاوه‌نی ئه‌و ده‌سکه‌وته
گرانبه‌هایه .تائێستاش زانکۆی ئۆپسالا له ژێر سه‌رزه‌نشت دایه له‌به‌ر
ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستهاته گه‌وره‌یه‌ی دنیای فه‌لسه‌فه.
زۆر شت هه‌یه له‌کاتی خۆی دا هه‌ست به تێزوونرخی ناکرێت پاش تێپه‌ڕین
و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌زانرێت چی ئه‌رزشدارێک بووه ، زۆر
دوور نه‌ڕۆین ،هه‌نوکه‌و له‌لای خۆمان ، نووسینه‌که‌مه‌کانی (سه‌رده‌شت)
زۆر به‌گرانی له لایه‌ن سایتی کوردیه‌وه ، له‌کاتی ناردنی دا قبوڵ
کراوه‌و ، خراوه‌ته به‌ر په‌ڵپ و بیانوو ، یان له‌جێی چه‌په‌ک و
ڕووکزی سایته‌که‌دا دانراوه ، به‌ڵام دوای مه‌رگه تراژیدیه‌که‌ی ،
لای سایته‌کانی بووه به بابه‌تی ململانێی له خۆ گرتن و خۆ به‌ساحێب
کردنی نووسینه‌کانی شادڕه‌وان ، له به‌رکاره ساتی مه‌رگی دا زانراوه
چی گه وهه‌رێکی ڕاستی و حه‌ق بێژیه بۆ سه‌رده‌مێک ، هێشتا زوریش ماوه
بۆ ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی زیاتری ئه و چه‌ند نووسینه کورت ونه‌مره ،به‌جۆرێک
له‌تاوان دا ده‌سه‌ڵاتی کاسه‌له‌سه‌ردا شکاو ، له‌په‌شۆکاوی خۆی دا
مافی نووسه‌ری و ڕۆژنامه‌نوسی لێ ده‌سێنێته‌وه ، با لێره‌دا زیاد له
سه‌رده‌شت ونووسینه‌کانی نه‌ڕۆین ، خۆی له‌سه‌ر سکه‌ی مێژوویه‌کی نوێ
ده‌ڕوات پالێ ئێمه‌ی ناوێت .
مێژووی سایتی کوردی زۆر له سه‌رو ده‌ساڵه‌وه نیه‌و ، به‌مه‌زنده‌یه‌ک
خوار بنمیچی پانزه‌ساڵه ، مێژوویه‌کی که‌م وکورته بۆ پیشاندانی تان
وپۆی ته‌واوی خۆی .
لێره‌دا بابه‌تێک هانی دام بۆ نووسین له‌باره‌ی سایتی کوردیه‌وه ، به
ده‌ستنیشانکراوی بۆ یه‌ک بابه‌ت وهۆی ده‌گێڕمه‌وه ، که ده‌بێت له‌سه‌ری
قسه‌یه‌ک بکرێت ، ئه‌ویش جۆرێکه له مۆنۆپۆل کردنی نووسینی نووسه‌ر له‌هه‌ندێک
سایتدا ، به‌وه‌ی ڕێگری بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌کرێت به‌بیانوی ئه‌وه‌ی له‌شوێنی
تردا بڵاو کراوه‌ته‌وه ، یان زۆر به‌رهه‌می نووسین ڕویان تێ ده‌کات.
ئه‌م بابه‌ته له سێ کوچکه‌یه‌دا گه‌مه ده‌کات که بریتین له کوچکه‌ی
خاوه‌ن سایت ، دووکوچکه‌که‌ی تری نووسه‌ر و ، خوێنه‌ر .
با له‌م دووکوچکه‌یه‌ی دواییه‌وه ده‌ست پێ
بکه‌ین :
1 ــ (کوچکه‌ی خوێنه‌ر).
خوێنه‌ری سایت که‌سێکی ئازاده به‌پێی ئاره‌زووه‌کانی خۆی له‌به‌رده‌م
ئامێره‌که‌یدا یه‌و به پێی کات و پێویستیه‌کانی به‌سه‌ر سایته‌کاندا
ده‌گه‌ڕێت و هه‌ڵاڵه‌ی نووسین له‌گوڵی سایتی دڵخوازی ده‌مژێت ، هیچ پیو
دانگێک نیه بۆ کۆنترۆڵ کردنی ، هه‌ردوو لایه‌نی کوچکه‌کانی نووسه‌ر و
، خاوه‌ن سایت ، له‌پێناوی ڕازی کردنی ئه‌ودان ، به‌سایت و ، نووسینه‌کان
.له‌وێدا وه‌کو وه‌رگر (موته‌له‌قیه‌ک) هه‌موو شیله‌کان و ڕه‌نگ وجوانی
گوڵه‌کان بۆ نیشتنه‌وه‌ی ئه‌م مێش هه‌نگه‌یه که پێ ده‌ڵێن( خوێنه‌ر).
له‌وێدا چه‌ند جۆری خوێنه‌ر هه‌یه ، باسێکی تایبه‌ت و قورستره له
بابه‌تی کورتی ئه‌م نووسینه و به‌جێی ده‌هێڵین بۆ لێدوانێکی تر ، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا ، تیراژی ژماره‌کانی خوێنه‌ره ، که ته‌ماحی
هه‌ردوو کوچکه‌ی نووسه‌رو خاوه‌ن سایته‌کانه ، لێره‌دا خوێنه‌ر
کڕیارێکه ده‌بێت به‌رجۆرێک بێت دڵی ڕابگیرێت .
2 ـ (کوچکه‌ی نووسه‌ر).
یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی نووسه‌ر له‌به‌ر ته‌ماحی گه‌یاندنی
بابه‌ته‌ی به زیاترین ژماره‌ی خوێنه‌رو کۆکردنه‌وه‌ی زیاترین تیراژی
خوێنه ره بۆ نووسینه‌کانی ، له‌وێدا نووسه‌ر ئازاده بۆ چه‌ند سایت ،
نووسینه‌کانی خۆی ده‌نێرێت . ئه‌مه وه‌کو بارێکی سه‌ره‌تایی نووسه‌ر ،
دواتر له‌دووی ئه‌و خوێنه‌ره تایبه‌تی یه‌ی خۆی ده‌گه‌ڕێت و به‌پێی ئه‌وه‌ش
جۆره‌کانی سایت ، هه‌ڵده‌بژێرێت .
له‌وێدا نووسه‌ر سایتێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ خوێنه‌ره ده‌سته‌بژێر
و دڵخوازه‌کانی ، دواتر سایتێکی تری هه‌یه بۆ گه‌یاندنی نووسینه‌کانی
به‌خوێنه‌ره ڕه‌خنه گر و ناته‌باکانی و ده‌یه‌وێت ڕاو بۆچونی جیاوازی
خۆی بگه‌یه‌نێت به‌وان به‌زمانێکی گونجاو دور له ته‌شقه‌ڵه و موهاته‌رات
. یان بۆ سایتی سێهه‌م و، سایتێکی تری ده‌نێرێت بۆ ئه‌و مێش هه‌نگی نوێ
باوی خوێنه‌رانێک ، ئه‌وانه‌ی له‌دووی گوڵی نوێی نووسین و گۆش بوون ده‌گه‌ڕێن
.
هه‌روه‌ها هه‌ندێک سایتیش هه‌یه نووسه‌ر ڕازی نیه به‌هیچ جۆرێک
نووسینی خۆی بۆ بنێرێت ، خۆئه‌گه‌ر ، له ڕێگه‌ی سێ هه‌مه‌وه ،
نووسینه‌کانی بکه‌وێته سه‌ر شاشه‌ی ئه‌و سایته . نیگه‌ران ده‌بێت و
بگره پۆسیج و ڕوونکردنه‌وه‌ش ده‌دات له خۆپارێزی بۆ ڕوداوه‌که .
هه‌موو ئه‌م ره‌وشته نوێیانه له پێش پانزه‌ساڵی نووسینه‌وه به‌خوێنه‌ری
کوردی چیرۆکی خه‌یاڵی و فه‌نتازیا زانستیه‌کانیش نه‌بوون له دنیای
نووسین دا ، له سۆنگه‌ی داهاتنی پێشکه‌وتنه ته‌کنه‌لۆجیه‌کانه‌وه
هاتون بۆ دنیای ئێمه . له‌وێدا بابه‌تی ناردنی ن‌و سین بۆ چه‌ند سایتێک
له یه‌ک کات دا ، له دنیای تر‌و سایتی میلله‌ت و زمانی تریش دا هه‌ن .
من ئه‌و ووتاره‌ی له ئێستا دا له‌سایتێکی عه‌ره‌بی وه‌کو (الشرق
الاوسگ)دا ده‌یخوێنمه‌وه له‌هه‌مان کات دا له سایتی عه‌ره‌بی (ایلاف)
دا دانراوه ، وه هه‌روه ها سایته فارسیه‌کانیش به‌هه‌مان جۆر ،
براده‌ری نووسه‌ری ئه‌مریکای لاتینیم هه‌یه ، هه‌مان شت باس ده‌کات له
سایته زۆر‌و زه‌به‌نده ئیسپانی زمانه‌کان دا . لێره‌دا نووسه‌ر خاوه‌ن
به‌رهه‌م و کاڵاکه‌یه و له شوێنی گونجاو ده‌گه‌ڕێت بۆ ساغ کردنه‌وه‌ی.
3 ــ (کوچکه‌ی خاوه‌ن سایته‌کان).
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی سه‌رسوڕمان ، خاوه‌ن سایته‌کانه ، به‌وه‌ی
ڕێ له‌بڵاو بونه‌وه‌ی نووسینێک ده‌گرن (به‌بیانوی ئه‌وه‌ی له‌سایتی
تردا بڵاو کراوه‌ته‌وه ) له ڕاستیدا ئه‌مه زیانێکه زیاتر له
خۆیانی ده‌ده‌ن زیاتر له نووسه‌ره‌که ، له داهاتودا سه‌ره‌نجامی
خراپی بۆ سایته‌کان ده‌بێت ، چونکه ئه‌گه‌ر پێ بزانن یان نا ، ئه‌وه‌بیرکردنه‌وه‌یه‌کی
بازرگانی مۆنۆپۆلیه به‌ته‌نها ، زیاتر له‌وه ی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی
دنیای مه‌عنه‌وی فکرو نووسین بێت ، جۆرێکه له مۆنۆپۆل کردنی نووسین
له‌نووسه‌ره‌که‌ی به‌شێوه‌ی لێکدانه‌وه‌ی ته‌نهای بازرگانی و قۆرغ
کردنی کاڵایه‌ک بۆ یه‌ک ته‌نها گۆگاو فرۆشگایه‌کی تایبه‌ت ، بێ خه‌به‌ر
له‌وه‌ی ، ئه‌وه جۆرێکه له سنوردار کرنی بڵاو بونه‌وه‌ی بیر‌و جونییه‌کانی
فکرو هونه‌ر ، یان له قه‌فه‌زنانی نووسین و ڕێ لێ بڕینه‌وه‌ی خوێنه‌ر
و به‌حسابی ناچار کردنی بۆ سه‌ردانی ته‌نها سایتێک . بێ ئاگا له‌وه‌ی
خوێنه‌ر ی ئینته‌رنێت زۆر به‌خۆڕایی و به‌بێ ته‌کیلیف ، کلیک له‌سه‌ر
هه‌رکوێه‌ک بکات که ده‌یخوازێت ، له‌وێدا خوێنه‌ر هیچ جۆره‌ناچاریه‌کی
نیه له‌سایتێکی پڕ له سانسۆردا چاوی خۆی به ئه‌رک بدات بۆ خوێندنه‌وه‌ی
تایبه‌تیه‌کانی ئه‌و سایته . به‌جۆرێک له‌گه‌ڵ بیر کردنه‌وه و
بازرگانییه‌که‌ی ئه‌و سایتانه‌ش راسته‌وانه نایه‌ته‌وه ، دوایی توشی
بێ بازاڕی که‌ساد ده‌بن . چونکه ئه‌گه‌ر به هزره بازرگانییه‌که‌ش
بێت ، کڕیار حه‌زی له فرۆشگای فره بابه‌ت و قه‌ره‌باڵغه ، نه‌ک که‌م
و پوختیه‌که‌ی برای سایتی سانسۆرکار . هیچ شتێک هێنده‌ی خوێنه‌ری سایته‌کان
ئازاد‌و ئاره‌زوه‌ڕه‌ها نیه ، له‌وێدا له بارێکی ڕاشونیستیانه دا ،
لۆژیکێک خۆی ده‌سه‌پێنێت ، ئه‌ویش بڵاو کردنه‌وه و سانسۆر نه‌کردنی
نووسینه به‌هه‌ر بیانویه‌ک بێت . ته‌نها له حاڵه‌تێک دا نه‌بێت که
بێ زه‌وقی و موهاته‌ره‌و کاڵی و ئاست نزمی نووسین نه‌بێت که مافی
سایته سانسۆری بکات ، ئه‌ویش دیسان هه‌ر له‌به‌ر خاتری زه‌وق ڕاگرتنی
خوێنه‌ره .
چونکه سایت لێره‌دا وه‌کو فرۆشگا
و گۆگای به‌رهه‌می نووسه‌ران ده‌نوێنێت.
لێره‌وه سه‌ره‌نجامه لۆژیکییه‌کان هه‌ردوو کوچکه‌ی( نووسه‌ر)و( خاوه‌ن
سایت) یه‌ک ده‌خات ، بۆ ڕازی کردنی ویست و ئاره‌زوو ه‌کانی کوچکه‌ی (خوێنه‌ر)
لێره‌داو به‌نمونه‌یه‌کی ساکاره‌که‌ی پێشوو ترمان ، نووسه‌ر ئه‌و
جوتیاره خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌یه ، که سایت فرۆشگایه‌که بۆ ساغ کردنه‌وه‌ی
به‌رهه‌م ، خوێنه‌ریش کڕیاره . خاوه‌نی به‌رهه‌م ده‌توانێت بۆ زیاد
له‌یه‌ک فرۆشگای بنێرێت ، خۆ به‌هزری بازرگان‌یش بێت لێره وا ڕه‌واتره
، ئیتر خوێنه‌ر خۆی ئاره‌زوو داره له کوێ بابه‌تی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت
. هه‌ر فرۆشگایه‌کیش ڕێگری له خستنه روی به‌رهه‌م بکات خۆی توشی
بازاڕ چۆڵی و که‌ساد ده‌بێت.
له‌سه‌ره‌نجامی دووردا به مۆنۆپۆل کردن ته‌نها سایت زیان به‌خۆی ده‌گه‌یه‌نێت
، چونکه زۆر نووسه‌رو شاعیر له‌به‌ر ئه‌م بار‌و زروفانه‌دا ، که‌وتنه
سازدانی سایتی تایبه‌ت به‌خۆیان و له‌سزای خاوه‌ن سایته‌کان خۆیان بێ
خه‌م کرد ، سه‌ری ئه‌م کاروانه تازه‌یه‌ی مێژووی سایته‌کانیش به‌ره‌و
چۆڵ بوون ده‌چێت ، له‌به‌ر سایت کردنه‌وه‌ی تایبه‌تی ئه‌و نووسه‌رو
پیتۆڵانه‌دا ، که مایه‌ی جوانی و زه‌وقن بۆ خۆشباو کردنی سایته‌کن و
ڕاکێشانی خوێنه‌ری مشته‌ری .
لێره‌دا بابه‌تێکی تر هه‌یه با
ئه‌ویش به‌ر ئه‌م باسه‌بکه‌وێت و به‌سه‌ریدا تێ نه‌په‌ڕین .
له‌کاتێک دا ئه‌و سایتانه ڕی به‌بڵاو بونه‌وه‌ی نووسینێک ده‌گرن به‌بیانوی
ئه‌وه‌ی له سایتی تردا بڵاو کراوه‌ته‌وه ، که‌چی خۆیان به‌دوای
نووسینی تردا ده‌گه‌ڕێن به بێ ڕه‌زامه‌ندی خاوه‌نه‌که‌ی بڵاوی ده‌که‌نه‌وه
بۆ بازاڕ گه‌رمی سایته‌که‌یان ، بۆ ڕه‌ونه‌قدان به‌سایته‌که‌و به‌وه‌ی
نووسه‌ر ی باس‌کراو خاوه‌نی ناوێکه‌و ئه‌وانی تر که‌سزا ده‌درێن نوێ باو
یان تازه‌کوره‌ن . له ژێر ئه‌م هزره بازرگانییه‌وه ، بیرێکی هه‌ڵبواردن
و ڕاسیزمی نێوان نووسه‌ران په‌ره پێ ده‌ده‌ن که دوارۆژی به‌خێر ناگه‌ڕێته‌وه
بۆ سایته‌که ، واده‌کات ڕۆژێک له (قه‌لان و له کۆتانیش ببن) . به‌تایبه‌ت
کاتێک مافداری له دنیای کوردی دا گه‌شه‌ی ته‌واو بکات و ڕه‌شی له سپی
بۆ جیا بکرێته‌وه .
له‌مسه‌ره‌وه حسابی دانایی و دادپه‌رستی ڕابگیرێت باشتره له‌وه‌ی
کۆتایی باجی نادانی و نادادی ببژێرینه‌وه ، وه‌کو نمونه‌که‌ی (فۆکۆ) و
زانکۆی ئۆپسالا .
9\6\2010
saidaraf@hotmail.com
|